This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زۆر گرنگە کە نیشانەکانی جەڵدە بناسینەوە گرنگترین نیشانەکان کە لە کەسەکە بەدی دەکرێت بریتین لە
١-ئیفلیجبوونی لایەکی ڕووخسار
٢- بێهێزی لە قۆڵێک کاتێک داوا لە کەسەکە دەکەی هەردوو دەستی بەرز بکاتەوە بەڵام لەبەر نەبوونی هێز لە قۆڵێکی ناتوانێ بەرزیبکاتەوە
٣ کێشە لە بوونی قسە و تيگەشتندا
دوای بینینی ئەم نیشانانە لە کەسێک پێویستە ڕاستەوخۆ کەسەکە بگەێنیتە نەخۆشخانە یان پەیوەندی بە ئەمبوڵانس بکەیت

❤4
زیانەکانی لە ڕووخسار دان:
پێغەمبەرمان (صلى الله عليه و سلم) دەفەرموێت: ((اذا ضرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه)، وفي روایە: (اذا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم.
واته: ئەگەر یەكێ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا، با خۆی بپارێزێت لە دەم و چاوی.
زانایان دەڵێن: ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدانی دەم و چاو قەدەغەكراوە، چونكە ناسكە و هەستەكانی تێدا كۆبۆتەوە و، ئەندامەكانیشی ناسك و هەستیارن، دەم و چاو دەشێوێنێ و، ئەگەر شوێنێكیشی بریندار بێت یان هەر جۆرە ئازارێكی تری بەركەوێت پێوەی دیارە و ناتوانرێت بشاردرێتەوە
لە ڕووی زانستیشەوە ئەوە جێگیر بووە كە لێدان لە دەم و چاو هۆی زۆرێك لە كێشە تەندروستیەكانە، زۆرێك لە توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە زۆر دوبارە كردنەوەی لێدان لە (سەر) و (دەم و چاو) دەبێته هۆی هەندێ لە نەخۆشیەكانی :
١- ئفلیجی دەموچاو
٢- زەحمەت جوین
٣- سەختی قوتدان
٤- لە دەستدانی هەستی تام و بۆن
٥- دروستبوونی کێشە لە فرمێسکی چاو
٦- نەخۆشی لە بیرچوونەوە ( زهایمەر )
٧- شێواندنی ڕوخسار
٨- تێکچوونی دەروونی
﮼اللَّــهُمَّ ﮼صَـلِّ ﮼وَسَلِّــمْ ﮼عَلَى ﮼نَبِيِّنَــا 🖤﮼مُحَمَّدٍ

❤5👍1
زۆر خواردن
زۆر خواردن دەبێتە هۆی فراوان بوونی گەدە لە قەبارەی ئاسایی خۆی زیاتر بۆ ئەوەی بڕی زۆری خۆراکەکە ڕێك بخات. گەورەبوونی گەدە پاڵ بە ئەندامەکانی ترەوە دەنێت و ناڕەحەتت دەکات، ئەم ناڕەحەتییە دەتوانێت شێوەی هەست کردن بە ماندوێتی، سستی یان خەواڵوویی هەبێت.
ئەگەر خوو بە
زۆرخۆرییەوە بگریت، تەنانەت ئەگەر زۆرخۆری لە خواردنی بەسوودیشدا بکەیت، ئەوا هەر کێشت زیاد دەکات.
هەروەها زۆرخۆری دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی دڵ و شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و ئەگەری هەندێك جۆری شێرپەنجە زیاد بکات.
پێش ژەمەکانت ئەو بڕە خواردنەی کە هەڵت بژاردووە بیخۆیت بیپشکنە و هەوڵبدە خواردنی تەندروست بخۆی.
~•~•~•~•~•~•~
بۆ زانیاری و سوودی زیاتر لەگەڵمان بن لە:
• فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
• ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
• تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net

