توانجلێدان و بێڕێزیکردن بە یەکێک لە رەمزەکان و سەروەرییەکانی دیرۆکی کورد.
٩- نووسەر زۆر بەشان وباڵی فاطمیەکان هەڵ دەدات و کردوونی بە فریشتە، ئەمەش زیاتر بە مەبەستی شکاندن و سەرکۆنەکردنی سوڵتان صەلاحەدین و چۆنکە هیچ شارەزای مێژوویان نییە ونازانێت ئەوانیش چەند زانای سوننەیان بە ناهەقی کوشت، بۆ نموونە ساڵی ٩٧٤ز زانا و فەقیهی ناودار(ابو بکر النابلسی) یان لە دمەشق بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە کوشت تەنها لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوو جوون بە هەڤاڵانی پێغەمبەر بدات(سب الصحابة).
لە کۆتاهیدا ئومێدەوارم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکرێنە شوێنی دەرخستنی راستییەکان نەک شوێنی شێواندن و بەلاڕێبردنیان.

#تێگەیشتنی_پێشینە_چاکەکان_٥_
ئەمڕۆ گوێم لێبوو یهکێك لهو برادهرانهی که پێشتر خوێندنی فاتیحه بۆ مردو به بیدعهی قهبیح ئهناسێنێت، له وتارێکیا خهڵکی ههڵئهنێت لهسهر سهدهقهکردن بۆ مردوهکان..
جا پێموایە لێرەدا دوو شتی له بیر چووە..
یهکهمیان: ئهو حهدیسهی لهبیر چووە که ئهیکرده بهڵگه لهسهر بە بیدعەناساندنی خوێندنی فاتیحه بۆ مردو و تێیدا ئهیوت پێغهمبهر ﷺ ئهفهرموێت: عهمهلی مردو ئهبڕرێت تهنها له سێ شتدا نهبێت.. سورهتی فاتیحهش لهو سێ شته نیه..(سهدهقهی جاریه و عیلمی نافیع و دوعای مناڵی ساڵح)..
دوەمیش: لەبیری چووە کە سهدهقهیش لهو سێ شته نیه، ئیتر بۆچی خهڵك ههڵئهنێت سهدهقه بکهن بۆ مردو؟
خۆ ئهگهر بڵێن: لە بوخاریدا هاتوە، پیاوێك پرسیاری کرد، ئهی پێغهمبهری خوا ﷺ سهدهقه بکهم بۆ دایکم؟ حهزرهتیش ﷺ فهرموی: بهڵێ..
ئهڵێین: کهواته ئهوهی که مردو سوودی لێ ئهبینێت تهنها ئهو سێ شته نیه که له حهدیسهکهی پێشودا هاتوه، بهڵکو سهدهقهیش ئهگات به مردو..
باشه.. با بپرسین: سهدهقه چیه؟
ئایا پێغهمبهر ﷺ نافهرموێت: زهردهخهنهیهکت له ڕووی براکهتدا سهدهقهیه؟
ئایا نافهرموێت: ههمو حهرفێکی قورئان سهدهقهیه و ههر سهدهقهیهکیش به ده قات ئهنوسرێت؟
ئەی نافەرموێت: یارمەتیدانی خەڵك سەدەقەیە؟
نافەرموێت: لادانی زیان و ئازار لەسەر ڕێگەدا سەدەقەیە؟
نافەرموێت: فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگرتن لە خراپە سەدەقەیە؟
نافەرموێت: قسەی چاك و بەسود سەدەقەیە؟
نافەرموێت: هەمو هەنگاوێکت بۆ نوێژ سەدەقەیە؟
نافەرموێت: هەمو کارێکی باش سەدەقەیە؟
کهواته سهدهقه بریتیه له ههر کارێکی خێر که خاوهنهکهی تێیدا ڕاست بکات و کارهکهی بۆ خوا بێت..
جا ئەگەر بوترێت: مەبەست لە سەدەقە لەو حەدیثەدا ماڵبەخشینە، چونکە پرسیاری ئەو پیاوە لە پێغەمبەر ﷺ لەو بوارەدا هاتوە..
(عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا: أَنَّ رَجُلًا قَالَ لِلنَّبِيِّ ﷺ: إِنَّ أُمِّي افْتُلِتَتْ نَفْسُهَا وَأُرَاهَا لَوْ تَكَلَّمَتْ تَصَدَّقَتْ، أَفَأَتَصَدَّقُ عَنْهَا؟ قَالَ: «نَعَمْ تَصَدَّقْ عَنْهَا»).
ئێمەش ئەڵێین: نەخێر وانیە، لەفزی «تَصَدَّقْ عَنْهَا» گشتگیرە و هەمو جۆرێکی سەدەقە ئەگرێتەوە، هەرچەندە وەڵامیش بێت بۆ کارێکی تایبەت.. چونکە زانایان لەم بوارەدا ئەفەرمون: ڕەچاوی لەفزە گشتگیرەکە ئەکرێت، نەك تایبەتمەندی هۆکارەکەی.. (العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب)..
هەروەها ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ حەدیثەکەی حەزرەتی سەعدی کوڕی عوبادە (خوای لێ ڕازیبێ) کە ئەپرسێت: سەدەقە بۆ دایکم بکەم؟ پێغەمبەریش ﷺ ئەفەرموێت: بەڵێ..
لێرەدا سەعد ئەزانێت کە وشەی سەدەقە گشتگیرە، لەبەرئەوە لە حەزرەت ﷺ ئەپرسێت: کام سەدەقەیە باشترە؟ حەزرەتیش ﷺ ئەفەرموێت: ئاو بەدەمەوە دان (ئاو بەخشین)، ئیتر سەعد بیرێك هەڵئەکەنێت و ئەیکات بە سەدەقە بۆ دایکی..
(عَنْ سَعْدِ بْنِ عُبَادَةَ، قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ أَفَأَتَصَدَّقُ عَنْهَا؟ قَالَ: "نَعَمْ"، قُلْتُ: فَأَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: "سَقْيُ الْمَاءِ")
کهواته: کاتێك که ئهڵێن: سهدهقه دروسته، ههمو جۆرێکی سهدهقه ئهگرێتهوه.. قورئانخوێندن، ماڵبەخشین، دوعاکردن، ڕۆژوگرتن، هەمو جۆرێکی زیکرکردن، حەجکردن ......هتد.
لهبهرئهوه بێزراو و ناشایستەیە ئەگەر ڕێگه له موسوڵمانان بگیرێت له ههر کارێك که له مێشکی خهڵکێکا به ههڵه وێنا کراوه و قەناعەتێکی هەڵەی لەسەر دروست بووەو ئهیانهوێ ملی بهڵگهکان بچەمێننهوه و قەناعەتە نادروستەکەی خۆیان بیسهپێنن بهسهر خهڵکدا.. لەوە زیاتریش بە ناشیرینترین وەسف خەڵكی موسوڵمان بریندار بکەن و سەدەقەکانیان ناو بنێن بیدعە..
لێزمە شێخانی

