فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
2.04K subscribers
310 photos
75 videos
65 files
102 links
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نووسینی ناوی بێگانە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻
@renusisaratayi
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
بۆ ئەوەی بە کوردییەکی باش بنووسیت و قسە بکەیت، پێویستت بە سێ شتی سەرەکییە:
ڕێنووس، ڕێزمان و وشە.

ئەم بەستەرانە، باشترین یارمەتیدەرن بۆ ئەو مەبەستە:

بۆ ڕێنووس:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3/#25
***
بۆ ڕێزمان:
http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d8%b2%d9%85%d8%a7%d9%86/
***
بۆ وشە:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95/
***
بۆ ئەوانەی ڕێگەیان پێ نەدراوە یان نادرێت بچنە قوتابخانە و خوێندنگەی کوردی:
کتێبەکانی قوتابخانە:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95/20/11/2020/
***
@diyakohashemi
Forwarded from Edris Hashemi
بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان.
لای خواوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێز خاتوو (بەهار)مان پێ‌ گەیشت. 💔🖤

بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خاتوو بەهار و بنەماڵەی هێژایان دەکەین.

ئینشائەڵڵا ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و خەمی دواییی بەڕێزانیان‌ بێت و سەبووری بدرێت بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزانیان.

@bahar8536
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان. لای خواوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێز خاتوو (بەهار)مان پێ‌ گەیشت. 💔🖤 بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێرگەی…»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بابەت: چراکانی نیشتمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د. وریا عومەر ئەمین، ئەو ڕووناکبیرەی سنووری کوردستانی شکاندووە.

وەرگیراو لە: چاو میدیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی هێما (سینا ڕەحیمپوور)
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی ڕێزمان.

🔘 بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی لەلایەن فێرگەی زمانی کوردیی هێما.

🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر پەیوەندیی بە ئایدیی خوارەوە لە تێلێگرام بگرن:
@sinarehimpur
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، نوێ کراوەتەوە لە 16-08-2024:
ڕێنووسێک کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و بەردەوام بە خاڵی گرنگی ڕێنووسی دەوڵەمەندتر دەکرێت و هەمیشە، بەخۆڕایی، بە شێوەی سەرهێڵ لە بەردەستی هەموواندایە.

https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_3_New.pdf?fbclid=IwY2xjawEtbCBleHRuA2FlbQIxMAABHRnyDdlJoKuFDBt3gYoHcv-xBN2IHe6A8_ADDLz2LLIaer1nGTDVF5acZg_aem_rC1W4xNqtT6NrsQ8eGA8_A
***
@diyakohashemi
سڵاو
پێویستمان بە لۆگۆیەک هەیە بۆ ئەکادیمیای کوردی، لۆگۆیەک بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لێی نووسرابیت:
لە سەرەوە: ئەکادیمیای کوردی
لە خوارەوە: Kurdish Academy

بەو هیوایەی هونەرمەندان بە دەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن. خاوەنی لۆگۆی براوە پادداشت دەکرێت. لەڕێی مەسنجەرەوە پێوەندیمان پێوە بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕێز: ئەکادیمیای کوردی

https://www.facebook.com/KRG.KurdishAcad.Official
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟥 گشتمان یەکسان نیین
هۆنراوە و خوێندنەوەی: نەوا موکرجی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
ڕێنووس و خاڵبەندی: کلیلی نووسینی کوردیی ڕاست و ڕەوان
ئایا دەتەوێت نووسینەکانت بە شێوەیەکی پوخت و پاراو بنووسیت؟ ئایا بە دوای سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و نوێدا دەگەڕێیت بۆ ڕێنووس و خاڵبەندیی کوردی؟ ئەوا ئەم کتێبە چارەسەری کێشەکانتە!
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
بەردەوام نوێ دەکرێتەوە: لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی زمان و پێشکەوتنی بەکارهێنانی، ئەم کتێبە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.
دوا نوێکردنەوە: ئەمڕۆ!
گشتگیر: هەموو خاڵە گرنگەکانی ڕێنووس و خاڵبەندیی کوردی لەخۆ دەگرێت.
متمانەپێکراو: بۆ چەندین ساڵە لەلایەن پسپۆڕان و خوێنەرانەوە پشتگیری دەکرێت.
ئاسان بۆ بەکارهێنان: بە شێوازێکی ڕوون و ئاسان نووسراوە. بۆ هەموو ئاستەکانی خوێنەر گونجاوە.
بۆ نووسینێکی یەکدەست و باوەڕپێکراو، ئەم کتێبە بکە هاوڕێی نووسینت. ئێستا وەک PDF بەردەستە، بۆ ئەوەی لە هەر شوێن و کاتێکدا دەستت پێی بگات.
تۆش بەشدار بە لە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی
هەر ئێستا کۆپییەک بۆ خۆت دابگرە!

https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_4.pdf
***
@diyakohashemi
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
👆👆👆👆
🔳 ئەو ڕستانەی کە لە کوردستاندا زۆر جار دەیبیستینەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺 قەی ئەکا.
🔺 قەی نا./ قەی ناکا./ قەی ناکات.
🔺 قەیدی هەیە.
🔺 قەیدی نییە.
🔺 قەیدی ناکات.
🔺 قەیدی چییە؟
🔺 قەی چی ئەکات؟/ قەی چییە؟

1️⃣. ئەمانە چین و بۆچی بەکار دێن؟ ئایا لە بەشی یەکەمی نموونەکاندا، وشەی (قەی) کوردییە؟
چەند بۆچوونێک هەن:
1. بۆچوونێک دەڵێت کە قەی، لە (القید)ی عەرەبییەوە هاتووە بە واتای ڕێگر، ترس، مەرج یان بەربەست.

2. بۆچوونێکی تر دەڵێت کە "قەی" لە "خەیدین/غەیدین/خەید"ی کرمانجی وەرگیراوە؛ بە واتای تووڕەبووون، زویر یان زیزبوون.
"قەیدی نییە" یان "قەی ناکات" واتە: زیز نیم، زویر نیم، تووڕە نیم.

3. بۆچوونێکی تر دەڵێت: "قەی" واتای "هەرگیز" دەدات. (قەی نا) هەمان (قەت نا)یە؛ واتە: "هەرگیز نا".

کاتێک دەڵێین: "قەی ناکات." یان "قەی چی ئەکات؟" واتە: کێشەمان لەگەڵ داوایەک یان بابەتێک نییە؛ ڕێگەی پێ دەدەین و پەسەندی دەکەین. کۆسپ و ڕێگرێک لە داواکارییەکە نییە؛ ئاسایییە و دەشێت؛ یان واتە: گوێی مەدەیێ؛ لێی گەڕێ.

2⃣ . پێکهاتە و شرۆڤەی ڕێزمانییان چۆنە؟
ئەمانە ڕستەی لێکدراون.
[قەی]، بەشی یەکەمی کارەکەیە.
[ئەکا، ناکا/ ناکات، هەیە، نییە] بەشی کارەکەن.
کارەکە ڕانەبردووە.

🔴 قەی/قەیدی چی ئەکات؟
[قەیدی ئەکات] = کاری لێکدراوە.
[ئەکات] = کاری ڕانەبردووی تێپەڕە.
[چی] = ئەوەیە کە پرسیارەکە لەبارەیەوە کراوە و کارەکەی کەرت کردووە؛ واتە: هۆکارەکەیە؛ لەوانەیە کەسێک لە وەڵامدا بڵێت:
قەیدێکی زۆر ئەکات.
قەیدێکی ناخۆش دەکات.
قەیدێکی سەرسوڕمان دەکات.
قەیدێکی نامۆ دەکات.
قەت هیچ ناکات.
قەت هیچ نییە.

3⃣ . ڕێنووسی دروستی ئەم نموونانە چۆنە؟
ڕێنووسی دروستی ئەم ڕستانە ئەوەیە کە لەنێوانیاندا بۆشایی هەبێت؛ چونکە وشە نین؛ بەڵکوو ڕستەیەکی تەواون؛ واتە ڕستەیەکی لێکدراون.

لە [قەی ناکات] 👈 (قەیدی چی ئەکات؟) و (قەیدی ناکات) و نموونەکانی سەرەوە داڕێژراون، هەروەها لە ناوچەکانی کوردستان، (قەیدی چی ئەکات؟) بووەتە: (قەیچێکا؟/ قەیچییەکا؟/ قەیچێکە؟) بەڵام (قەی چی ئەکات؟) پرسیارێکە؛ واتە: ڕستەیەکی پرسیارییە و لێکدراوە و دەبێت وا بنووسرێت: 👈 [قەی چی ئەکات؟]
نەک ئەوەی بنووسرێت: قەیچێکا؟ و قەیچییەکا؟ و قەیچێکە؟

🟪 دەرەنجام
🔸(قەی ئەکا.) یان (قەیئەکا.)؟
قەی ئەکا.

🔸(قەی نا.) یان (قەینا)؟
قەی نا.

🔸(قەی ناکا.) یان (قەیناکا.)؟
قەی ناکا.

🔸(قەی ناکا.) یان (قەیناکە)؟
قەی ناکا.

🔸(قەی ناکات.) یان (قەیناکات.)؟
قەی ناکات.

🔸(قەیدی هەیە.) یان (قەیدیهەیە)؟
قەیدی هەیە.

🔸(قەیدی نییە.) یان (قەیدینییە)؟
قەیدی نییە.

🔸(قەیدی ناکات.) یان (قەیدیناکات)؟
قەیدی ناکات.

🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچیئەکات)؟
قەی چی ئەکات؟

🔸(قەی چییە؟) یان (قەیچییە)؟
قەی چییە؟

🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچێکا)؟
قەی چی ئەکات؟

🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچێکە)؟
قەی چی ئەکات؟

🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچیەکا)؟
قەی چی ئەکات؟

🔲 چەند نموونە لەناو ڕستەدا

قەی چی ئەکا ژن لە ماڵی خۆیا چی لەبەر بکات؟ واتە: ڕێگرێک نییە کە ژن لە ماڵی خۆیدا چ جلێک لەبەر بکات.

دوێنێ درەنگ گەیشتمە خوێندنگە.
بە مامۆستام وت: داوای لێبووردن دەکەم درەنگ هاتم؛ مامۆستاش لە وەڵامدا وتی: قەی ناکات؛ ئاسایییە.

مامۆستا بە فێرخوازەکانی: داوای لێبووردن دەکەم کە نەمتوانی وانەی ڕێزمان پێشکەش بکەم.
فێرخوازەکان: قەی ناکات.

هاوڕێکەم تەلەفۆنی کرد و وتی: ببوورە درەنگ دەگەمە لات. منیش وتم: قەی چی ئەکات؟ تۆزێکی تر چاوەڕوان دەبم.

بۆ تۆ کە بیکر و تازە وەکوو حۆریی جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دنیا بدەم تەڵاق؟
«نالی»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «🔳 ئەو ڕستانەی کە لە کوردستاندا زۆر جار دەیبیستینەوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔺 قەی ئەکا. 🔺 قەی نا./ قەی ناکا./ قەی ناکات. 🔺 قەیدی هەیە. 🔺 قەیدی نییە. 🔺 قەیدی ناکات. 🔺 قەیدی چییە؟ 🔺 قەی چی ئەکات؟/ قەی چییە؟ 1️⃣. ئەمانە چین و بۆچی بەکار…»
وەرگیراو لە پەڕەی ئەکادیمیای کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕێز و سوپاس بۆ هەموو ئەو هونەرمەندە هێژایانەی بە دەنگ داخوازییەکەمانەوە هاتن. ئەم لۆگۆیەی کۆمپانیای گیگانت تەکنەلۆجی پەسەند کرا.

ئەنجوومەنی ئەکادیمیای کوردی
10ی سێپتێمبەری 2024

https://www.facebook.com/share/p/AaqpW7fPYeQh9uZy/
🟠 پرسیاریان لێمان کردووە کە:
- بەپێی ڕێزمانی کوردی، (دەڕوا) دروستە؟ یان (دەڕوات
- ئایا نووسینی (ت) پێویستە؟
ـ ئایا دەکرێت ئاماژە بە هۆکارێکی سەرەکی بکەن کە کامیان دروستترە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 وەڵام: "دەڕوات" ڕاستترە.

سەرەکیترین هۆکار بۆ دروستبوونی نووسینی (ت)، ئەو کاتە خۆی نیشان دەدات کە پاشگری (ەوە) بە کارەکە زیاد بکەین، ئەو کاتە دەبینین کە نووسینی (ت) پێویستە.
دەڕوا + ەوە = دەڕواەوە.
دەڕوا(تـ) + ەوە = دەڕواتەوە.
سانا دەڕوات/ دەڕواتەوە.

چونکە (ەوە)، وەک کەرەستە و پێوانەیەک ڕوخساری جێناوەکە ڕاست دەکاتەوە و ئەوەی کە لە ڕۆخساردا دەر نەکەوتووە لە ناخەوە دەری دەهێنێت.
هەروەها ئەوەش لەبیر نەکەین کە دەنگی (ا)، دەنگێکی ڕەسەنە و لەگەڵ (ەوە)، ئاوێتەبوون پەسەند ناکات؛ واتە: دوو بزوێن پێکەوە و لەتەنیشت یەکەوە نایەن.
سانا دەڕوا/ دەڕواەوە.

چەند نموونەی تر:

🔹 تۆ دەخۆی؟ یان تۆ دەخۆیت؟
تۆ دەخۆیت.
تۆ دەخۆیـ(تـ)ـەوە.

🔹 تۆ دەخەوی؟ یان تۆ دەخەویت؟
تۆ دەخەویت.
تۆ دەخەویـ(تـ)ـەوە.

🔹 دەکات/ دەکاتەوە.
🔹 دەبات/ دەباتەوە.
و... هتد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
🟩 5ی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی جیهانیی مامۆستا، لە هەموو مامۆستایان پیرۆز بێت.

مامۆستایان بەنرخترین و گەورەترین ژێرخانی فێرکاری و پەروەردەی ڕۆشنبیرین.
پیشەی مامۆسـتایی لە جیهانـدا، پیـرۆزتـرین پیشـەیە و بە دایکی هەموو پیشەکانی تر دادەنرێت. مامۆستایان، خاوەنی پیرۆزتـرین پەیامن و مژدەبەخشن بۆ هێنانەدیی ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر و جیهانێکی ئاسوودەتر. مامۆسـتایانی سەرکـەوتـوو، کۆڵەکەکانی بنیاتنانی فێرکردن و پەروەردەکردنێکی سەرکەوتوون.

مامۆستایان بە دڵسۆزی و لەخۆبووردن و ماندووبوونەوە خزمەت دەکەن، بێ ئەوەی چاوەڕوانی سوپاس و هیچ پاداشـتێک بن. لە هـەموو وڵاتانـدا، مامۆستایانن بەردی بناغە و کۆڵەکەکانی شارسـتانی و پێـشکەوتـن و داهـێـنان و گۆڕانکارین. ڕابەر و چرای گـەشی ڕووناککردنەوەی شـەوەزەنـگی تاریکین. مۆمئاسایی دەسووتـێن بۆ ئەوەی ڕێی سەرکەوتن و پێشکەوتـن و داهاتوو بۆ ڕۆڵەکانی نیشـتمانەکانیان ڕووناک بکەنەوە. مامۆستایان هەنگئاسایین و شیلەی گوڵانی زانیاری و زانسـتی دەمـژن و هـەنگوێنی زانیاریمان پێشکەش دەکەن.
مامۆستایان لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا ڕۆڵێکی گرنگ و کارتێکەریان هەیە. چونکه مامۆسـتایان نەوە لە دوای نەوە پێ دەگەیـەنن. هێمایەکن لە هـێماکانی پێشکـەوتن و شارستانی. گەر گەلان شانازی بە زانا و دانا و بیرمەند و بلیمەت و داهێنەرەکانیانەوە بکەن، دەبێ ئەوە بزانن کە هەموو ئەم هەڵکەوتووانە لە پێشا قوتابیی مامۆستا بوونە.

ئێمەش لە پڕێک، نەبووینە بە کچ و کوڕێک. مامۆستایانی کوردپەروەری دڵسۆزمان، فێری ئەلفبێی کوردایەتی و کوردستانپەروەری و تێکۆشان و گەشبینی و هیوادارییان کردین. هـۆشی ئێمە زەوییەکی بەیار بـوو، مامۆستاکان کێڵایان و تۆوی زانسـت و زانیارییان لێ تۆو کرد. لە هەر پایە و پۆستێکـدا بین، هەمیشە قەرزاری مامۆستاکانمانین. پشکی شانازی بۆ دڵسۆزی و ڕەنج و ماندووبوونی ئەوان دەگەڕێتەوە.

مامۆستایانی خۆشەویست! پێشمەرگە گیانبەخشەکانی گۆڕەپانی فێرکردن و پەروەردە! ئێوە شایەنی ئەوپـەڕی سوپاس ڕێز و پێـزانینن.
ئێوەن منـداڵانی گـەلەکەمـان بەباشی فـێر دەکەن و بەدروستی پەروەردەیـان دەکەن. ئێوە دایک و باوک و خوشک و بـرائاسایین، دەستی سۆز و خۆشەویستی و ڕێز بەسەر منداڵە چاوگەشەکانماندا دەهـێنن.
ئێوە خۆشـەویستی و هاوبەستەبـوون بۆ کوردسـتان و کورد، لە لایان، شیرینتر دەکەن.

مامۆستایانی دڵسـۆز! ئەو منداڵە چاوگەشـانەی کە تـا دوێـنێ قـوتـابیی ئێـوە بـوون، لە ئەمـڕۆدا: مامـۆسـتان، نووسـەرن، هـونەرمەنـدن، پارێـزەرن، پزیشـکن، ئەنـدازیارن، بەڕێـوەبـەرن، تێکـۆشـەرن، ڕۆژنـامەنـووسن، ڕاگەیـانـدنکـارن، چـالاکـوانـن،.. هـتد. ئەمـانە ئەو تـۆوانەن، کە ئێـوە تۆتـان کرد و پێیانتان گەیـانـد و هاتـوونـەتە بەرهـەم.

مامۆستایانی فـرە بەڕێـزمان، ئێوە شوێنێکی تایبەتیتان لە دڵماندا هەیە، خۆشەویستی و ڕێزمان بۆ ئێوە بێسنوورن. هەردەم لە یادتان ناکەین، هەرگـیز ڕێز و خۆشـەویستیتان لە دڵماندا کـاڵ نابـنەوە. نەک تەنها لە ڕۆژی جیـهـانیی مامۆستایاندا، بەڵکوو لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵدا، ڕوخساری گـەش و شـیرینی ئـێوە لە بـەر چاومـانە. وشـە ناسـک و جوانەکـانتان، ڕێنماییە دروست و بەسوودەکانتان، زەردەخـەنە شیرینەکانتان، چـێژێکی تایبەتییان لە یادەوەرییەکانماندا هەن. لە ئێوەی دڵسۆزەوە فێری تێکۆشان و کوردایەتی و کوردستانپەروەری و گەشبینی و کۆڵنەدان و هـیوا و ئومێدی سەرکـەوتـن بوویـن. لە ئێـوەوە فـێر بـوویـن کە لە بـەردەم بـڕوا و متمانەبەخـۆبـوون و ئیرادەی پـۆڵایـین و خۆڕاگـری و کۆڵـنەدانـدا، بۆ گـەیشـتن بە هـیوا و ئاواتـەکـانمان، ئەستەم، بوونی نیـیە.
مامۆسـتایـانی دڵسـۆز و کوردسـتانپـەروەر، وشــەی سوپـاس و سـتایـش شەرمـتان لـێ دەکەن. چونکە ئێـوە زۆر لـەوە گـەورەتـر و جیـاوازتـر و شایستەتـرن، کە وشـە و ڕستەی شیرین، بتـوانن ببن بە پارسەنگ و هـاوسەنگی دڵسـۆزی و شـکـۆداریتـان.

مامۆستایانی کوردستان! ئێـوە لە شۆڕشەکانـدا پێـشـمەرگـەی هـەڵمەتبەری شـێرئاسـایین. لە ئاشتیـشـدا هـەڵگـری چـڵە نێـرگـزی خۆشـەویسـتی و ئاشـتین. ئەمـە باوەڕتـان بـووە و باوەڕتانە و نەگـۆڕاون و ناگـۆڕێـن.
ڕێـز و پێـزانـین و خـۆشــەویسـتیی ڕاستیی گەلەکـەمـان بۆ ئێوە مامۆستایانی دڵسۆزمان، بەرزتـرین میـدالیای پێزانین و ڕێـزلـێـنانە.

پـڕبەدڵ جـوانتـرین پـیرۆزباییتـان لێ دەکـەیـن. دەسـتە پیـرۆزەکـانی یـەک بە یەکتـان مـاچ دەکـەین و جـوانـترین چەپـکە گـوڵی خـۆشـەویسـتی و ڕێز و دڵسـۆزی و ئەمەکـداری و پێـزانیـنمـان پێشکـەشـتان دەکـەیـن. ئەمـەش کەمـترین شـتە لـە ئاسـتی دڵسـۆزی و شـکـۆداریی بەرخـودانی ئێـوەدا. گـەشـبـیـنیـن کـە لـە سـایـەی دڵسـۆزی و پەرۆش و مانـدووبوونی ئێـوەدا، داهـاتـووی گەشـتر بۆ کورد و کوردســتان دێـتە دی. ✌️

🖋️ ڕەزا شــوان - سوید

🌻@renusisaratayi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔲 وشەڕۆنان بە هاوەڵکاری (دوا)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 شرۆڤە ڕێزمانییەکەی:
هاوەڵکارەکان بۆیان هەیە کە بەبێ ئامرازی ڕێزمانی، لەگەڵ ناودا لێک بدرێن و وشەی نوێ ڕۆ بنێن. بۆ نموونە:
🔺(ژێر) 👉 ژێردەست، ژێرخان و...
🔺(لا) 👉 لامل، لادێ، لالووت، لادەم و...
🔺(بەر) 👉 بەرهەیوان، بەرڕۆژ، بەرماڵ و...
🔺(ناو) 👉 ناوخۆ، ناوماڵ و...
🔺(جێ) 👉 جێناو و...
🔺(سەر)👉 سەرخەرمان، سەربان و...
هاوەڵکاری (دوا)ش وەک نموونەکانی سەرەوە، هاوەڵکاری بنەڕەتییە و بۆی هەیە بەبێ ئامراز، زاراوە چێ بکات و وشەی لێکدراو پێک بهێنێت. وەک: دواڕۆژ، دواجار و دوانیوەڕۆ کە هەموویان هاوەڵکاری کاتن و هەروەها لەبەر ئەوەی وشەی فەرهەنگیشن، بەسەر یەکەوە دەنووسرێن؛ بۆ نموونە:

🔴 دواڕۆژ
لە دواڕۆژ، کوردستان دەبێتە دەوڵەت.

🔴 دواجار
دواجار من و تەنیایی، پێکەوە دەمێنینەوە.

🔴 دوانیوەڕۆ/ بە ئینگلیزی: (afternoon)
ئەگەر چاو لە وشەی ئینگلیزیی (afternoon)یش بکەن، ئافتە لەگەڵ نوونەکە پێکەوە دەنووسرێت، کەواتە بەپێی بیردۆزی و ژیربێژی دەبێت بەسەر یەکەوە بنووسرێت:
دوانیوەڕۆ/ (afternoon).
دوانیوەڕۆ کۆبوونەوەکە دەست پێ دەکات.

🔸 چەند نموونەی تر لە وشە فەرهەنگییەکان کە (دوا)ی تێدایە و پێکەوە دەنووسرێن؛ وەک:
دواچۆڕ، دوابەر، دوامژ، دوابەگ، دوابینی، دوابینین، دواهاتن، دواکەوتن، دواخستن، دواکەوتوو، دواسات، دوادانە، دواخراو، دوادە، دواپلە، دواڕادە، دواچارە، دواداوایی، دوابڕوا، دوابڕیار، دواجەنگ، دواپێهێنان، دواپێشەنگ و... هتد

🔳 بەڵام پرسیارێک دێتە ئاراوە:
ئایا ئەو وشانەی پاش هاوەڵکاری [دوا] دێن، هەمیشە لێکدراون و پێکەوە دەنووسرێن؟ 👈🏿 نە.
لە ڕستەدا جوانتر دەر دەکەون کە لێکدراو بن یان بۆشایییان پێ بدەین؛ بۆ نموونە:
🟡 دواجار (بە لێکدراوی)
بە واتای: ئاخری، عاقیبەت (سرانجام)
دواجار ناونیشانەکەم دۆزییەوە.
دواجار = (ئاخری، عاقیبەت)

🟠 دوا جار (بە بۆشایی)
بە واتای: دوایین جار، کۆتا جار، ئاخر جار، جاری داهاتوو
دوا جار کە هاتم بۆ ماڵتان، لە ماڵ نەبوویت.
دوا جار = ئاخر جار

دوا جار کەی بوو لە کۆبوونەوەکە بووین؟
دوا جار = ئاخر جار

دوا جار پێش ئەوەی مامۆستا پرسیارت لێ بکات، وانەکەت بخوێنەوە.
دوا جار = جاری داهاتوو

🔷 هەروەها ئەگەر (دوا)، لەگەڵ کاردا بێت و کارەکەش هێزێکی تێپەڕی هەبێت، لە کاتی گەردانکردندا بەشی یەکەمی بەجیا دەنووسرێت؛ بۆ نموونە لە چاوگی دواخستن یان دواهێنان:
چاوپێکەوتنەکە دوا دەخەم.
خوێندنم دوا هێنا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟪 دەرەنجام//
ئەو وشانەی پاش وشەی [دوا] دێن، لەناو ڕستەدا و بەپێی پێکهات و ناوەڕۆکیان، دەر دەکەون کە بە لێکدراوی بیاننووسینەوە یان بۆشایییان پێ بدەین:

بە لێکدراوی
🔴 دواجار بەبێ ماڵاوایی ڕۆیشت.
واتە: [ئاخری/ عاقیبەت بەبێ ماڵاوایی ڕۆیشت].

بە بۆشایییەوە
🔴 دوا جار پێش ئەوەی بێیت، پەیوەندیم پێوە بکە.
واتە: [جاری داهاتوو پێش ئەوەی بێیت، پەیوەندیم پێوە بکە ].
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «🔲 وشەڕۆنان بە هاوەڵکاری (دوا) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔴 شرۆڤە ڕێزمانییەکەی: هاوەڵکارەکان بۆیان هەیە کە بەبێ ئامرازی ڕێزمانی، لەگەڵ ناودا لێک بدرێن و وشەی نوێ ڕۆ بنێن. بۆ نموونە: 🔺(ژێر) 👉 ژێردەست، ژێرخان و... 🔺(لا) 👉 لامل، لادێ، لالووت،…»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوەیەکی جوانی کاک "کاوە خوسرەوی" بە کوردیی خواروو
پێشکەشکار: کاک سارۆ خوسرەوی
کتێبخانەی کوردی - سوید/ ستۆکهۆڵم
2024-10-12

سپاس لە کاک ئیدریس هاشمی بەڕێز ک زامەت گرتن فیلمەکە کیشایە.

یاد

من گ ڕووژێ یادت کەم
یاد ڕووژەیل شادت کەم
وێنەد لە وەرچەو منە
لەناو دیدە و خەو منە

لەناو نەرمیی هەورەکان
لەناو دەیشتە گەورەکان
لەناو چەم و لە کانی
شێوەت دۊنم وەجوانی

دایم لە وەرچەو منی
هەسارەگەی شەو منی
خوەرهەڵات بەختمی
هاز ژین سەختمی

هەر چەو دەم و نییەی تو
سوومای دۊر دییەی تو
خەم دۊریت من کیشم
لەپای عشقت من نیشم

وە دیینت خەمم چوو
فەسڵ تار و تەمم چوو
من و تو یەک وێنەیم
لەناو چەم یەک شێوەیم

من گ ڕووژێ یادت کەم
یاد ڕووژەیل شادت کەم
وێنەد لە وەرچەو منە
لەناو دیدە و خەو منە

"کاوە خوسرەوی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻@renusisaratayi