🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" مزگێنی "
ڕۆژێک دادێ
لەم وڵاتە
سەوز و زەرد و سوور نەمێنێ
تێکەڵ دەبن و دەبنە
" ئاڵا "
شەوێک دادێ
لەم وڵاتە
مۆتە منداڵمان نادوێنێ
گەورە دەبن و
ئاڵ و واڵا
زەمەنێک دێ دەمەوبەهار
باران نم نم
دەڕژێتە خوار
کۆڵان پڕ پڕ لە گرووگاڵ
لێوڕێژ لە شادی دە‌بێ
شــــــــار ،
سەردەمێک دێ
مانگی ئادار
پڕپڕ
لە جێژن و شادیه
خاسە کەوان دێنە کۆڵان
بەزم و ڕەزمی ئازادیه
ڕۆژی
دایک و دڵدارەکەم
شازدەی
پڕ لە ئازارەکەم
نەورۆز و نۆبەهارەکەم
دەست دەگرن و ڕەشبەڵه‌کە
لە دێ و شاری
وڵاتەکەم .
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
" مزگێنی "
ڕۆژێک دادێ
لەم وڵاتە
سەوز و زەرد و سوور نەمێنێ
تێکەڵ دەبن و دەبنە
" ئاڵا "
شەوێک دادێ
لەم وڵاتە
مۆتە منداڵمان نادوێنێ
گەورە دەبن و
ئاڵ و واڵا
زەمەنێک دێ دەمەوبەهار
باران نم نم
دەڕژێتە خوار
کۆڵان پڕ پڕ لە گرووگاڵ
لێوڕێژ لە شادی دە‌بێ
شــــــــار ،
سەردەمێک دێ
مانگی ئادار
پڕپڕ
لە جێژن و شادیه
خاسە کەوان دێنە کۆڵان
بەزم و ڕەزمی ئازادیه
ڕۆژی
دایک و دڵدارەکەم
شازدەی
پڕ لە ئازارەکەم
نەورۆز و نۆبەهارەکەم
دەست دەگرن و ڕەشبەڵه‌کە
لە دێ و شاری
وڵاتەکەم .
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
هاوڕێیانی ئازیزم سڵاوێکی نەورۆزانەتان پێشکەش بێت و نەورۆز و ساڵی تازە لە گشت لایەکتان پیرۆز بێت
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
هاوڕێیانی ئازیزم سڵاوێکی نەورۆزانەتان پێشکەش بێت و نەورۆز و ساڵی تازە لە گشت لایەکتان پیرۆز بێت
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" ڕابواردن "
من تێناگه‌م
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه
نه‌هاتبامه به‌ر دەرکه‌تان
تۆش بۆ تاوێک ڕابواردنت
قه‌ت نه‌دەبووی به دڵدارم ...
ئه‌ی من ئێستا
به کام ڕابواردووی شیرینم
بزەم ده‌هات؟
ئاواتم بوو دڵدارم بی
بویه یارم
زمانم کوێر
چاوی لاڵم وەقسه هات
ئێستاش ئه‌وا ته‌مه‌نێکی پڕپڕ
له حه‌ز و ئه‌وینم ڕابواردووە
چاوم دەڵێ ...
گوێم دەبینێ ...
لێوم له شوێن باڵات وێڵه ...
هه‌موو له‌شم بانگت دەکا
به منی شه‌یدا ڕامه‌بوێرە
جێم مه‌هێڵه .
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
" ڕابواردن "
من تێناگه‌م
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه
نه‌هاتبامه به‌ر دەرکه‌تان
تۆش بۆ تاوێک ڕابواردنت
قه‌ت نه‌دەبووی به دڵدارم ...
ئه‌ی من ئێستا
به کام ڕابواردووی شیرینم
بزەم ده‌هات؟
ئاواتم بوو دڵدارم بی
بویه یارم
زمانم کوێر
چاوی لاڵم وەقسه هات
ئێستاش ئه‌وا ته‌مه‌نێکی پڕپڕ
له حه‌ز و ئه‌وینم ڕابواردووە
چاوم دەڵێ ...
گوێم دەبینێ ...
لێوم له شوێن باڵات وێڵه ...
هه‌موو له‌شم بانگت دەکا
به منی شه‌یدا ڕامه‌بوێرە
جێم مه‌هێڵه .
