سیروان پرس
1.26K subscribers
17.2K photos
2.61K videos
28 files
7.65K links
🌐کانال خبری تحلیلی سیروان پرس وقایع و رویداد های منطقه ی اورامانات، ایران و جهان را پوشش می دهد. این خبرگزاری مستقل بوده و وابسته به هیچ طیف یا جناحی نمی باشد.🌐
ارتباط با ادمین:
@Sirwanadmin

سیروان پرس
@Sirwanpress
Download Telegram
🔴 ۱٨ دێسامبر هاوکات بوو لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی #فایەق_بێکەس #شاعیر و باوکی شاعیری ناوداری #کورد #شێرکۆ_بێکەس کە لە ۱٨ے کانوونی یەکەمی ساڵی ۱۹٤٨ی زایینی لە #هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گردی #سەیوان لە شاری #سلێمانی بە خاک سپێردراوە.

خبرهای:

#پاوه
#روانسر
#جوانرود
#ثلاث_باباجانی
#تازه_آباد_ثلاث

🌐با سیروان پرس وقایع چهار شهرستان روانسر،ثلاث باباجانی،پاوه و جوانرود را دنبال نمائید.

🌐 @sirwanpress
Forwarded from اتچ بات
جێژنی قوربان له شیعری #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک سافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#سافی

عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جەزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#سافی

تازە سەییادە لەچین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین
#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)

جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی

قوربان :قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
#مەولەوی

 #سیروان_پرس
🆔 @sirwanpress
🌐 sirwanpress.ir