سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim
1.53K subscribers
20 photos
15 videos
15 files
117 links
Download Telegram
لا بُدَّ لِلعُمرِ النَفيسِ مِنَ الفَنا
فَاِصرِف زَمانَكَ في الأَعَزِّ الأَفخَرِ
قال ممُّ بن عبد الحميد الشنقيطي:
لَبيــــتُ خباءٍ قد تلاشتْ حبــــالُه
وأوصاله بالي الجــوانب طــامسُ
طــــويل القرى يُلْفى الرمادُ مُفرَّقا
بــــحافاته منه جــــــديدٌ ودارِسُ
بــــــه فِتيةٌ شُمُّ الأنوف أمــــاجدٌ
لهم هِـــــممٌ قُصوى كـرامٌ أشاوسُ
يناضل بعضُ القوم بعضا فيمتري
فتُفتحُ من بعد الجدال القـوامسُ
أقيم بـــــــه عاما وعاما وثالــــثا
وعامـــا له عامُ الترحُّلِ خـــامِسُ
أحـــــبُّ إلينا من خباء لطَفلـــــةٍ
كعوبٍ لعـوبٍ ما لها فيه حــارسُ
پێشەوایانی خۆویستی و ئەنانییەکان لە قورئانی پیرۆزدا:

ئیبلیس: {أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ} [الأعراف: 12]
من لە ئادەم عليه السلام چاکتر و باشترم.

قاروون: {إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِنْدِي} [القصص: 78]
بەڕاستی ئەم سامان و ماڵەم تەنها بەهۆی زانست و زانیاری و لێهاتوویی خۆمەوە پێدراوە.

فیرعەون: {أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى} [النازعات: 24]
من پەروەردگاری بەرزو باڵاتانم

نەمروود: {أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ} [البقرة: 258]
منیش ژیان دەبەخشم و مردنیش بەدەست منە!.

قال بعضهم:
ثلاثة مهلكة للعبد .... فلتجتنب أنا ولي وعندي
هەندێک فەرموویانە:
سێ شت لە ناوبەری عەبدن.... بۆیە خۆتیان لێ بە دوور بگرە من و هی من و لای من

إلا لمن قال أنا الفقير ... لي الذنوب عندي التقصير.
جگە لەو کەسەی کە بڵێت من هەژارم تاوانی منن و کەمتەرخەمی منە.

وقال آخر:
ثلاثة مهلكة للعبد .... وهي أنا ونحن ثم عندي
سێ شت لە ناوبەری عەبدن ئەوانیش بریتین لە من و ئێمە و پاشان لای من.



چیە ئەم هەموو تەنتەنە و من منت
ئەمەندە چیە فەخر و بەخ کردنت

بە ڕۆچوونی ئاوێ دەکەی زیندەگی
بە دەرچوونی بایەک دەبێ مردنت
ستُبْدي لكَ الأيّامُ ما كنتَ جاهلاً
ويأتِيكَ بالأخبارِ مَن لم تُزَوِّدِ

ويَأتِيكَ بالأخبارِ مَنْ لم تَبِعْ له
بَتاتًا، ولم تَضْرِبْ له وقتَ مَوعِدِ
پێش ئەوەی داوای ماف بکەیت ئایا خۆت قودوە بوویت و مافت داوە؟

ئەی پیاو! تۆ چۆن داوای ڕێز دەکەیت لە خێزانەکەت و خۆت ڕێز ناگریت؟ چۆن داوای خۆشەویستی و دڵسۆزی دەکەیت و خۆت نایبەخشیت؟ ئایا گوفتار و قسەت شیرینە و ڕووت خۆشە لەگەڵ هاوسەرت، یان توندوتیژی و قسەی ڕەقت کردووەتە پیشەی خۆت؟ ئایا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نافەرموێت: باشترینتان ئەو کەسەیە کە بۆ خێزانەکەی باشتربێت؟
​ئافرەت هاوبەشی ژیان و ئەمانەتێکە لە ئەستۆتدا؛ مافەکانی لەسەر تۆ وەکو مافەکانی تۆیە لەسەری.