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" من و ئه‌ستێرە ۲ "
دەستم گه‌یشته
قژی ڕەشی تۆ
ئە‌و شه‌وەی وا بوو به جێژنی
په‌نجه‌م
ئه‌وە " با " نه‌بوو
قژتی هه‌ڵداوە
بە له‌رزی دەستم بوو
پرچت شه‌کاوە
تۆ ئه‌و ئه‌ستێرەی
به میلوێن ساڵه له‌ژینم دوری
من دەتبینم و ئه‌ستێرە په‌رەست
تۆش خۆ دەنوێنی و
ڕۆژ ڕادەبووری
نوری ڕوخسارت بدە به شێعرم
شۆخ و شه‌نگه‌که‌ی
کۆڵانی باران
پڕچت هه‌ڵدەوە
به‌حاڵ پێکه‌نه
ئه‌ستێرە گه‌شه‌ی میوانی شاران
تۆ له ئاسمانی و
من زەوی نشین
دەستم ڕاناگا به‌ڵام دەتبینم
له جه‌غزی زەوی
قه‌ت قه‌ت لامه‌دە
هیوای بینینته
زەوی نشینم
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
" من و ئه‌ستێرە ۲ "
دەستم گه‌یشته
قژی ڕەشی تۆ
ئە‌و شه‌وەی وا بوو به جێژنی
په‌نجه‌م
ئه‌وە " با " نه‌بوو
قژتی هه‌ڵداوە
بە له‌رزی دەستم بوو
پرچت شه‌کاوە
تۆ ئه‌و ئه‌ستێرەی
به میلوێن ساڵه له‌ژینم دوری
من دەتبینم و ئه‌ستێرە په‌رەست
تۆش خۆ دەنوێنی و
ڕۆژ ڕادەبووری
نوری ڕوخسارت بدە به شێعرم
شۆخ و شه‌نگه‌که‌ی
کۆڵانی باران
پڕچت هه‌ڵدەوە
به‌حاڵ پێکه‌نه
ئه‌ستێرە گه‌شه‌ی میوانی شاران
تۆ له ئاسمانی و
من زەوی نشین
دەستم ڕاناگا به‌ڵام دەتبینم
له جه‌غزی زەوی
قه‌ت قه‌ت لامه‌دە
هیوای بینینته
زەوی نشینم
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
" کاوان "
ئەی کە تۆم مانای ژیانی
من لەدەوری تۆ گەڕێم
من لقی پڕ باری شێعرم
مەرجە بێ تۆ هەڵوەرێم
تۆ بزەت دەێتێ و جیهانم
گشت لە لێوت کۆ دەبن
ئەی بەقوربانی دوو لێوت
کاتی بۆ " لالۆ " دەبن
هەرچی ئاهەنگی ئەوینه
یەک هەناسەی تۆیە بۆم
کانی ئیشقی بێ بنی و
من ئاشقی کانیاوی تۆم
پێکه‌نینت دەنگی تاره
پەیڤەکانت سۆزی دڵ
چاوەکانت پڕ لە شێعر و
لێوەکانت ڕەنگی گوڵ
خۆت دەزانی چەندە نازی
بۆیه چاوبازی دەکەی
وا لە ڕێبەندانی ژینا
فێره گیانبازیم دەکەی
تۆ لە سێزدەی ئاشقیم‌دا
کاتی هاتی من لە ژوان
لێوەکانم مەستی ماچ و
دەستەکانم باغەوان
بوویە سەرداری ژیانم
شێعری من کاوانەکەم
تۆ لە هەر کوێیەک بنواڕی
سەیری ئە‌و چاوانەکەم
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
" کاوان "
ئەی کە تۆم مانای ژیانی
من لەدەوری تۆ گەڕێم
من لقی پڕ باری شێعرم
مەرجە بێ تۆ هەڵوەرێم
تۆ بزەت دەێتێ و جیهانم
گشت لە لێوت کۆ دەبن
ئەی بەقوربانی دوو لێوت
کاتی بۆ " لالۆ " دەبن
هەرچی ئاهەنگی ئەوینه
یەک هەناسەی تۆیە بۆم
کانی ئیشقی بێ بنی و
من ئاشقی کانیاوی تۆم
پێکه‌نینت دەنگی تاره
پەیڤەکانت سۆزی دڵ
چاوەکانت پڕ لە شێعر و
لێوەکانت ڕەنگی گوڵ
خۆت دەزانی چەندە نازی
بۆیه چاوبازی دەکەی
وا لە ڕێبەندانی ژینا
فێره گیانبازیم دەکەی
تۆ لە سێزدەی ئاشقیم‌دا
کاتی هاتی من لە ژوان
لێوەکانم مەستی ماچ و
دەستەکانم باغەوان
بوویە سەرداری ژیانم
شێعری من کاوانەکەم
تۆ لە هەر کوێیەک بنواڕی
