🥀ســیـا پــۆشــ🖤🥀🦋
3.76K subscribers
5.61K photos
2.91K videos
39 files
99 links
‏﴿ ئێرە👇 گۆڕستانی خەونەکانمە😅💔


بۆ فرۆشتن نیە من ئەو نیم ژیانم بۆ


چەند پارچە کاخەزێک بفرۆشم🥀

☟. . . ☟

snap / heva.it

@zbedang

( start/ 1/ 6/ 2018 )
Download Telegram
گەنج بووم و ڪارێڪۍ منداڵانەم
ڪرد پیری ڪردم
(:

#ĦЄVÂ
ئەگەر لەم جەنگەدا نەمردم بەڵێن بێ بگەڕێمەوە و بۆت بمرم😃💔

#ĦЄVÂ
شەوێک بەرلەوەی بیرت بکەم دونیایەک قسەی نەوتراو لە دڵمدا هەبوو وەلێ تۆ لێرە نەبوویت بۆتی باس بکەم...
ئێوارانێک بەرلەوەی دڵم بۆت تەنگ بێت برینێک لەناو مندا دەکولایەوە، دەستی هیچ حەکیمێکی پێ نەدەگەیشت هەینییەک بەرلەوەی بیر لەوە بکەمەوە کە
بە دواتدا بگەڕێم هاوارێک لە ناخمدا هەبوو دونیا بەو فراوانییەوە لە ئاستیدا بچووک بوو ڕۆژێک بەرلەوەی بڕۆیت ئاسوودەییەک لە رۆحی مندا هەبوو پەنجەی هیچ خەمێکی بەر نەکەوتبوو بە نەبوونی تۆ دونیا ژێر و ژوور بوو، لێرە هەموو شتێک خراپ تێدەپەڕێ لێرە هەندێک شەو
خەریکە دەخنکێم هێندە تەنیات کردووم زۆر جار نەبوونی کەسێک بەشی سەد ساڵ دڵتەنگی لە رۆحماندا دروست دەکات بۆ نموونە نەبوونی تۆ ...تۆ سەیرکە، دووبارە بیرم کردووی لەبەردەمی ئاوێنەدا زیاتر بێتاقەتی تۆم، لە کاتی خۆرئاوابووندا زیاتر و زیاتر بەیانی دوای لە خەو هەڵسان زیاتر دڵم دەگوشرێت نازانم دەردەدڵ لای کێ بکەم هەواڵت لە کێ بپرسم..!!!!؟؟؟؟؟؟
ئەوینی تۆ هێندە قەدەغەیە
لەناو فرمێسکەکانی مندا بتدۆزنەوە بەرد بارانت دەکەن لەناو گۆرانییەکانی مندا بتناسنەوە شاربەدەرم دەکەن ئەی قەدەغەترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردووی ...؟ئەی غەمگینترین ئاواز
لای کێ بڵێم هێشتا بە دزیەوە خۆشم دەوێی ..؟
بە کێ بڵێم:هێشتا شەوان لەوپەڕی بێدەنگیدا دەستم لەسەر دڵمە و گوێم لە دەنگی گریانی خۆمە لای کێ بڵێم: هێشتا تۆ کۆتاییت نەهاتووە ؟ هێشتا چیرۆکی تۆ بەردەوامە..؟💔

#ĦЄVÂ
دکتۆر دەڵێ بیر لە ژیان بکەرەوە بەڵام من ژیانم بە تەواوی نایەتە یاد دەڵێی بەشێکی گرنگیم لە یاد کردووە.. لە یادم کردووە وە هیچ شتێکیش ناتوانێ بەبیرم بێنێتەوە ! شەوان لە کاتی خەودا لە سەقفەکە ڕادەمێنم‌‌. دەزانم کە دەبێ شتێکم بیرکەوێتەوە ڕەنگە ناوێک بەڵام حەز دەکەم تەنیا وێنەیەکی تاریک کە پێکەوەین . من شتێک کەسێکم ون کردووە .. دوێنێ شەو دووبارە لە سەرما دەنگێک دەهات دەنگێکی خۆش دەڵێ دێم بەدواتا کەچی نایەت ..🙂💔