​بۆیە پێش ئەوەی داوای ماف بکەیت، ئایا خۆت ئەرکەکانت وەکو پیاو وەک قودوە جێبەجێ کردووە و ماف دەدەی یان نا؟

وەک دەوترێت: چی بچێنیت ئەوە دەدووریتەوە؛ تۆش ئەگەر لە ماڵەکەتدا تۆوی ڕێز و قسەی شیرین نەچێنیت، چاوەڕێی دروێنەی خۆشەویستی و وەفا مەکە، و وتراوە بە قسەی خۆش مار لە کون دێتە دەرێ، کەواتە بە قسەی شیرین و ئاکاری جوان دەتوانیت دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت و ماڵەکەت بکەیتە لانکەی ئارامی و خۆشەویستی..
القارئ : سعد الغامدي
سورة الأعراف | Al-A'raf 7
لەبەردەم قورئانخوێنێکی جیاوازدایت شیرینی، و تام و چێژێکی تایبەت دەدا بە سورەتەکانی قورئان بێ زۆر لە خۆکردن و تەکەلوف، ڕیتم و شێوازی خوێندنی قورئانی زۆر جیاوازە، لای من سورەتەکانی (الأعراف)، (التوبة) و کۆتاییی (مریم)-ی زۆر تایبەت خوێندووە جزاه الله خير الجزاء
إِذا رُزِقَ الفَتىٰ وَجهًا وَقاحًا
تَقَلَّبَ في الأُمورِ كَما يَشاءُ

وَلَم يَكُ لِلدَّواءِ وَلا لِشَيءٍ
يُعالِجُهُ بِهِ عَنهُ غَناءُ

وَرُبَّ قَبيحَةٍ ما حالَ بَيني
وَبَينَ رُكوبِها إِلّا الحَياءُ

وَكانَ هُوَ الَّذي أَلهىٰ وَلكِن
إِذا ذَهَبَ الحَياءُ فَلا دَواءُ
قال ثعلب: ما فقدت إبراهيم الحربي من مجلس لغةٍ ولا فقه منذ خمسين سنة.

لَهُ هِمَّةٌ تَعلُو علَى كلِّ هِمَّةٍ
كمَا قَد عَلا البَدرُ النُّجومَ الدَّرَارِيَا
قال عيسى بن موسى: مكثت ثلاثين سنة أشتهي الهريسة، ولا أقدر على شرائها؛ لأن وقت بيعها في السوق هو وقت سماعي الحديث.

شَتَّانَ بَينَ النَّاسِ فِي أَهدَافِهِم
شَتَّانَ بَينَ عَصًا وبين َحُسَامِ
ئەو ئیسلامەی ڕۆژئاوا لە کۆن و لە ئێستاشدا بێ‌ماندووبوون کاری بۆ دەکات ئیسلامێکە کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەواندا بگونجێت بۆیە لە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی بۆ دەدرێت:

١. کورتکردنەوە و تەسککردنەوەی ئیسلام لە پەرستشدا ، و گۆڕینی ئیسلام لە پەیامێکی گشتگیری بۆ سەرجەم کایەکانی ژیانەوە بۆ تەنها کۆمەڵێک مەراسیمی تاکەکەسی و ڕۆحی هاوشێوەی کەنیسە لە ڕۆژئاوادا، دابڕینی تەواوەتی دین لە بوارەکانی سیاسەت و یاسادانان و دەوڵەتداری و ئابووری و سپاردنی حوکمڕانی تەنها بە یاسا وەزعییەکان.

٢. پێناسەکردنی میانڕەوی بە پێوەری ڕۆژئاوایی، داڕشتنی پێناسەیەکی تایبەت بۆ موسڵمانی میانڕەو نەک لەسەر بنەمای دەقە شەرعییەکان، بەڵکو بەپێی ڕادەی ملکەچبوونی بۆ سیستەمی جیهانی و بەها لیبڕاڵییەکان، و تەماشاکردنی هەر پابەندبوونێکی ڕاستەقینە بە دەقە شەرعییەکانەوە وەک توندڕەوی و دواکەوتوویی.

