سـتـوک🩶،
2.68K subscribers
267 photos
12 videos
بـووم بــەوەی دڵـم ئـەیــەوێ ،،

@la1abarchaum .
Download Telegram
لەتۆیا ئەمرم و لەدەرونی کەسێکی تر ئەڕوێم نەبوونت دەنگە دەنگێکی زۆری نەناوەتەوە حاڵی بوویت!
هەموو شتێک لە مندا کاڵ بۆیەوە!

@la1abarchaum.
هەلی دووەم وەک ئەوەیە ئەو دەمانچەیە بدەیتەوە دەستی کە یەکەمجار نەیتوانی بتپێکێت بەڵام ڕەنگە بۆ دووەم هەل مێشکت بپرژێنێ .
کێو بە کێو نەگا چاو بەچاو ئەگا.
شوشە عەترەکەم زۆر خۆش دەویست!
لەدەستم کەوتە خوارەوەو شکا، زۆر پێی بێتاقەت بووم بەڵام بە درێژایی ڕۆژەکە کە دەچوومە ژورەوە بۆنێکی زۆر خۆش دەهات پێشتر بۆنی ئەم عەترە ئاوا بڵاو نەده بویەوە، دواتر بۆم دەرکەوت دەبوو بشکێ هەتا ئاوا بۆنەکەی بە تەواوی بە ژورەکەدا بڵاو ببێتەوە مەبەستمە بڵێم: لەوانەیە دڵت شکابێ یان شتێک هەبێ لە دڵتدا کە پێی شکابیت وەلێ لەوە دڵنیابە کە ئەم شکانە بۆ ئەوە بووە شتێکی جوان و شاراوە لە ناختدا دەربخات، بۆ ئەوەی ئەزموونی تازەت نیشان بدات، مێشکت فراوان بکات و چۆنیەتی بیرکردنەوەت بگۆڕێت، هەر بۆیە گەر شکایت خەمبار مەبە خودا دەیەوێت باشتر و جوانتر بدرەوشێیتەوە🩶،،
بەجارێ ماڵی وێرانم ، ئەمیشم چوو ئەویشم چوو.
درۆکانم لە ڕاستیەکانی ئێوە ڕاستترن.
سـتـوک🩶،
116 Expired👤 .
🦎 178 days expired
جەژنتان پیرۆز خوا موبارەکیکات لێمان هەر لە خۆشی و شادیابن💚٫،
ڕێک وەک ئەو مرۆڤانەی کە دڵۆپێک بەختەوەریان لە ژیاندا نەدیوە،وا ئه‌زانم کارێکی ناچاریە نووسیوتە: تۆ دڵێکی پڕ لە خۆشەویستیت هەیە مەیکە بە بەرد،
کە قسەش ئەکا گوێ ناگرم بەتەمایە بڵێم بۆ بێدەنگی...
گریان لای من گۆڕانی لە دوایە!
هەر جارێک بەدڵ گریابم ماڵئاواییم کردووە، بەزەییم فڕێ یاوە، ڕقم خواردووە، لەگەڵ گریان تەنها بووم و تەنها ئەوم هەبووە، بە گریانی کەسانی تر من نابمەوە کەسی پێشوو، لە هیچ کەسم ناوێ ماڵئاوایی و سەلماندن، نامەوێ گرینگی دوای گریاانم، لەگەڵ گریانم کەسانێک لە دڵمەوە بەربوونەوە بۆ ژێر پێم!
بەدبەختیەکە لەوەدایە مرۆڤ هەمیشە پێی وایە کەسێکی گرینگە، تا بە فعلی نیشانی نەدەن بوون و نەبوونی یەک شتە تێناگات!
من لە قۆناغێکدام لە ژیاندا کە پێویستم بە سەرسامکردنی کەس نییە، ئەگەر خۆشت بوێم ئەوە باشە، وە ئەگەر خۆشت نەوێم ئەوەش باش دەبێت. .. ژیانت نەرمتر دەردەکەوێت کاتێک لەگەڵ کەسانی نامۆدا دەڕۆیت، خۆت بارگران مەکە بە تێچووی هاوڕێیەتی، نە بارگرانی هەستەکان، نە باجی پابەندبوون، دووربە لە بەڵێنی مانەوە.
تەزوو بە گیانمدا هات،
وەختێک گوێم لە باوکم بوو بە دایکمی دەوت؛
زۆرمان بڕی کەممان ماوە لە ژیان!
لە شتێکم کەمە،لەوانەیە ئومێد بێت، لەوانەیە لەیادکردن بێت،لەوانەیە هاوڕێیەک بێت،یان لەوانەیە خۆم بم!
لەو جەوە بەم بەیانییە و گۆرانی جێگر 😘،
چـەنال وەردەگرم بـۆ لیـست سەرەو 200 بی  بـۆ بەشداری كردن نـامە بنیرە 🕸️🩵🔗