پێشکەش بە هۆگرانی شیعر و هەڵبەست
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وا نەزانی که بێدەنگم
ئیتر دڵم لای تۆ نییه
له هەرکوێ بم لێدانی دڵ
بۆ هەناسە و عەشقی تۆیه...
هەرکات وتم تۆم خۆش ناوێت
بزانه که درۆ ناکەم
من عاشقی چاوەکانتم
چی له خۆشویستنت بکەم...
من دڵێکی سادەم هەبوو
بەخشیم به تۆ تا هەتایه
تۆش باوەشێکم بدەرێ
گەورەتر بێت لەم دونیایه...
خەڵک چاوی من نابینێت
وا ئەزانێ لەخۆباییم
نازانێ تۆ لەناو ڕۆحما
بوویت به سۆما و به بیناییم..
کە ماچتەکەم لێوەکانم
پێکەنینی لێ ئەبارێت
ئاشکرایه لێوی عاشق
به ماچکردن جوانتر ئەبێت..
بۆ چی حەز ئەکەی بزانیت
شیعری من بۆ کێ نووسراوە
لەبیرت چوو که دڵی من
به تاپۆ به تۆ دراوه..
🖊️ دەریــا هەڵەبجەیی
🌻@renusisaratayi

🟥ئەرکی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا:
[بەشی یەکەم]:
ـــــــــــــــــ
🖊ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
بزوێنی (ە)، لە زمانی کوردیدا، تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لە ڕێزمانی کوردیدا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت، چونکە ئەم بزوێنە، لە ڕووی ڕێزمانییەوە دەتوانێت لە شوێنی جیاواز، بۆ مەبەستی ڕێزمانیی جیاواز بەکار بێت.
🟪بەشی یەکەمی ئەرکەکانی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا، بریتین لە:
1⃣.(ە)، دەبێتە "کاری ناتەواو" بۆ کاتی ئێستا، ئەگەر هیچ کارێکی تر لە ڕستەدا نەبێت لە کاتێکدا تەواوکەرەکەی [ناو، جێناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار و چاوگ] بێت.
ناو👈🏿 سانا خوێندکارە. [خوێندکار = ناوە. - (ە) = کاری ناتەواوە.]
جێناو👈🏿 سانا کێیــە؟ [ کێ = جێناوی پرسە - (ە) = کاری ناتەواوە.]
هاوەڵناو👈🏿 سانا بەهێزە. [بەهێز = هاوەڵناوی چۆنیەتییە. - (ە) = کاری ناتەواوە.]
هاوەڵکار👈🏿 سانا لێرەیــە. [لێرە = هاوەڵکاری شوێنییە. - (ە) = کاری ناتەواوە.
چاوگ👈🏿 ئامانجمان یارمەتیدانــە. - یارمەتیدان = چاوگە. - (ە) = کاری ناتەواوە.
🟣چۆن بزانین [ە]، کاری ناتەواوە؟
- ئەگەر توانیمان (ە) بگۆڕین بە (بوو) یان (دەبێت)، ئەوا کاری ناتەواوە.
- زیاتر لە کۆتاییی ڕستەدا دێت.
- بە (نی) نەرێ دەکرێت. [واتە: ئەگەر ئەو وشەیە کە (ە)ی پێوەیە، لە ڕستەدا بە (نی) نەرێ کرا، کاری ناتەواوە].
شیرەکە گەرمــە. (ە)ی گەرمە، کاری ناتەواوە. بۆ؟ چونکە بە (نی)، نەرێ دەکرێت. شیرەکە گەرم نییە.
چێشتەکە خۆشــە. (ە)، کاری ناتەواوە.
بە (نی) نەرێ دەکرێت. چێشتەکە خۆش نییە.
منداڵەکە زیرەکــە. (ە)، کاری ناتەواوە. بە (نی) نەرێ دەکرێت.
منداڵەکە زیرەک نییە.
جلەکە سەوزە. (ە)، کاری ناتەواوە.