گازگرتن لە نینۆکەکان
-گازگرتن لە نینۆکەکانت دەتوانێت زیان بە ددانەکانت و پێستی دەوروبەر و بەشی ژێرەوەی نینۆکەکانت بگەیەنێت، کە دەبێتە هۆی چڵککردنی پەنجەکانت.
-هەروەها کاتێک پەنجەکانت دادەنێیت زۆرجار میکرۆب هەڵدەگرن لەوێشەوە دەیگوازیتەوە بۆ ناو دەمت و لەوانەیە تووشی پەتا و نەخۆشییەکانی تر ببیت.
-هەروەها گازگرتن لە نینۆکەکان دەتوانێت ڕێگیری لە ڕێکوپێکی و ڕازاوەیی نینۆکەکانت بکات.
-ئەگەر دەشێت گوشار هۆکاری ئەم خووەت بێت دەتوانیت وەرزشکردن و ڕاهێنانکردن تاقی بکەیتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی ئەو گوشارەی کە لەسەرتە، هەروەها ئەگەر یارمەتیت دەوێت بۆئەوەی واز لەم خووەت بێنیت ئەوا قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە....

❤5
باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاویناندا:
بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە مەبەستی وەرگرتنی کۆمەڵێک سوودی جەستەیی و تەندروستییە، چونکە لە تیشکی خۆردا چەندین تیشک هەن کە دەتوانن سوود بە مرۆڤ بگەیەنن، بۆ نموونە دەتوانن لە دروستکردنی ڤیتامین D یارمەتیدەر بن، کاری هۆرمۆنی میلانین باشتر دەکەن،
وە باشترین کات بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەپێی ڕۆژ و وەرز و تەنانەت شوێنی جوگرافی و دۆخی کەش و هەوا ئەوەی ئاخۆ هەوری هەیە یاخود ئاسمان ساماڵە دەگۆڕێت، هەروەها تەنانەت پێستی کەسەکەش لێرەدا گرنگی هەیە لە ڕووی ڕێژەی ماددەی میلانین .
بەڵام بە شێوەیەکی گشتی باشترینی کاتی ڕۆژ بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاویناندا بریتییە لە کاتژمێرەکانی پێش کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ هەروەها کاتژمێرەکانی دوای کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ.

❤6
سوودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد :
1.یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات:
خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی دابەزاندنی کێش و بەرزکردنەوەی مێتابۆلزم دەدات، چونکە کاتێک تۆ بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت لەشت چەوریە قاوەییەکان بەکاردەهێنێت بۆ هاوسەنگکرنی پلەی گەرمی ناوەکی ئەم کردارەش ڕێژەیەکی زۆری کالۆری دەسوتێنێ و یارمەتیمان دەدات کێشمان داببەزێت
2.یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات
چونکە کاتێک تۆ بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت لەشت هۆڕمۆنی (تێستێستڕۆن) بەرزدەکاتەوە، کە ئەم هۆڕمۆنەش باشترین هاندەرە بۆ گەشەی ماسولکەکانمان
3.دووربوون لە خەمۆکی و بێزاری
کاتێک بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت، لەشت هۆڕمۆنی (دۆپامین) دەردەدات کە هۆڕمۆنی خۆشیە، ئەمەش وا دەکات تەواوی ڕۆژەکە دڵ خۆشبی، بەتایبەت ئەگەر لە بەیانیان خۆت بشۆیت
4.بەرگری لەش بەهێز دەکات
لە کاتی خۆشۆردن بە ئاوی سارد خڕۆکە سپییەکان لە ناو خوێندا زیاد دەکات، کە خڕۆکە سپییەکان بەرپرسن لە لەناوبردنی ئەو بەکتریاو ڤایرۆسە زیانبەخشانەی کە دێنە ناو
لەشمانەوە
بۆ زانیاری و سوودی زیاتر لەگەڵمان بن لە:
فەیسبووک:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ینستاگرام:

Facebook
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
❤3👍1
مەترسیەکانی درەنگ خەوتن:
دیاردەیەکە لە کۆمەڵگەدا کە بەزۆری لەنێوان منداڵان و گەنجان باوە وە بەتایبەت ئێستا کە وەرزی هاوینە بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و زانکۆکان کە وای کردووە درەنگ بخەون و درەنگ لە خەو هەڵسن ، کە ئەمەش چەندین زیانی جۆراو جۆری هەیە لەوانە:
ـ دەبێتە هۆی قەڵەوی بەهۆی ناڕێکی کاری هۆڕمۆنەکان.
ـ دەبێتە هۆی خەمۆکی.
ـ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات.
ـ وە کێشە لە پێستی کەسەکەش دروست دەکات.
ـ وە دەبێتە هۆی لاوازی سیستەمی بەرگری و زوو نەخۆش کەوتن.
ـ وە هەندێک جار دەبێتە هۆی سەر ئێشەش.
هەر بۆیە پێویستە لە کاتی خۆیدا بخەوین و بە یانیان زوو لەخەو هەڵسین چونکە مرۆڤ لە بەیانیاندا لەو پەڕی هێز و توانا دایە وە باشترین کاتیش بۆ خەوتن لە نێوان کاتژمێر ٩ بۆ ١١ دایە.
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:

سوودەکانی بەکارھێنانی سیواک لە ڕووی تەندروستیەوە:
١. بەهێزکردن و پتەو کردنی ددانەکان
٢. بەرەنگاری کلۆربوون دەبێتەوە، ئەمەش بە خاوێنکردنەوەی ئەو پاشماوە خۆراکیانە لەنێو ددانەکان ماوەتەوە،
٣. سیواک یارمەتی دەردانی لیکاو دەدات کە سوودێکی زۆر بۆ دەم ھەیە و پارێزگاری لەبەشی مینای ددان دەکات.
٤. سیواک دژە بەکتریایە .
٥. رێگری لە کەڵەکەبوونی کلس(بلاک) دەکات .
٦. ناھێلێت ددانەکان زەرد بن .
٧. سیواک یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم .
٨. سیواک یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم .
٩.یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دەم و ددان وبەھۆی بوونی بەکتریای سوود بەخش.
١٠.نەمانی بەڵغەم
١١. هەرسبوونی خۆراک رێکدەخات
١٢. لێوەکان بە پاکی دێڵتەوە
١٣. دەربڕینی دەنگ بە ڕێکی
١٤. یارمەتی دەرە بۆ دەربڕینی وشەکان بە ئاسانی
١٥.دەم و زمان و ددان و پووکو تەنانەت لێوەکانیش لە ڤایرۆس دەپارێزێت.
١٦ . باشترین چارەسەر بۆ وازهێنان لە جگەرە
سوودەکانی سیواک لە ئیسلامدا:
١. ڕازی بوونی پەروەردگار
٢. ئەنجامدانی سوننەتی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم
٣.چاڵاکی لە زیکرو نوێژکردندا
٤. چاکەت زۆر دەکات