جەژنە پیرۆزەیەك لە (مەلاكەریم مۆردینی)یەوە
ئازیزانم !!!
وا مەزانن بووەمەتە ئێسك و پروسكی ڕزیو و چیتر توانای ئاخافتن و سەباح و سەلامی ئێوەم نیە..!! وامەزانن ئێوەم لەیاد نیە.. ئاخر منیش وەك ئێوە تامەزرۆی دیدارم.. والله منیش تینوی ئێوەم.. والله بیرتان دەكەم.. دوو ساڵ و پێنج مانگ و ئەوەندە رۆژە لە ئێوەی خۆشەویستانم دابڕاوم...
خۆشەویستانم !! ئەمێستا - بەویستی خوا- رۆحم لەشەقەی باڵ دەدات و جامانەكەم لەسەرسەرم داناوەو تەسبیحەكەشم كە ماوەیەكە لەیەكتر جیابوینەتەوە بەدەستەوە دەگرم و لەشەقەی باڵ دەدەم و زەردەخەنەیەك دەكەم و بە ( حومەیرای) هاوسەری جارانم و دراوسێی ئیستام دەڵێم: ئادەی حەرەمی گرانقەدرم، پشتیوانەكی ژیانم.. پشتوێنەكەم بدە دەستم.. پیڵاوەكانم بۆ بهێنن، (نوقەڵەكان)یشم بكەنە گیرفانم چونكە مناڵان لەسەر ڕێ وەستاون و چاوەڕێن (مامە مەلا ) پێیان بڵێ ئادەی مشتان بكەنەوە، تا جەژنانەی تێكەم بۆتان ....
خۆشەویستانم ئەمێستا لەسەر گردؤڵكەكەی زەڕایەن راوەستاوم، دەستی راستم خستوەتە كەلەكەم و دەستی چەپم لەسەر چاوەكانم داناوەو چاودەگێڕم و بەخۆم دەڵێم: لەكوێوە دەست بەجەژنە پیرۆزە بكەم؟؟!! لەگەڕەكەوە یان لە مزگەوتەكانەوە!!! لە حوجرەی فەقێیانەوە یان لە كۆڕوكۆمەڵی پیاوچاكان و پیاوماقوڵانەوە ... لە عەشیرەت و سەرۆك هۆزەكانەوە یان كاسبكاران و قوتابیان و وەرزشكارانەوە!! خۆشم نازانم لەكوێوە دەست پێبكەم .. لەگەنجانی رۆحسوك و بەویقارەوە یان لە كەسانی بەتەمەن و عاقیبەت خێرەكانەوە !!! لە (زەمەقی) و لە مزگەوتی ( غەمامەی جاران و شێخ عیزەدینیی ئیستاوە) یان لە تەنیشت پیرەمەگرون و شارەكەی (كاك ئەحمەدی شێخ) و(سەركارێز) و (سەرچنار)ی پاش ئاوارەییەوە .. لە ( هەولێر)ی قەڵا و منارەوە، یان لە (گەرمیانی رەشپۆشەوە) !! لە تەنیشت لوتكەی (بەمۆ)ی سەركەش و پێبناری (زمناكۆی) سەربڵند و ( كەمپی خوار)ی پڕ لە حورمەت و وەفا و (دەربەندی) جێئارامیم، یان لە (شارەزوور)ی جێشانازیم!! لە ( زەڕایەن)ی تازەهەوارمەوە!! یان لە دەشتی شارەزوور و( سەیدسادق)ی سەرڕاستەوە !! لە ( پێنجوێن)ی خەمڕەوێنەوە یان لە (هەورامانی) مەنزڵگای ئازیزانم !! یان لە(هەڵەبجە)ی نوری دیدەم... لە (پاوە)ی مرۆڤدۆستەوە یان لە ( جوانڕۆی ) قەڵای مەردانەوە ..؟؟!!. لە ( هەندەران) و تاراوگەی دۆستانمەوە یان لەناوخۆ كوردستانی ئازیزانمەوە !!
من نازانم، چۆن و ... لەكوێوەو ... لەكێوە بڵێم : جەژنتان پیرۆز، تاعەتتان قەبوڵ !!
ئازیزانم ... گەربەدەستی خۆم دەبوو.. بەخوای مەزن و بێهاوتا، ئێستا لەگردۆڵكەی زەڕایەن دادەبەزیمە خوارەوە و، تاك بەتاك ... ماڵ بەماڵ ... گەڕەك بەگەڕەك ... شاربەشار ... دەگەڕام و تەوقەو دەستموچانم لەگەڵ دەكردن و بە پێكەنین و قسە خۆشەكانم مەجلیسو ماڵەكانتانم ئاوەدان دەكردەوە ... دواتر دەمووت : جەژنتان پیرۆز و تاعەتتان قەبوڵ بێت.
من دێم ... هەنگاو دەنێم.. بەڵام رێم پێنادەن .. مۆڵەت نیە.. چونكە جیهانەكەی ئێمەی مردوو زۆر جیاوازە لە جیهانەكەی ئێوەی زیندوو ..
ئازیزانم .. منی میوانی خودا لەم جەژنەدا هەرئەوەندە مۆڵەتم پێدرابوو تا بێمە حوزوری ئێوەی خاوەن ئەمەك ..
بمبورن ... نەمتوانی مافی هەمووتان بدەم و ناوتان بهێنم.... منی كەم و بچوك لەچاو ئێوەی زۆر و گەورە، بەراورد ناكرێین ...
گەر ڕێم پێبدرێ جارێكی تر دەستم بەرز دەكەمەوەو دەڵێم: پەروەردگار !!! جەژنی هەموولایەك پیرۆز بكەی .. زیندووەكان عاقیبەت خێر بكەی، ئێمەی مردو ببەخشی .... كوردستان بەئاینداری و رەوشتبەرزی و ئارامی ئاوەدانتر بكەی ..
ئازیزانم ... من دەگەڕێمەوەو چاوەكانم لێكدەنێم و بەئاهو حەسرەتی دووری ئێوە سەردەنێمەوە، بەئومێدی دیداری هەمیشەیی لەبەهەشتەكانی پەروەردگار .. لەگەڵ خواناسان و بۆخواسوڵحاوان ..
ئێوەش بمێنن بەئاینداری و بەختەوەری و لەسشاغی ... ئارامی و ئۆقرەیی میوانی ماڵەكانتان بێت لەهەركوێ بن .
داڕشتنی // ناصح مەلاكەریم
9/ زیلحیججە/1444
27/ حوزەیران/ 2023
👇👇👇👇👆👆

