تەنزنووس/tenznus@ (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
167 subscribers
106 photos
13 videos
2 files
89 links
Download Telegram
‍ 🔴 ئەم usaییانە ڕەحم بە ترامپیش ناکەن!

هەواڵەکان باسی ئەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ کەوتۆتە بەندیخانە و نزیکه‌ی ٢٠ خولەکێک لە بەندیخانەدا ماوەتەوە و بە بارمەتەیەک ئازاد کراوە کە ئەتوانی لایەک لە کووبای پێ بسێنی!  ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە دیموکراسیی ئەمریکایی پرتووکاوە و جێی متمانە نییە و ئەوانەی حەز بەو دیموکراسییە ئەکەن، پێویستە بکرێنە بەندیخانە و نەهێڵن چاویان بە ڕۆشنایی بکەوێ.

ئەمریکا وڵاتێکی خاوەن یاسا و دیموکراتیکە؟ تڕحێو لەو وڵاتە! گوو بەو دیموکراسییەی ڕەحم بە سەرۆککۆماری پێشووی خۆی نەکات و ڕێگای بەندیخانەی پێ بگرێتە بەر! تڕحێو لەو حکوومەت و حوکمەت و حوکوومەتە! ئاخر و ئاقیبەتی ئەم جۆرە حوکمەتانە هەڵوەشاندنەوە و پارچەبارچەبوون و ئاوارەبوونە.
تڕحێو لەو دەوڵەت و دەڵوەتە! ئاوا ڕێز لە بەشەر ئەگرن؟ مەگەر لەبیریان‌چۆتەوە و نازانن ترامپ ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە ئاو و خاک و نیشتمانی usaی کردووە؟ ئەگەر نازانن، عەیبە، ئەگەر ئەزانن و چاوپۆشی لە هەڵەکانی ناکەن، شوورەییە! دەی ترامپ چی کردووە؟ یاسای پێشێل کردوو؟ دەی بۆچی نەیکا؟ کە ئەڵێن یاسای پێشێل کردووە، ئەڵێی کەری مزگەوتی بردووە بۆ بارەدار! پێویستە لەباتی گلەیی و بەندیخانە و ...، لە ئێستاوە یاسا لە شوێنێکدا دابنێن کەس نەتوانێ پێشێلی بکات! لە کوێی دابنێن؟ پێۆیستە یاسا بخەنە ناو سندووقێکی ئاسنینەوە با کەس دەستی نەگاتێ و پێی نەگاتێ و نەتوانێ پێشێلی بکا.
با پرسیارێکی لۆژیکی لە ئەمریکاییەکان بکەم: جا لە وڵاتێک وەکوو usaدا ئاوا بێڕێزی بە سەرۆککۆمار بکرێ و نەهێڵن یاسا پێشێل بکا، ئاحۆ لە وڵاتەکانی‌تردا چی دەکرێ؟ مەگەر یاسایەک کە لە سەر کوتە کاغەزێک نووسراوە، هێندە گرنگە کە پێشێلکردنی ببێتە هۆی شکاندنی دڵی ترامپە سوور؟ بۆچی لە وڵاتانی‌تر فێر نابن؟ ئەوەتا لە ئێراندا چەندین سەرۆککۆمار بە دوای یەکدا هاتن و گوویان کردە ئابووری و سیاسەت و ...، کەچێ تەنانەت لە فیلمیشدا بەندیخانەیان نەدیوە و نایبینن.
تکایەک لە دانیشتوان و یاساوانان و بەرپرس و دواپرسانی usa: تکایە هۆشتان بە ترامپە سوورەوە بێ و مەهێڵن بچێتە بەندیخانە، ئەگەر کەرامەتی بڕووشێ و دڵی بشکێ، خوا غەوری غەزەبتان ئەکا!

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ
@tenznus ــــــــــــ
🤣1
🔴 ئاگاداری


لاپەڕەی #پەیڤکاتۆر و #تەنزی هەفتەنامەی #ئاگرین_ڕۆژ چاوەڕێی بەرهەمەکانتانە

داوا لە سەرجەم نووسەران و دڵسۆزانی ئەدەبی کوردی ئەکەین، بە ناردنی بابەتی تەنز و پەیڤکاتۆر، یارمەتیمان بدەن بۆ ڕازاندنەوەی لاپەڕەی تایبەتی #تەنز و #پەیڤکاتۆر لە هەفتەنامەی "#ئاگرین_ڕۆژ"دا.

بابەتەکانتان بە تلگرامدا بنێرن بۆ:
@xaloreuf


چاوەڕێی بەرهەمی بەپێز و ئاگرینتانین.


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ
@tenznus ــــــــــــ
🔰 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:

              «تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی چـوارشەمە و پێنجشەمە،
            هەشت و نـۆی خەرمـانانی ۱٤۰۲
                    (۰۸ و ۱٤۰۲/۰٦/۰۹)
 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۵ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع


🆔 @meriwan_edebi
👍2
بەرنامەی #گەشتەکانی_ئەودیو_چیا، سەبارەت بە کۆڕی لێکدانەوە و خوێندەوەی تەنز لە #مەریوان و زنجیرە کۆڕی تەنزانە لە شارەکانی کوردستان

لێرەدا بەرنامەکە ببینن:
https://www.gksat.tv/barnamakan_details.aspx?jimare=19&barnama=13735


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👏1
📝 ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی دووهەمین کوڕەشێعری کوردیی "تا زرێبار و دێڕێک" لە مەریوان


کوڕەشێعری "تا زرێبار و دێڕێک" کە لەلایەن کۆمیتەی شێعری ئەنجۆمەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەدیبان، نووسەران، وەرگێڕان و چالاکان و کەسایەتییە ئەدەبییەکانی کوردستان لە شاری مەریوان، بە هەرسێ زارەکەی زمانی کوردی (بە شێوزارەکانی سۆرانی، کورمانجیی ژووروو، لۆڕی، فەیلی، کەلهوڕی، هەورامی و گەڕووسی) بەڕێوە چوو.


