یەکێک لە ڕێوڕەسمە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی نێو کوردەواری کە زۆربەی خەڵک تێیدا بەشداری دەکەن، ئەمەیە:
بەشداریکردن لە پرسە و چوون بۆ سەرقەبران.
بێگومان لەم دوو شوێنەدا، کۆمەڵێک وشە و دەربڕاوی هاوواتا دەبینرێت کە هەمان چەمک و واتا و مەبەست دەگەیەنن.
ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەکەم:
▪️ خوا خۆی دروستی کردووین و هەر خۆشی دەمانباتەوە.
▫️ موقەددەری خوایە و هیچ دەسەڵاتمان نییە.
▪️ هەرچی لای خوا هات، خۆش هات.
▫️ مردن ڕێگای هەموومانە.
▪️ هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ دیوانی خوا.
▫️ قەزاوبەڵای خوایە، ناگەڕێتەوە.
▪️ لەگەڵ کاری خوا هيچ ناکرێت.
▫️ دوا ناخۆشیتان بێت.
▪️ ئینشائەڵڵا ئاخر موسیبەتتان بێت.
▫️خوا خەمی ترتان نەداتێ.
▪️ خوای دلۆڤان، ئاوی فێنک بڕژێنێتە سەر دڵتان.
▫️ خوا لە گوناحی خۆش بێت.
▪️ خوا لە مردووتان خۆش بێت.
▫️ خوا عەفووی کات.
▪️ هاوبەشی خەمتانین.
▫️ شەریکی خەمتانین.
▪️ تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێ هێشتبێت.
▫️ خوا خێرتان بنووسێت.
▪️ خوا جەزات بداتەوە.
▫️ خوا سەبووریتان بدات.
و...
🟣 ئێوەش دەتوانن بە هاوردنی نموونەی زیاتر، بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
ــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi

Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟
بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە:
:
١. پێوەندیی جیهانی:
کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە:
دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست.
...
٢. ستانداردە پیشەسازییەکان:
لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک:
"CPU" (central processing unit)
١. "سیپییوو" ( یهكهی ڕێکخهری ناوهندی)
"RAM" (random-access memory)
٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت).
٣. ڕادار (radio detection and ranging).
لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات.
لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن.
٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت:
هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە:
ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد.
٤. کاریگەریی کولتووری:
جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە:
ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد.
بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک:
وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە.
***
بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت.
بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن.
یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil).
هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە.
لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا".
وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە.
خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە:
ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.

minal nebûm - MÎKAÎL
WWW.CHRIKAYKURD.COM
🎼 غەرقی ئەوین
🎤 مامۆستا میکائیل
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بەنەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو، هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە
ئەگەر هاتم پەیامێک بووم لە کانی ڕۆشنتر
وەک پەروانە لەو دیو بەهار بێزمان و غەریبتر
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ لە مار بوو
بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز نێوی دڵم نادەم بە تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمە باخچەی دڵی تۆ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 شیعرێک لە وەسفی مامۆستا ناسر ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وتنی: نازەنین سەیفی
🌻 @renusisaratayi
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وتنی: نازەنین سەیفی
🌻 @renusisaratayi
🔴 دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیای كوردی هەڵبژێردرا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژی دووشەممە ١٣.٥.٢٠٢٤ ئەنجوومەنی نوێی ئەكادیمیای كوردی یەكەم كۆبوونەوەی فەرمیی خۆی لە تەلاری ئەكادیمیا ساز كرد و بەتێكڕای دەنگ دەستەی سەرۆكایەتییان هەڵبژارد، كە لەو بەڕێزانە پێك هاتوون:
1- م. حەمەسەعید حەسەن (سەرۆک)
2- د. كاروان عومەر قادر (جێگری سەرۆک)
3- د. لەزگین عەبدولڕەحمان ئەحمەد (سكرتێر و بڕیاردەر)
4- م. موئەیەد تەیب (ئەندامی تەرخانكراو)
5- م. حەمەزیاد مەولوود ئەحمەد (ئەندامی تەرخانكراو)
شایانی باسە، ئەو ئەنجوومەنە تازەیە خولی پێنجەمی ئەكادیمیای كوردیین و ئەندامە كارایەكان لەو بەڕێزانە پێک هاتوون:
1- د. موحسین ئەحمەد عومەر
2- د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان
3- د. قەیس كاكل تۆفیق
4- د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف
5- د. پەخشان فەهمی فەرحۆ
6- م. تەحسین ئیبراهیم دۆسكی
ڕاگەیاندنی ئەكادیمیای كوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگیراو لە: پەڕەی ئەکادیمیای کوردی

🔲 بابەتێکی گرنگی ڕێزمانی
ـــــــــــــــــــــــــ
لەم دوو ڕستەیە:
1. تۆ بەهێزی.
2. ئەوان جوانن.
🔴 چۆن بزانین کاری ڕستەکان چین؟
🟢 وەڵام//
لە هەردوو ڕستەکە کارەکان، کاری ناتەواون بۆ کاتی ئێستا و دەر نەکەوتوون.
🔳 ڕوونکردنەوەی زیاتر
کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا، (ە/ـە)یە.
لە چەند حاڵەت (ە/ـە)، واتە: کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا دەر ناکەوێت کە ئاماژەی پێ دەکەم:
1⃣. ئەگەر نیهادی ڕستەکە، کۆ بێت. وەک:
🔴 گوڵەکان جوانن. [(ە) دەر نەکەوت.]
2⃣. ئەگەر نیهادی ڕستەکە، جێناوێکی سەربەخۆ بوو، لەم دۆخەش (ە) دەر ناکەوێت. [جگە لە "ئەو"]
من کوردØم.
تۆ کوردØیت.
ئێمە کوردØین.
ئێوە کوردØن.
ئەوان کوردØن.
⚠️ بەڵام ئەگەر نیهادی ڕستەکە، (ئەو) بوو، کاری ناتەواو دەر دەکەوێت؛ بۆ نموونە:
(ئەو) کوردە.
(ئەو) زیـرەکــە.
(ئەو) ئازایــە.
(ئەو) مامۆستایــە.
لەو نموونانە، کاری ڕستەکان دەر کەوتوون و کاری ناتەواوی (ە)ن.
🟧 پرسیارێک دێتە ئاراوە ⁉️
بۆچی کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا [تەنیا لە کەسی سێیەمی تاک] دەر دەکەوێت؟
چونکە جێناوی لکاوی کەسی سێیەمی تاک سفرە.Ø واتە: کۆمەڵەی بەتاڵە و چونکە هیچ جێناوێکی لکاومان نییە، کەواتە (ە) دەر دەکەوێت.
3⃣. لە هەندێ پەندی کوردیدا، کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا، دەر ناکەوێت وەک:
🔴 نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب.
🔴 ساڵ بە ساڵ خۆزگە بە پار.
🟧 پرسیارێکی تر
🔳 بە چەند ڕێگا دەتوانین بزانین کە لەناو ڕستەکاندا، کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا (ە/ــە)، دەر نەکەوتووە؟
1⃣. ئەگەر هیچ کارێکی تر لە ڕستەکەدا نەبێت:
مامۆستایانی فێرگە شارەزان. "جگە لە کاری ناتەواو هیچ کارێکی تر لە ڕستەکەدا نییە."
2⃣. ئەگەر توانیمان ڕستەکە بە نیشانەی (نی) نەرێ بکەین:
کچەکان ژیرن. ـــ کچەکان ژیر نین.
3⃣. ئەگەر توانیمان لە ڕستەکە (بوو) دابنێین:
کوردەکان بوێرن. ــــ کوردەکان بوێر (بوو)ن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی

🟪 (شۆڕ) کام لەمانەیە؟
پێشگر؟ پاشگر؟ یان وشە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩 (شۆڕ)، نە پێشگرە و نە پاشگر؛ بەڵکوو "وشەیە" و هاوەڵناوێکە کە وشەی داڕێژراو و لێکدراوی لێ دروست دەکرێت.
🔸 شۆڕ، وشەیەکی سادەیە بە واتای: داڕۆچکە، داهێشتن، بەرەو خوار شۆڕکردنەوە، درێژ و...
ڕووت وەک پەلکی گوڵ وا سوور بووەتەوە
زولفت داو بە داو وا شۆڕ بووەتەوە
"سامی عەوداڵ"
خۆی لەلا عاقڵە یا پسپۆڕە
بۆیە وا چاکی کەواکەی شۆڕە
"نافیع مەزهەر"
🔸 لە زمانی کوردی، دەتوانین لە وشەی سادەی (شۆڕ)، وشەی داڕێژراو دروست بکەین بۆ نموونە:
شۆڕگە، شۆڕاوگە، شۆڕش، شۆڕە، شۆڕی، شۆڕک و...
🔸 هەروەها لە زمانی کوردی، لە وشەی سادەی "شۆڕ"، زۆر وشەی لێکدراو دروست کراون کە واتای جۆربەجۆریان هەیە؛ بۆ نموونە:
🔴 شۆڕ + ە + سوار = شۆڕەسوار
🔹 (شۆڕ)، لە وشەی لێکدراوی (شۆڕەسوار) واتای کارامە، لێزان و لێهاتوو و چالاک دەدات.
🔴 شۆڕ + ە + ژن = شۆڕەژن
🔴 شۆڕ + ە + لاو = شۆڕەلاو
🔹 (شۆڕ)، لە وشەی لێکدراوی (شۆڕەژن و شۆڕەلاو) واتای ڕێکوپێک و شۆخوشەنگ و جوان دەدات.
🔴 سەر + شۆڕ = سەرشۆڕ
🔴 چاو/چەم + شۆڕ = چاوشۆڕ/ چەمشۆڕ
🔴 لووت + شۆڕ = لووتشۆڕ
🔹 لە هەندێ وشەی لێکدراو واتای شەرمەزاری و خەجاڵەت و نەنگ و بەدناوی دەدات؛ بۆ نموونە: (سەرشۆڕ، چاوشۆڕ/چەمشۆڕ، ملشۆڕ)
🔴 سلاح + شۆڕ = سلاحشۆڕ
🔹 لە وشەی لێکدراوی (سلاحشۆڕ) واتای هەڵکشاو دەدات؛ واتە: کەسێک کە شارەزایە لە چەکهەڵکێشان و بەکارهێنانی؛ واتە: چەکدار و شەڕکەری بەشدار لە شەڕدا - جەنگاوەر.
چەند جار هەستاون بەرانبەر دوژمن
شەڕیان کردووە تێکڕا پیاو و ژن
لە شەڕا پسپۆڕ
کوردی سلاحشۆڕ
دوژمنیان چاوشۆڕ
کۆڵیان نەداوە بۆ ڕێی سەرکەوتن
"بەختیار زیوەر"
🔴 بەژن + شۆڕ = بەژنشۆڕ
🔴 کەزی + شۆڕ = کەزیشۆڕ
🔴 خەزێم + شۆڕ = خەزێمشۆڕ
🔴 سەر + ەو + شۆڕ = سەرەوشۆڕ
🔴 سەر + شۆڕ = سەرشۆڕ
بەژنشۆڕ و کەزیشۆڕ و خەزێمشۆڕ
سەرەوشۆڕم دەکەن سەرشۆڕ بەرەو گۆڕ
هەژار و خوار و لەش بیمار و دڵدار
دەبا وام لێ بێ، مافی خۆمە هەی گۆڕ!
"مامۆستا هەژار"
🔲 نموونەی زیاتر
شۆڕبوون
شۆڕبوونەوە
شۆڕکردنەوە
شۆڕەبەیبوون
شۆڕەبی
شۆڕەکابان
شۆڕەلاس
شۆڕەسەر
شۆڕەمێزەرە
شۆڕەنان
شۆڕەکات
شۆڕناخ
شۆڕئاو/شۆڕاو
پەلکەشۆڕ/ پەلکــشۆڕ
لەچکــشۆڕ
پرچــشۆڕ
زولفــشۆڕ
موژانــشۆڕ
شاقەڵــشۆڕ
کەواشۆڕ
فەقیانەشۆڕ
جبەشۆڕ
دامەنــشۆڕ
کراســشۆڕ
جلــشۆڕ
لاسەشۆڕ
لچــشۆڕ - لەوســشۆڕ - لێوشۆڕ
لووتــشۆڕ
گونشۆڕ
مەمکشۆڕ
سەرگوێــشۆڕ
شەپوشۆڕ
شەڕوشۆڕ
لفکەشۆڕ
دەمــشۆڕ
کلکــشۆڕ
و...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی

گرتەکە وەرگیراوە لە: پەڕەی ئینستاگرامی
@KURD._CLIP_
مەقامی: مامۆستا حەسەن زیرەک

Forwarded from ئاڵوگۆڕ. via @UnixButtonInlineBot
🟢 چەند کاناڵ و کۆڕی بەسوودی زمانەوانی.
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
بۆ ئەوەی بە کوردییەکی باش بنووسیت و قسە بکەیت، پێویستت بە سێ شتی سەرەکییە:
ڕێنووس، ڕێزمان و وشە.
ئەم بەستەرانە، باشترین یارمەتیدەرن بۆ ئەو مەبەستە:
بۆ ڕێنووس:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3/#25
***
بۆ ڕێزمان:
http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d8%b2%d9%85%d8%a7%d9%86/
***
بۆ وشە:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95/
***
بۆ ئەوانەی ڕێگەیان پێ نەدراوە یان نادرێت بچنە قوتابخانە و خوێندنگەی کوردی:
کتێبەکانی قوتابخانە:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95/20/11/2020/
***
@diyakohashemi

فێرگەی زمانی کوردی
ڕێزمان - فێرگەی زمانی کوردی
ڕێزمان ڕێزمان چییە؟ دیاکۆ هاشمی ڕێزمانی کوردی، نەریمان خۆشناو ڕێزمانی کوردی، پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، بەپێی لێکۆڵینەوەی لێژنەی زمان و زانستەکانی کۆڕی زانیاریی کورد چەند بابەتێکی ڕێزمانی کوردی، د. ڕەفیق شوانی ئەو وشانەی لە چاوگەوە…
Forwarded from Edris Hashemi
بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان.
لای خواوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێز خاتوو (بەهار)مان پێ گەیشت. 💔🖤
بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خاتوو بەهار و بنەماڵەی هێژایان دەکەین.
ئینشائەڵڵا ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و خەمی دواییی بەڕێزانیان بێت و سەبووری بدرێت بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزانیان.
@bahar8536

بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️

فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀ pinned «بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان. لای خواوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێز خاتوو (بەهار)مان پێ گەیشت. 💔🖤 بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێرگەی…»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بابەت: چراکانی نیشتمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د. وریا عومەر ئەمین، ئەو ڕووناکبیرەی سنووری کوردستانی شکاندووە.
وەرگیراو لە: چاو میدیا