سەیری ئە‌و چاوانەکەم
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" ژیان "
ژيان چيه ؟
شەوه، رۆژه، وەرزەكانه ؟
ژيان چيه؟
تێپەرێنى چركه كانه؟
پياسەيه،هەڵاتنه؟
شەو تا بەيان نەخەوتنه؟
بزه و قاقا و پێكەنينه؟
ئاخ و فرمێسك، خۆڕنينه؟
ژيان چيه ؟؟
ژيان تەنيا يەك خولەكه
سەرت به سينگى دايكەوه
گوێت له مۆسيقاى دڵيەتى
ژيان تەنيا يەك خولەكه
دەستى باوكت به سەر تا دێت
له بن گوێت دا ئەچرپێنێ
پشتت دەگرێ تاكو دەمرێت
ژيان تەنيا يەك خولەكه
له نيوان لێوانى تۆ و
لێوى ئەودا
وشەى " خۆشم دەويى "
لەت لەت دەبى و
ئاگر له جەستەت بەردەدا
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
" ژیان "
ژيان چيه ؟
شەوه، رۆژه، وەرزەكانه ؟
ژيان چيه؟
تێپەرێنى چركه كانه؟
پياسەيه،هەڵاتنه؟
شەو تا بەيان نەخەوتنه؟
بزه و قاقا و پێكەنينه؟
ئاخ و فرمێسك، خۆڕنينه؟
ژيان چيه ؟؟
ژيان تەنيا يەك خولەكه
سەرت به سينگى دايكەوه
گوێت له مۆسيقاى دڵيەتى
ژيان تەنيا يەك خولەكه
دەستى باوكت به سەر تا دێت
له بن گوێت دا ئەچرپێنێ
پشتت دەگرێ تاكو دەمرێت
ژيان تەنيا يەك خولەكه
له نيوان لێوانى تۆ و
لێوى ئەودا
وشەى " خۆشم دەويى "
لەت لەت دەبى و
ئاگر له جەستەت بەردەدا
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" بــــــزە "
گوڵه‌که‌م شار دەهه‌ژێنێ که وەها پێدەکه‌نێ
به بزە و وردە نیگای رۆح و دڵم ڕادەچـــــه‌نێ
هه‌موو خه‌ڵکی گه‌ڕەکی ئیمه وەدووی ئه‌و دەکه‌ون
په‌ریه و حوورە له‌لایان که په‌نای بۆ دەبهنێ
وشکه سۆفی ، که سه‌دان ساڵه دە‌بێ دێت ودەڵێ :
به‌سه‌ری شێخی مه‌زن نوورە که دەوری دەته‌نێ
کوڕگه‌لی شار هه‌موو ڕێک و له‌بار دێن و دەڕۆن
له خه‌یاڵا شه‌وەکــــی به‌و کچه شۆخه دەگه‌نێ
کاتێ ئیوارە دە‌بێ و دێ له شـــه‌قام تێده‌په‌ڕێ
هه‌موو چاویان له ئه‌وە و چاوی له من بوو به‌ته‌نێ
هه‌ندێ پێیان فشه بوو هه‌ندێ کوتیان سه‌رشێته
که دەسی که‌وته دەسم هێندە ئه‌رێنی دەبهنێ
خۆم و شاشێعری وته‌م پێشکه‌شی ئه‌و شۆخه دەکه‌م
وا به شێعری ته‌ڕی من چه‌ندە به‌ناز پێدەکه‌نێ
هه‌موو په‌یڤم غه‌زەلێکه که به چاو دێته قسه
له ناو ئه‌و شۆخه‌دا کۆ بوون هه‌موو جوانی دە‌مه‌نێ
من دەڵێم ماچێ له لێوت بزه‌ی دێتێ گوڵم
گوڵه‌که‌م شار دەهه‌ژێنێ که وەها پێدەکه‌نێ
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
کاناڵی شێعرەکانی #کاوە_شەمسی
جێگایێک بۆ چەند چرکە حەسانەوە لەباوەشی خەیاڵەوە

چییە ڕاوچی لە سەر کورسی، بەپۆزی لاقی سەر لاقی
خەیاڵی خاوە کردووتە کە پێت وایە شەمی تاقی
کەمێ هۆشت هەبێ لاوی بەرەو بێ‌ناوی نەتکێشێ
کە لاوی بۆ کەسێ هەرگیز نەماوە تا سەرێ باقی
تەم‌وتۆفی تەمەن، هاکا تەنافی ئۆفی لێ‌بەستی
لەمەولا قەت سەما ناکا ، لەبەر دەمتا کچی ساقی
مامۆستا ڕاوچی
ئەمڕۆ ۲۱ ساڵ له کۆچی دوایی ئە‌و مەزنە پیاوە تێدەپەڕێت .
نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەتا ئەژین

" شه‌یدا "
من
له لوتکه‌ی چیای خۆشه‌ویستیتدا
له‌و شوێنه‌ی وا
هه‌رگیز ، هه‌رگیز
که‌س نه‌یتوانی
دەستی به عیشقم ڕابگا
هێلانه‌م چێ کرد
تۆ
له ئاسمانی ساماڵی دڵمدا
له‌و شوێنه‌ی وا
قه‌ت قه‌ت
که‌س که‌س نه‌یتوانی
دەستی به باڵات ڕابگا
هێلانەت چێ کرد
ته‌مێکی نگریس
منی گرتە خۆی
ته‌مێکی نگریس
تۆی له ئامێز گرت
بۆ هه‌تا هه‌تایه لێکدابڕاوین
فه‌رسه‌نگ فه‌رسه‌نگ
له یه‌کتر دورین
هه‌روا منداڵ و شه‌یدای یه‌ک ماوین ...
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
کاناڵی شێعرەکانی #کاوە_شەمسی
جێگایێک بۆ چەند چرکە حەسانەوە لەباوەشی خەیاڵەوە
@sezdeymang
" شه‌یدا "
من
له لوتکه‌ی چیای خۆشه‌ویستیتدا
له‌و شوێنه‌ی وا
هه‌رگیز ، هه‌رگیز
که‌س نه‌یتوانی
دەستی به عیشقم ڕابگا
هێلانه‌م چێ کرد
تۆ
له ئاسمانی ساماڵی دڵمدا
له‌و شوێنه‌ی وا
قه‌ت قه‌ت
که‌س که‌س نه‌یتوانی
دەستی به باڵات ڕابگا
هێلانەت چێ کرد
ته‌مێکی نگریس
منی گرتە خۆی
ته‌مێکی نگریس
تۆی له ئامێز گرت
بۆ هه‌تا هه‌تایه لێکدابڕاوین
فه‌رسه‌نگ فه‌رسه‌نگ
له یه‌کتر دورین
هه‌روا منداڵ و شه‌یدای یه‌ک ماوین ...
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang
کاناڵی شێعرەکانی #کاوە_شەمسی
جێگایێک بۆ چەند چرکە حەسانەوە لەباوەشی خەیاڵەوە
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
" ژەنگ "
ئێوارەیه و ته‌نگه دڵم
خورپه‌ی بینینی تۆیه‌تی
له‌باوەش کێ
له‌کوێ خه‌وتووی؟
چی تۆی گۆڕی
کێ هۆیه‌تی؟
شێعر و وشه‌م
ژان دەیگرێ
کاتی دیدارە و تۆ ونی
له‌گه‌ڵ خۆشم درۆ دەکه‌م
له جێژوانێ له‌گه‌ڵ منی
دەتدوێنم
پێدەکه‌نم
وەکوو جاران
باسم پێیه
هه‌موو دەڵێم قسه‌کانم
دار‌و به‌ردیش
گوێیان لێیه
پاییز هات و تۆ نه‌هاتی
زەرد هه‌ڵگراین
من و گه‌ڵا
ڕۆح و جسته‌م به تێکڕایێ
له خه‌می دوریتدا زە‌ڵا
دار خۆی ڕنی
دیوار ڕما
جێژوانمان بوو به که‌لاوە
شێعرەکانم ڕەشیان پۆشی
وشه‌کان
سه‌ریان به‌رداوە
زوقم نیشته سه‌ری من و
به‌پیریش هه‌رچاوەڕوانم
بۆ دیداری
شه‌وی هه‌ینی
ئێوارەیه و
له جێژوانم
دارچنارەکه‌ی جێژوانمان
منی بینی
هاتۆته گۆ
گه‌ڵاکان دەکه‌وتنه خوارێ و
پڕ پڕ پڕ بوون
له قسه‌ی تۆ
دەڵێن بێ من
دێیه ئه‌وێ
گوایه هێشتا دێیه ژوانم
که‌چی من ساڵه‌هایه
له ژوانی
هه‌ور و بارانم ...