پانێلەکان بریتیبوون لە:
ڕۆژی چوارشەممە، پانێلی یەکەم

لە پانێلی یەکەم "هێمن موکریانی"، ئەم کەسانە بەرهەمەکانیان بۆ دەبیرخانەی کۆڕەشێعری مەریوان ناردبوو:
١- حەیدەر غوڵامی، لەکی، ئیلام
٢- سادق فەرهادی، کورمانجی، شیروان
٣- حومەیڕا محەممەدئەمینی، سۆرانی، بانە
۴- سەعدی غەریبی، هەورامی، مەریوان
۵- سوهەیب عەلی، سۆرانی، مەریوان


بەشداربووانی پەنێلی تورکەمیر ئازادبەخت، واتا پەنێلی دووهەم:
١- شیوا میرەکی، سۆرانی، قوڕوە
٢- شێردڵ ئیل‌پوور، کەلهووڕی، کرماشان
٣- ئەردەشیر مووسەوی، لەکی، کرماشان
۴- زانا قاسمی‌فەڕ، گەڕووسی، بیجاڕ
۵- تەیبە بەیگوەند، لەکی، کەنگاوەر


پانێلی سێهەم "خانای قوبادی":
١- والی بەدەڵ‌پوور، کورمانجی، ئورمیە
٢- جەبار شافعی‌زادە، سۆرانی، کامێران
٣- سومەییە مێهری، فەیلی، ئیلام
۴- پەرویز بابایی، هەورامی، پاوە
۵- عێرفان کەرەمی، لەکی، ئەندیمەشک


کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک، لە ئێوارەی چوارشەممە، بە بەڕێوەچوونی سێ پانێلی دیکە درێژەی پێ درا

پانێڵی چوارەم، لەژێر ناوی شێرکۆ بێکەس، لەم پانێلەشدا پێنج کەس شێعرەکانی خۆیان پێشکەش کرد:
١- ماجوو مێهری، کەلهوڕی، کامێران
٢- مەحموود مەحموودی، سۆرانی، سنە
٣- فاتمە ئارامی، کورمانجی، قووچان
۴- کیوومەرس ڕۆستەمی، لەکی، هەرسین
۵- سۆران حەسەنی، سۆرانی، سەقز


پانێلی، پێنجەم: ئەڵماس‌خانی کەنوولەیی:
١- ئاوارە حوسێن‌زادە، سۆرانی، مەهاباد
٢- مورتەزا ئەولادقوباد، لەکی، کۆیەشت
٣- مەجید ڕەهوەر، کورمانجی، قووچان
۴- سەبا عەبباسی، کەلهوڕی، کرماشان
۵- مێهدی فەللاحی، سۆرانی، ساحێو


دوایین پانێلی ڕۆژی چوارشەممە (جەهان‌ئارا خانمی پاوەیی)، ئەم شاعیرانە بەرهەمی خۆیان پێشکەش کرد:
١- ئیلهام پالیز، کەلهوڕی، شاباد
٢- سەعید ڕۆستەمی، کورمانجی، بۆجنوورد
٣- یاسر ئەکبەرزادە، لەکی، کۆیەشت
۴- کامیل داوەری، سۆرانی، مەریوان
۵- ڕەزا ڕۆستەمی، کەلهوڕی، سەرپێڵ



لە دووهەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک، سێ پانێل بەڕێوە چوو
پانێلی یەکەمی ڕۆژی پێنجشەممە، لەژێر ناوی ئەحمەدی خانی:
١- نەسرین باوەندپوور، فەیلی، ئیلام
٢- فەڕشید ڕۆستەمی، هەورامی، هەورامانی تەخت
٣- ئاڕەش ئەفزەلی، لەکی، هەرسین
۴- سوهەیلا مێهەمی، سۆرانی، سنە
۵- ناجی ئاوازی، کورمانجی، ئورمیە


پانێلی دووهەم، سەید یاقووب مایەشتی:
١- لەیلا گورگانی، سۆرانی، سنە
٢- عەلی ڕەجەب‌زادە، کورمانجی، شیروان
٣- مێهرداد زیبایی، لەکی،سەراوڵە
۴- ژوان ڕەحیمی، هەورامی، هەورامانی تەخت
۵- ئەحسەن ڕەشیدی، هەورامی، پاوە


لە پانێلی کۆتایی(قانع) دووهەمین کۆڕەشێعری مەریوان، ڕێز گیرا لەم شاعیرانە:
۱- قاسم موئەییەدزادە (هەڵۆ)، مەهاباد
٢- گوڵی شادکام، قووچان
٣- لەکەمیر کەلەجوویی، کرماشان
۴- عەبدوڵڵا حەبیبی، نۆدشە

بەم شێوەیەک دووهەمین کۆڕەشێعری "تا زرێبار و دێڕێک"ی مەریوان، کۆتایی پێ هات.


