فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
2.01K subscribers
273 photos
73 videos
64 files
101 links
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زمانی دایک ناسنامەی منە
وەرگیراو لە: کورد کاناڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_دایک_دیاکۆ_ئیدریس.pdf
524.2 KB
دیمانەی ئیدریس هاشمی لەگەڵ مامۆستا دیاکۆ هاشمی، سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻
@renusisaratayi
🟪 پەرەسەندنی واتای وشە:

وشە لەسەر بنەمای بەکارهێنانەوە، لە ڕووی‌ شێوە و واتاوە، بە درێژاییی مێژوو، ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە.
ئەو وشانەی کە ئێستا لە زمانەکەماندا هەن، بەم شێوەیەی کە ئێستا هەن، نەبوونە و بە چەند قۆناغێکدا ڕۆیشتوون؛ گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، پەرەیان سەندووە و دەرەنجامەکەی گەیشتووەتە ئاستێک کە وشەی نوێ لەدایک بووە.

🔳 بۆ نموونە وشەی (دڵ) وەردەگرین و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ڕووی شێوە و واتا بەسەریدا هاتووە بۆ ئەوەی ببێتە وشەیەکی داڕێژراو و لێکدراو دەیخەینە ڕوو.

🔺 دڵ = وشەیەکی سادەیە و ئەندامی لەشە.

🔸 دڵ لە وشەی داڕێژراو:
دڵ + دار = دڵدار
دڵۆڤان، دڵاوەر و...

🔹 دڵ لە وشەی لێکدراو:
دڵ + پاک = دڵپاک
دڵخۆش، دڵپیس، دڵکرمن، دڵسووتاو، دڵشکاو، دڵناسک، دڵگیر، دڵتەڕ، دڵنەرم، دڵڕەق، دڵگەرم، دڵسارد، دڵشاد، دڵمردوو، دڵڕەش، دڵڕوون، دڵارام، دڵارا، دڵتەنگ، دڵازار، دڵخواز، دڵپڕ، دوودڵ، دڵگران، دڵکرانەوە، دڵدانەوە، دڵبردن، دڵەڕاوکێ، دڵەخورپە، دڵەکوتە، دڵەتەپە، دڵەتەپێ، دڵەلەرزە، دڵەکزە، دڵسۆز، گادڵ، دڵڕفێن، دڵفراوان، دڵچەسپ، دڵخوێن، دڵسەخت، دڵساف و...
ـــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەڵێم كوردم
شیعری: مامۆستا هێمن
ـــــــــــــــــــــــــ
هەڵمواسن سەرەو خواریش دەڵێم کوردم
لە ملمی خەن قەفی ماریش دەڵێم کوردم

زمان و ئەوکی هاوارم کە بنبڕ بێ
بە ناڵەی قوڕگی خوێنباریش دەڵێم کوردم

ئەگەر چاو و هەناوم کوێر بکەن دیسان
بە ڕۆژی پڕ تەم و تاریش دەڵێم کوردم

بە پیری و زەلیلی شێت بم و بمرم
لە ڕۆژی حەشر، بە داداریش دەڵێم کوردم

ئەگەر گڵکۆم لەبن کوورەی زەویدا بێ
لەنێو گڕکان و ئازاریش دەڵێم کوردم

بە کۆت و بەند و زنجیر کوا دەبێ چارەم
بە جەللادم لەسەر داریش دەڵێم کوردم

بە فارس و تورک و عارەب نانەوم، کێوم
بە دۆست و دوژمن و یاریش دەڵێم کوردم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە"
=====================

دیبەیتێکی بەرنامەی ڕووداو و ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ پڕۆفیسۆر دوکتۆر ڕەشاد میران - جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی - لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک و هاوکات لەگەڵ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە.

کات: 26 خولەک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻
@renusisaratayi
🔳 پرسیارمان لێ کراوە کە:
وشەی (هێژا) چییە و پێکهاتەکەی چۆنە؟

بۆ نموونە کاتێ کە دەڵێین:
سڵاو بۆ تۆی هێژا.
سپاس بۆ تۆی هێژا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 وەڵام/
🔹 وشەی هێژا واتە: بەنرخ، بێهاوتا، بێوێنە، هەڵکەوتە، بەڕێز، ڕێزدار.

🔺 هاوەڵناوێکی داڕێژراوە؛ هاوەڵناوی کارایە و لە [ڕەگ و پاشگر] دروست بووە. واتە:
لە ڕەگی [هێژ/ هەژ/ ئەژ] + پاشگری (ا)
هێژ + ا = هێژا

وەکوو:
هاوڕێیانی هێژا
مامۆستایانی هێژا
خوێندکارانی هێژا

🔺 هەندێ جاریش وەکوو ناوی تایبەت بەکار دێت. بۆ نموونە:
هێژا چوو بۆ خوێندنگە.
هێژا نان دەخوات.

