Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نامەکەی سیاتڵ سەرکردەی هندیە سورەکان بۆ سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا 1885ز
https://youtu.be/YXezIjG64yA?si=bIina3GFbbk6XiVj

تۆ هه‌موو شتێکیت ، هیچیش نیت!!
ئەی قارەمان ...نه‌رجسیه‌تی باڵای تۆ
له کام ئه‌رشیفی دنیا
سەری هه‌ڵدا
عه‌قڵی نیوه رۆژ ئاوایت…
رۆژ هه‌ڵاتیت ...
له چ کۆکتێلێکی سه‌رده‌م
قەتیس ما...
له بازنه‌ی چ کلتورێکی ژه‌نگاوی دا
تۆزی شعورت پژا
ئه‌ی جه‌سته مۆمیا کراوه‌که
تارمایی یه...
هیچ له بارا نه‌بووه‌که
تۆ هه‌موو شتیکیت ، هیچیش نیت!!
،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،
ئەی قارەمانی
درۆی گەورەی
زه‌می مه‌زات و..
قۆڵ بڕین
پاڵه‌وانی ...سه‌رو گوێ و...
زمان بڕین
چاو هه‌ڵکۆڵین
ئه‌ی ئەکتەری سیناریۆی
نمایشی فێڵ و کەڵەک
له کام کات و…لەکام شوێن ؟
لەکام ره‌نگ و …لەکام ده نگ ؟
لە کام لیست و …لەکام سندوق؟
لە کام سیناریۆ و…لەکام نیشتمان ؟
رێژەی دەنگ و رەنگ
دەفڕێنی بۆ...
عەرشی کورسی دەسەڵات
،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،،
هه‌موو چاوه‌کان ...ده‌تبینن
هه‌موو زمانه‌کان ...ده‌تناسن
هه‌موو گوێ یه‌کان ...ده‌تبیستن
هه‌موو ده‌سته‌کان ...ده‌تگرن
هەموو لۆجیک و عەقڵەکان
سیناریۆت دەخوێننەوە
هه‌موو و رۆژنامه‌نووس و نووسەرەکان
ده‌سته مۆو بەرجەستەت ده‌که‌ن
لە تارمایی خواری خواری
عه‌قڵی قورمیشکراوتا
هه‌موو چاوه‌کان ...نابینان
هه‌موو زمانه‌کان ...لاڵن
هه‌موو گوێیه‌کان...که‌ڕن
هه‌موو عه‌قڵه‌کان .....کڕاون
پوچەڵ و بە تاڵ بە تاڵن
نووسه‌ره‌کان ....ده‌ربارن
رۆژنامه‌نووسه‌کان ...توتین
،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،،
ئه‌ی جه‌سته مۆمیا کراوه‌که
تارمایی یه... هیچ له بارا نه‌بووه‌که
تۆ هه‌موو شتێکیت ،
هیچیش نیت...
هیچ
نیت!!
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
ئەی قارەمان ...نه‌رجسیه‌تی باڵای تۆ
له کام ئه‌رشیفی دنیا
سەری هه‌ڵدا
عه‌قڵی نیوه رۆژ ئاوایت…
رۆژ هه‌ڵاتیت ...
له چ کۆکتێلێکی سه‌رده‌م
قەتیس ما...
له بازنه‌ی چ کلتورێکی ژه‌نگاوی دا
تۆزی شعورت پژا
ئه‌ی جه‌سته مۆمیا کراوه‌که
تارمایی یه...
هیچ له بارا نه‌بووه‌که
تۆ هه‌موو شتیکیت ، هیچیش نیت!!
،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،
ئەی قارەمانی
درۆی گەورەی
زه‌می مه‌زات و..
قۆڵ بڕین
پاڵه‌وانی ...سه‌رو گوێ و...
زمان بڕین
چاو هه‌ڵکۆڵین
ئه‌ی ئەکتەری سیناریۆی
نمایشی فێڵ و کەڵەک
له کام کات و…لەکام شوێن ؟
لەکام ره‌نگ و …لەکام ده نگ ؟
لە کام لیست و …لەکام سندوق؟
لە کام سیناریۆ و…لەکام نیشتمان ؟
رێژەی دەنگ و رەنگ
دەفڕێنی بۆ...