✍️: @NNKurdistan

لەم بەستەرەدا سەیری بەشێک لە وێنەکانی کوڕەشێعری کوردیی "تا زرێبار و دێڕێک" بکەن.
Forwarded from پەیڤکاتۆر
سڵاو لە #مهاباد

هاوڕێیان، ئەم سڵاوە، هەم #شاری_مهاباد دەگرێتەوە هەم #گۆڤاری_مهاباد، کە بڕیار وایە پەیڤکاتۆریان بۆ بنێرین و لە لاپەڕەیەکی تایبەت و جیادا بۆمان بڵاوبکەنەوە.

تکایە:
ئەو کەسانەی حەز دەکەن پەیڤکاتۆرەکانیان لە #گۆڤاری_مهاباددا بڵاوبکرێتەوە، پەیڤکاتۆرەکانیان بنێرن بۆ: @xaloreuf ، بەڵام تکایە بنووسن تایبەت بە #گۆڤاری_مهاباد، با بەرهەمەکانیان لە بڵاوکراوەی‌تردا بڵاونەکرێتەوە. تکایە ئەو پەیڤکاتۆرەمان بۆ بنێرن، کە پێشتر بڵاو نەبووبێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator
🆔 @koripeyvkator
👍1
Forwarded from پەیڤکاتۆر
🔴 ئێره‌ ته‌نزستانه‌، به‌ کاتی په‌یڤکاتۆر!
خاڵۆ ڕه‌ووف


ته‌نزستان، لاپه‌ڕه‌یه‌که‌ که‌ له‌م  ژماره‌یه‌ی بڵاوکراوه‌ی "ئاگرین ڕۆژ"ه‌وه‌، ده‌ست پێ ده‌کا و به‌رهه‌می ته‌نز و په‌یڤکاتۆری تێدا بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌. چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می خۆتان و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ته‌نزانه‌ین که‌ له‌ زمانه‌کانی‌تره‌وه‌ ئه‌یکوردێنن.

▪️ حه‌زئه‌که‌ین له‌م "ته‌نزستان"ـه‌دا ده‌رفه‌تێک بده‌ین به‌ ته‌نزنووس و په‌یڤکاتۆرنووسه‌کان و ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌یش بگرین که‌ تازه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو گۆڕه‌پانی پانی و به‌رینی ته‌نزنووسینه‌وه‌ و ئاگامان له‌و که‌سانه‌یش بێت که‌ ڕه‌نگه‌ به‌ بۆره‌خوڵکێکی ئێمه‌، هێنده‌ جیددی ڕوو بکه‌نه‌ ته‌نز و په‌یڤکاتۆر، که‌ له‌ زۆر که‌سی خاوه‌ه‌ن کتێب و به‌گوڕتر بن. ئه‌رێ ئێوه‌ی هێژا چۆن له‌م بواره‌دا یارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن؟
▪️تا ئێستا زۆرێک له‌ سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی بڵاڤۆکه‌کان، قه‌ت ده‌رگای بڵاوکراوه‌کانیان بۆ ته‌نز و ته‌نزنووس نه‌کردۆته‌وه‌، خه‌تای ئێمه‌ی ته‌نزنووسیش بووه‌؟ ئه‌وان نه‌یانزانیوه‌ ته‌نز چه‌نده‌ پێویسته‌؟ خه‌تای کۆمه‌ڵگا بووه‌؟ خه‌تای ده‌سه‌ڵاتداران بووه‌؟ تکایه‌ وتارمان بۆ بنێرن و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان پێ بڵێن.
▪️پاییز هات. وه‌رزێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ورزی خوێندن. چۆن له‌ قوتابخانه‌کاندا باسی ته‌نز و به‌ تایبه‌تی باسی ته‌نزی کوردی بکه‌ین؟ ئه‌کرێ؟ ناکرێ؟ له‌ ژماره‌ی داهاتوودا وتارێکی کورتمان سه‌بارره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌ و چاوه‌ڕێی بابه‌ته‌کانی ئێوه‌یشین.
▪️با بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌مه‌یش بڵێین: که‌ ئه‌ڵێین ته‌نز، ته‌نز دوو واتای هه‌یه‌: له‌ واتا گشتییه‌که‌‌یدا ئه‌و ده‌قانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ که‌ بزه‌ یا پێکه‌نین ئه‌خولقێنن، به‌ڵام له‌ واتا تایبه‌ته‌که‌یدا- که‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له ته‌نزستاندا ئاوڕێکی زۆرتری لێ بده‌ینه‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌قانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ که‌ هه‌م پێکه‌نین/بزه‌ ئه‌خولقێنن، هه‌م ڕه‌خنه‌یش ئه‌گرن.