بە (نی)، نەرێ دەکرێت: جلەکە سەوز نییە.
2⃣.(ە)، دەبێتە "جێناوی لکاو بۆ کەسی دووەمی تاک لە کاری داخوازیدا" و دەکەوێتە "کۆتاییی کارەکە و ئەرکی "بکەر" دەبینێت.
بخوێنــە تا سەرکەوتوو بیت.
وانەکە بنووســە.
پەیامەکە بنێرە.
[لە ڕستەکانی سەرەوە، "ە"، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک، بکەرە.]
تێبینی// ئەگەر توانیمان (ە) بگۆڕین بە (ن)، ئەوە (ە) جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.
جلەکە بکڕە. 👈🏿 جلەکە بکڕن.
تێبینی//
ئەگەر کاری داخوازی، "تاک" بوو، ئەوا (ە)، دوو حاڵەتی هەیە:
1. یان جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک، بکەرە. بخوێنــە تا سەرکەوتوو بیت.
2. یان بەشێکە لە ڕەگی کار.
کارەکە تەواو بکــە.
تێبینی// ئەگەر بزوێنی (ە) لە کۆتاییی ڕستەدا هات، یان کاری ناتەواوە یان جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.
سێوەکە مزرە. ("ە"، کاری ناتەواوە.)
چیرۆکەکە بنووســە. ("ە"، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.)
3⃣.(ە)، دەبێتە پێشبەند و پاش کاری "ڕابردوو، ڕانەبردوو و داخوازیی کۆ" دێت و پاشان ناوێک دێت.
🟠 ڕێسا: (کار + ە + ناو)
(ە)، بۆ ئەوەی پێشبەند بێت، دەبێت لە دوای (کار) بێت.
تێبینی// چۆن بزانین (ە)، پێشبەندە؟
بۆ ئەوەی بزانین (ە) پێشبەندە لای دەبەین و یەکێک لەمانە (بە، بۆ) لە شوێنی دادەنێین، ئەگەر یەکێکیانی وەرگرت، ئەوا (ە) دەبێتە پێشبەند. بۆ نموونە:
ڕابردوو:
لاڤین ڕۆیشتــە کرماشان. = لاڤین ڕۆیشت بۆ کرماشان.
ئەو هاتــە ماڵمان. = ئەو هات بۆ ماڵمان.
ڕانەبردوو:
سانا دەبێتــە پارێزەر. = سانا دەبێت بە پارێزەر.
ئەو دەچێتــە بازاڕ. = ئەو دەچێت بۆ بازاڕ.
داخوازی (دەبێت کۆ بێت.)
بچنــە دەرەوە. = بچن بۆ دەرەوە.
بڕۆنــە خوێندنگە. = بڕۆن بۆ خوێندنگە.
🟢تێبینییەکی گرنگ// ئەگەر (ە)، لە دوای کاری داخوازیی (تاک) هات دەبێتە (جێناوی لکاو)، بەڵام ئەگەر لە دوای کاری داخوازیی (کۆ) هات، دەبێتە (پێشبەند).
وانەکە بنووســە. ("ە"، جێناوی لکاوە.)
بڕۆنــە دەرەوە. ("ە"، پێشبەندە.)
4⃣.(ە)، دەبێتە پاشگر و لەگەڵ (ناو، هاوەڵناو یان ڕەگی کار) دێت بۆ دروستکردنی وشەی نوێ. (واتە: "ە"، لە کۆتاییی ناو، هاوەڵناو و ڕەگی کار) دێت و ئەو وشانە کە پاشگری (ە) وەردەگرن وشەیەکی نوێ بە واتایەکی نوێ دروست دەکەن.)
ناو + ە 👈🏿 دەست + ە = (دەستە)
بازنە، زستانە، هاوینە، شەکرە، نازە، سازە، شێرە، کارە...