" بانگه‌واز "
وەرن خه‌ڵکه
گوێ له هاوارم ڕاگرن
من له به‌هه‌شت هاتوومه‌وە
هه‌رچی تا ئه‌مڕۆ
له‌مزگه‌وت و کلیسه‌کان
پێیان کوتوون
گشتی وایه
خودای جوانی وا له‌وێیه
شاڕێک پڕپڕ له قاقایه
من له‌به‌هه‌شت هاتوومه‌وە
له ئامێزی ساردی خۆمدا
په‌ریه‌کم دی
خۆ من شایانی ئه‌و نه‌بووم
که‌چی بینیم له ئامێزی
ئه‌ودا خه‌وتووم
من له به‌هه‌شت هاتوومه‌وە
هه‌ر دەگایه‌ک
به‌رەو به‌هه‌شت کراوەیه
بچنه ئه‌وێ
هێندە شه‌یدای چاوێک دەبن
هه‌رگیز
خه‌وتان لێناکه‌وێ

" شەپۆلی قین "
ڕوو لە هەر کوێیەک دەکەم هەر هەناسەی ژینه دێ
لایه گوڵ لایێکی دی دەنگی چپەی بەفرینه دێ
من دەڵێم لەم شارە دەرکەوتن خەتایه و پێم دەڵێن
ئێره شاری ئاشقانه کوێ پچی حەجمینه دێ
دەک بەقوربانی وڵاتی پڕ له شاخ و چۆم و گوڵ
تۆزی غوربەت داڕماوە و هاژەیی ناسینه دێ
من لە لێوی ئە‌و کچه شۆخەی کە جارێکی لەشاخ
لێوی گەستم تێگەییم لێرە هەناسەی ژینه دێ
هەرچی دەڕوانم هەمووکات هەر شنەی مانگی گوڵان
کەی شنەی ڕزگاری ڕۆژێکی بەرەو ئەم چینه دێ ؟
سەوز و سوور و ئەرخەوانە وەرزی ماچە و پێکەنین
ماڵی شێوێ ئە‌و دڵەی وا هەر دەڵاڵی شینه دێ
ناڕمێ قەت شاخی بەرزی شان لە شان بوونی گەلان
ناحەزان گشت لادەدا گەر شەپۆلی قینە دێ

" قینی من "
سۆفی وەره گوێ بگره لێم ، چاو که لە خۆت و ژینی من
ژینت بە زستان ڕابوارد ، بێ شەختەیه هاوینی من
تۆ ڕیشی چەرمووی مامە شێخ ، من ماچی لێوی تەڕ دەکەم
هەی سەد سەڵا لە عەقڵی تۆ ، هەی سەد سڵاو بۆ دینی من
هەر لۆژە لۆژت کرد لەوێ ، ئاخۆ جەنابی دەیهەوێ ...