▪️حه‌یفه‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسێکی په‌یڤکاتۆریش نه‌که‌ین! پەیڤکاتۆر دەقگەلێکی پەخشانیی سادە، کورت و تەنزاوی یا گاڵتەداری ئەدەبیی مەیلەو کاریکاتۆرن، واتە ئەو کاریکاتۆڕانەن کە لە باتیی هێڵ، بە ڕستە دروستکراون .پەیڤکاتۆر یا تەنزە یان گاڵتەکردنێکی تێدایە، یا بە کەڵکوەرکرتن لە یاریگەلی زمانی، واتاگەڵێکی دوور لە زەین و سەرنجڕاکێشی تێدا ئەخولقێ و سەرەڕای ئەوەی شیعر نییە، هەندێجار شان لە شانی شیعر ئەدا، هەندێجار وەکوو پەند و مەتەڵێکی جوان دەر ئەکەوێ و هەندێجاریش جوانکاریی وای تێدایە کە وەک تابڵۆیەکی خۆشنووسی، یا دێڕە شیعرێک، لە کاتی بیستن یا بینیندا چێژ بە بەردەنگ ئەدا. بە کورتی پەیڤکاتۆر ئەو ڕستە و پەیڤانەن، کە کاریکاتۆر جمەی دێ تیایاندا.
▪️له‌ ژماره‌ی داهاتوودا، باسی کۆڕی په‌یڤکاتۆر و چالاکییه‌کانی ئه‌که‌ین و له‌ ژماره‌کانی‌تردا، وردتر ئاوڕ له‌ په‌یڤکاتۆر ئه‌ده‌ینه‌وه‌
▪️دوا وته‌: ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کتانه‌ نامه‌حره‌م چاوی به‌ ته‌نز و په‌یڤکاتۆراکانتان نه‌که‌وێ، بینێرن بۆمان با له‌ ته‌نزستاندا بیشارینه‌وه‌.

🔸لە هەفتەنامەی ئاگرین ڕۆژدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. (١٤٠٢/٠٧/٠١)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @koripeyvkator
🆔https://t.me/peyvkator
از: خاڵۆ ڕەووف
به: فرماندار محترم مریوان

📝 نامەی یەکەم:

با  توجه به این که آب شرب تعدادی از محلات‌های مریوان شبیە بە دوغ و گاها کاکائو و احیانا نسکافە شده بوده است و تناول آن موجبات بۆڵەبۆڵ تعدادی از ساکنان‌های محلات‌ها را فراهم نموده بوده است، می‌توان از این فرصت استفاده کرده و اقدام به واردات آب قابل شرب از قریه‌های قریب و بعید نمود است.

با توجه به این که ادارات مربوطه هیچگونه تمایلی به حل مشکل آب شرب ساکنان محلات‌های مربوته ندارند و با توجه به این که در فصل بهار و هاوین می‌توان آب شرب را به قیمتی دڵواز به آن ساکنانِ ساکتِ شاکِرِ تشنە فروخت، خواستار است مجوز واردات آب شرب را به این جانب اعطا فرموده نمائیدە است، و اگر خدای ناکرده مسئولان مربوطه در صدد حل مشکل آب شرب محلات غیر مذکور و مذکور برآمدند، از عمل غیر اخلاقی آنان‌ها - که به نوعی ایجاد اختلال در کارِ خداپسندانه‌ی این‌جانب و کسب درآمد مشروع می‌باشد- جلوگیری نمایید.

این توضیح لازم می‌باشد است:
نماینده‌ی بالفعل مریوان، در حال خانه تکانی و جمع‌آوری کوچ و ماڵ و ترک محل زندگی و احتمالا الحاق بە وزارتِ چربتر و لذیذتر می‌باشد، فلذا خدا ڕاوبەردار نیست کە در این شرایت مضاحم اوقاط شریفشان شویم است، وگرنه حتما مجوز رو از ایشان می‌گرفتیم است.

لطفا دستور فرمائید در اصرع وەخت درخواست و فرمایش این جانب جێبەجێ شود وگرنە این فرست تلایی از دست خواهد رفت و بدخواهان اقدام بە تصفیە و حتی تقطیر آب خواهند کرد است.

والسلام


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍1👏1
ئوتووبووسێک لە شەوێکیکدا بەڕێوەبوو و بێجگە لێخوڕەکە و یەکێک لە موسافرەکان، تێکڕای کەسەکانی ناو ئووتووبووسەکە خەوتبوون موسافرەکە بە لێخۆڕەکەی وت: داماو! بۆ کێ خۆت ماندوو ئەکەی؟ هەمووان نووستوون!




ماندووووووووووووم


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍2🤣2
داواکاریی کاک #عادڵ_محمەدپوور
بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کۆڕی پلار


سڵام خاڵۆ ڕەوف، وەختت وەش

چاگەنە کە چی جۆرە ئەدەبیەنە یاگە هاڵیێ فرێما هەنێ، بەڕاسی هەوڵەکێتا (پلار) ئارۆیانێ و هۆمێد بەخشێنێ. نەمانیەی یا خوا.

هەنگاوە سەرەتاییەکانتان بۆ ئەو کۆڕە تەنزانە، جێگای ڕێز و پێزانینە و تەوەرەکانی باش و ئاسۆخێزن...

بە ئەرکی ئەدەبی و فەلسەفەی نووسینی خۆم ئەزانم کە بە پشت بەستن بە ئەزموون و سامانی دۆڵەمەندی نەتەوەیی شیعرمان بۆ باشتر بە ڕێوەچوونی ئەم کۆڕە و پتەوتر کردنی ئەزموونەکانی ئەنجۆمەن و گەشەی ئەم ژانرە ئەدەبییە کە گوزارەیەکی سەردەمیانە و ڕووکردێکی ڕەخنە و ڕەخنەوانییە، هاو مەبەست بم و هیوادارم بتوانم دەسەپاڵەی خۆم پێشکەش بکەم و داواکاریشم نووسەران و خامە بە دەستانی ئەم جۆرە ئەدەبییە، چالاکانە، قۆڵی لێ هەڵماڵن تا بە سەرکەوتوویی بەڕێوە  بچێت.