هاوەڵناو + ە 👈🏿 چاک + ە = (چاکە)
سەوزە، باشە، تەختە، سوورە، سەدە، چلە، خراپە، حەفتە، شینە...
ڕەگی کار + ە 👈🏿 پرس + ە = (پرسە)
ناڵە، کۆکە، تەقە، پژمە، کۆخە، گریە، قیژە...
🟡 تێبینی// کاتێک کە دەڵێین بزوێنی (ە)، دەبێتە پاشگر بۆ دروستکردنی وشەی نوێ، واتە: مەرجە واتاکەی بگۆڕێت. بۆ نموونە:
کێش + ە 👈🏿 کێشە
کێش = (وزن)/ کێشە = (مشکل)
پرس + ە 👈🏿 پرسە
پرس = (پرسش) / پرسە = (عزاداری)
سەد + ە 👈🏿 سەدە
سەد = (عدد صد)/ سەدە = (قرن)
دەست + ە 👈🏿 دەستە
دەست = (دست، اندام بدن)/ دەستە = (گروه)
تەق + ە 👈🏿 تەقە
تەق = (صدای بهم خوردن)/ تەقە = (تیراندازی)
سەوز + ە 👈🏿 سەوزە
سەوز = (رنگ سبز)/ سەوزە = (سبزیجات)
چاک + ە 👈🏿 چاکە
چاک = (خوب)/ چاکە = (نیکی)
🟠چاکە ئەنجام بدە. (ە)ی چاکە، پاشگرە.
🟠مامۆستا چاکە. (ە)ی چاکە، کاری ناتەواوە.
ــــــــــــ

🟪 ئەرکی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا:
[بەشی دووەم]:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🟧 بەشی دووەمی ئەرکەکانی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا، بریتین لە:
5⃣. (ە)، جارێکی تر دەبێتە "پاشگر" و ئەم جارەیان دەکەوێتە کۆتاییی "هەندێک قەدی چاوگی (تائی و دالی) و "هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو" دروست دەکات.
🔴 قەدی هەندێک چاوگ + ە = هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو
نارد + ە = ناردە
کردە، بردە، هەڵبژاردە، گرتــە، کوشتــە، خواردە...
لە ڕستەی (ئێمە، کوشتــەی دەستی نەخوێندەوارین.) "ە"ی کوشتە = پاشگرە.
لە ڕستەی (هەڵبژاردەی کوردستان جامەکەی بەدەست هێنا). (ە)ی هەڵبژاردە، پاشگرە.
🟣 تێبینی// (لەم دۆخەدا، پاشگری "ە"، واتا ناگۆڕێت.)
کوشت 👈🏿 کوشتە (هەردووکیان لە کوشتن هاتوون و پاشگرەکە واتای نەگۆڕیوە).
برد 👈🏿 بردە (هەردووکیان لە بردن هاتوون.)
(کردەی من و بردەی شەماڵ!) (ە)ی کردە، پاشگرە.
بەڵام لە ڕستەی (گیاکەم کردە دەرمان). (ە)ی کردە پێشبەندە. = گیاکەم کرد بە دەرمان.
6⃣. (ە)، دەبێتە "ئامرازی پێناسین"، بەوە دەیناسینەوە کە لە دوای ناوی گشتی دێت و کورتکراوەی (ەکە)ی ناساندنە.
تێبینی// لەم دۆخەدا هەرگیز نابێت کاری ڕستەکە داخوازی بێت.
🟠چۆن بزانین (ە) ئامرازی پێناسینە؟
ئەگەر وشەی (ئەو)مان لەپێش ئەو ناوە کە (ە)ی وەر گرتووە، بەکار هێنا بەو مەرجەی واتای ڕستەکە تێک نەچێت و لەگەڵ ڕستەکەدا بگونجێت؛ (ە)، ئامرازی پێناسینە. بۆ نموونە:
کوڕە دەخوێنێت. (ە) ئامرازی پێناسینە.