🟣 تێبینی//
وشەی (هێژا)، لە ڕەچەڵەکدا دەگەڕێتەوە سەر چاوگی (هەژیان)، (ئێژان) یان (ئەژین، ئێژین/ هێژین) کە ئەم چاوگانە بێبەرهەمن و بەروبوومی ئەوتۆیان نییە. وشەی (هێژا) بەرهەمی ئەم چاوگانەیە.

خەڵکی شاری سنە بۆ نموونە دەڵێن:
ئەم کراسە چەندە ئەژیێ؟ ملیۆنێ ئەژیێ.
(یک میلیون می‌ارزد.)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
Forwarded from لکێنەر بات
"شیرین بەهارە"
یەکێک لە بەرهەمە نیشتمانییەکانی هونەرمەندی گەل [تایەر تۆفیق]ـە.

هۆنراوەی ئیبراهیم ئەحمەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شیرین بەهارە، بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین، گەل نامورادان

جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی
گشتی پیرۆزی گەردەنازادان

شیرین ئەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی غونچەی بەهاری

هیوای تۆ یەکە، هیوای من هەزار
من بێزار نەبم، تۆ بۆ بێزاری؟

مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان!

لە زڕەی زنجیر، دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان

بێ دابنیشین لەبن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەیگوساران

با ساتێ ناوی لە یادا نەبێ
مەرگی جوانان، گریەی هەژاران

بێ دابنیشین لەبن داری بەی
نەختێ بنۆشین لە خۆشاوی مەی

ئەوجا دەزانی، کامیان جوانن
بەی ڕەنگی گەردەن، مەی ڕەنگی گۆنەی!

بێ با بۆت بکەم باسی جوانیم
ڕۆژانی بەرخی و شەوانی شوانیم

کۆرپەی ئازیز بووم شوانکارەی شادی
ژیام بەخۆشی هەتا توانیم

ژیان سەردەمێ بە کەیفخۆشی
بە شادی کڕین بە خەمفرۆشی

تاکوو پێم کرا شەرابم نۆشی
هەتا توانیم ڕوومەتم مژی

ئەوساکە چوومە ڕیزی دڵداران
پێی وتم سەردار، هۆزی هەژاران

بێ دابنیشین لەبن دیواران
زنجیرلەگەردەن، چوون گوناهکاران

شیرین هەتاکەی دووریت بچێژم؟
فرمێسکی خوێنین، تا کەی بڕێژم؟

تا کەی لە گۆشەی دڵی زارمدا
غونچەی جوانی و گەنجی بنێژم؟

بێ دابنیشین، دیدەپڕئەسرین
تۆ بگری بۆ خۆت، منیش بۆ شیرین

وا بەهاریش هات، کەژ و کێو ڕەنگین
دڵەی عالەم شاد، دڵەی خۆم غەمگین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🔳 شانازیکردن بە زمانی‌ کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بنووسە، پیری دڵم ئەمری کرد، ئیتاعەم کرد
لە ئیبتیداوە کە بەیتێ موناسبی دیوان

گەدایەکی وەکوو مەحوی، قەلەندەرێکی کورد
میسالی پادشەهی فورسە، ساحیبی دیوان


لێرەدا مەحویی مەزن دەفەرموێت:
دڵ و ناخ و گیان و هەستی کوردبوونم فەرمانی‌ پێ کردم کە لە ئاستی‌ بەرزیی دیوانەکەمدا هۆنراوەیەک بنووسمەوە، منیش گوێڕایەڵیم کرد و ئەوەم نووسی.

هەژارێکی‌ وەک مەحوی‌ - قەلەندەری‌ کورد - کە خاوەنی‌ دیوانە شیعرێکی‌ زۆر بەرزە، لە ئاستی‌ پادشای‌ شاعیرانی‌ فارسە.

🔴 ئەوەیە زمانی شیرینی کوردی کە مەحوی شانازیی پێوە دەکات و خۆی لە پادشای شاعیرانی فارس کەمتر نازانێت چونکە زمانەکەمان، زمانێکی ڕەسەن و زیندووە و خاوەن ڕابردوویەکی دێرینە، گەشە و گۆڕانی لەگەڵ کۆمەڵی کوردەواریدا کردووە.

لە شوێنێکی تردا دەفەرموێت:
کوردی زوبانی ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بۆ فارسی، بە کوللی ئەمن دەبمە بێوەفا


کوردی، زمانی بنەڕەتیی منە. ئەگەر من پشت بکەمە زمانی‌ کوردی‌ کە زمانی‌ زگماکیی خۆمە، لە بەرانبەردا ڕوو بکەمە زمانی‌ فارسی، ئەوە من، بەرانبەر بە زمانەکەم کەسێکی‌ بێوەفام.