٣. دەستکاریکردنی تێگەیشتن لە دەقە شەرعییەکان، هەوڵدان بۆ شێواندن و دووبارە تەفسیرکردنەوەی دەقەکانی قورئان و فەرموودە لەژێر دروشمی نوێکردنەوەی وتاری دینی و خوێندنەوەی سەردەمیانە، و سڕینەوە یان سڕکردنی ئەو چەمکە شەرعییانەی کە ڕێگری لە داگیرکاری و داڕمانی ناسنامەی ئیسلامی دەکەن وەک وەلائـ و بەڕائـ ......

٤. گۆڕینی سیستەمی کۆمەڵایەتی و بەها ئەخلاقییەکان، و بەئامانجگرتنی خێزانی موسڵمان، و هەوڵدان بۆ گۆڕینی پێگەی ئافرەت بەپێی مۆدێلی ڕۆژئاوا و بەرتەسککردنەوە یان نەهێشتنی حوکمەکانی حیجاب و ڕێگرییەکانی تێکەڵاوی، و یاساکانی حەڵاڵ و حەرام لەژێر بیانووی ئازادیی تاکەکەسی و شارستانیبوون.

٥. دروستکردن و پاڵپشتیکردنی تۆڕی نوێ لەناو جیهانی ئیسلامیدا، تیشکخستنە سەر بەکارهێنانی کەسایەتی نووسەران و ڕەوتە عەلمانی و مۆدێرنەکان لەڕێگەی میدیاوە، تا لە ناوخۆی موسڵمانانەوە بە ناوی چاکسازی و نوێکارییەوە ئیسلام لە ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی دابماڵن.

٦. دەستکاریکردنی پرۆگرام و مەنهەجەکانی خوێندن، بە ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەک کە لە لایەکەوە لە بەرامبەر شارستانیەتی ڕۆژئاوادا تووشی سەرسوڕمان و داڕمان ببێت، لە لایەکی ترەوە بە تێگەیشتنێکی هەڵە و چەواشەکارانە سەبارەت به دین و شارستانیەتی ڕەسەنی خۆی پەروەردە بێت؛ بە شێوەیەک ببێتە تاکێکی داڕماو لە بەرامبەر ئەواندا و دابڕاو لە ناسنامەی خۆی.
ئەی فریودراو بە ئاوات و خەیاڵە پووچەکانت!
هۆشیار بەرەوە و لە غەفڵەت بە خەبەربێ و سەیرێک بکە چۆن تاوانێک دەتوانێت بەرەو تیاچوون بتبات:

ئیبلیس نەفرەتی لێکرا تەنها لەبەر یەک سوجدە کە نەیبرد.

ئادەم عليه السلام لە بەهەشت دەرکرا تەنها لەبەر خواردنی یەک پاروو لەو درەختەی لێی قەدەغە کرابوو.

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە توندترین شێوازی سزا بۆ زیناکاری خێزاندار تەنها لەبەر یەک تاوان.

فەرمانی کردووە بە لێدانی پشتی تاوانبار بە دەیان قامچی تەنها لەبەر یەک بوختان و ناوزڕاندن.

فەرمانی کردووە بە بڕینەوەی دەست تەنها لەبەر دزینی سێ درهەم.

ژنێک بەهۆی ئەوەی پشیلەیەکی بەستەوە و نانی نەدا چووە ناو ئاگرەوە.

پیاوێکیش بە قسەیەک کە گوێی پێنەدا و پێی وابوو گرنگ نییە بە ئەندازەی دووریی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ئاگردا نوقم بوو.

عابیدێک بە هۆی یەک قسەوە قیامەتی دۆڕاند.

ئەی چۆن بیرێک لە حاڵی خۆت ناکەیتەوە؟ ئایا خۆت ئەوەندە لە خواترس و ساڵحیت وا لەخەڵک و ڕەفتاریان ناڕازیت؟.