لە دوای ناو هاتووە، کارەکە داخوازی نییە، ئەگەریش (ئەو) لە سەرەتای ڕستەکە دابنێین، دەگونجێت: (ئەو کوڕە دەخوێنێت.)
ژنــە هەژار بوو، بۆیە دەگریا. واتە: ژنەکە هەژار بوو، بۆیە دەگریا.
خوشکــە براکانی نواند.
کوڕە لە خوێندن وازی هێناوە.
منداڵــە گەمەی دەکرد و دایکــەش تەماشای دەکرد.
کچــە بۆ بازاڕ دەچێت.
کەوە کەوتە داوە.
پیاوە و ژنــە نوێژ دەکەن.
7⃣. (ە)، دەبێتە "ئامرازی بانگکردن" و لە دوای ناوی گشتی یان ناوی نێر دێت واتە مەرجە ناوەکە گشتی بێت، وەک (باب، باپیر، کوڕ، خاڵ، مام، خەڵک...) بەوە دەیناسینەوە کە ناوەکە وریا کراوەتەوە و بانگکراوە. لەم دۆخەدا "زیاتر کاری ڕستەکە داخوازییە" بەڵام ئەگەر داخوازیش نەبوو، پاش ناوەکە بۆر (،) دێت." یان بە شێوەی (ینە) دەر دەکەوێت. وەک: (کوڕینە، کچینە، خەڵکینە، لاوینە...).
خاڵــە وەرە. (ە)، ئامرازی بانگکردنە.
کوڕینــە بخوێنن. (ە) ئامرازی بانگکردنە.
تێبینی// لە دۆخی بانگکردن، ئەگەر وشەی (ئەو) لە سەرەتای ڕستەکە دابنێین، لەگەڵ ڕستەکەدا ناگونجێت.
باپیرە ئامۆژگاریم بکە.
ئەو باپیرە ئامۆژگاریم بکە.❌
(ە)ی باپیرە، ئامرازی بانگکردنە.
8⃣.(ە)، دەبێتە "ئامرازی دانەپاڵ" و لەنێوان ناوێکی ناسراو و هاوەڵناوی چۆنیەتی دێت. نیشانەی ناوە ناسراوەکە (ەکە، ەکان) دەچێتە سەر هاوەڵناوەکە بەم ڕێسایەی خوارەوە:
ناو + ە + هاوەڵناوی چۆنیەتی + ەکە/ەکان
[وشە + ە + وشە] ەکە/ەکان
(مەرجە وشەی دووەم واتە وشەی دوای "ە"، هاوەڵناوی چۆنیەتی بێت.)
هەنارە مزرەکە
هەنارە ترشەکە
مەڕە لاوازەکە
کچــە جوانەکە
سێوە سوورەکە
هەنارە مزرەکان
کچــە زیرەکەکان
سێوە سوورەکان
باخــە گەورەکان
هەنارە ترشەکەم خوارد.
شیرە گەرمەکە بخۆ.
تێبینی// هەندێ جار ئامرازی دانەپاڵی (ە)، دەر ناکەوێت. بۆ نموونە ئەگەر وشەکە خۆی (ە)ی هەبێت:
پێشمەرگە قارەمانەکەم بینی. (پێشمەرگە خۆی کۆتاییی هاتووە بە: "ە".)
پەپوولە ڕەنگاوڕەنگەکەم لەسەر گوڵەکە گرت. (پەپوولە خۆی کۆتاییی هاتووە بە: "ە".)
- نە بەپێی ڕێزمانی کوردی و نە بەپێی ڕێنووسی کوردی ناتوانین بنووسین:
پێشمەرگە ە قارەمانەکە❌ (دوو بزوێن پێکەوە نایەت.)
تێبینی// ئەگەر لە جیاتیی (ەکە)، هاوەڵناوی نیشانە هات، دیسان (ە) دەبێتە ئامرازی دانەپاڵ، بەڵام (ە) هەر دەچێتە نێوان (ناو) و (هاوەڵناو).