عەرشی کورسی دەسەڵات
،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،،
هه‌موو چاوه‌کان ...ده‌تبینن
هه‌موو زمانه‌کان ...ده‌تناسن
هه‌موو گوێ یه‌کان ...ده‌تبیستن
هه‌موو ده‌سته‌کان ...ده‌تگرن
هەموو لۆجیک و عەقڵەکان
سیناریۆت دەخوێننەوە
هه‌موو و رۆژنامه‌نووس و نووسەرەکان
ده‌سته مۆو بەرجەستەت ده‌که‌ن
لە تارمایی خواری خواری
عه‌قڵی قورمیشکراوتا
هه‌موو چاوه‌کان ...نابینان
هه‌موو زمانه‌کان ...لاڵن
هه‌موو گوێیه‌کان...که‌ڕن
هه‌موو عه‌قڵه‌کان .....کڕاون
پوچەڵ و بە تاڵ بە تاڵن
نووسه‌ره‌کان ....ده‌ربارن
رۆژنامه‌نووسه‌کان ...توتین
،،،،،، ،،،،،، ،،،،،،،
ئه‌ی جه‌سته مۆمیا کراوه‌که
تارمایی یه... هیچ له بارا نه‌بووه‌که
تۆ هه‌موو شتێکیت ،
هیچیش نیت...
هیچ
نیت!!
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
🌱لە خۆوە ناڵێین ئەو چیایەی بۆ ئەوان ڕووتەنە! بۆ ئێمە مانای ژیانە
لەلایەن دامەزراوەی ڕووەکی کوردستانەوە و بۆماوەی دوو ساڵ، توێژینەوەیەک لەسەر ڕووەکە سروشتییەکانی شاخی ئەزمەڕ - گۆیژە ئەنجامدرا و لەساڵی 2016بڵاوکرایەوە، لە ئەنجامدا گەیشتن بە:
🔴 لایەنی کەم 666جۆر ڕووەک دۆزراونەتەوە.
🔴 تەنها 58جۆریان پێشتر تۆمارکراون لە سەرچاوە زانستییەکاندا.
🔴 99 جۆر، لە کۆی 608جۆرەکەی کەتازە تۆمارکراون بۆ شاخەکە جیاکراونەتەوە.
🔴 لایەنی کەم 10جۆری نوێیان دۆزییەوە بۆ فلۆرای عێراق.
لەهەمووی خۆشتر ئەمەیە👇
🔴 7جۆری نوێی ڕووەکیان لە شاخی ئەزمەڕ- گۆیژە دۆزیوەتەوە کە نوێیە بۆ زانست.
بۆ زانیاری زیاتر دەقی هەواڵی دامەزراوەکە بخوێنەرەوە کەلە ساڵی 2016 ئەنجامیانداوە👇👇👇
یەکەم بڵاو کراوەی دامەزراوەی رووەکی کوردستان (رێبەری رووەکی ئەزمەڕ- گۆیژە).
رێبەری رووەکی ئەزمەڕ- گۆیژە بەشێکە لە پرۆژەی توێژینەوەی رووەکی سروشتی شاخی ئەزمەڕ- گۆیژە، کە پرۆژەیەکی دامەزراوەی رووەکی کوردستان بوو، وە ماوەی دوو ساڵی خایاند (2014-2015)، تێیدا لێکۆڵینەوەیەکی چڕ‌و پڕ کرا بۆ سەرجەم رووەکە سروشتیەکانی ناوچەکە. وە هەموو ئەو نموونە رووەکیانەی کە کۆکرانەوە لە ماوەی توێژینەوەکەدا کاری ناساندنەوەیان بۆ کرا وە پۆلێن کران ژمارەیان لەسەر دانرا، وە هەڵگیراون لە پوشگەی دامەزراوەی رووەکی کوردستان (KBFH) .
دامەزراوەی رووەکی کوردستان هیوادارە کە خوێنەرەکان چێژ لەم رێبەرە وەرگرن وە ببێتە هۆی سود لێ بینینی وە پشتگیری کردنمان بۆ تەواوکردنی رووپێوی هەموو کوردستان لە داهاتوودا، بۆ پاراستن و پارێزگاری کردنی سەرچاوە بۆماوەیە سروشتی و جوانەکان لە ناوچەکاندا بۆ نەوەی داهاتوو.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە: http://www.kurdistanbotanical.org/sites/default/files/azmar_goizha_plant_field_guide.pdf
The first Publication by Kurdistan Botanical Foundation (Azmar Goizha Plant Field Guide).