باسی یەکەم: دەربارەی سیفەتی ڕەحمەت( صفة الرحمة)
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على اشرف الانبياء والمرسلين سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
هەردوو وشەی(الرَّحْمَن الرَّحِيم) دوو ئاکار و سیفەت و ناون لەنەوەد و نۆ ناوەکەی خوای گەورە. هەردوو وەرگیراون لە( الرَّحْمَة )
ئەڵبەت میهرەبانی داوای میهرەبان پێکراوێک( مرحوم) دەکات، بەدڵنیایی میهرەبان پێکراو خاوەن پێویستە و پێویستی بەوێڕای خۆی هەیە. ئەوەی پێویستی کەسێک دەر دەکات ئەگەر لەدڵ نەرمییەوە بوو ئەوە ناو نابرێت بە ( رحیم) لەسەر مانای تەواو و حەقیقەت بەڵکو لەسەر و نانەواو مەجاز بەسەریدا دائەبڕرێت، ڕەحیمی ڕاستەقینە لەدڵگەرمی و دڵنەرمی(الرقة والتألم) هیچ کارێک ئەنجام نادات، ئەوە ئاکار و ڕەوشتی مەخلوقە، میهرەبانی ڕاستەقینە و تەواو و خاڵی لە کەموکورتی (الرَّحْمَة التَّامَّة ) خێر و بێر دەڕژێنێت بەسەر موحتاجاندا بەویستی خۆی و گرنگیان پێ دەدا، ئیتر شیاو و ئیستیحقاقی ئەوەیان هەبێت یان نەیان بێت ، میهرەبانی و ڕەحمی خوای گەورە تەواو و گشتیە و بۆ تەنها تاقم و توێژێک نیە بەڵکو بۆ هەموو بونەوەرانە. لەپاشان کۆتایی نایەت و بەسەرچونی بەسەردا نایەت هەرگیز وەکو ئەم فەرموودەیە ئاماژەی بۆ دەکات:
(( لو أنَّ أوَّلَكم وآخرَكم وجِنَّكم وإنسَكم اجتمَعوا في صعيدٍ واحدٍ فسألوني جميعًا فأعطيتُ كلَّ إنسانٍ منهم مسألتَه لم يُنقِصْ ذلك ممَّا عندي إلَّا كما يُنقِصِ المَخيطُ إذا غُمِس في البحرِ)) خوای گەورە دورە لەوەی دڵگەرمی و دڵنەرمی پاڵنەر بێت بۆ جێبەجێکردنی داوای موحتاجان و بیانپارێزێت لەمەینەتی و گیروگرفت. مەخلوق بەزەیی لەناخیدا دروست دەبێت بە جۆرێک کاریگەری لەسەری دروست دەکات ، کاتێک ئیحتیاجی بەرانبەری دەر کرد ئەوا کاریگەرییەکەی لەسەر لادەچێت و ئاسوودەیی ڕووی تێدەکات ، ڕەحیم بەم مانا و ڕاڤەکردنە سیفەتی خوای گەورە نییە چونکە ئەمە نوقسانی تێدا هەیە ، بەڵام بەو مانایەی خوای گەورە فەزڵ و نیعمەتی خۆی ئەڕژێنێت بە سەر مەخلوق و دروستکراوەکانی بەبێ هیچ پاڵنەرێک لەغەیری خۆی ، جاری وا هەیە قەهری لە ئارادایە بەهۆی هەڵسوکەوتی نابەجێی دروستکراوەکانی هیچ پاڵنەرێک نیە بۆخولقاندنی دڵنەرمی و سۆز و گۆڕینی بڕیارەکەی و ویستی لەسەر سزادانە.
پوختەی قسە: کاتێک دەڵێین: ( رحیم)سیفەتی خوای گەورە نییە و لەسیفەتەکانی خوا ئەژمار ناکرێت بەمانای دڵنەرمی و دڵگەرمی بێت، ئەگینا وێڕای ئەم مانا سیفەتی خوای گەورەیە.
سەرجاوە: كتاب المقصد الاسنى) الإمام أبو حامد الغزالي
م. عبدالكريم فتاح