چۆن نوێژی ئەم سوبحەی بکا؟کەوتوویەتە بەر قینی من
نایانهەوێ تۆ تێبگەی ، تاوی بدەی ئەسبی ژیان
چاوێک بکه لەمنیش ئەتۆ ، چەن توند و تۆڵه زینی من
ئە‌و مامه شێخە چی دەڵێ ، پیرۆزی خۆی بێ کاکی من
سۆفی وەرە ناو ڕیزی مه ، یەکسانیه ئایینی من
چاو کە چەنێ لووس و سپین ، جوملەی کوڕانی مامە شێخ
ڕیشیان لەتۆ کردۆتە بار ، بەربەسته بۆ بارینی من
سۆفی بە مووی چەرمووت قسەم ، گشتی درۆیه وادەیان
تۆ پاک و سادە و بێ ڕیا ، ئە‌و هەورەکەی بەر تینی من
ناهێڵێ تۆ لێم تێبگەی ، دەیزانێ سفرەی کۆ دە‌بێ
کەڵپی لەناو جەرگی ئەتۆ و ، تیژە لەبۆ جاوینی من
#کاوه_شەمسی

" دووبەدوو "
لە‌و ڕۆژەوە
من و تۆ
بوینە " ئێمه "
لە‌و کاتەوە
باوەشی تۆ
شوێنمە
جێمە
لەودەمه‌ی ڕا
لێوت بە لێومدا دەسووی
لە‌و وەختەوە کە دەفەرمووی
تۆش عااااااشق بووی
ئە‌و چرکەیەی دەستت گرتم
له ژوانی پەنجە و پیاسە
لە‌و ساتەوە
کە تێک دەگلان
ماچی شێعراوی و هەناسه
هەر ئەودەمە
پێشکه‌شتم کرد
هەموو کات و چرکەکانم
بە بەرامەی بەژن و باڵات
سڕیتەوە
چڵکی ژان و خەمەکانم
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
" دووبەدوو "
لە‌و ڕۆژەوە
من و تۆ
بوینە " ئێمه "
لە‌و کاتەوە
باوەشی تۆ
شوێنمە
جێمە
لەودەمه‌ی ڕا
لێوت بە لێومدا دەسووی
لە‌و وەختەوە کە دەفەرمووی
تۆش عااااااشق بووی
ئە‌و چرکەیەی دەستت گرتم
له ژوانی پەنجە و پیاسە
لە‌و ساتەوە
کە تێک دەگلان
ماچی شێعراوی و هەناسه
هەر ئەودەمە
پێشکه‌شتم کرد
هەموو کات و چرکەکانم
بە بەرامەی بەژن و باڵات
سڕیتەوە
چڵکی ژان و خەمەکانم
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
@sezdeymang
زبان مادری و ...
ما در طول هفتاد سال گذشته فرزندان نزدیک به نیمی از جمعیت کشور، یعنی اقوام غیرفارسی زبان کشورمان، را مجبور کرده‌ایم که از سال اول دبستان زبان فارسی بیاموزند و به زبان فارسی آموزش ببینند. فاز صفر توسعه در هر کشوری در دوران کودکی، در دبستان و پیش دبستان، شکل می‌گیرد. هر چه ما برای آینده کشورمان می خواهیم، باید بذر آن را در این سنین بکاریم. ما با تحمیل آموزش زبان فارسی به کودکانی که زبان مادری‌شان فارسی نیست، آنان را با یک توقف چند ساله در حساس‌ترین سالهای عمر در فرایند اجتماعی شدنشان روبه رو می‌کنیم. این که ۶۷ درصد مردودی دانش‌آموزان پایه یک و دوی دبستان متعلق به ۹ استان دو زبانه کشور است، موید چنین مشکلی است. کودکان ایرانی غیرفارسی زبان وقتی سرانجام با زبان فارسی کنار می آیند و آن را یاد می‌گیرند که سنین کودکی را از دست داده اند. سنینی که سرنوشت ساز ترین دوره برای یادگیری و تمرین ویژگی‌هایی است که بعدا برای حضور موثر و مستمر در فرایند آفرینش توسعه، مورد نیاز است.
@sezdeymang
ما توجه نکردیم که زبان مادری، تنها زبان سخن گفتن نیست، زبان عاطفه، زبان احساس و زبان زندگی فرد است. زبان مادری زبان درونی انسان‌هاست و فرایند تفکر نخست به زبان درونی هر فرد رخ می دهد و سپس به زبان گفتاری او ترجمه می شود. مطالعات نشان داده است که در گروههای جمعیتی دو زبانه‌ها اگر زبان مادری را خوب یاد گرفته باشند، مغز آنان در پردازش اطلاعات هیجانی و حوزه دریافت معنایی توانایی بیشتری دارد. در واقع ما با عدم آموزش زبان مادری و تحمیل زبان فارسی به کودکانی که زبان مادری آنها فارسی نیست، در همان سنین کودکی، تکامل زبان درونی و زبان تفکر آنان را متوقف می‌کنیم و آنان با تحمل فشارهای روانی و روحی زیادی و با چند سال تاخیر، سرانجام می‌توانند به زبان تحمیلی جدید، تفکر کنند و سخن بگویند. اما آنچه در این میان از دست رفته است فرصت های تکامل ابعاد پرورشی و وجودی آنهاست که توانایی های ارتباطی و توسعه آفرینانه آنها را شکل می دهد.
@sezdeymang
نکته مهم این است که زبان یک پدیده یا سامانه کاتالیک است. یعنی پدیده‌ای است که به طور طبیعی و بدون مداخله آگاهانه بشر ساخته شده و تکامل یافته و به نظمی خود انگیخته رسیده است. در پدیده های کاتالیک، ما اول استفاده و کاربرد آنها را می‌آموزیم بعد آنها را تحلیل و اجزاء آنها را شناسایی می‌کنیم. اگر زبان یک پدیده کاتالیک است پس نخست باید از آن استفاده کنیم و ظرفیت استفاده از آن را به حداکثر برسانیم و بعد سراغ یادگیری و تحلیل آن برویم. وقتی ما کودک را از فضای زبان مادری خارج می‌کنیم و او را وارد آموزش اجباری زبان فارسی می‌کنیم، او هنوز در فرایند یادگیری کاتالیک زبان مادری به نقطه شکوفایی، یعنی نقطه حداکثری قدرت تکلم و ادراک نرسیده است، یعنی آن بخش از احساسات و عواطفی که باید به کمک زبان مادری به طور کامل تکامل یابد، کامل شکل نمی‌گیرد و بنابراین عملا روند رشد قدرت تکلم به زبان مادری در کودک، در جایی متوقف می شود و بنابراین زبان درونی کودک که همان زبان تفکر او نیز هست به حداکثر ظرفیت خود نمی رسد. سپس این کودک مظلوم باید برای سالها با تحمل مشقت فراوان نخست زبان فارسی را بیاموزد و بعد توانایی تفکر در زبان فارسی را در خود تقویت کند. این همان ظلمی است که ما هفتاد سال است به کودکان اقوام ایرانی غیرفارسی زبان می‌کنیم و آنان را در رقابت کسب فرصت های اجتماعی و اقتصادی با فارسی زبانان در موقعیت نابرابر قرار می دهیم.
@sezdeymang
در واقع ما با تحمیل آموزش زبان فارسی، فرایند تکامل ذهنی و شخصیتی نزدیک به نیمی از جمعیت کشور خود را برای چند سال کُـند یا متوقف می کنیم و فرصت های آنان را به سود کودکان فارسی زبان، تخریب می کنیم. و بدین ترتیب فرصت های عمومی حضور در فرایند توسعه در استانهایی که جمعیت آنها غیرفارسی زبان است را فرو می‌کاهیم. شاید بخشی از شکاف و عدم توازن توسعه که میان استانهای مرکزی و استانهای مرزی کشور وجود دارد ناشی از همین مساله باشد. یعنی با وجود آن که در گذشته بودجه های مناسبی برای توسعه برخی استانهای محروم اختصاص یافته است اما آن استانها همچنان محروم مانده اند. در واقع ممکن است ما عملا با تحمیل زبان فارسی به کودکان استانهای دو زبانه، یک وقفه چند ساله در فرایند شکل گیری شخصیت و توانایی کودکان این مناطق ایجاد می کنیم و همین آغازی بر توزیع ناعادلانه فرصت‌ها بین منابع باشد. علاوه بر همه بی‌عدالتی‌های سیاسی، اجتماعی و فرهنگی دیگر، این شکل از بی عدالتی آموزشی نیز یک بی‌عدالتی ویرانگر است که ما در هفتاد سال گذشته، بی سروصدا و آرام بر اقوام ایرانی غیرفارسی زبان تحمیل کرده ایم.
محسن رنانی
استاد اقتصاد دانشگاه اصفهان

" زێدەکەم "
شێعرەکانم وەک شەپۆلی چۆمی زێدم ناسرەون
ئەسپی سەرکەش نایەتە بەر دەستی هەر نا ئەهلەوە
من دڵم لەت لەت بووە و ئێستێ دەبینم کێو و کەژ
وەک دڵم لەت لەت ببوو و ئەمڕۆکه یەکیان گرتەوە
کووچە و کۆڵانی ئەم شارە پڕی ماتەم ببوو
جووت شەشی هیوایه هات و تەخت و بەختی بردەوە
هەر قەل و قاڵاوێ ڕووی کرده قەڵای دایکی وەتەن
وا تەواری خەم بەزێن گرتی بە دەست و چنگەوە
ئە‌و کچەی جارێ لە شاخ هاتۆتە ژوانم پەندی دام
من کوتم ماچێکی بەدزی ، ئە‌و یەخەی کردۆتەوە
مەمکی دایک و مەمکی دڵدار و مەمی شاخی وەتەن
من لەسێ کانیاوی ژینا فڕچگم گرتۆتەوە
هەستی من قەت نامرێ و ناترسێ لێتان تێبگەن
سەت کەڕەت خوێنی بڕێژن زیاتری بردۆتەوە

" جزه "
ژانه شێعرێکه له دووت دایگرتووم
شەرته دوای ئە‌و سەفەرەت نەسرەوتووم
ڕۆح و جەستەم لە شەقاما وێڵه
تەم کشاوەتە دووچاوم ، لێڵه
تۆ کە دەتکووت سەفەری دوور ناڕۆم
ئێستەکەش ماتی بەڵێنانی ئەتۆم
بەر لەوەی دڵ بکەوێته داوێ
بەر لەوەی چاو بکەوێ بە چاوێ
تۆ "جزەت" خستە دڵم تاکوو دڵ
بتەپێ تاکوو دەچێتە ژێر گڵ
گەر دەپرسی لە دڵم ئێستاکه
چۆڵ و وێرانەیەکی خەمناکه
من و خەم دەستەملانی یەک بووین
دوور لە تۆ چەندی شەقامی شەو چووین
یەک بە یەک گشتی ستێرانی شەو
پێش ئەوەی بکشێ بە چاویانا خەو
دێن دەپرسن چیە ئە‌و ئەستێره ؟
بوا گەشە و کەنگێ گەیشته ئێره ؟
دێته گوێم دەنگێ دەڵێ "زارا"یه ...
بووکی ئاسمانی بەبێ تارایه
هەندێ ئەستێرە وەکوو خۆی چاوگەش
دێنە دەوری بەهیوای تیشکی کەش
دێنه ئاسمانی وڵاتێکی دوور
پڕ وریشەی شەمی کەن ئاسۆی سوور
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
" جزه "
ژانه شێعرێکه له دووت دایگرتووم
شەرته دوای ئە‌و سەفەرەت نەسرەوتووم
ڕۆح و جەستەم لە شەقاما وێڵه
تەم کشاوەتە دووچاوم ، لێڵه
تۆ کە دەتکووت سەفەری دوور ناڕۆم
ئێستەکەش ماتی بەڵێنانی ئەتۆم
بەر لەوەی دڵ بکەوێته داوێ
بەر لەوەی چاو بکەوێ بە چاوێ
تۆ "جزەت" خستە دڵم تاکوو دڵ
بتەپێ تاکوو دەچێتە ژێر گڵ
گەر دەپرسی لە دڵم ئێستاکه
چۆڵ و وێرانەیەکی خەمناکه
من و خەم دەستەملانی یەک بووین
دوور لە تۆ چەندی شەقامی شەو چووین
یەک بە یەک گشتی ستێرانی شەو
پێش ئەوەی بکشێ بە چاویانا خەو
دێن دەپرسن چیە ئە‌و ئەستێره ؟
بوا گەشە و کەنگێ گەیشته ئێره ؟
دێته گوێم دەنگێ دەڵێ "زارا"یه ...
بووکی ئاسمانی بەبێ تارایه
هەندێ ئەستێرە وەکوو خۆی چاوگەش
دێنە دەوری بەهیوای تیشکی کەش
دێنه ئاسمانی وڵاتێکی دوور
پڕ وریشەی شەمی کەن ئاسۆی سوور
#کاوە_شەمسی
@sezdeymang
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
لە تازەترین خولی چالاکییەکانی خۆیدا
بەڕێوە دەبات
🔹 دوورەدەراوی سوورەچۆم
(خوێندنەوەیەکی چەند ڕەهەندی-گێڕانەوەناسی ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم لە نووسینی مەنسوور حامیدی)
🔹 کۆڕێک بۆ شیکاری و هەڵسەنگاندنی داهێنانی تازە
دەستەی زانستی بە بەشداری بەڕێزان:
▫️ یۆنس ڕەزایی
▫️ ڕەهبەر مەحموودزادە
▫️ عەزیز مەحموودپوور
▫️ ناسر وەحیدی
▫️ قادر نیازی
✅ شوێن: ئامفی تئاتری کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی
✅ کات: دووشەمبە، 5ی خەزەڵوەری 2725 ک.
🕞 کاتژمێر 3:30 دوانیوەڕۆ
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان
هاتن بۆ هەموانە
https://t.me/Bukan_Literary_Association