This plant field guide is a part of the Flora of Azmar-Goizha, a project of the Kurdistan Botanical Foundation (KBF) based on a two-year (2014 and 2015) intensive study of the plants in the field, libraries, and herbaria. All specimens collected during this study were identified, numbered, classified, and deposited in the herbarium of this Foundation (KBFH).
The KBF hopes that the readers will enjoy this field guide and benefit from it, as well as support the Foundation’s continuous effort to survey all Kurdistan to protect and conserve the natural wealth and beauty of the region for future generations.
to see more please visit this link http://www.kurdistanbotanical.org/sites/default/files/azmar_goizha_plant_field_guide.pdf
-------------------------------------
#گۆیژە_بپارێزە
#احمي_جبل_گۆیژە
#Protect_Goizha_Mountain
تیمی گۆیژە بپارێزە بەکراوەیی دەمێنێتەوە، دەتوانیت ببیت بە ئەندام و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە جۆینی گرووپی واتسئەپی تیمیەکە گۆیژە ببیت
: https://chat.whatsapp.com/HVGYPZJFYqB1l1SbTYSH6s

ژیان بۆ من ئەرکە و ئەرکیش بەبێ عەشق جێبەجێ نابێ. هیچ کارێکم نەکردووە ئەگەر بەشێک لە ڕۆحی خۆم تێکەڵ نەکردبێ!
https://t.me/JINGEHPAREZI
https://t.me/JINGEHPAREZI
گرنگى ژینگەپارێزى و کاروچالاکییە ژینگەییەکان لە باشورى کوردستان
https://www.youtube.com/watch?v=K26Cv946mpY

کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و ماردین ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە!
ئێوارەی دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی نێوان ناحیەی چنارە سەر بە دیاربەکر و ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە و لە ڕووبەری 66 کیلۆمەتردا بڵاوبووەوە. ڕووبەرێکی فراوان سووتا، لەم ناوچەیەدا دەیان گوند و شارەدێ زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ڕەز و باخ و دار و دارستانەکان هەموویان سووتان و هەزاران ئاژەڵ لەناوچوون. کارەساتی هەرە گەورە ئەوە بوو کە تێیدا 110 کەس گیانیان لەدەستدا و 78 کەسیش برینداربوون.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هاوبەشی خەم و ئازاری خەڵکی ناوچەکە و لێقەوماوانین. رۆحی ئەو کەسانە شاد بێت کە گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کارەساتێک بەم گەورە و فراوانییە هەرگیز ئاسایی ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دێن، ئەگەر هیچ شتێک بە مەبەستیش نەبێت، کەمتەرخەمی و نەبوونی و خراپیی ئیدارەی دامودەزگاکانی دەوڵەت بوونەتە هۆکاری ئەم کارەساتە گەورەیە. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە ستوونی کارەباوە دەستیپێکردووە و تەشەنەی کردووە. خەڵکی هەرێم چەندین جار بەرپرسانی حکومەتیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو ستوونە کارەبایانە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستە چاکبکرێنەوە. بەڵام دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر. ئەم پشتگوێخستن و کەموکوڕی و هەڵانە دوای ڕووداوەکەش هەر بەردەوامن. تیمە بەرپرسیارەکان لە کاتی خۆیدا کاریان نەکرد و دەستێوەردانە پێویستەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدران. هەر بۆیە کارەساتەکە گەورەتر بوو.
دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسن لەم کارەساتە. پێویستە بە هەموو شێوەیەک بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکرێت و بەرپرسان ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. جگە لەوەش پێویستە قەرەبووی زیانەکانی قوربانیان بکرێتەوە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیارە لە کارەساتەکە، ئێمە بە توندی ئیدانەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسن.
خەڵکی ئەو ناوچەیە قوربانین و پێویستیان بە هەموو جۆرە هاوکارییەک هەیە. لەسەر ئەمەش داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازیەکان دەکەین بچنە هەرێمەکە و هاوکاری لێقەوماوان بن. ئێمە بە هەموو توانامانەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە و قوربانیانی ئەو کارەساتەین و خاوەندارییان لێدەکەین.
بەم بۆنە خەمناکەوەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2024.06.21 برۆکسل