دەربارەی سەلەفییەت و عەلمانییەت
خاڵێکی گرنگ هەیە تا ئێستا کەسم نەبینی لەمامۆستا بەڕێزەکان ئاماژەی پێبدەن دەربارەی خەتەریی سەلەفییەت..
من لەجێگای ئەو بەڕێزانەبوومایە ڤیدیۆیێکم ئامادە ئەکرد و ئەمووت:
گەشەکردنی سەلەفییەت لە کوردوستان ئەچێتە بەرژەوەندی عەلمانییەت و هەردوکیان مەشرووعێکی ڕوخێنەری ئاین و کۆمەڵگان..
عەلمانییەت واتا بچڕان لە بەها باڵاکان - نازەمانێکان - و رەتکردنەوەی (حەقیقەتی نەگۆڕاو).. ڕابردوو سەنتەرە لە ژیانی ئیمان داران چونکە تەعبیرە لە وەحدەتی نێوان ئینسانی تازە و نوێ و تەعبیرە لە وەحدەتی حەقیقەت کەوا بەهیچ شێوەک زەمەن ناتوانێ بیگۆڕێ.. واتا.. لای ئیماندار، مرۆڤی جاران و ئێستا هەر مرۆڤن و هەمان ئیهتیمامیان هەیە و هەمان دونیا بینیان هەیە و حەرەکەتی زەمان هیچ حەقیقەتێکی تازە ناهێنێته بوونەوە.. بەڵکو هەمو حەقیقەتێک نەگۆڕە و کات و شوێن تەنها مەسرەحێکە ئەو حەقیقەتانە تێیدا دەرئەکەون.
لەمەزهەبی ئەهلی سوننه، تەقلیدکردنی چوار مەزهەبەکە دەلالەتی وەحدەی ڕابردوو و ئێستا ئەکات.. هیچ مەسەلەیەک نیە لەم زەمانە دەرکەوێت ڕەگ و ڕیشەی نەبێ لەڕابردوودا.. بۆیە ئەڵێین تەقلیدکردنەوەی ئیمامی شافیعی - بۆ نمونە - سیمبولێکە بۆ (نەگۆڕان)ی حەقیقەت و باڵابوونی لەسەر تەئسیراتی مێژویی و دووپاتکردنەوەی ئینتیمایە بۆ مێژوو..
بەپێچەوانەی عەلمانییەت کەوا بانگەوازە بۆ نسبییەتی حەقیقەت و ئەڵێ: حەقیقەتی باڵا نیە و هەر فەترەیەکی زەمەنی حەقیقەتێکی تایبەت بەخۆیەوە هەیە؛ ڕەنگە شتێک دوێنێ ڕاستبوبێ، بەڵام بەنسبەت ئەمڕۆوە ئەو شتە بەتاڵە و ئیتر گەڕانەوەی نیە بەهیچ شێوەیێک؛ چونکە زەمەن تیپەڕیکردوە.
عەلمانێکان بۆ وا ئەڵێن؟
چونکە هەمو فیکرێک لەسەرچاوەیەک و وجوود بینییەکی تایبەتەوە سەرهەڵەدات، لای عەلمانێکان، (وجوود) خۆی گۆڕانکاری بەسەردادێت، هیچ شتێک ثابت نیه.. واتا حەقیقەت - بە ئاین و شتەکان و پێناسەکەیان - هەموی ئەگۆرێ چرکە بە چرکە.. پێناسەی خوا و قیەمی ئەخلاقی و پێناسەی مرۆڤ و .. هتد.
سەلەفییەت هەمان ڕای هەیە دەربارەی (وجوود).. ئەصڵی عالەم - کە خوای تبارک و تعالی یە - خۆی بۆ خۆی گۆڕانکاری بەسەردادێت؛ کاتێک ئیبن تەیمییە ئەڵێ خوا ئیرادەی تازە قائیم ئەبێت بە زاتی و کەلامی ئەزەلی خوای گەورە ڕەت ئەکاتەوە - ئەکەوێتە ناو بیدعەتی خەلقی قرآن ەوە - و ئیسباتی جوڵەکردن بۆ خوا ئەکات.. هتد.. واتا سەنتەری وجوود - خدا - لای سەلەفێکان لەژێر ڕکێفی گۆڕانە، فکیف بەو شتانەی لەخواوە سەرچاەوی گرتوە؟ بۆیە ئەبینین چۆن سەلەفییەت دژە مەزهەبە؛ مەزهەب واتا ثەبات لەسەر ئەصڵێکی نەگۆراو.. هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ئەبینین سەلەفێکان ئەکەونە دوای سەرگەورەیەکی زندوو - وەک هەمو فیرقەیەکی خارجی - و ئەگەر سەرگەورەکەیان فەوت بکات، کەسێکی تازە دەرئەچێت و ئەبێت بە مەرجەع و پێشەوایان.
عەلمانییتیش هەر هەوڵی ئەوەیەتی: بچڕان لە توراث و "دروستکردنی" واتای تازە بۆ دەقە ئاینێکان.
واتا.. لای عەلمانێکان هەمو وجوودێک سنوردارە بەکات و شوێنێکی تایبەت و ناکرێ وجوودێکی بێ سنوور هەبێ.. هەر وجوودێک یا حەقیقەتێک ئەبێ سنوورداربێ.. لای سەلەفێکانیش هەمان ڕا هەیە؛ خوای گەورە سنووردارە و جێگایەکی تایبەتی هەیە و لەنێو دایرەی زەمەنە وەک هەر شتێکی تر..
وە ئەم مەسەەلیە ئەمانبات بۆ خاڵێکی تر، ئەویش یەکسانی نێوان خدا و مەخلووقاتەکانی.. لای سەلەفێکان خوای گەورە یەکسانە بە مەخلووقات لە ڕوانگەی تەشابوه لە سنوورداری و تەبەعەیەتی خوا بۆ پرنسیپی دەورەوی زاتی خۆی، واتا خودا سەنتەری پرینسیپەکان نیە - عەدالەت و حیکمەت و جوانی..هتد - بەڵکو کارەکانی خدا بەستراوەیە بە عەدالەت و حیکمەت، نەک عەدالەت و حیکمەت تابیعی کارەکانی خدایه.. ئەم بۆچوونە سەلەفییە باڵایی کارەکانی خدا نەفی ئەکات و کارەکانی ئەکاتە ژێر پرینسیپی هاوبەش لونێوان خۆی و مەخلووقاتەکانی.. وە ئەم بۆچوونە دەرگایەکە بۆ پابەندبوونی خدا بە یاسایەکی هاوبەش لەنێوان خوێ و مەخلووقاتەکانی و کردنەوەی دەرگای بوونی مافی طەبیعی بۆ مرۆڤەکان و داواکردنی ئەو مافانە لە خوای گەورە و ئیلزام کردنی خوا بە جێبەجێ کردنی مافەکانی مرۆڤ.. ئەم بۆچوونەش هەمان بۆچوونی عەلمانێکانە بەرامبەر خوا و ڕەتکردنیان بۆ ئازادی موطلەقی خوای گەورە.. سەلەفێکان پایەی یەکەمی یەکسانییان ئەنجامدا کاتێک ئەڵێن زانایانی سەلەفی صاڵح هەر مرۆڤن و هیچ ئەفزەلییەتێکیان نیە لەسەر خەلەف، وە پایەی دوەمی یەکسانییان ئەنجامدا کاتێک ڕەتی تێگەیشتنی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەقەکان ئەکەن و ئەڵێن: ئێمە پابەندنین بەتێگەیشتنیان و ئەتوانین موباشیر لە دەقەکان تێبگەین - کاتێک ابن باز ڕەتی تێگەیشتنی ابن عمر ئەکات و کاتێک ئەلبانی عائشە تۆمەت بار ئەکات بە موخالەفەی قسەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەکات وهتد -، سێهەمین پایەی یەکسانیی بریتیه لە مامەڵە کردنیان لەگەڵ خودی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و چۆن ئەڵێن کەسێکی ئاسایی بوە و

تەنها پەیامی خودای گەیاندوە و هیچی تر..
عەلمانێکانیش هەمان ڕایان هەیە بەرامبەر مێژوی ئیسلام و کەسایێتە گەورەکانی..
سەلەفێکان بانگەوازی ئەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ دەقەکانی قورئان و سوننەت بەشێوەیەکی موباشیر و بەبێ گەڕانەوە بۆ زانایان.. وە ئەم بانگەوازییە لە ئۆروپا ڕۆیدا کاتێک ماڕتن لۆثەر کینگ پەیوەندی نیوان خەلەف و سەلەفی مەسیحێکانی بچڕاند و مەزهەبی پڕۆتیستانت ی دامەزراند کەدوایی بۆیە هۆکاری دروستبوونی عەلمانییەت..
واتا سەلەفییەت حەرەکەیەکی دیموکرات و یەکسانی خوازە.. یەکسانی لەنێوان زانایان ونەزانایان، یەکسانی لەنێوانی شەلەف و خەلەف، یەکسانی لەنێوان موسوڵمانی ئاسایی و هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، یەکسانی لەنێوان موسوڵمانان و پێغەمبەر - لە چوارچێوەی مرۆڤبوون -، وە ئەخیرەن لە نێوان خدا و مرۆڤەکان.
ڕەنگە لاتان سەیربێ چۆن سەلەفییەت دەرگایەکە بۆ عەلمانییەت لەکاتێدا دایم ئەڵێن: گەڕانەوە بۆ سەلەفی صاڵح؟
لەوڵامدا ئەڵێین: شیعارات گرنگ نیە.. ئێمە تەنها قسەمان لەسەر دونیابینینی سەلەفێکانە و شێوەی مامەڵەکردنیانە لەگەڵ ئاینی ئیسلامە.. عەلمانێکانی خۆمان ئەیانەوێ هەمان تەجروبەی عەلمانێکانی ئۆروپا بکەن و مەرحەلەیە یەکەم جێبەجێکەن کەبریتیە لە بچڕاندنی موسوڵمانان لە توراث و پێشینان و دروستکردنی فرە تێگەیشتن لە دەقەکان.. وە لە سەلەفێکان باشتریان دەستنەکەوتوە..
ئەگەر بمانەوەێ زیاتر قووڵبینەوە، ئەڵێین: لای سەلەفێکان مانای ڕەها بوونی نیە، بەڵکو مانایەکن تەنها لەمێشکی مرۆڤەکاندا بوونیان هەیە.. تەنانەت خوای تبارک وتعالی لایان ڕەها نیە.. ئیبن تەیمییە و ئیبن القەییم لەچەنەها جێ ئەڵێن: ئەو مانایانەی مرۆڤ لەکاتی قسەکردندا بەکاری ئەهێنێ تەنها کۆنتێکستە و هیچ وشەیەک لەخودی خویدا مانا نابەخەشێ، بەڵکو کۆنتێکست و حەدەسەکە - واتا زەمان و مەکان - مانای ئەداتێ و هەمان وشە بە کۆنتێکستێکی دیکه مانایەکی تر ئەدات.. ئەم بۆچوونەی ئیبن تەیمییە و ئیبن القەییم هەمان بۆچوونی عەلمانی و بێ باوەڕەکانە کاتێک ئەڵێن: هەر وشەیەک مانای خۆی ئەگۆڕێ بەپێی کات و شوێن و ناکرێ دەقێک پێش هەزار و چوارسەد ساڵ و تێگەیشتنێکی تایبەت بۆ دونیا بکەین بە پێوەر و بیگوازینەوە بۆ ئەم سەردەمە..
بۆیە ئەڵێم: گرنگدانی عەلمانێکان بە فیڕەقی خەواریج - موعتەزیلە و شیعە و سەلەفی - تەنها بۆ لێدانی ئەهلی سوننەیە؛ چونگە تەنها مەزهەب مابێ لەنێو ئیسلامدا کە دژە بیر و بۆچوونی ماددی و عەلمانی بێ ئەهلی سوننەیە، ئەشعەرییەت و ماتوریدییەت و حەنبەلییەتە.. جگە لەم سیانە دەرگان بۆ فەوزای فیکری و سەفسەطە.
قسە زۆرە.. نوسینەوەش زەحمەتە بە زمانی کوردی..
م. يحى عبدالكريم