🟢ئەم/ئەو+ناو+ە+هاوەڵناو+ە
ئەم منداڵــە ژیرە جوانە.
ئەو کچــە زیرەکە بەهێزە.
(ە)ی یەکەم 👈🏿 ئامرازی دانەپاڵە.
(ە)ی دووەم 👈🏿 بەشێکە لە هاوەڵناوی نیشانە.
(ە)ی سێیەم 👈🏿 کاری ناتەواوە.
تێبینی
ئەگەر ڕستەکە پێک هاتبوو لە:
ئەم/ئەو+ناو+ە+هاوەڵناوی چۆنیەتی+ە+کار
ئەوا (ە)ی نێوان ناو و هاوەڵناوی چۆنیەتی، هەمیشە ئامرازی دانەپاڵە.
(ە)ی دوای هاوەڵناوی چۆنیەتی، بەشێکە لە هاوەڵناوی نیشانە.
ئەو منداڵە ژیرە جوانە.
(ە)ی نێوان منداڵ و ژیر 👈🏿 ئامرازی دانەپاڵە.
(ە)ی دوای ژیر 👈🏿 بەشێکە لە هاوەڵناوی نیشانە.
(ە)ی دوای جوان 👈🏿 کاری ناتەواوە.
تێبینی
ئەگەر ڕێساکە بەم شێوەیە بوو،
ئەم/ئەو+ناو+ە+هاوەڵناوی چۆنیەتی+کاری ناتەواو
ئەم خوێندکارە ژیرە.
ئەوا (ە)ی نێوان ناو و هاوەڵناوی چۆنیەتی، دەبێتە بەشێک لە هاوەڵناوی نیشانە.
(ە)ی کۆتایی، دەبێتە کاری ناتەواو.
تێبینی
ئەم/ئەو+ناو+ە+کاری تەواو
ئەم کوڕە هات.
(ە) 👈🏿 پاشکۆی هاوەڵناوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[بەشی سێیەم]:

🟩 بەشی سێیەمی ئەرکەکانی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا، بریتین لە:
9⃣.(ە)، دەبێتە "ئامرازی لێکدەر" بۆ دروستکردنی وشەی لێکدراو. واتە: لەنێوان دوو وشە دێت بۆ دروستکردنی وشەی نوێ. (وشەیەکی لێکدراو دروست دەکات.) 👈🏿 ڕەش + ە + با = ڕەشەبا
گوڵەباخ، گوڵەگەنم، جوانەمەرگ، مانگەشەو، پیرەمێرد، مێرگەسوور، شێرەبەفرینە، کورتەباڵا، شۆڕەسوار، کێوەڕەش، گوڵەنێرگز، گوڵەجۆ، دارەتوو، سەوزەگیا، شێرەسوار، کوڕەپاشا، دڕکەزی، سوورەدێ، بەردەڕەش، بەردەقارەمان، کێلەشین، کۆنەپێڵاو، مێرگەسوور، بەکرەجۆ...
تێبینی
ئەگەر ڕستەمان بەپێی ئەم ڕێسایە بوو،
ناو + ە + ناو + ەکە/ەکان
ئەوا (ە)ی نێوان دوو ناوەکە، ئامرازی لێکدەرە.
گوڵــەگەنمەکە جوانە. [ە، ئامرازی لێکدەرە.] - [(ە)ی جوانە = کاری ناتەواوە.]
تێبینی
ئەگەر ڕستەکە پێک هاتبوو لە:
ئەم/ئەو + ناو + ە + ناو + ە + کار
کوڕە، ئەم گوڵــەنێرگزە ئاو بدە.
(ە)ی کوڕە 👈🏿 ئامرازی بانگکردنە.
(ە)ی نێوان گوڵ و نێرگز 👈🏿 ئامرازی لێکدەرە.
(ە)ی پاش ناوی دووەم، بەشێکە لە هاوەڵناوی نیشانە.
(ە)ی بدە 👈🏿 هی ڕەگی کارەکەیە.
🔴 تێبینی//
وشەی (بەردەڕەش) بهێننە پێش چاوتان. ڕستە بڕیار دەدات کە بۆ نموونە لە وشەی (بەردەڕەش) چ کات (ە)، ئامرازی لێکدەرە، چ کات ئامرازی دانەپاڵە؟ چاو لەم دوو ڕستەیە بکەن:
1. چووین بۆ بەردەڕەش.
2. بەردە ڕەشەکەم هەڵگرت.
لە ڕستەی یەکەم (ە)، ئامرازی لێکدەرە و بەردەڕەش ناوی شوێنێکە و ناوی لێکدراوە و ناوی تایبەتە.
بەڵام لە ڕستەی دووەم (ە) ئامرازی دانەپاڵە. (چونکە لەنێوان ناو و هاوەڵناوی چۆنیەتی هاتووە.)
دەتوانین نەناسراویشی بکەین و بڵێین:
بەردێکی ڕەشم هەڵگرت.
0⃣1⃣. (ە)، (کاری ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن "ماضی نقلی") دروست دەکات: (ووە، وە).
میوانەکە ڕۆیشتووە.
دارەکەم بڕیوە.
1⃣1⃣. ڕەگی کارمان هەیە لە کاری داخوازی، خۆی کۆتاییی بە (ە) هاتووە. واتە: لەم دۆخەدا (ە)، بزوێنی ڕەگی کارەکەیە نەک جێناوی لکاو.
بە واتایەکی تر: هەندێ ڕەگی کار، لە کاری داخوازیدا هەن، خۆیان کۆتایییان بە (ە) هاتووە کە ئەمەش هی ئەسڵی ڕەگەکەیە. وەک: بدە، ببە، داخە، بکە...
یارییەکە ئەنجام بدە.
دیارییەکە ببــە.
دەرگاکە داخــە.
کارەکە تەواو بکــە.
2⃣1⃣. (ە)، (بەشێکە لە هاوەڵناوی نیشانە.
[ئەم ــــــــ ە] [ئەو ــــــــ ە]) پێکەوە ناوەکە ناسراو دەکەن.
ئەم باخــە وشک بوو.
ئەو شارە پێش دەکەوێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 بابەتی [[ئەرکی (ە) لە ڕێزمانی کوردی]]، لە سێ بەش پێشکەشم کرد بە هەموو ئەوانەی خەمخۆری نەتەوەی کورد و زمانی کوردیین.
بە هیوای سوودمەندبوونی بۆ هەموو لایەک.
🖊 ئیدریس هاشمی

گوڵەباخی باخەکەمان جوانە.
ئەرکی بزوێنی (ە)ی نێوان (گوڵ) و (باخ) چییە؟

Anonymous Quiz
24%
ئامرازی دانەپاڵ
51%
ئامرازی لێکدەر
5%
ئامرازی بانگکردن
20%
ئامرازی پێناسین
باخە گەورەکەمان وشک بوو.
بزوێنی نێوان (باخ) و (گەورە) چییە؟
بزوێنی نێوان (باخ) و (گەورە) چییە؟
Anonymous Quiz
41%
ئامرازی دانەپاڵ
8%
ئامرازی بانگکردن
37%
ئامرازی پێناسین
14%
ئامرازی لێکدەر
کوڕە ئەم دارە وشکە ببڕە.
ئەرکی (ە)ی دوای کوڕ چییە؟
ئەرکی (ە)ی دوای کوڕ چییە؟
Anonymous Quiz
8%
ئامرازی دانەپاڵ
9%
ئامرازی لێکدەر
67%
ئامرازی بانگکردن
16%
ئامرازی پێناسین
دەمەوێ کوڕە لە ڕووبارەکە بپەڕێتەوە.