❤8
کەمی ئاسن لە خوێندا
(کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن) جۆرێکی باوی کەمخوێنییە، کە هۆکارەکەی کەمی ئاسنە لە جەستەدا، بەبێ ئاسنی پێویست، جەستەت ناتوانێت مادەیەکی پێویست لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا بەرهەم بهێنێت کە توانای هەڵگرتنی ئۆکسجین (هیمۆگلۆبین)یان پێبدات.
هۆکارەکانی تووشبونی :
1.لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆری خوێن
2.کەمی ئاسن لە خۆراکەکەتدا
3. بێتوانایی لە هەڵمژینی ئاسن
4. دووگیانی
نیشانەکانی :
1.هەست کردن بە هیلاکی و ماندووبونی زۆر
2.هەناسەت کورت ئەبێت
3.لێدانی دڵ خێراو ناڕێک ئەبێ
4.سەرگێژخواردن
5.سەرئێشە
6.دەست و قاچەکانت سارد ئەبن
7.توێکهەڵدانی نینۆک
8.برین و ئیلتیهابی زمان
حەزکردن بە خواردنی شتی سەیر وەک (سەهۆڵ،خۆڵ،نیشاستە)9.
10.ئیشتیهات کەم ئەبێت
#کەمیئاسن
#RonaHealth
#HealthCare
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
(کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن) جۆرێکی باوی کەمخوێنییە، کە هۆکارەکەی کەمی ئاسنە لە جەستەدا، بەبێ ئاسنی پێویست، جەستەت ناتوانێت مادەیەکی پێویست لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا بەرهەم بهێنێت کە توانای هەڵگرتنی ئۆکسجین (هیمۆگلۆبین)یان پێبدات.
هۆکارەکانی تووشبونی :
1.لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆری خوێن
2.کەمی ئاسن لە خۆراکەکەتدا
3. بێتوانایی لە هەڵمژینی ئاسن
4. دووگیانی
نیشانەکانی :
1.هەست کردن بە هیلاکی و ماندووبونی زۆر
2.هەناسەت کورت ئەبێت
3.لێدانی دڵ خێراو ناڕێک ئەبێ
4.سەرگێژخواردن
5.سەرئێشە
6.دەست و قاچەکانت سارد ئەبن
7.توێکهەڵدانی نینۆک
8.برین و ئیلتیهابی زمان
حەزکردن بە خواردنی شتی سەیر وەک (سەهۆڵ،خۆڵ،نیشاستە)9.
10.ئیشتیهات کەم ئەبێت
#کەمیئاسن
#RonaHealth
#HealthCare
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
❤5👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زیانەکانی دانیشتنی منداڵ لەشێوەی پیتی "W":
دانیشتنی لەشێوەی پیتی "W"، ئەو شێوازی دانیشتنەیە کە منداڵ ھەردوو قاچی لە ئەژنۆیەوە بۆ لاکانی دواوەی جەستەی دەبات باوترین جۆری دانیشتنە لە منداڵاندا چونکە بەو جۆرە دانیشتنە زیاتر ھەست بە حەوانەوە و ئارامی دەکەن، کە ئەمەش زیان بە ئێسکەکانی قاچی دەگەیەنێت و زۆربەی کات گرفتی ڕۆشتنیان بۆ دروست دەکات، وە ئەو شێوەی دانیشتنە زیان بە گەشەی جومگە و ئێسکی منداڵ دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ماسولکەکانی لاواز دەکات و ئاستی بڵاوبوونەوەی قاچیان زیاتر دەبێت، بەھۆی ئەوەی زۆربەی فشارەکانی پشت و بەشی سەرەوەی جەستەیان دەچێتە سەر ناوچەی حەوز و ڕان و سمتیان، ئەگەری ھەیە توشی ئێسکەنەرمەشیان بکات.

❤7👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
باشترین خواردنەکان بۆ وەرزی هاوین😋
-شوتی
یەکێکە لە میوە گرنگەکان لە وەرزی هاویندا، ٩٢٪ی پێکهاتووە لە ئاو، یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات، دژەئۆکسانە و ڤیتامینەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
-ماستاو یان دۆ
دەوڵەمەندە بە ئاو لەش لە وشکبوونەوە دەپاریزێت و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، کردارەکانی هەرس باشتر دەکات، ڕێنمایی دەدرێت ڕۆژانە پەرداخێک ماستاو یان دۆ لەجێی خواردنەوە گازیەکان بخورێتەوە.
-تەماتە
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان، ٩٥٪ی پێکهاتووە لە ئاو، یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات و پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.
-خەیار
یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.
-مانگۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی سی ئی یارمەتی تەندروستی لەش دەدات، لە وەرزی هاویند سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە.
-ئاوی گوێزی هندی
یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی خوێ و کانزاکانی لەش دەدات، یارمەتی دابەزاندنی کێش، تەندروستی گورچیلەکان و دەمارە خوێنەکان دەدات.