بژین و سەربەرز


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍2
‍ ‍ 🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:

 🌐یەکەمین کۆڕی تەنزی ساڵانەی کــوردیی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)

                       «پلار»
                 

◼️ تەوەرەکان:

◾️ تەنز لە شێعری کوردیدا
◾️ تەنز لە چیرۆک و ڕۆمانی کوردیدا
◾️ئەدەبی منداڵان و بێبەشبوونی لە تەنز
◾️ فۆلکلۆری کوردی و خەرمانی تەنز
◾️تەنز لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
◾️شانۆی کوردی و تەنز
◾️هۆکارەکانی گەشەنەکردنی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
◾️خەسارناسیی تەنزی کوردی
◾️خەسارناسیی چالاکیی ناوەندەکانی چاپ و ڕاگەیاندن لە بواری تەنزدا
◾️فەلسەفەی تەنز
◾️وشە و زاراوەکانی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
◾️ پەیڤکاتۆر

ناردنی بەرهەم لە ۱٤۰۲/۱۲/۲۰ تا ۱۴۰۳/۰۲/۱۰ بۆ ئایدی تێلگرامیی:
@xaloreuf

مەرجەکانی بەشداربوون:

ــ دەقەکان بە یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بێت.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
   Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt /  PDF
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.

🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.

دواتر کات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە ڕادەگەیەنرێت.

 💠کومێتەی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍3
🔳‍ نامەی سرگشادە بە مدیر کل ارشاد کردستان


مدیر کل محترم فرهنگ و ارشاد استان کردستان
سلام علیکم

احتمالا مستحضر هستید که سال آتی همایش طنز #پلار در مریوان بەڕێوەئەچێ؛ همچنین چنانکە در تصویر می‌بینید دارندگان " هنر کارت" می‌توانند با کەڵکوەرگرتن از "طرح نوروزی فروش اقساطی موتورسیکلت ویژه‌ی هنرمندان" ببنه خاوەنی ماتۆڕ!

دەی شوورەیی نیست هنرمند ماتۆڕ قسطی بخرد؟ با توجە بە خوش سلیقگی شما و شعارهای شما و خیلی چیزهای دیگر شما و با توجە بە این کە دعوت‌شدگان همایش #پلار، افرادی طناز می‌باشند، از شما درخواست داریم است که برای هر یک از هنرمندان میهمان یک عدد ماتۆڕ هدیە نمایید، تا جلوەی طنز همایش ما و خوش سلیقگی و ... شما بر همگان هویدا شود و هنرمندان در صف خرید ماتۆڕ علاف نشوند و بە جای حضور در صف‌های کذایی، به تراوش طنز مشغول شوند است.

توزیحات:
١- ماتۆڕها باید چند روز قبل از شروع همایش در اختیار هنرمندان قرار بگیرد است، تا آن‌ها از محل سکونت خود، خرامان خرامان، با همان ماتۆڕها و در حالی کە لباسی منقش بە لوگوی همایش پوشیدەاند، بە مریوان شرفیاب شوند است.

٢- هنرمندانی کە هنرکارت ندارند است، از شرکت در همایش ما و عطایا و بخاشیش کریمانه‌ی شما محروم خواهند شد است.

٣- از حضور هنرمندانی که از ماتۆڕ اهدایی شما برای رسیدن بە محل همایش استفادە نکردە باشند است، ممانعت بە عمل خواهیم آورد است و ماتۆرشان را بە نفع انجمن فرهنگی-ادبیی مریوان ضبط خواهیم کرد است.

٤- شـــاید حضور شما هم در نمایش با ماتۆڕ و لباس مندرج در توزیح شمارە یک، بلامانع تشخیص داده شود است.

٥- لطفا از اهدای ماتۆر بە گردانندگان همایش و ولخرجی خودداری نمایید است.

٦- من را از زمرەی کسانی محصوب فرمایید است که ماتۆڕی مخصوص دریافت می‌کند است.

٧- اگر توزیحی را فراموش کرده‌ام، خودتان شخصا اینجا مدروج نمایید است: ( .............)

والسلام


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍1
Forwarded from عکس نگار
‍ از: خاڵۆ ڕەووف
بە: فرماندار محترم مریوان


📝 نامەی دووەم:

با توجە بە افزایش بی رویەی تعداد ماشینات داخل شهر مریوان (کە احتمالا بە علت زاد و ولد بی رویە و انشااللە شرعی می‌باشد)  هێند ترافیک زۆر  بووە لە شارەدا، بووەتە حەشری ماشین و ماشینات و ماتۆڕات و ...!

برای چارەسەرکردنی این مشکل، دو عدد حل و ڕێگەچارە نزد این جانب موجود می‌باشد است، کە یکی مقرون بە صرفه و دیگری مقرون به سرفه می‌باشد است:

ڕێگەچارەی نخست:
با احداث چند فقره زیرگذر و روگذر می‌توان نسبت به کاهش ترافیک مذموم و حتی غیر مذموم شهر قدم‌ها و حتی گام‌هایی برداشت. این احداثات و ساخت و سازات خیلی هزینه بردار می‌باشد است، لذا صرف نظر کردن از این کار، مقرون به سُرفه می‌باشد.

ڕێگەچارەی مابعدالنُخُست:
این ڕێگەچارە واقعن مقرون بە صرفه می‌باشد و کارشناسی شده می‌باشد است. دستور سادر فرمایید از عبور و مرور و حتی آمد و شد تاکسی‌های زرد ممانعت به عمل آورده شود است. رنگ زرد نشانه‌ی بیوفایی و نشانه‌ی ابتلا به بیماری یرقان ( همان زه‌روویی خۆمان) می‌باشد و عبور و مرور تاکسی‌های زرد رنگ و یرقان زدە، سبب ابتلای شهروندان بە نەخۆشی و انواع دەردی کاری می‌شود و بهترین بهانەی علمی برای انحلال تاکسیرانی نیز محسوب می‌شود است.
در ضمن جریمه و مصادره کردن تاکسی‌های یرقان زده نیز فراموش نشود.
والسلام.

الان کتوپڕ یادم آمد که آمدن نوروز و حلول ماه مبارک رمضان را به شما تبریک نگفته‌ام، باوەڕ بکن ژنبراکەم ناوی ڕەمەزانە، هنوز کسی دربارە حلول و حتی محلول رمضان با من نَحرفیده‌ است.

دیسان والسلام، نامه تمام.

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍1
‍ ‍ از: خاڵۆ ڕەووف
بە: فرماندار محترم مریوان


📝 نامەی سێیەم:

با سلام.
اگر شما بە سایپاها و وانت‌ها نزدیک نمی‌شوید است و از میوه‌های نه‌چندان ارزانشان نمی‌خرید است، در واقع خودتان را از نعمت مصاحبت با آن کاسبان و خرید مقرون به سُرفه بی نصیب می‌نمایید. واضح و مبرهن است که شما اگر به آزادی بیان هم معتقد و پایبند نباشید، لااقل به آزادی سایپاداری و وانت‌داری پایبند و در صدد ترویج همه جانبه‌ی آن هستید. شما، فقط و فقت به دلیل درک شرایط اقتصادی سایپادارها و وانت‌دارها، نسبت به جمع آوری آن‌ها و ساماندهی آن‌ها و ایجاد مکان‌هایی برای تجمع و کاسبی و کار آن‌ها است که هیچ گونه عملی انجام نمی‌دهید. ئافەرین، خوا نەتکوژێ تا ئەمریت!

شما بعد از این‌همه خدماتی که تاکنون ارائه دادید و متاسفانه هیچ چشمی -حتی چشم مسلح- آن خدمات را ندیده، بهتر می‌باشد است کە یک خدمت دیگر هم به این‌ها ارائه بدهید. این خدمت ئەبێتە هۆی ڕاکێشانی خواپێداوی شارەکانی‌تر و سیل سرمایە بە سوی شهرمان ڕێ می‌افتد.
متاسفانە گاها و گاهن، سایپاها و وانت‌های مذکور، از سوی ماموران راهنمای و رانندگی مورد بی‌مهری و جریمه قرار می‌گیرند و بهترین راه برای جلوگیری از عمل ناجوانمردانه‌ی این ماموران به شرح زیر می‌باشد:

١- از سایپاداران و وانت‌داران شهرهای دیگر جهت حظور در مریوان دعوت به عمل آورده شود است.
٢- برای هر یک از سایپاداران و وانت‌داران، یک رٲس ماتۆڕی سێ قولی بێ پلاک تهیە فرمایید، تا ماموران نتوانند آن‌ا را بجریمانند!
با این اقدام شهر ما، به یکی از شهرهای هندوستان یا حتی مصر - که پر از ماتۆڕ و ئەو جۆرە شتانە می‌باشند- مبدل می‌شوند و مردم بە جای هزینەکردن زیاد و سرسام آور ویزا و ...، مستقیما در مریوان با کاولاشەکانی هیند و میسر آشنا می‌شوند.

دیسان والسلام، قسە زۆرە و نامه تمام.

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍1
‍ نامەی سرگشادە

از: خاڵۆ ڕەووف
بە: مدیرکل فرهنگ و ارشاد اسلامی استان کوردستان

با سلام.

از خرید و فروش هوایی دلار چیزی می‌دانید است؟ نمی‌دانید است؟ من برایتان می‌توضیحم، شاید اگر روزی دخل و خرجتان حاضر به همخوانی نبودند، مثمر ثمر واقع شود برایتان است.

فردی دو دفتر دلار را به دیگری می‌فروشد و آنچه در این میان مشاهده نمی‌شود و وجود خارجی ندارد، خود دفترها و دلارها است. خریدار و فروشنده‌ی دلارها، در موعد مقرر، متحمل سود یا زیانی آنچنانی خواهند شد، ولی سود و زیان را با دلار واقعی خواهند پرداخت است.

الغرض از این نامة السرگشادة، یادآوری این مطلب بود که ما هنرمندان مریوان، چندین سال متوالی از شماهاهاها، درخواست مسکن کرده بودیم است و بارها قولیده بودیم که اگر شما مسکن‌ها را آماده کنید، ما فورا از شماهاهاها تحویل می‌گیریم است. همین چند ثانیه پیش متوجه شدیم که شماهاهاها به دلیل عدم وجود زمین مسطح و هموار که قابلیت کشت مسکن را داشته باشد، نتوانستید برایمان مسکن تولید نمایید، وگرنه بذر مسکن را سال‌ها قبل تهیه و حتی در بین هنرمندان توزیع نموده‌اید. از شماهاهاها که مجبور شدید برای شادی ارواح تنی چند از هنرمندانِ هنوز زنده‌، دو فاز از مسکن‌ها را به صورت سوری روی کاغذ نشانه‌گذاری کنید، معذرت میخواهیم. این کار شما حتی نمونه‌ خارجی هم ندارد و انشاالله زمین مورد نیاز را هم روی کاغذ به هنرمندان اختصاص خواهید داد.