ئەرکی (ە)ی دوای کوڕ چییە؟
ئەرکی (ە)ی دوای کوڕ چییە؟
Anonymous Quiz
19%
ئامرازی دانەپاڵ
7%
ئامرازی لێکدەر
18%
ئامرازی بانگکردن
56%
ئامرازی پێناسین
منداڵەکە ناڕواتە قوتابخانە.
بزوێنی نێوان (ناڕوات) و (قوتابخانە) چییە؟
بزوێنی نێوان (ناڕوات) و (قوتابخانە) چییە؟
Anonymous Quiz
27%
ئامرازی دانەپاڵ
34%
پێشبەند
30%
پاشگر
9%
ئامرازی بانگکردن
ئەگەر (ە)، کورتکراوەی (ەکە) بوو، ئەوا دەبێتە:
Anonymous Quiz
19%
ئامرازی دانەپاڵ
55%
ئامرازی پێناسین
12%
ئامرازی بانگکردن
14%
ئامرازی لێکدەر
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀ pinned «🟥ئەرکی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا: [بەشی یەکەم]: ـــــــــــــــــ 🖊ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی بزوێنی (ە)، لە زمانی کوردیدا، تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لە ڕێزمانی کوردیدا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت، چونکە ئەم بزوێنە، لە ڕووی ڕێزمانییەوە دەتوانێت لە شوێنی جیاواز، بۆ مەبەستی…»
شێرە نەڕاندی.
ئەرکی (ە)ی دوای شێر چییە؟
ئەرکی (ە)ی دوای شێر چییە؟
Anonymous Quiz
10%
ئامرازی لێکدەر
20%
ئامرازی دانەپاڵ
15%
ئامرازی بانگکردن
56%
ئامرازی پێناسین
شێرە سپییەکە جوانە.
ئەرکی (ە)ی نێوان (شێر) و (سپی) چییە؟
ئەرکی (ە)ی نێوان (شێر) و (سپی) چییە؟
Anonymous Quiz
45%
ئامرازی دانەپاڵ
19%
ئامرازی لێکدەر
12%
ئامرازی بانگکردن
24%
ئامرازی پێناسین
دارا شێرە.
ئەرکی (ە)ی دوای (شێر) چییە؟
ئەرکی (ە)ی دوای (شێر) چییە؟
Anonymous Quiz
18%
ئامرازی دانەپاڵ
9%
ئامرازی بانگکردن
22%
ئامرازی پێناسین
51%
کاری ناتەواو
کە بەفر دەبارێت، شێرەبەفرینە دروست دەکەین.
ئەرکی (ە)ی نێوان (شێر) و (بەفرین) چییە؟
ئەرکی (ە)ی نێوان (شێر) و (بەفرین) چییە؟
Anonymous Quiz
24%
ئامرازی دانەپاڵ
53%
ئامرازی لێکدەر
6%
ئامرازی بانگکردن
17%
ئامرازی پێناسین
شێرە کوڕێکی ئازایە.
ئەرکی (ە)ی دوای شێر چییە؟
ئەرکی (ە)ی دوای شێر چییە؟
Anonymous Quiz
21%
ئامرازی لێکدەر
32%
پاشگر
13%
ئامرازی بانگکردن
34%
ئامرازی پێناسین
ئەم کوردە خەباتکەرە دڵسۆزە.
ئەرکی (ە)ی نێوان (کورد) و (خەباتکەر) چییە؟
ئەرکی (ە)ی نێوان (کورد) و (خەباتکەر) چییە؟
Anonymous Quiz
29%
ئامرازی دانەپاڵ
13%
ئامرازی بانگکردن
41%
ئامرازی پێناسین
17%
ئامرازی لێکدەر
دارە بەرزەکان سیمایەکی جوان بە ژینگە دەبەخشن.
(ە)ی دوای وشەی "دار" چییە؟
(ە)ی دوای وشەی "دار" چییە؟
Anonymous Quiz
15%
ئامرازی لێکدەر
34%
ئامرازی پێناسین
40%
ئامرازی دانەپاڵ
11%
پێشبەند