Forwarded from ابو : بَها احسان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
عبد الله ی کوری ئیمامی احمد بن حنبل ئەڵێ:
گوێم لەباوکم بوو ئەیوت: پێنج جار حەجم کردوە، دوانیان لەسەر بە حوشتر ڕویشتوومە وسێ جار بە پێ، یا سێ جار بە حوشتر و دوو جار بە پێ.. جارێک لە جاران بەپێ ئەڕۆیشتم و ڕێگام بزرکرد - بەتەنیا بوە -، ئیتر منیش وتم - واتا ئیمامی أحمد - : ئەی بەندەکانی خوا ڕێگام پێشانبدەن، هەر بەردەوام بووم لەسەر ئەو هاوارە تاکو ڕێگام دۆزییەوە.
واتا: شیروان عبد الله کاتێک ئەڵێ: هاوارە شێخ عوسمان فریام کەوە لەگەڵ شێخی بیارە.. زۆر زۆر لەئیمامی أحمد نێزگ ترە لە سەلەفێکان کە ئەڵێن هاوار کردن بۆ غەیەری خوا شیرکه.. شیروان ئەشعەریەکی قوححە 😅😅😅
شتێکی تر هەیە لە کوردەواری خۆمان.. خەڵک سوێند ئەخوات و ئەڵێ: بە کەلامی قەدیم.. مەبەستیان کەلامی نەفسیە کە سیفەتێکە لە سیفاتە ئەزەلێکانی خوای تبارک و تعالی.. بەڵام سەلەفێکان باوەڕیان بەو سیفەتە نیە و بۆیە وەک موعتەزیلە حەیای خۆیان بردوە و خۆیان تووشی بیدعەتی خەلقی قرآن ئەکەن..
یحی عبد الکریم

پێکەوە ژیان.
بەدرێژایی مێژووی ئیسلام تا ئێستاش، غەیرە موسوڵمان لەناو موسڵمانان ژیاون و کەسیش لەسەر دینەکەیان دەستی بۆ نەبردوون،بە پێچەوانەوە لە مێژووی ووڵاتانی ڕۆژئاوا پێکەوەژیان بونی نەبوە،تەنانەت مەزهەبە جیاجیاکانی مەسیحی ڕێگەیان پێنەدراوە لەژێر دەسەڵاتی مەزهەبێکی جودا لە خۆیان،
ئەو پێکەوە ژیانەی لێرە هەیە ئازایی موسوڵمانانە نەک ئەوانی تر،ئەوان دەسەڵاتیان هەبێ ناهێڵن موسوڵمان سەربەرز بکاتەوە.
مەسیحیەکان لە ووڵاتانی ئیسلامی لێزانانە سەر بەدەسەڵاتن،پێویستیش بکات چەکداریان بۆ ئەکەن وەک لە سوریا و عێراق وا ئەکەن،
مەسیحیەکان لە هەولێر پارتین و لە ڕۆژئاوا پەکەکەن و لە عێراق حەشدی شەعبین و لە سوریا دیفاعی وەتەنین و لە ئێران حەرەسی سەورین و لە تورکیا ئەردۆغانی،
هەرگیز لەسەر جەریمە و خراپەکاریەکانی دەسەڵاتی سەریان لە دژی هاوڵاتیەکانی خۆی نەهاتونەتە دەنگ،بەڵکو هەمیشە دەست و پشتی دەسەڵات بون،لەبەرامبەردا موسوڵمانان جگە لە ڕێزگرتنیان هیچیان بەرامبەر نەکردوون.
بۆیە حەق نیە لێرە ناوی بنرێ پێکەوە ژیان،بەڵکو ئەبێ ناوی بنرێ کراوەیی و ئینسان دۆستی ئیسلام و موسوڵمانان.
یوسف احمد محمد

ئهحمهد فهوزی سهعاتچی، عهقڵهكی گهورهی كوردان لهسهدهی ڕابردی:
____
ئهحمهد فهوزی یهكه لهزانایه گومناوهكانی كوردان كههیچێ دهربارهی ژیانی نهزانراوهو نهنوسراوه. تهنیا ئهوه نهبێت كۆمهڵێك كتێبی لهساڵی بیستهكانی سهدهی رابردوو نوسیوهو بڵاوی كردوهتهوه. بهڵام ئیدی ههر ئهو چاپانه بوون و چاپی دووهمی لهدوا نههات. بۆیه كتێبهكانیشی دهگمهنن و دهست ناكهون.
فهوزی لهشام دانیشتووه، ماوهك بهڕێوهبهری دائیرهی بهرق و بهریدی بووه لهحیجاز، ئهوكات یهك لهزانایه بهڕێزهكانی وههابیهكان سهردانی كردیه، داوای لێكردیه كه كاتهكی لۆ دابنێ گفتوگۆ لهسهرچهنده بابهتێك بكهن، فهوزی خۆی دهگێڕێتهوه دهڵێ: ئهو زانایه هات دوو زانای تریشی لهگهڵ خۆی هێنابوو، سهرهتا بیروبۆچونی ئهوانم باسكرد یهك بهیهك و وتم ئایا هیچی تر ماوه وتیان نهخێر ههمویت باسكرد ، پاشان بیروبۆچونهكانیان ههڵدهوهشێنێتهوه بهپشت بهستن و ئایهت و فهرمووده،
ئهو گفتووگۆیهی كردووهته كتێبێك و چاپی كرددوه بهناوی الانصاف في دعوة الوهابية و خصومهم لرفع الخلاف.
زانا سعودیهكان دانیان بهههڵهی خۆیان ناوهو چهند پسیارێكی تریان ههبووه لهسهر بیروبۆچونه فهلسهفیهكانی ئهو سهردهمه. وهك نهزریهی داروین. بیرۆبۆچونی ماددیهكان و چهند پرسێكی تر. فهوزی وهلامی ئهو پسیارانهشی داوهنهتهوه و ئیشكالی نههێشتتون.
پاشان كتێبهكه كۆمهڵێك ئامۆژگاری تێدایه بۆ پهیڕهوانی وههابیهت كه خهڵكان تهكفیر نهكهن و وهحدهتی ئوممهت تێك نهدهن.
فهوزی وهك دیاره لهكتێبهكانی شارهزای تهواوی بیروبۆچونه فهلسهفیهكانی سهردهمی خۆی بووه، وهتهواو ئاگادار بووه لهتهفسیری قورئانی پیرۆز و فهرمودهكانی خۆشهویست.
وهكتێبێكی تری ههیه بهناوی نزهة الطلاب في تعليم المرأة ورفع الحجاب، كه وهلامی بیروبۆچونی ئهو كهسانهوه دهداتهوه كه پێیان وایه ئافرهت پێویسته خۆی دانهپۆشێت و ههوڵی زانست و زانیاری بدا وهك ئهوه ئهو دوو شته رێگر بن لهیهكدی.
ههروا كتێبی تری ههیه له وهلامی مهسیحیهكان و كتێبی تر لهوهلامی فهلسهفهی ماددی.
ڕهحمهتی خوای لێبی
عبدالله بەحرکەیی
👇👇👆👆👆👇👇👇