هدف اصلی این نامه این بود که بگویم: مرده و قولش! ما در غم به نتیجه نرسیدن زحماتتان خود را شریک میدانیم و آماده‌ایم مثل دلارفروشها، سهم‌الضرر خود را حتی بدون قست‌بندی پرداخت نماییم است.

والسلام
ـــــــــــــــــــــ

رونوشت به #دکتر_جلالی‌زادە، اگر خواست و حوصله داشت، او هم یک رونوشت به #رییس_جمهور، و یک رونوشت بە کتاب #گینس بفرستد، چون  در هیچ جای دنیا -بجز مریوان- مسکن بدون زمین، ساختە نمی‌شود است.

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
Audio
🔴 دادەی کارمەند، ئەڕۆی ئۆغر؟

🎙خوێندنەوە: بارین

🔸 ️لە هەفتەنامەی ئارێزدا چاپ کراوە: ۱۳۹۷/۰۲/٣١



ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
🤣1
Audio
🔴 سۆفییە شۆڕشگێڕەکە
(چیرۆکڵەی تەنز)!

✍ خاڵۆ ڕەووف
🎙خوێندنەوە: بارین
ـــــــــــــــــــــــــ
لە ۱۳۹٥/۰۹/۲٤ی کۆچی هەتاویدا،لە کۆڕی "تەنزی کوردی و ئاوڕێک لە تەنزەکانی خاڵۆ ڕەووف"دا - کە لە مەریوان بەڕێوەچوو- خوێنراوەتەوە.

🔘 لە هەفتەنامەی ئارێزدا چاپ کراوە( ۱۳۹۷/۰۸/۱۸ ⚪ ۲۰۱۹/۱۱/۰۹)


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍2
‍ سه‌باره‌ت به‌ حیزبی ئوده‌با!
خاڵۆ ڕه‌ووف

لە 1403/11/17دا، لە گۆشەی "کوڵەسووچ"ی هەفتەنامەی "ئارێز"دا چاپ کراوە.

حه‌زم له‌ سیاسه‌ت و میاسه‌ت و شتی وا نییه‌ و دڵم به‌ حیزب و میزب و شتی وایش خۆش نییه‌، ئێ پاره‌ له‌ هه‌موو شتێ گرنگتره‌ و که‌ پاره‌ت نه‌بوو، ئیتر هیچت نییه‌ و خۆیشت هیچ نیت! مامۆستا قانێعیش جوان ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی فلس وه‌ڵڵا له‌ دایک و باب و باپیر چاتری! (ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر من بموتایه‌، ئه‌یانوت تۆ دژی نه‌ریتی کورده‌واریت و دژی گه‌لی! جا من حه‌دم چه‌س وا بێژم؟)

به‌ڵێ! من حه‌زم له‌ سیاسه‌ت و میاسه‌ت نییه‌، سه‌ر له‌ ئابووری و مابووریش ده‌رناکه‌م بۆیه‌ حاڵی قنگم جوانه‌! ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری ئاوێته‌ بکرێن، به‌رهه‌می باشیان ئه‌بێ، به‌ڵام من ته‌نها ئه‌توانم دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ بکه‌م!

ڕۆژێ له‌ ڕۆژان ته‌له‌فوونم هه‌ڵگرت و:
- ئه‌لۆ! ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت‌؟
+ به‌ڵێ خۆیه‌تی!
- من و جه‌ماعه‌تێ ئه‌دیب و مه‌دیب به‌ دوای کارێکی باشا ئه‌گه‌ڕێین، چی بکه‌ین؟
+بێن و حیزبێک دامه‌زرێنن.
- داهاتی باشه‌؟
+ئه‌گه‌ر باش بوو باشه‌، باشیش نه‌بوو، باش نییه‌!
منیش خێرا چووم و وتم خێرا مۆڵه‌تێکم بده‌نێ بۆ حیزبێکی چه‌ور! ئه‌وانیش خێرا وتیان دێر هاتی! چه‌وره‌کان خێرا ته‌واو بوون‌! وتم خۆم خێرا چه‌وری ئه‌که‌م!