Hospital units :
یەکەکانی نەخۆشخانە
1. ICU (intensive care unit) :یەکەی چاودێری چڕ بۆ یەکێک کە نەخۆش بێت و پێویستی بە چاودێری چڕ و بەردەوام هەبێت، یان ئەوانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێ
2. CICU & CCU (cardiovascular intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی دڵ، ئەو یەکەیە تایبەتە بە چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەی کە توشی نەخۆشیە جۆراو جۆرەکانی دڵ بوون
3. NICU (neonatal intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان، ئەو یەکەیە تایبەتە بە منداڵی تازە لە دایک بوو تا تەمەنی مانگێک
4. PICU (pediatric intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان کە بۆ منداڵانی یەک ساڵ تاوەکو سەرو 12 ساڵانە
5. Surgical unit : یەکەی نەشتەرگەری، کە تێیدا چاودێری تەندروستی ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە نەشتەرگەریان ئەنجامداوە
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
یەکەکانی نەخۆشخانە
1. ICU (intensive care unit) :یەکەی چاودێری چڕ بۆ یەکێک کە نەخۆش بێت و پێویستی بە چاودێری چڕ و بەردەوام هەبێت، یان ئەوانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێ
2. CICU & CCU (cardiovascular intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی دڵ، ئەو یەکەیە تایبەتە بە چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەی کە توشی نەخۆشیە جۆراو جۆرەکانی دڵ بوون
3. NICU (neonatal intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان، ئەو یەکەیە تایبەتە بە منداڵی تازە لە دایک بوو تا تەمەنی مانگێک
4. PICU (pediatric intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان کە بۆ منداڵانی یەک ساڵ تاوەکو سەرو 12 ساڵانە
5. Surgical unit : یەکەی نەشتەرگەری، کە تێیدا چاودێری تەندروستی ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە نەشتەرگەریان ئەنجامداوە
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
❤5
گرنگترین سوودەکانی کەڵەشاخ:
١. ڕۆڵی هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری جومگەکان و گرژبوونیان.
٢. تێكچوونەکانی هەرس کەم دەکاتەوە.
٣. ئازارە جەستەییەکان کەم دەکاتەوە.
٤. پێست جوانتر دەکات و هەوکردن و زیپکە کەم دەکاتەوە.
٥. سووڕی خوێن باشتر دەکات.
٦. توانای سێکسی باشتر دەکات.
٧. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
٨. یارمەتیدەرە بۆ ئارام بوونەوەی جەستە.
٩. فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
هەر بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
( الحجامة شفاء لكل داء إلا السام، اى الموت )
واتە: کەڵەشاخ گرتن شیفا و چارەسەرە بۆ گشت نەخۆشییەك تەنها مردن نەبێت.
#کەڵەشاخ
#CuppingTherapy
#Healthcare

❤7
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#gastricsleeve
#RonaHealth
#HealthCare
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
#RonaHealth
#HealthCare
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
❤3
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە
• ماڵپەڕی بۆڵد سكای لەزاری شارەزایانی تەندروستیەوە بڵاوی كردۆتەوە: خواردنەوەی ئاو لەكاتێكدا بەپێوەبیت، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندرووستی، بۆیە پێویستە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بە دانیشتنەوە بخورێتەوە.
• شارەزایان باس لەوەدەكەن: خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان لەبەشێكی رێڕەوی (بۆری) خواردن و خواردنەوە دەدات ئەوەش دەبێتە هۆی درووست بوونی برین لەسەر ئەو ماسولكەیەی بۆڕی خواردن و خواردنەوە بە گەدەوە دەبەستێتەوە(سورێنچك).
• ڕوونیشكراوەتەوە کە خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، چونكە ئەو شلەیەی بەپێوە دەخورێتەوە زۆر بەجوانی ناپاڵێورێت و پێكهاتەی ناپێویست لەگەڵیدا دەچێتە خوێنەوە و تێكەڵ دەبێت، ئەگەر ئەوەش زۆر بخایەنێت و بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی وەستاندنی گورچیلە.
• هەروەها خواردنەوەی ئاو بەپێوە چەندین زیانی تری هەیە لەوانەش لەش بەشێوەیەكی كەمتر سود لە ئاو و خواردنەوەكانی تر دەبینێت.