ئایا ئەبولحەسەنی ئەشعەری (40) ساڵ موعتەزیلە بووە؟!
شتێڪ ڪە زۆر بڵاوە و لەناو مێژوونوسانیش بەشێوەیەڪی بەرچاو بەدیدەڪرێ ئەوەیه ڪە دەڵێن ئەبولحەسەنی ئەشعەری(رحمە الله) ماوەی (40) ساڵ موعتەزیلە بووە، بەڵام ئەم قسەیە زۆر لاوازە و دوورە لە ڕاستییەوە و پێویستی بە لێڪۆڵینەوەی زۆر زیاتره ! .
چونڪە یەڪەم ڪەسێڪ ڪە ڕیوایەتی نەقڵ ڪردبێت لەسەر ئەوە نەقڵ ڪردبێت [ئیمامی قازی عیازی مالیڪی] دواتر [ئیمامی ئیبنولعەساڪیری دیمەشقی]ـیە لە ڪتێبە بەناوبانگەڪەیدا بەناوی[تبیین ڪذب المفتري]، دواتریش هەموو مێژوونوسان بەشوێنڪەوتنی ئەو نەقڵی ئەو بابەتەیان ڪردووە ...
بەڵام ئەگەر تەماشا بڪەین و لێبڪۆلینەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ڪە هەموو ڕیواتانە [ئیمامی ئیبنولعەساڪیری دیمەشقی] نەقڵی ڪردووە پڕە لە ڪێشە لە ڕووی سەنەد و مەتنیشەوە ...
بۆ نموونە یەڪێڪ لەو ڕیوایاتانە ئەمەیە، ڪە من ڪورتەڪەی دادەنێم:
پێشەوا ئەبوبەڪر ئیسماعیلی ڪوڕی ئەبو موحەمەد دەفەرمووێ:[ئەبولحەسەنی ئەشعەری پێشەوامان چل ساڵ لەسەر مەزهەبی موعتەزیلە بوو، دواتر 15 ڕۆژ دیار نەما، ڪاتێڪ دەرچوو فەرمووی وازم لە مەزهەبی موعتەزیلە هێناوە، و چەند ڪتێبی نوسیبوو وەڪو (اللمع) و (كشف الاسرار و هتك الاستار) و جگە لەمانەیش]...درێژەی قەولەڪە لە ڪتێبی تبیین ڪذب المفتري لە لاپەڕەی 39 ـ 40 ـدا هاتووە، دواتریش مێژوونوسان نەقڵیان ڪردووە]...
بەڵام پێویستە چەند هەڵوێستەیەڪ لەسەر ئەم قەوله بڪەین:
(❶).جیاڕایی هەیە لەسەر لە دایڪبوونی [پێشەوا ئەشعەری] بەڵام بەهێزترینیان ئەوەیە ڪە له ساڵی [260]ـی كۆچی لە دایڪبووە، ڪت ئەمەیش ڪۆنترین مێژووە ڪە لەسەر له دایڪبوونی [پێشەوا ئەشعەری] وتراوە، و ڪاتێڪ پێشەوا ئەشعەری لە فیڪری موعتەزیلە هەڵگەڕاوەتەوە مامۆستاڪەی ڪە [ئەبو عەلی جوبائی موعتەزیلی]ـیە لە ژیاندا بووە، و [ئەبو عەلی جوبائی موعتەزیلی] له ساڵی [303]ـی ڪۆچیدا مردووە، ئەگەر وادابنێن [پێشەوا ئەبولحەسەنی ئەشعەری] له تەمەنی [10]ساڵیدا چوبێتە بەر خوێندن و دەرسی لای جوبائی خوێندبێت ئەوڪاتە دەڪاتە [33] ساڵ، ڪەوابێت دەرڪەوت ئەم قسەیە لە ڕووی مەتنەوە بۆ بەڵگە هێنانەوە ناشێت ...[ سیر أعلام النبلاء 14 / 184، هەروەها إمام اهل الحق ابو الحسن الاشعري 17]...
(❷).ئەم ڕیوایەتە لە ڕوانگەی سەنەدەوە لاوازە، بۆ بەڵگەهێنانەوە ناشێت، چونڪە [پێشەوا ئەبوبەڪر ئیسماعیلی ڪوڕی ئەبو موحەمەد] له ساڵی [403] ڪۆچی لە ژیاندا بووە، ئەگەر وادابنێین لە هەمان ساڵدا مردبێت، و تەمەنیشی [80] بێت، واتە لە ساڵی [323]ـی ڪۆچی لەدایڪبووه، لە ڪاتێڪدا پێشەوا ئەبولحەسەنی ئەشعەری له ساڵی [324]ـی ڪۆچیدا وەفاتی ڪردووە، واتە ڪاتێڪ پێشەوا ئەشعەری وەفاتی ڪردووە، ڕاوی خەبەرەڪە تەمەنی [1] ساڵ بووە، ئەمەیش ئەو ەڵ دەگەیەنێ ڪە خەبەرەڪە بچڕاوە(مونقەطیع)ـە له ڕووی سەنەدەوە...[الصلة بتحقیق بشار عواد 1 / 223] ...
(❸).هەر لە هەمان ڪتێبەڪەی [پێشەوا ئیبنولعەساڪیری دیمەشقی] ڕیوایەتێڪ هەیە، ڪە جیاوازە لەگەڵ ڕیوایەتی پێشوو، ئەویش ئەوەیە ڪە گوایە [پێشەوا ئەبولحەسەنی ئەشعەری]فەرموویەتی:[چۆن واز لە مەزهەبێڪ بێنم ڪە 30 ساڵ لەسەری بووم]،[بۆ بینینی درێژەی بابەتەڪە بڕوانە ڪتێبی تبیین ڪذب المفتري لاپەڕەی 41]...
ئەم قەولەیش دژی ئەو قەولەیه ڪە دەڵێت [40] ساڵ موعتەزیلە بووە، دواتر هەر ئەم قەولە[ پێشەوا قازی عیازی مالیڪی] هێناویەتی بەڵام بەشێوەیەڪی جیاوازه ڪە تیایدا باس لەوەدەڪات [40] ساڵ موعتەزیله بوبێت، دواتریش ڪەسێڪ ئەم قەولەی ڕیوایەت ناوی [ئەبو عەبدوڵا حوسەینی ڪوڕی موجەمەدی ئەزدی]ـیە، ڪە دوای گەڕانێڪی زۆر نەمتوانی تەرجەمەی بدۆزمەوە،[ترتیب المدارك 5 / 28] ...
و هەموو ڕیوایەتانەی لەم بارەوە هاتوون لەڕوانگەی مەتن و سەنەدیشەوە لاوازن، ڪەوابێت ئێمە لەبەرامبەر دوو لێڪۆڵینەوەی دیڪەدا دەمێنینەوە:
(1).ئایا ڕاستە ئیمامی ئەشعەری موعتەزیلە بووە پێشتر یان تەنیا لایان خوێندویەتی؟!
(2).ئەگەر ئیمامی ئەشعەری پێشتر موعتەزیلە بووە، ماوەڪەی چەند بووە؟!
خودا تەوفیقم بدات و وەسیلەڪانم بۆ بڕەخسێنی تاڪو بتوانم ئەم بابەتانە درێژ پێ بدەم و زیاتر لێڪۆڵینەوەی لەسەر بڪەم ...
سوودم بینیووە لە نوسینەڪانی بەشار عەواد، دکتۆر طه حبیبی ! .
✍️سالار احمد نەوجولی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لینڪی تیلیگرام:
https://t.me/SunnaHD

Telegram
مەدرەسەی سوننە
بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، و وەڵامدانەوەی لایەن و گروپە گومڕابووەکان، موسڵمانێکی بێ لایەنی ڕاستیخوازم
من لە فەیسبوک:
https://www.facebook.com/salar.daudy.9
من له یوتوب:
https://youtube.com/channel/UCpr6dBAb33R6JTDgvtpVSnQ

مامۆستا زەڵمی پەشیمان بووەتەوە لە هەر فەتوایەک دژی مەزهەبی ئیمامی شافیعی داویەتی و وەسێتیشی کردووە بە گریانەوە کە پەشیمانە
مامۆستا ـنوری ـ فارس حمە خان دەفەرمووێت .: من و مامۆستای زەڵمی لەسەربازیدا زۆر بەیەکەوە بووین ، زەڵمی زۆر شتی سەیری بەچاوی خۆی بینیوە ، لەگوندەکەی خۆیان من و مامۆستای زەڵمی و حاجی ملا عەلی حاجی ملا محمدی رەئیس و مامۆستا ملا عزیزی کانی هەمزەیی لەخزمەتیدا بووین ، گا بەردێکی گەورەی چوار گۆشەی پێنیشان داین بەقەد حوشترێک دەبوو ، مامۆستای زەڵمی گوتی : شەوێک لەگەڵ دایکی محمد ئا لێرەدا لەم تۆزە تەختاییەدا خەوت بووین ئەم گابەردە لەشاخەکەوە دەکەوێتە خوارەوە ، کلاو جامانەکەی من هێشتا لەژێری دایە ، وەئێمە سوپاس بۆخوا هیچمان لێ نەهات . کاتێک مامۆستای زەڵمی نەخۆش دەکەوێت و تەمەن تەنگی پێ هەڵچنی ، تەوبەیەکی جوانی کردوو دەستی کرد بەخواپەرستیەکی جوان . وە لەئاخیر جاردا چوومە خزمەتی زۆری پێخۆش بوو ، فەرمووی :(نوری) ویستم خۆم بنێرم بەشوێنتدا ، من نەخۆشم بەهۆی نەخۆشیەوە ناتوانم دەست نوێژ بگرم ، ئەبێت تەیەموم بکەم ، تەیەمومم بیرچۆتەوە ، بیرم بخەرەوە ، وە پرسیاری ئەوەشی لێکردم چ کاتێک نەخۆش ئەتوانێت نوێژ جەمع بکات ؟ وە ئەزانم کە دڵی خەبەری دابوو کە مەرگ هاکا بوو بەمیوانی . داوای ئەوەشی لێکردم کە کۆمەڵێک زکری پێ بڵێم ، لەو کاتەدا قورگی پر بوو بوو لە گریان ، فرمێسک بەچاوەکانیدا دەهاتە خوارەوەو تەوبەی دووبارە و سێبارە دەکردەوە .دوا ئەوە فەرمووی : (نوری) من زۆر فەتوای هەڵەم داوە ، فەتوای دژی چوار مەزهەبەکەم داوە ، فەتوای دژی ئیمامی (شافیعی) و ئیمامی (ئەبوحەنیفە)م داوە ، لێیان پەشیمانم لەو فەتوا هەڵانانە کە بەرامبەر بە هەر چواڕ مەزهەبی ئەهلی سونەت و جەماعەت داومە ، من هەڵە بووم . کۆمەڵێک شتی تریشی لەبارەی پەشیمان بوونەکەی گوت . وەک وتم : تۆبەیەکی جوانی کردبوو ، لە خوای گەورەو سەروەرم داواکارم کە جێگەی ماموستای زەڵمی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات . جا بۆ ئامۆژگاری دەڵێم : هەرگیز لە فەتوای زانایانی ئەم چوار مەزهەبە و ئیجماعی زانایان لامەدەن و شوێن هیچ کۆمەڵێکی تازە مەکەون .(الحمدالله) ئێمەی کورد شوێن مەزهەبی ئیمامی (شافیعی) ین ( رەحمەتی خوای لێبێت ).
پەژاوە وەک خەو، خانە بەخانە
جەستم دەگەڕێت بیکا بەلانە
جێگەی دەست نەکەوت پر بوون لە زووخاو
پر بوون لە تەرمی ئومێدی رووخاو .
سەرچاوە : یادگارییەکانی باوکم لەحکومەتەکەێ
شێخ محمودی مەلیکدا
نوسینی مامۆستا : نوری فارس حمە خان .
لاپەرە : ۱٨۹ ـ ۱۹۰ .
👇👇👆👆👇👇👆

بۆ ئەو ڪەسانەی ڪە ئەڵێن جایز نیە یان گوناح باریت وشەی {خودا} بۆ هەواڵدان لە اللە بەڪاربێنیت
قال الحافظ عبد الرحمن بن أبي حاتم الرازي :
-ثنا أبي قال: ثنا محمد بن عيسى الدامغاني، قال: حدثني أبو بڪر صالح المروزي وڪان صاحب قرآن قال: دس الجهمية إلى ابن المبارڪ رجلا فقال: يا أبا عبد الرحمن #خدا رابان جهان جون ببيند ؟ قال: بجشم
يعني ڪيف نرى ربنا يوم القيامة؟ قال: بالعين .
أبو بڪر صالح المروزي ئەڵێت :
جەهمیەڪان پیاوێڪیان ناردە لای عبد الله ڪوڕی المبارڪ فەرمووی ئەی باوڪی عبد الرحمن چۆن خوای گەورە دەبینین لەدواڕۆژ ؟ فەرمووی بەچاو دەیبینین .
#السنة_اللالكائي_۸۸۱
پیاوەڪە بە فارسی وتی #خدا چۆن ببینین ئەویش بە زمانی خۆی جوابی داوە و زانی مەبەست پێی اللە یە فەرمووی بە چاو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمە بۆ ئێمە گرنگ نیە بەڵام بۆ ئەوانەی شوێن ئەو كتێبانە كەوتون، با بزانن لە كتێبەكانی خۆیانەوە ئەو بابەتە بە دروست زانراوە.