ئێستایش ڕقم له‌ حیزب و میزبه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جاتم ببێ له‌ پینه‌چێتی و واکسکردنی پێڵاو، بیرم له‌ دروسکردنی حیزب نه‌کرده‌وه‌، به‌ڵکوو ویستم خێروبێری بۆ که‌سانێکی‌تریش ببێ. من له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی ئه‌دیب و مه‌دیب و شتا پێوه‌ندیم زۆره‌ و خێرا لیستی ناوه‌کانم دایه‌ ده‌ست ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و مه‌وڵه‌ت و داوای حیزبێکم کرد و ناوم نا ‌ "حیزبی ئوده‌با". ئه‌وانیش خێرا وه‌ڵامیان دامه‌وه‌ و وتیان:
- هه‌ی تڕحێو!
+ بۆچی؟
- ئه‌مانه‌ هه‌موویان مه‌منوعولته‌حه‌ززوبن!
+وه‌ڵڵا ئه‌مانه‌ فره‌ پیاوه‌ خاسه‌ن!
- خاس بوونایه‌، ئێمه‌ ئه‌مانزانی! با وه‌ک نموونه‌ باسی هه‌ندێ له‌و که‌سایه‌تییه‌ مه‌زنانه‌ت بۆ بکه‌م! "مه‌زنولئیددیعا"ن ئه‌مانه‌! فه‌رموو ئه‌مه‌ باسی چه‌ند که‌سێکیان:
یه‌کێکیان "ڕه‌زا عه‌لیپوور"ه‌. ڕه‌زا ئه‌ڵێ: بمگرن ئه‌گینا 7 و 7 ئه‌کاته‌ 77 ( ئێمه‌ دڵنیاین ئێوه‌ ناتوانن بیگرن و 7 و7 ئه‌کاته‌ کاره‌سات!)
یه‌کێکیان "ساڵح سووزه‌نی"یه. ئه‌م حه‌مه‌ساڵه‌یه‌ ئه‌ڵێ:‌  "به‌ عینجه‌ و فینجه‌ چ شار" ئه‌مه‌مان به‌ حورووفی ئه‌بجه‌د لێکداوه‌ته‌وه‌ و ئه‌کاته‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌تر!

ئه‌و سمایل عه‌زه‌مییه‌ هه‌ر باسی مه‌که‌! کتێبی "کچه‌گیان"ی بخوێنیته‌وه‌ ئه‌زانی چ ده‌عبایه‌که‌! ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی ببێ سه‌رتان ئه‌خوا! هێنده‌ تینووی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ کتێبه‌که‌یدا ئه‌ڵێ: نازانم من فره‌ برسیمه‌ یا که‌نیشک ئه‌م شاره‌ قه‌د و باڵایه‌ن بووچکه‌! سمایل تینووی ده‌سه‌ڵات نییه‌، برسیی ده‌سه‌ڵاته‌! ئێمه‌ پێشی نه‌گرین ئه‌تانخوا!

باشه‌ که‌سی‌تر نه‌بوو بێجگه‌ "عه‌تا وه‌له‌دی"؟ ئه‌م پیاوه‌ که‌س نازانێ کامێرانییه‌ یا مه‌ریوانی! باشه‌ هه‌ر ئه‌م عه‌تایه‌ نه‌بوو نه‌یهێشت ئـ. موحه‌مه‌دی – که‌ ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌جلیسی ئێران بوو- له‌ کۆنگرەی ئەحمد بەگی کۆماسیدا لە باتی وتار  شێعر بخوێنێته‌وه‌ و بیکا بە بانگەشەیەک بۆ خولی داهاتووی مەجلیس؟ ده‌ستی ئـ. موحه‌مه‌دی خۆش بێ وتبووی من بوومه‌ته‌ بێگانه‌ و بێگانه‌ خاوه‌نماڵه‌! عه‌تا بێگانه‌یه‌ و نابێ له‌ ئه‌نجومه‌ن و شتیشا بمێنێ!

له‌ هه‌موویان وێرانتر و کاولتر، "عه‌تا سه‌رزل"ـه‌. به‌ڵام ئه‌م سه‌رزله‌ بۆ ئێمه‌ باشه‌. بیستوومانه‌ ئه‌ڵێن سه‌ری زل نێعمه‌ته‌، ئه‌م سه‌رزله‌ ئه‌به‌ین له‌ شارێکی گه‌وره‌ ئه‌یکه‌ین به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵێکی تلگرامی و لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئینستاگرامی. دڵنیاین وه‌ک کامپا کارمان بۆ ئه‌کا!

ناوی چه‌ند که‌سیشی‌تریشیان په‌سه‌ند نه‌کردبوو و ناوی منیشیان هه‌ر یه‌کسه‌ر سڕیبووه‌وه‌، پرسیم کوا ناوه‌که‌ی خۆم؟ وتیان خاسی شکور؟ منیش هه‌ر وا به‌ ده‌ستی خاڵی و بێ حیزب گه‌ڕامه‌وه‌ و له‌به‌ر تووڕه‌یی هینم وه‌ک هینی هه‌لاج که‌وتبووه‌ له‌رزین!

ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👏4👍2
هەواڵی ئەدەبی:

کتێبی کۆبەرهەمی فەریقی (مەلا ڕەسووڵی گۆڵێ) چاپ و بڵاوکرایەوە.

شاعیر و نووسەری ون‌ناوی بانەیی، حاجی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ _فەریقی_ (١٣٤٨ – ١٢٨٣)، لە هۆزی مامۆیی، خەڵكی گوندی قۆخەمامۆی بانەیە. بە هۆی ئەوەی کە ساڵانێکی زۆر مەلا و مودەڕیسی گوندی گۆڵێ لە دەڤەری شلێری پێنجوێن بووە، بە «مەلا ڕەسووڵی گۆڵێ» ناسراوە.

زانیاریی زیاتر لە ژمارەی نوێی لە داوێنی ئەربەبا بڵاوئەکرێتەوە





ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ئێعدامێکی یاسایی
(کورتەچیرۆکی تەنز)

✍ خاڵۆ ڕەووف
🎙زیوەر عەبدوڵڵاهی

ئەم کورتەچیرۆکە تەنزە، لە ٥ی پووشپەڕی ٢٧١٨دا، لە شاری سنە، لە هەفتەنامەی ئارێزدا چاپ کراوە.


ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ
@tenznus ــــــــــــ
👍2👏2