#ĦЄVÂ
تۆ هەر ئەوە بووی كە سوێندت دەخوارد
كە هیچ كات تەنها جێم ناهێڵی ،
بەڵام ڕۆشتی و چوویە لای
كەسێكی تر.....
#ĦЄVÂ
ئەگەر ئەتەوێ بڕۆی باشە بڕۆ
بیر لەمن مەکەرەوە من ئەتوانم تەنیا بمێنمەوە
هەموو ئازارێک تا ئەبەد نامێنێتەوە،
بڕۆ!
بڕۆ!
مەڕۆ..!
من درۆم کرد ناتوانم تەنیابم..
#ĦЄ
عاشقی تەنیایی بن
کەس بۆتان بەردەوام نابێت

#ĦЄVÂ
کەی چارەنووس بۆ ئێمە پێدەکەنێ؟

#ĦЄVÂ
ئەگەر هاتوو من مردم ، وە بە دڵنیایشەوە مردن دێت و دواجار هەموو شتێک و هەموو یادگاریەکانی ژیان وێران ئەکات، سەرەڕای ئەوەی خۆم کەسێک بێتاقەت و تاقەت پڕوکاوی ژیانم ، قەت لەو بڕوایەدا نیم کەسێک هەبێت هاوشێوەی خۆم ، لەکاتێکدا کەسێک نیە بەوجۆرە دڵخۆشی منی بوێ هەمیشە ویستوومە کەس وەک من نەبێت ، هەمیشە هەمووان بە دڵخۆشی ببینم ، کورتەیەك لە ژیانی من و خاوەن ئەو دڵەی لای چەپی سینەم هەمیشە ئەکتەرێکی باش بوومە بۆ ژیان
ئەمەش کورتەیەکە لە دەقی ژیانی من بۆ نمونە ،
﴿ ئەگەر هاتوو من مردم بەمە منتان بیر بکەوێتەوە ﴾
(من لەبری ئەو کەسەی دڵتەنگی کردوون )
(داوای لێبوردن ئەکەم تەنها پێبکەنن ..!

#ĦЄVÂ
کە هەژدە ساڵ بووم
ناچار بووم یەکێک لەبیر بکەم
چونکە فێر نەبووم وەک مناڵ ئەگریام
مرۆڤەکان پڕ بوون لەو قسانەی
کە تێ نەگەشتبووم.
قسەیەک وەکو ....
دوای بە حاڵی ئەم ڕۆژانەت پێ ئەکەنی!!
یان مرۆڤێکی تر جێگەی ئەگرێتەوە
تا ماوەیەک شەوەکان بێ خەو بووم
لەناو بازاڕ هەنێک خەڵکم لە پشتەوە لێ تێک ئەچوو لەگەڵ ئەو!!
هەنێک کات دڵ تەنگ ئەبووم
بە بانگ کردنی ناوێک
چەند جار لەگەڵ ئەو کەسانەی ناوی ئەویان ئەبوو یاخود لێوەی نزیک بوو!!
خۆمم بە خەتا بار ئەزانی...
هەستم ئەکرد...
ئەگەر کەسێکی باشتر بوومایە
ئەو هیچ کات بەو حاڵەی منەوە
بە جێی نە ئەهێشتم ....
بینیت!!!
ئەمڕۆ کە حاڵی ساڵانێک
پێش ئێستای منت هەیە ! و
دڵت بێ هێز بوە!!
مەرج نیە تۆ هیچ کاتێک بە حاڵی ئێستات پێ بکەنیت!!!

#ĦЄVÂ
Forwarded from 🥀ســیـا پــۆشــ🖤🥀🦋 (h͠͠e͠v͠A“̯ 🙃:)
گەنج بووم و ڪارێڪۍ منداڵانەم
ڪرد پیری ڪردم
(:

#ĦЄVÂ