Sarwar qaradaxi
203 subscribers
1.69K photos
678 videos
97 files
476 links
ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە
Download Telegram
ژیان بۆ من ئەرکە و ئەرکیش بەبێ عەشق جێبەجێ نابێ. هیچ کارێکم نەکردووە ئەگەر بەشێک لە ڕۆحی خۆم تێکەڵ نەکردبێ!
https://t.me/JINGEHPAREZI
گرنگى ژینگەپارێزى و کاروچالاکییە ژینگەییەکان لە باشورى کوردستان

https://www.youtube.com/watch?v=K26Cv946mpY
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆڵى میدیاکان لە گرنگیدان بە پرسى ژینگە
کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و ماردین ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە!

ئێوارەی دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی نێوان ناحیەی چنارە سەر بە دیاربەکر و ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە و لە ڕووبەری 66 کیلۆمەتردا بڵاوبووەوە. ڕووبەرێکی فراوان سووتا، لەم ناوچەیەدا دەیان گوند و شارەدێ زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ڕەز و باخ و دار و دارستانەکان هەموویان سووتان و هەزاران ئاژەڵ لەناوچوون. کارەساتی هەرە گەورە ئەوە بوو کە تێیدا 110 کەس گیانیان لەدەستدا و 78 کەسیش برینداربوون.

ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هاوبەشی خەم و ئازاری خەڵکی ناوچەکە و لێقەوماوانین. رۆحی ئەو کەسانە شاد بێت کە گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کارەساتێک بەم گەورە و فراوانییە هەرگیز ئاسایی ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دێن، ئەگەر هیچ شتێک بە مەبەستیش نەبێت، کەمتەرخەمی و نەبوونی و خراپیی ئیدارەی دامودەزگاکانی دەوڵەت بوونەتە هۆکاری ئەم کارەساتە گەورەیە. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە ستوونی کارەباوە دەستیپێکردووە و تەشەنەی کردووە. خەڵکی هەرێم چەندین جار بەرپرسانی حکومەتیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو ستوونە کارەبایانە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستە چاکبکرێنەوە. بەڵام دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر. ئەم پشتگوێخستن و کەموکوڕی و هەڵانە دوای ڕووداوەکەش هەر بەردەوامن. تیمە بەرپرسیارەکان لە کاتی خۆیدا کاریان نەکرد و دەستێوەردانە پێویستەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدران. هەر بۆیە کارەساتەکە گەورەتر بوو.

دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسن لەم کارەساتە. پێویستە بە هەموو شێوەیەک بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکرێت و بەرپرسان ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. جگە لەوەش پێویستە قەرەبووی زیانەکانی قوربانیان بکرێتەوە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیارە لە کارەساتەکە، ئێمە بە توندی ئیدانەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسن.

خەڵکی ئەو ناوچەیە قوربانین و پێویستیان بە هەموو جۆرە هاوکارییەک هەیە. لەسەر ئەمەش داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازیەکان دەکەین بچنە هەرێمەکە و هاوکاری لێقەوماوان بن. ئێمە بە هەموو توانامانەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە و قوربانیانی ئەو کارەساتەین و خاوەندارییان لێدەکەین.

بەم بۆنە خەمناکەوەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.


دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2024.06.21 برۆکسل
کاتێک نا عەدالەتی دەبێتە یاسا! یاخیبوون دەبێتە ئەرک.

تۆماس جیڤەرسۆن
Forwarded from Stêrk TV کوردی (Stêrk TV)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی: سوپای تورکیا سەدان تانک و هەزاران سەربازی هێناوەتە سنوری دهۆک
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیرەنەوتەکان و بڕینەوەی دارستانەکان سروشتی ناوچەکە لەناو دەبەن