مـــامـۆسـتـا مـەلا عــبــدالـکـریـمی مودەڕیـس لـە کـتێبـی نـامـەی هـۆشـیار شـعـرێکـی جـوانـی نووسـی وە لـەوەصفی زانـایـاندا، کەدەفەرمووێ
لـــەو ڕۆژانـــەوە تـــا ڕۆژی ئــــــــەموڕۆ
زانـــــا ڕەهبـــــــەر بوون بۆ من و بۆ تۆ
ئەوان چــرابــوون بۆ مــــــوسڵمــــانان
بــۆ ڕوونکــردنـەوەی ئــەحکامی ئیمان
گــەلێ زانـــای بــەرز بــە گوێرەی توانا
عومــری عەزیزی خۆی بــۆ دین دانــــا
وەکــو ئیمـــامی بەرزی غـــــــەزالـــــی
یـــا فــەخری ڕازی مەرتــەبە عالـــــــی
وەک سـەیید شــەریف زانای جورجانی
ســـــەعدی ملقب بـــە تــەفتــــازانــــی
وەکـــو ئــەسعەدی دەووانی نــەســـەب
وەکـــو جەلالی کــوڕی خۆش مەشرەب
وەکـــوو زەینــەدین کوردی بــــــەلاتــی
وەکــــ حـــەیدەرییان لــە خــۆشناوەتی
وەکــوو مەولـــانا خالـــیـــدی دڵبــــەند
یـــەکــە مورشیدی ڕێـــگەی نەقشبەند
وەکــوو شێـخ قـەسیـم, وەکو مزووری
وەکـــ بـــنـــەمـــاڵــەی ناو شـارەزووری
وەکـ ئیبنـوو ڕەسـوول, وەکـوو زەھاوی
کــە لــە عـالــەما مـــەشھـوورە نـــــاوی
وەکـــ ئیبنو ئــــادەم ئەگــــــەر بنوێنـــی
وەکـــــوو نۆدشی و مەلای پێنــجوێنی
وەک مامــــۆســتاکـــەی پــایــە بــرنجی
یـــانـــێ مـــەولانا عـــەلی قـــــزڵـــجی
وەکــــوو مامۆســـتای لێــوان گـــوڵباخی
شێخ عومەر مـەشھوور ئیبنو قەرەداغی
وەکـــوو نــــۆدشــــی لــە مـــاڵ ئــــاوارە
یــــا قــــوتـــابیـــەکــەی مــەلای بــیـــارە
ھـەر کەس ئەوانـــەی خۆشنەوێ بــە دڵ
کــوێـــرە و گـــومڕایـــە نـــاگــاتـە مەنزڵ
.....................................................

نامهیهكی مامۆستا عهبدولكهریم مودهریس بۆ مامۆستا سهیید محهمهدی پیرداودی.
بۆ حزووری"باهرالنور عالمي فاضيل" برای خۆشهویستم جهنابی سهیید محهمهد"دام فضله".
پاش تهقدیمی سهلام، وه دوعای مهوفهقیهتتان، به ئیهتمام تهماشای تهحقیقاتهكهتم كرد له سهر تهفسیری"مهدارك"، وه له سهر حاشیهكهی عهلی شبراملسی و حاشیهكهی "اعانه"، وه له ئهوهی فیكری من بۆی ئهچێ، ئهوهیه كه نووسراوهكانت ههموو راست، وه به قیمهتن، وه نووسراوهكهتم تهوقیع كرد، له خوای تهعالا ڕجا ئهكهم كه خودا تهوفیقتان بدا لهسهر خزمهتی دین، وه زۆر ئهپاڕێمهوه به ههر نهوعێ ههبێ له تهدریسی علومدا سهعی بكهن، بهڵكوو لای كهمی دوو سێ كهس پێ بگهیهنن، ئیتر دوعای خێرتان بۆ دهكهم.
براتان: عهبدولكهریم مودهڕیس.
في جامع حضرة عبدالقارد (قدس سره).
بیبلۆگرافیای نامهكانی مامۆستا مهلا عهبدولكهریمی مودهریس
لاپهڕه:110
ئامادهكردنی د.عهدنان عهبدولقادر ههورامانی
ئەمەش پێش جەند ساڵێک لە م. اسماعیل طه
وەرگیراوە

(پارچە شیعرێکی پڕ لەسۆز و خۆشەویستی حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سراج الدین نەقشبەندی) کە بۆ جەنابی شێخ محمودی حەفید یەکەم مەلیکی کوردستانی نوسیوە
کەدەفەرمێ....
بەئەندازەی خوڵوصی قەلبی بوریان
بەقەد ئاهی دەروونی ساردی کوردان
بەقەد حەڕڕی سەموومی دەشتی بەغدا
بەقەد بەفراوی شاخ وداخی کوێستان
سەڵامی پڕ لە ئیخلاصم لەتۆبێ
کەتۆی بۆدەردی سەختی سینە .. دەرمان
عەجەب ماوم کەبەحری حوببی ئێوە
شەپۆلێکی نەدا وەک جاری جاران
هەتا پووش و پەڵاشی ژینی ئێمە
تەڕەطوب کا وەکو غونچەی بەهاران
مەپرسە حالی زاری شیفتەیی من
مەپرسە دەردی ئێشی کۆنە زامان
چلۆن عەرزەی حەزینم عەرزی تۆ کەم
هەر ئەو سووتاوەکەی عەشقم .. بەقوربان
وەکو قیبلەنمای ئایینەیی رووت
بەدائیم ڕوو لەتۆیە قەلبی بووریان
سه رومال ودڵ ورووحم نیثار بێ
ببینم ڕۆژی ڕووت وەک جاری جاران
دەوامی زامی دەروونم فه رموو چۆنە
بەهیجران بمکوژێ یابێمە ئامان
کە صەفحەی زێری دڵ قاڵی وەفاتە
ئەبەد ژەنگی ڕەشی ناگرێ به ئاسان
سەری لەوحەکە هەڵکنراوی زوویە
سکەی محمودیە غەزنەم بەقورئان
بەئایەتی وەفای نوری جەماڵت
ئەیازی خاصی تۆم و بەندە فەرمان .
ـ ـ ............................................
خوای گەورە دەرجاتیان عالی بکات