گورچیلەکان یەکێکن لە ئەندامە سەرەکییەکانی جەستە، خوێن لە ژەهر پاک دەکەنەوە و کاری پاڵاوتن دەکەن، هەر گورچیلەیەک ٢٠ بۆ ١٥٠ لیتر خوێن دەپاڵێوێت، نزیکەی لیترێک بۆ دوو لیتر میز بەرهەمدەهێنێت.
بەگوێرەی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکادا لە ١٠ کەس یەک کەسی تازە پێگەیشتوو لە ئەمریکادا بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەوە دەناڵێنێت، رێژەکەش لە ئێستادا زیادیکردووە.
سکای نیوزی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە زیادبوونی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەوەیە نەخۆشەکان لە سەرەتادا نیشانەیان نییە بەڵام لەگەڵ خراپبوونی نەخۆشییەکە نیشانەکان سەرهەڵدەدەن و سەردانی پزیشک دەکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە 9 نیشانە کردووە کە دەریدەخەن تەندروستیی گورچیلەکان لە مەترسیدایە و پێویستیان بە چارەسەرە، ئەوانیش:
یەکەم: گۆرانکاریی لە میزکردن و رەنگی میزدا.
دووەم: ئاوسانی دەست و قاچەکان.
سێیەم: تەنگەفەنەسی هۆکارەکەی کۆبوونەوەی ئاوە لە سییەکان و گورچیلەکان بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
چوارەم: هەستکردن بە تامی کانزایی لە دەمدا، هۆکارەکەی زۆربوونی ژەهرە لە خوێندا.
پێنجەم: لاوازبوونی تەرکیز و تێکەڵاوبوونی یادەوەرییەکان.
شەشەم: بوونی ئازار لە خوار پشتدا.
حەوتەم: ماندوێتی و شەکەتی بەردەوام.
هەشتەم: سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن.
نۆیەم: گرژبوونی جەستە و بەردەوام هەستکردن بە سەرما…
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
بەگوێرەی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکادا لە ١٠ کەس یەک کەسی تازە پێگەیشتوو لە ئەمریکادا بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەوە دەناڵێنێت، رێژەکەش لە ئێستادا زیادیکردووە.
سکای نیوزی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە زیادبوونی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەوەیە نەخۆشەکان لە سەرەتادا نیشانەیان نییە بەڵام لەگەڵ خراپبوونی نەخۆشییەکە نیشانەکان سەرهەڵدەدەن و سەردانی پزیشک دەکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە 9 نیشانە کردووە کە دەریدەخەن تەندروستیی گورچیلەکان لە مەترسیدایە و پێویستیان بە چارەسەرە، ئەوانیش:
یەکەم: گۆرانکاریی لە میزکردن و رەنگی میزدا.
دووەم: ئاوسانی دەست و قاچەکان.
سێیەم: تەنگەفەنەسی هۆکارەکەی کۆبوونەوەی ئاوە لە سییەکان و گورچیلەکان بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
چوارەم: هەستکردن بە تامی کانزایی لە دەمدا، هۆکارەکەی زۆربوونی ژەهرە لە خوێندا.
پێنجەم: لاوازبوونی تەرکیز و تێکەڵاوبوونی یادەوەرییەکان.
شەشەم: بوونی ئازار لە خوار پشتدا.
حەوتەم: ماندوێتی و شەکەتی بەردەوام.
هەشتەم: سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن.
نۆیەم: گرژبوونی جەستە و بەردەوام هەستکردن بە سەرما…
~•~•~•~•~•~•~
بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻
فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d
ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
Facebook
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
👍5❤1
هۆکارەکەی ئەوەیە کەوا ساردی کاردەکاتە سەر بەشەرەقەکەی سەرەوەی ناودەم کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی هەستەکان لەڕێی دەمارەڕاگەیاندنەکان بۆ مێشک
لولەکانی خوێن وەڵامی ساردی دەدەنەوە بە گرژبوون یان خاوبوونەوە کە دەبێتە هۆی ئازار ، کاتێ هەست بە ساردیەک دەکەیت لەشت دەستدەکات بە ناردنی خوێن بۆ ئەو خاڵەی تیایدا هەستت بە ساردیەکە کردووە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار .