فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
2.04K subscribers
270 photos
73 videos
64 files
99 links
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
Download Telegram
🔵 تێبینی:

کاری ڕابردوو بە ئامرازی "نە"،
نەرێ دەکرێت.
بۆ نەرێکردنی کاری ڕابردوو،
نیشانەی (نە) وەردەگرێت کە دەخرێتە سەر بەشی پێشەوەی کارەکە.

نموونە:
سووتا 👈 نە + سووتا = (نەسووتا)
کوڵا 👈 نە + کوڵا = (نەکوڵا)
نارد 👈 نە + نارد = (نەنارد)
هێنا 👈 نە + هێنا = (نەهێنا)
کەوت 👈 نە + کەوت = (نەکەوت)
برد 👈 نە + برد = (نەبرد)

نووست 👈 نە + نووست = (نەنووست)
دەنووست 👈 نە + دەنووست = (نەدەنووست)
نوستووە 👈 نە + نووستووە = (نەنووستووە)
نووستبوو 👈 نە + نووستبوو = (نەنووستبوو)


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi
🟡 پوختەی بابەتی کاری ڕابردوو و دەمەکانی کاری ڕابردوو:
================================

کار لە ڕووی کاتەوە 👈 دەبێتە دوو جۆر:

🔴 ڕابردوو
🔴 ڕانەبردوو
================================

🔵 کاری ڕابردوو 👈 ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە و دراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێک.
کارێکە لە پێش ئاخاوتن ڕوویداوە واتە ئەو کاتە کە ئێمە قسە دەکەین کارەکە کۆتایی پێ هاتووە.

================================

🟣 بۆ دروستکردنی کاری ڕابردوو
قەدی چاوگ وەردەگرین. قەدی چاوگ ئەم یاسایەی هەیە:
🟣 چاوگ - ن
واتە (ن)ی چاوگ لادەبەین قەدی چاوگ بەدەست دێت. بۆ نمونە:
🟢 فڕین - ن = (فڕی)
کۆترەکە فڕی. 👈 (ڕابردووی نزیک)

================================

دەمەکانی کاری ڕابردوو بریتین لە:

🟣 ڕابردووی نزیک
🟢 ڕابردووی دوور
🔴 ڕابردووی بەردەوام
🟡 ڕابردووی تەواو

================================

خاڵێکی گرنگ:
کارە ڕابردووەکانی دوور، بەردەوام و تەواو
لە ڕابردووی نزیک دروست دەبن.

بۆ ئەوەی جۆرەکانی کاری ڕابردوو فێر بن، دەبێ ئەم یاسایانە لەبەر بکەن واتە (باید اونها رو حفظ کنید)

🟣 ڕابردووی نزیک: 👈 (چاوگ - ن)
هاتن - ن 👈 هات

🟣 ڕابردووی دوور: 👈 (ڕابردووی نزیک + بوو)
هات + بوو 👈 هاتبوو

🟣 ڕابردووی بەردەوام: 👈 (دە + ڕابردووی نزیک)
دە + هات 👈 دەهات

🟣 ڕابردووی تەواو: 👈 (ڕابردووی نزیک + وە/ووە)
هات + ووە 👈 هاتووە
هێنــا + وە 👈 هێناوە

================================

🔵 کاری ڕابردوو بە ئامرازی "نە"،
نەرێ دەکرێت. نموونە:

🔴 نەرێی ڕابردووی نزیک:
سووتا 👈 نە + سووتا = (نەسووتا)

🟡 نەرێی ڕابردووی بەردەوام:
دەسووتا 👈 نە + دەسووتا = (نەدەسووتا)

🟢 نەرێی ڕابردووی تەواو:
سووتاوە 👈 نە + سووتاوە = (نەسووتاوە)

🟠 نەرێی ڕابردووی دوور:
سووتابوو 👈 نە + سووتابوو = (نەسووتابوو)


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «🟡 باسی کاری ڕابردوو و دەمەکانی کاری ڕابردوو دەکەین. 🔴 کاری ڕابردوو 👉 لە زمانی فارسیدا پێی دەگوترێت فعل ماضی يا گذشته. فعل ماضی: فعلی است که بر انجام کاری در زمان گذشته دلالت می کند. مثلاً: من دیروز به بازار رفتم. لە زمانی کوردیدا، ڕستە، بەبێ کار(فعل) نابێت.…»
پرسیار:

چۆن بزانین وشەیەک جیا دەنووسرێ یان بەسەر یەکەوە دەنووسرێ؟




وەڵام:

لەم دۆخانەدا وشە پێکەوە دەنووسرێت و بێ ئەوەی گتێک یان ڕاوەستانێک بکەین، خێرا هەمووی پێکەوە دەردەبڕین:
* ئەگەر (داڕێژراو = مشتق) بێت:
١. بە یارمەتیی پێشگر دروست بێت، وەکوو: بەزات، بەهێز، بێکەس
٢. بە یارمەتیی پاشگر دروست بێت، وەکوو: خوێندنگە، ئاسنگەر.
٣. بە یارمەتیی پێشگر و پاشگر دروست بێت، وەکوو: نەخوێندەوار، نەخۆشی، بێکەسی.

* ئەگەر (لێکدراو = مرکب) بێت و بە یەکێک لەم جۆرانە لێک درابێت:
١. دوو ناوی سادە وەکوو:
پێدەشت، تەختەکلیل، وێبخشۆک
٢. دوو ناوی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:
ئامرازی (ە):
مانگەشەو، گوڵەگەنم، ئاگرەدیوار
ئامرازی (و):
هێلکەوڕۆن، دەموچاو، دەوروبەر
ئامرازی (بە):
دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ.
٣. ناوێکی سادە و ئاوەڵناوێک، بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندیی (ە)، وەک:
سەگەناز، کەرەدێز، ورچەسپی
٤. ئاوەڵناو و ناویک، وەکوو:
ڕەوانبێژ، شەوکوێر، ڕەشمار
٥. ئاوەڵناو و ناوێکی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:
ئامرازی (ە):
ڕەشەوڵاخ، سوورەچنار، وشکەشیرینی
ئامرازی (و):
ڕەشوڕووت، مڕومۆچ، ئاڵوگۆڕ
٦. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار، وەکوو:
گیرفانبڕ، پیاوکوژ، وێبگەڕ
٧. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
دەستوبرد، دەستومۆچ
٨. ئاوەڵناو و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
دێرینەناس، کۆنەفرۆش، شوێنەوارناس
٩. دوو ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
مشتومڕ، مڵچوهووڕ، گفتوگۆ
١٠. ئاوەڵکردارێک و ناوێکی سادە، وەکوو:
بەربانگ، بەرماڵ، پێشنیار.
١١. ناوێکی سادە، یان ئاوەڵناوێک و وشەیەکی بێواتا، بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
گورجوگوڵ، گژوگیا، پڕوپووچ
١٢. دووبارەکردنەوەی ناوێک بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
لرفەلرف، گڤەگڤ، خشەخش.
١٣. دووپاتکردنەوەی ناوێک بێ یارمەتیی ئامراز، وەکوو:
کونکون، پڵپڵ، گرنجگرنج
١٤. ناوێک و فۆنێمی (ی)، وەکوو:
زمانەوانی، ئاژەڵەوانی، ئاسمانەوانی.
١٥. دوو ناوی ساده و فۆنێمی (ی)، وەکوو:
گەچکاری، هاوکاری، گەلکاری.
****
نموونەی تر:
سەهۆڵفرۆش، ڕۆژنامەنووس، وانەبێژ، بەردەنووس.

#مامۆستا_دیاکۆ_هاشمی
@renusisaratayi
لە بابەتی ئەم جارەی ڕێزمانی کوردیدا باسی کاری ڕانەبردوو (فعل مضارع) دەکەین. پێش ئەوەی لە ڕێزمانی کوردییەوە شرۆڤەی (کاری ڕانەبردوو) بکەین، پێناسەیەکی کورت لە بارەیەوە بە فارسی دەڵێم.

🟢 فعل مضارع
صیغه‌ای از فعل است که معمولاً به زمان حال یا آینده دلالت کند.
مضارع فعلی است که انجام گرفتن کار یا رخ دادن حالتی را در زمان حال بیان می‌کند.
مثلاً: 👈 می‌روم، می‌خواند، می‌شنویم

مضارع ساده، از بن مضارع و شناسه ساخته می‌شود.

🟡 روش ساختن بن مضارع در زبان فارسی:

1) مصدر رابه فعل امر تبدیل می کنیم.
2) (ب) اولش را حذف می کنیم.
3) بن مضارع به دست می آید.

مثال:
مصدر خوردن 👈 بخور 👈 (خور) 👈 می خورم
مصدر رفتن 👈 برو 👈 (رو) 👈 می روم

🔴 من الان به بازار می روم.


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
ئێمە لە چاوگ، (ڕەگی کار) و (قەدی چاوگ) دروست دەکەین.

🔴 قەدی چاوگ 👈 بۆ دروستکردنی (کاری ڕابردوو)ە، کە لە وانەی پێشوودا شرۆڤەی کاری ڕابردوو و دەمەکانی کاری ڕابردوومان کرد.

🟣 لە (ڕەگی کار)یش 👈 (کاری ڕانەبردوو) و (کاری داخوازی) دروست دەکەین.
🟣 پێش ئەوەی باسی کاری ڕانەبردوو بکەین، دەبێ سەرەتا (ڕەگی کار) بناسین و بزانین (ڕەگی کار) چییە؟

🟡 ڕەگی کار:
ڕەگی کار بابەتێکی زۆر گرنگی ڕێزمانی کوردییە لەبەر ئەوەی ڕەگی کار، بەشدارە لە دروستبوونی کاری ڕانەبردوو و کاری داخوازی.
هەروەها ڕەگی کار بەشدارە لە دروستبوونی زۆر شتی تر وەکوو ناوی داڕێژراو، ناوی لێکدراو و.... هتد


🔴 پێناسەی ڕەگی کار
ڕەگی کار، 👈 ئەو بەشەیە که له چاوگ وەردەگیرێت و سەرچاوەیە بۆ دروستبوونی کاری ڕانەبردوو و کاری داخوازی.

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi
🟢 هەنگاوەکانی دۆزینەوەی ڕەگی کار:

1) بۆ نموونە چاوگێک وەک (خواردن)
2) دەگۆڕین بۆ کاری ڕانەبردوو و لەسەر خۆمان جێبەجێی دەکەین
دەبێتە 👈 دە + خۆ + م 👈 (دەخۆم)
3) ئینجا (دە) لەگەڵ (م) لادەدەین.
4) (خۆ) مایەوە کە دەبێتە 👈 ڕەگی کار

نموونەیەکی تر
🔴 (کڕین) 👈 دە + کڕ + م 👈 (دەکڕم)
🔴 (دە) لەگەڵ (م) لادەین، 👈 (کڕ) دەمێنێتەوە.
🔴 (کڕ) دەبێتە 👈 ڕەگی کار.



نموونەیەکی تر
🟡 (کردن) 👈 دە + کە + م 👈 (دەکەم)
🟡 (دە) لەگەڵ (م) لادەدەین 👈 (کە)
(کە) 👈 دەبێتە (ڕەگی کار)

ئەگەر چاو لە خشتەکەی سەرەوە بکەین، دەبینین لەم خشتەیەدا مامۆستای بەڕێزمان، مامۆستا دیاکۆ هاشمی بەجوانی چۆنێتیی دۆزینەوەی (ڕەگی کار)ی بۆمان ڕوون کردووەتەوە.
کە لێرەدا سوپاسی بەڕێزیان دەکەین.

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi
ئێستا کە (ڕەگی کار)مان ناسی و هەروەها چۆنێتیی دۆزینەوەی ڕەگی کار فێر بووین - کە سەرچاوەیە بۆ کاری ڕانەبردوو - دەچینە باسی کاری ڕانەبردوو
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇

🔵 ڕاڤــــــــــــەی کاری ڕانەبردوو:

1) ئەرکەکانم دەنووسم.

2) وانەکانم دەخوێنم.

3) نانەکە دەخۆم.

4) پەرتووکەکە دەکڕم.

ئەگەر سەرنج بدەینە ڕستەکانی سەرەوە، دەبينين کە وشەکانی (دەنووسم، دەخوێنم، دەخۆم، دەکڕم)
لە کاتی ئاخاوتن یان لەدوای ئاخاوتن ڕوو دەدەن. لەبەر ئەوە پێیان دەگوترێت کاری ڕانەبردوو.


🟡 پێناسەی کاری ڕانەبردوو:

1) کارێکە کە لە پێشوودا نەکرا بێت.
- کارێکە لە کاتی ئاخاوتن یان دوای ئاخاوتن ڕوو دەدات.
- کارێکە نیازی ئەنجامدانی تێدا بێت چ لە ئێستا یان داھاتوو بۆ نموونە ئەو کاتەی کە ئێمە قسە دەکەین کارەکە ڕووی نەداوە لەدوای ئەوەی قسەکە دەکەین لەوانەیە چەند کاتێکی پێ بچێت، لەوانەیە کاتێکی دوورودرێژ و لەوانەیە هەر دوای قسەکەی ئێمە ڕوو بدات

2) بە نیشانەی (دە) دەست پێ دەکات.

🔴 ژیار دەخوێنێت.
🟡 ئێمە گەشت دەکەین بۆ پاریس.
🟣 ئەو نەمامەکە دەچێنێت.

==============================


🟣 یاسای کاری ڕانەبردوو:

دە + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی (کۆمەڵەی 3)
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

تێبینی: پێشتر ئاماژەم کردبوو کە 4⃣ کۆمەڵە جێناوی لکاومان هەیە کە (لە وانەکانی داهاتوودا ڕوونی دەکەمەوە بۆتان).
بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 3⃣ پێوەندیی بە بابەتەکەمان هەیە لێرە پیشانی ئەدەین.

جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی 3⃣:
بۆ کەسی یەکەم و دووەم و سێیەمی تاک:
(م، یت، "ات - ێت")
بۆ کەسی یەکەم و دووەم و سێیەمی کۆ:
(ین، ن، ن)

🟣 چاوگی خواردن 👈 (ڕەگ: خۆ)
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🟢 دە + خۆ + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 3⃣ 👈 دەخۆم، دەخۆیت، دەخوات/ دەخۆین، دەخۆن، دەخۆن

🟣 چاوگی چوون 👈 (ڕەگ: چــ)
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇

🟢 دە + چ + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 3⃣ 👈
دەچم، دەچیت، دەچێت/ دەچین، دەچن، دەچن

==============================


🟣 بەشەکانی کاری ڕانەبردوو:

(ڕانەبردووی ئێستا و ڕانەبردووی داهاتوو)

1) کاری ڕانەبردووی ئێستا: ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات کە لە کاتی ئاخاوتن ڕوو دەدات، کردەوەکە دەدرێتە پاڵ کەسێک یان شتێک. نموونە:
🔴 وا گوڵەکە ئاو دەدەم.

2) کاری ڕانەبردووی داهاتوو: ئەو کارەیە کە کردەوەیەک پیشان دەدات، لە دوای ئاخاوتن ڕوو دەدات، کردەوەکە دەدرێتە پاڵ کەسێک یان شتێک. نموونە:
🔴 بەیانی گوڵەکە ئاو دەدەم.

🟡 پرسیار / چۆن کاری ڕانەبردووی ئێستا و داهاتوو لە یەکتری جیا بکەینەوە؟

🟣 وەڵام: بەهۆی هاوەڵکاری کاتییەوە (قید زمان)، بەم شێوەیە:

بۆ کاری ڕانەبردووی ئێستا
"وا، ئەوا، ئێستا" بەکار دێت.

🟡 ("وا، ئەوا، ئێستا" + دە + ڕەگی کار + جێناو)، وەک:
وا + دە + چـ + م 👈 وا دەچم بۆ لادێ.


🟡 بەڵام بۆ کاری ڕانەبردووی داهاتوو، ئەم هاوەڵکارانە بەکار دێن
"بەیانی، ساڵێکی تر، لەمەولا،
پاش کەمێکی تر
و..... هتد"

("بەیانی، لەمەولا... هتد" + دە + ڕەگی کار + جێناو)

بەیانی + دە + چـ + م 👈 بەیانی دەچم بۆ لادێ.

==============================


🟠 کاری ڕانەبردووی نەرێ:

کاری ڕانەبردوو 👈 بە (نا)، نەرێ دەکرێت و شوێنی "دە" دەگرێتەوە. وەک:

دەهێنێت 👈 ناهێنێت
دەچم 👈 ناچم
دەخۆم 👈 ناخۆم
دەکڕم 👈 ناکڕم
دەنووسم 👈 نانووسم
دەخەوم 👈 ناخەوم
دەڕژێنم 👈 ناڕژێنم
دەخوازم 👈 ناخوازم

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «لە بابەتی ئەم جارەی ڕێزمانی کوردیدا باسی کاری ڕانەبردوو (فعل مضارع) دەکەین. پێش ئەوەی لە ڕێزمانی کوردییەوە شرۆڤەی (کاری ڕانەبردوو) بکەین، پێناسەیەکی کورت لە بارەیەوە بە فارسی دەڵێم. 🟢 فعل مضارع صیغه‌ای از فعل است که معمولاً به زمان حال یا آینده دلالت کند.…»
گەلێک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە.

بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان، لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە پێویستە هەموومان فێر بین بە زمانی خۆمان بنووسین و بخوێنینەوە.


بەستەری کۆڕ:

https://t.me/joinchat/V0XVCcvhWwFLQ-uf

بەستەری کاناڵ:
@renusisaratayi
لە بابەتی نوێی ڕێزمانی کوردی، باسی کاری داخوازی (فعل امر) دەکەین.
🟡🟢 پێش ئەوەی لە ڕێزمانی کوردییەوە شرۆڤەی (کاری داخوازی) بکەین،
پێناسەیەکی کورت لە بارەیەوە بە فارسی دەڵێم.

🟢 فعل امر از اقسام فعل در فارسی است که با آن از کسی می‌خواهیم کاری را انجام دهد یا حالتی را بپذیرد. در وجه امری به وسیله فعل امر به مفاهیمی چون دستور، توصیه و خواهش اشاره می‌کنیم.

🔴 ساختمان فعل امر:
ساختار اصلی و شناخته شده فعل امر از قرار گرفتن ("ب" بر سر بن مضارع) به ترتیب زیر به دست می‌آید:

🟡 ب + بن مضارع
بن مضارع رفتن 👈 (رو)
بــ + رو 👈 (برو) 👈 فعل امر

بخور، بیا و ..




🔴 برای فعل امر غالباً دو ساخت به کار می‌رود

1) دوم شخص مفرد: ساختی است که فقط اختصاص به امر دارد و از بــ + بن مضارع ساخته می شود
🔴 بنویس، بخوان

2) دوم شخص جمع: مشترک میان امر و مضارع التزامی است:

🟡 درس را بخوانید. 👈 (امر)
🟢 بهتر است درس را بخوانید. 👈 (مضارع التزامی)
==============================

🟣 پێش ئەوەی باسی کاری داخوازی بکەین، دەبێ سەرەتا ئەوە ڕوون بکەینەوە کە (ڕەگی کار) بەشدارە لە دروستبوونی کاری داخوازی.

🟡 لە وانەی پێشوودا ئاماژەمان کرد کە ڕەگی کار بابەتێکی زۆر گرنگی ڕێزمانی کوردییە لەبەر ئەوەی لە ڕەگی کار، کاری ڕانەبردوو و کاری داخوازی دروست دەکەین.
ڕەگی کار 👈 ئەو بەشەیە که له چاوگ وەردەگیرێت و سەرچاوەیە بۆ دروستبوونی کاری ڕانەبردوو و کاری داخوازی.
لە وانەی پێشوودا کاری ڕانەبردوومان شرۆڤە کرد و هەروەها چۆنێتیی دۆزینەوەی (ڕەگی کار)مان بۆ ئێوە ڕوون کردەوە.

ئێستا جارێکی تر وەک بیرهێنانەوەیەک ئاماژەی پێ دەکەین.
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🟢 هەنگاوەکانی دۆزینەوەی ڕەگی کار:

1) بۆ نموونە چاوگێک وەک (خواردن)
2) دەگۆڕین بۆ کاری ڕانەبردوو و لەسەر خۆمان جێبەجێی دەکەین
دەبێتە 👈 دە + خۆ + م 👈 (دەخۆم)
3) ئینجا (دە) لەگەڵ (م) لادەدەین.
4) (خۆ) مایەوە کە دەبێتە 👈 ڕەگی کار

نموونەیەکی تر
🔴 (کڕین) 👈 دە + کڕ + م 👈 (دەکڕم)
🔴 (دە) لەگەڵ (م) لادەین، 👈 (کڕ) دەمێنێتەوە.
🔴 (کڕ) دەبێتە 👈 ڕەگی کار.



نموونەیەکی تر
🟡 (کردن) 👈 دە + کە + م 👈 (دەکەم)
🟡 (دە) لەگەڵ (م) لادەدەین 👈 (کە)
(کە) 👈 دەبێتە (ڕەگی کار)

=============================

🟣 پێناسەی کاری داخوازی:

کاتێک ئاخێوەر واتە کەسی قسەکەر کە کەسی یەکەمە، داوا لە کەسی بەرانبەر (کەسی دووەمی تاک) یان (کەسی دووەمی کۆ) واتە گوێگر دەکات، بۆ ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێک، پێی دەگوترێت کاری داخوازی.
- کارێکە داوا لە کەسی دووەمی (تاک، کۆ) یان گیانلەبەرێک دەکرێت، بۆ ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارەکە.

🟡 میوە بکڕە. 👈 (کەسی دووەمی تاک)
🟡 میوە بکڕن. 👈 (کەسی دووەمی کۆ)

🟣 وانەکە بنووسە. 👈 (کەسی دووەمی تاک)
🟣 وانەکە بنووسن. 👈 (کەسی دووەمی کۆ)

=============================

🟠 شرۆڤەی کاری داخوازی:

1) وانەکە بنووسن. 👉 لەم ڕستەیە وشەی (بنووسن) کارێکە داوای جێبەجێکردنی نووسینی پێ دەکرێت لەپاش ئاخاوتن، کەواتە کارەکە پاش ئاخاوتن جێبەجێ دەکرێت.


2) سێوی باش بکڕە. 👉 لەم ڕستەیە وشەی (بکڕە) کارێکە لەپاش ئاخاوتن داخوازیی کڕینی پێ دەکرێت.


3) تۆ دەموچاوت جوان بشۆ. 👉 لەم ڕستەیە کاری (بشۆ) کارێکی داخوازییە چوونکە داوای ئەنجامدانی کارێک دەکات لەپاش ئاخاوتن.


4) فێرگەکەت بپارێزە. 👉 لەم ڕستەیە کاری (بپارێزە) کارێکی داخوازییە چوونکە داوای ئەنجامدانی کارێک دەکات لەپاش ئاخاوتن.


وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
🟣 یاساکانی کاری داخوازی:

بــ + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 4⃣ 👈 ("ە" بۆ تاک/ "ن" بۆ کۆ)



1) بۆ کەسی دووەمی تاک:

🟡 بــ + ڕەگی کار + (جێناوی "ە")

ڕەگی کاری (گرتن) 👈 (گر)
بــ + گر + ە 👈 بگرە 👉 کاری داخوازی
نموونە: 👈 سارا ئەم پەرتووکە بگرە.
کەواتە کاری داخوازی بۆ کەسی دووەمی تاک، بە نیشانەی (بــ) دەست پێ دەکات و بە جێناوی لکاوی (ە) بۆ کەسی دووەمی تاک کۆتایی دێت.


2) بۆ کەسی دووەمی کۆ:

🟣 بــ + ڕەگی کار + (جێناوی "ن")

ڕەگی کاری (گرتن) 👈 (گر)
بــ + گر + ن 👈 (بگرن) 👉 کاری داخوازی
نموونە: 👈 ئێوە دەستی یەکتر بگرن.
کەواتە کاری داخوازی بۆ کەسی دووەمی کۆ، به نیشانەی (بــ) دەست پێ دەکات و بە جێناوی لکاوی (ن) بۆ کەسی دووەمی کۆ کۆتایی دێت.

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
کاری داخوازی بەپێی ئەم خشتەیە

🟢 ڕەگی کار لە چاوگی (گرتن) چۆن بەدەست بهێنین؟ 👈 چاوگی گرتن دەگۆڕین بۆ کاری ڕانەبردوو و لەسەر خۆمان جێبەجێی دەکەین 👈(دەگرم)
دە + گر + م
"دە" لەگەڵ "م" لادەدەین 👈 (گر) دەمێنێتەوە کە ڕەگی کارە.
ئێستا یاسای کاری داخوازی لەگەڵ ڕەگی (گر) جێبەجێ دەکەین:
🔴 بــ + گر + ە 👈 بۆ دووەم کەسی تاک: (بگرە)

🔴 بــ + گر + ن 👈 بۆ دووەم کەسی کۆ: (بگرن)

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
چاو لەم خشتەیە بکەن

🟣 خاڵێکی گرنگ 🟣

کاری داخوازی هەیە لە ڕووی درووستکردنییەوە ڕیزپەڕ یان ئاوارتەیە (استثنا)یە واتە لە ڕێسای درووستکردنی کاری داخوازی لادەدات و ئەم یاسایەی خوارەوە
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🟡 (بــ + ڕەگی کار + ە/ ن) لەگەڵیدا ناگونجێت.
نموونە:

🟣 چاوگی (هاتن): دۆزینەوەی ڕەگەکەی: دێم 👈 ێ 👈 وەرە
لە داخوازی دەبێتە بێ بەڵام وەرە زیاتر بەکار دێت.

🟣 چاوگی (چوون): دۆزینەوەی ڕەگەکەی: دەچم 👈 چــ 👈 بچۆ (کاری داخوازی)
ئەگەر بە پێی یاسا بێت لە کەسی دووەمی تاکدا دەبێتە 👈 بــ + چـ + ە 👈 بچە
بەڵام بچۆ دروستە بۆ کەسی دووەمی تاک

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
🟡 تێبینی
لە هەندێ کاردا کە ڕەگەکانیان کۆتایی بە پیتە بزوێنەکانی (ێ، ۆ، وو، ە، ی) دێت لە کەسی دووەمی تاکدا لە کاری داخوازی، (ە) دەرناکەوێت، چوونکه لە زمانی کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایێت.

🟣 ێ: چاوگی گوتن: 👈 دۆزینەوەی ڕەگەکەی: دەڵێم 👈 (ڵــێ) 👈 بڵێ ("ە" دەرنەکەوت)

🔴 ۆ: چاوگی خواردن: 👈 دۆزینەوەی ڕەگەکەی:
دەخۆم 👈 (خــۆ) 👈 بخۆ ("ە" دەرنەکەوت)

🟡 وو: چاوگی نووستن: 👈 دۆزینەوەی ڕەگەکەی:
دەنووم 👈 (نــوو) 👈 بنوو ("ە" دەرنەکەوت)

🔵 ە: چاوگی کردن 👈 دۆزینەوەی ڕەگەکەی:
دەکەم 👈 (کــە) 👈 بکە ("ە" دەرنەکەوت)
- (ە) لە کاری بکە، هی ڕەگی کارەکەیە.

🟠 ی: چاوگی ژیان 👈 دۆزینەوەی ڕەگەکەی:
دەژیم 👈ی) 👈 بژی ("ە" دەرنەکەوت)

=============================



🟠 پرسیاری 1
کەی جێناوی لکاوی (ە) لە کاری داخوازیدا دەردەکەوێت؟
وەڵام 👈 ئەگەر ڕگی کار کۆتایی هاتبوو بە پیتی نەبزوێن. وەک
گــر 👈 بگرە ("ە" دەرکەوت)

🟢 پرسیاری 2
کەی جێناوی لکاوی (ە) لە کاری داخوازیدا دەرناکەوێت؟
وەڵام 👈 ئەگەر ڕگی کار کۆتایی هاتبوو بە پیتە بزوێنەکانی (ۆ، وو، ی، ێ، ە) وەک:
(بڕۆ، بنــوو، بژی، بڵــێ، بکــە) 👈 "ه" دەرنەکەوت
👆👆👆👆👆👆👆👆👆
🔴 (ە) لە کاری بکە هی ڕەگی کارەکەیە.



🟠 خاڵێکی گرنگ
هەندێک کارمان هەیە خۆیان ڕەگەکانیان کۆتایی دێت بە پیتی بزوێنی (ە)
بۆ زانینی ئەوەی (بزوێنی ە) ڕەگی کارە یان جێناوە، ئەم ڕێگەیە جێبەجێ بکەن:
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
🟣 جێناوی (ن)ی بۆ زیاد بکەن.

ئەگەر بزوێنی (ە) ماوە، ئەوا هی ڕەگی کارە نموونە:
بکە + ن 👈 بکەن ("ە" ماوە، کەواتە هی ڕەگی کارە)

بەڵام ئەگەر بزوێنی (ە) نەماوە، ئەوا جێناوی لکاوە. نموونە:
بخوێنە + ن 👈 بخوێنن (بزوێنی ە) نەماوە کەواتە جێناوی لکاوە.

=============================


🟣 ئەرکی جێناوی لکاوی (ە، ن) لە کاری داخوازیدا:

1) ئەگەر بکەری ڕاستەوخۆ لە ڕستەکەدا نەبوو، جێناوەکان دەبنە بکەر. نموونە:
بخوێنە 👈 (ە) 👈بکەرە، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.
بخوێنن 👈 (ن) 👈 بکەرە، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی کۆ.


2) ئەگەر بکەر لە ڕستەدا هەبێت، ئەو جێناوە لکاوانە (دەگەڕێنەوە بۆ بکەر) نموونە:

🔴 تۆ بخوێنــە.
تۆ: 👈 بکەرە، جێناوی کەسی سەربەخۆیە بۆ کەسی دووەمی تاک.
ە 👈 دەگەڕێتەوە بۆ بکەر، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.


🔴 ئێوە بخوێنــن.
ئێوە 👈 بکەرە، جێناوی کەسی سەربەخۆیە بۆ کەسی دووەمی کۆ.
ن 👈 دەگەڕێتەوە بۆ بکەر، جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی کۆ.

🟣 تێبینی:
ئەگەر کارەکە داڕژاو یان لێکدراو بوو، ئەوا دەتوانین نیشانەی داخوازی (بــ) بنووسین یان نەنووسین.
ڕاگرتن 👈 ڕابگرە/ ڕاگرە
تۆمارکردن 👈 تۆمار بکە/ تۆمار کە

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
نیشانەکانی نەرێ (منفی) لە زمانی کوردیدا: (نە، نا، مە)

🟣1) بۆ کاری (ڕابردوو)، نیشانەی (نە) بەکار دێت.
کرد 👈 نەکرد
دەکرد 👈 نەدەکرد
کردووە 👈 نەکردووە
کردبوو 👈 نەکردبوو

🔴 2) بۆ کاری (ڕانەبردوو)، نیشانەی (نا) بەکار دێت.
دەکەم 👈 ناکەم
دەڕوات 👈 ناڕوات
دەبات 👈 نابات
دەخوات 👈 ناخوات


🟡 3) بۆ کاری (داخوازی)، نیشانەی (مە) بەکار دێت.

کاری داخوازی بە نیشانەی (مە) نەرێ دەکرێت و دەچێتە شوێنی (ب) نموونە:
بڕۆ 👈 مەڕۆ
بخۆ 👈 مەخۆ
بکێڵن 👈 مەکێڵن

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
🟣 پوختەی باسی کاری داخوازی:

کاری داخوازی، داخوازە لە کەسی دووەمی تاک و کۆ بۆ ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێک.
وانەکە بنووسە.
وانەکە بنووسن.

یاسای دروستبوونەکەی:
بــ + ڕەگی کار + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 4⃣ (ە/ ن)

ە 👈 بۆ تاک
ن 👈 بۆ کۆ
بگرە/ بگرن
ببڕە/ ببڕن
بنووسە/ بنووسن



بە نیشانەی (مەنەرێ دەکرێت.
بخۆ 👈 مەخۆ
بچۆ 👈 مەچۆ
بنووسن 👈 مەنووسن

کاری داخوازیمان هەیە ڕیزپەڕ یان ئاوارتەیە واتە (استثنایه) و لە یاسای
بــ + ڕەگی کار + جێناوی ە/ ن 👉 لادەدات وەک:
ۆ 👈 بڕۆ، بخۆ، بشۆ، بچۆ
وو 👈 بنوو، بدروو
ی 👈 بژی، بگری
ێ 👈 بڕووخێ، بڵێ، بگەڕێ، دابنێ
ە 👈 بدە، ببە، بکە، بگە، داخە



جێناوی لکاوی (ە) لە کاری داخوازیدا ئەگەر ڕگی کار بە پیتێکی بزوێن کۆتایی هاتبێ، دەرناکەوێت. وەک:
بخــۆ، بڵــێ، بنــوو

وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «لە بابەتی نوێی ڕێزمانی کوردی، باسی کاری داخوازی (فعل امر) دەکەین. 🟡🟢 پێش ئەوەی لە ڕێزمانی کوردییەوە شرۆڤەی (کاری داخوازی) بکەین، پێناسەیەکی کورت لە بارەیەوە بە فارسی دەڵێم. 🟢 فعل امر از اقسام فعل در فارسی است که با آن از کسی می‌خواهیم کاری را انجام دهد یا…»
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned « گەلێک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە. بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان، لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە پێویستە هەموومان فێر بین بە زمانی خۆمان بنووسین و بخوێنینەوە. بەستەری کۆڕ: https://t.me/joinchat/V0XVCcvhWwFLQ-uf بەستەری کاناڵ: @renusisaratayi»
کرداری /هەبوون/ لە زمانی کوردیدا بە دوو واتا دەردەکەوێ

1. بوون(وجوودییەت) 2. خاوەندارێتی.

+ باری ئەرێنی لەسەر ڕێژەی ئەخباری:
- ڕانەبردوو:
بوون👈هەم/هەی/هەیە/هەین/هەن/هەن
خاوەندارێتی👈 بۆ ئێستا: هەمە/هەمانە و ... داهاتوو: دەمبێ/دەمانبێ و ...
- ڕابردوو(نزیک):
بوون👈 هەبووم/هەبووی/هەبووین و ...
خاوەندارێتی👈 هەمبوو/هەمانبوو/هەتانبوو و ...

+ باری نەرێنی لەسەر ڕێژەی ئەخباری:
- ڕانەبردوو:
بوون👈 نیم/نی/نین و ...
خاوەندارێتی👈نیمە/نیتە/نیمانه و ...
- ڕابردوو(نزیک):
بوون👈نەبووم/نەبووی/نەبووین و ...
خاوەندارێتی👈 نەمبوو/نەتبوو/نەمانبوو و ...

*لەو چەند کردارانەیە کە لە دەستوور و یاسای بنەڕەتیی کردارەکان لادەدا.

#میلاد_خزری
🌻 @renusisaratayi