🔴 دڵنیا بن ئەگەر ئێمەش پشت بکەینە زمانی کوردی و بە کوردی‌ نەنووسین و زمانی‌ کوردی‌ بە کەم چاو لێ بکەین، ئەوە هەم لە ڕووی‌ زمانەوانی‌ و ڕەوانبێژییەوە، کەسێکی‌ نەزانین؛ هەم نیشاندەری گەوجی، بێهەستی، نەفامی و نەزانیمانە؛ چونکە نەتەوەی کورد هەزاران ساڵە لێی دەدرێت، هەزاران ساڵە سەرکز دەکرێت، هەزاران ساڵە ئاوارە دەکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا زمانی کوردی، زمانێکی دەوڵەمەندە و ڕاژەی دەکرێت و پارێزەریی لێ دەکرێت.

با ئێمەش شانازیی بە کوردبوون و زمانە دەوڵەمەندەکەمانەوە بکەین و پێمان شەرم نەبێت کە بە زمانی دایکیمان بنووسین و بخوێنین، با بە بەڵگەوە زمان و بوونی خۆمان بە دونیا نیشان بدەین، با دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی شیرینی کوردی هەوڵ بدەین؛ چونکە پاراستنی زمانەکەمان، پاراستنی شوناس و فەرهەنگ و کولتوور و مێژوومانە.

دەبێت بە هەموو شێوەیەک زمانی کوردی، بپارێزین و باشترین ڕێگای پاراستنیشی ئەوەیە کە مەترسییەکانی لەناوچوونی، دیاری بکەین؛ واتە:
🔸 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زمانی کوردی بەهێزتر بکەین.
🔸 زمانی کوردی بپارێزین.
🔸 بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردیدا بکەین.
🔸 پارێزگاری لە ناسنامەی کوردبوونمان بکەین.
🔸 ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی زمانی کوردی فراوانتر بکەین.
🔸 بە کوردی بژین.
🔸 بە کوردی بیر بکەینەوە.
🔸 بە کوردی پەروەردە بکەین.
🔸 بە کوردی کاری فێرکاری بکەین.
🔸 بە کوردی لەگەڵ یەکتری بدوێین.
🔸 بە کوردی ڕامیاری بکەین.
🔸 بە کوردی دابونەریت و بۆنە فەرهەنگی و ئایینییەکانمان بەڕێوە ببەین.
🔸 هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست دەهێنین.

نووسین و خوێندن بە زمانی‌ کوردی‌، ئەرکێکی‌ پیرۆزە و وەفایەکە بەرانبەر بە زمانی نەتەوەکەمان. پێویستە هەموومان شانازی بە کوردبوون و زمانی‌ زگماکیی خۆمانەوە بکەین.

🔸 وەکوو "مامۆستا کەمالی" دەفەرموێت:
من فەخر ئەکەم کە کوردم و کوردی زوبانمە
ئەم شاخ و کێوە دڵکەشە وا نیشتمانمە


🔸 یان "مامۆستا حەمدی" دەفەرموێت:
گوڵ لە بەرگی سەوزی خۆیدا نازک و شیرینترە
بۆیە فکری نازکی حەمدی، بە کوردی بێژرا


🔸 هەروەها "مامۆستا هەژار"یش بە جوانترین شێوە واژۆی دەکات و دەفەرموێت:
بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم، وەرامی قەبرم

بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شانازی دەکەم کە کوردم.
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
Forwarded from لکێنەر بات
زمانی کوردی ناسڕدرێتەوە
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوێنێ یەکشەممە ٣ی مارسی 2024، سەد ساڵ بەسەر دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی قوتابخانە و کۆمەڵە و میدیای کوردی لەلایەن حوکوومەتی تورکیا تێ پەڕی.
لە ٣ی مارسی ١٩٢٤ەوە تاکوو ئێستا تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە زمانی کوردی تەنیا زاراوەیەکی زمانی تورکییە. هەر لەو ڕۆژەدا یەکەمین دەستووری کۆماری تورکیا پەسەند کرا کە نکۆڵی لە بوونی زمانی کوردیی کرد.
لەو ڕۆژەی کە کۆماری تورکیا دامەزراوە و سەد ساڵی تێ پەڕاندووە تاکوو ئێستا بۆ کوردانی ئەو وڵاتە پڕ بووە لە ئازار و فرمێسک و هەڵاواردن و تواندنەوەی کولتووری و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و داپڵۆسین و قەدەغەکردنی زمان.
دوای شەهیدکردنی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک، پلانی تواندنەوەی کوردان لە تورکیا دەستی پێ کرد و هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە. لە هەمان کاتدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی زمانی تورکی لە باکووری کوردستان درا و گرنگی بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە تورکی درا.
دەوڵەتی تورکیا پلانێکی داڕشت بە ناوی "چاکسازیی ڕۆژاوا" کە ئامانجەکەی ڕەتکردنه‌وه‌ی گەلی کورد و قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوو. دروشمی پلانەکەیان ئەمە بوو: "شێرە تورکەکان بەسەر کوردایەتیدا سەر دەکەون" و بەو دروشمە دەوڵەتی تورکیا هەموو دەرفەتێکی بەکار برد بۆ تواندنەوەی زمان و کولتووری گەلی کورد. بەپێی بڕیارەکە هەموو ناوەندێکی حوکوومەت، شارەوانی و بازار و خوێندنگەکان بۆیان نەبوو بە زمانی کوردی قسە بکەن. تەنانەت لە گوندەکانیشدا بنکەی فێرکردن و پەروەردە دەبوو بە تورکی بێت و هەر کەسێکیش بە پێچەوانەی ئەو بڕیارە هەڵسوکەوتی بکردایە سزا دەدرا. هەوڵی دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو کە زمانی تورکی وەک زمانێکی شارستانی و پیرۆز و زمانی کوردی وەک زمانێکی دواکەوتوو نیشان بدات! هەروەها منداڵانی کورد لە زمانی دایک دوور بخرێنەوە.
ئەوەی کە لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا پەیوەندیی بە زمانی کوردییەوە هەبووە ئەمە بووە کە:
- بەکارهێنانی زمانی کوردی ڕێگەپێنەدراو بووە.
- زمانی کوردی و ئەوەی کە پەیوەندیی بە زمانی کوردییەوە هەبووە، بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرکوت کراوە.
- فێرگەی کوردی داخراوە.
- مۆسیقا و شانۆی کوردی قەدەغە کراوە.
- لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا لە دیدی دەوڵەتی تورکیا دەبێت ناونانی کوردی لە منداڵان قەدەغە بکرێت؛
- میراتی کولتووریی کوردەکان لەناو ببرێت.
- ناوی گوند و شارە کوردنشینەکان بگۆڕدرێن بۆ تورکی.
- باسی ناسنامە و کولتووری کوردی نەمێنێت.

لە دەستووری ساڵی ١٩٨٢ی تورکیا هاتووە: زمانی دەوڵەت تورکییە". هیچ کەسێک ناتوانێت بیروڕای خۆی بە زمانێکی قەدەغەکراو دەر ببڕێت یان بڵاوی بکاتەوە.  "جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی دایکیی هاووڵاتیانی تورک لە دامەزراوەکانی فێرکردن و فێربووندا ڕێگەپێدراو نییە".
ئامانجی دەوڵەتی تورکیا هەتاکوو ئێستا ئەمە بووە:
یەک زمان، یەک نەتەوه‌، یەک دەوڵەت و یەک ئاڵا.
بۆیە ڕێگە بە خوێندنی زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی نادات و ئەمە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتەکەی دەزانێت و هێندە لەم بارەیەوە بەتوندی دژی کوردەکان وەستاوە و هەڵوێستی توندی هەبووە کە تا ئێستاش بەردەوامە و دەوڵەتی تورکیا دژی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردییە.

لە پەرلەمانی تورکیا کاتێک پەرلەمانتاران بە کوردی قسە دەکەن، لە پرۆتۆکۆلی پەرلەماندا بە (X) تۆمار دەکرێت، بەو پێیەی تورکیا بەفەرمی، دان بە بوونی زمانی کوردی نانێت.
دەوڵەتی تورکیا ئینکاری ئەو ناوانەی کورد دەکات کە پیتەکانی (x و w و q)ی تێدایە چونکە ئەو پیتانە لە ئەلفبێی کوردیدا هەن و لە ئەلفبێی تورکیدا نییەن. هەر بۆیە کورد بەهۆی قسەکردن بە زمانی زگماکی لە شەقام یان گۆرانیوتن لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دەکوژرێت و ناوی کوردیی شوێنەکان و خەڵک کراون بە تورکی.
لەم پرۆسەیەدا و لە خەبات دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەزاران گەنجی کورد کوژراون، سیاسەتمەدارانی کورد زیندانی کراون و کۆمەڵگای کوردی تووشی زۆرداری و ناخۆشی بوونەتەوە؛ کەچی زمانی کوردی دوای سەد ساڵ هێشتا زیندووە. سەرەڕای هەموو هەوڵێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ سڕینەوەی کورد و زمانی کوردی، بەختەوەرانە زمانی کوردی گەشە دەکات.
لە سایەی ئینتەرنێتدا - تورکیا هەرگیز لە کوشتنی کورد سەرکەوتوو نابێت. لە ئەوەی کە ٢٠ میلیۆن کورد لە ئێران و عێراق و سوریا دەژین، گەرەنتیی بوونی زمانی کوردییە و زمانەکە لە هەموو کاتێک زیندووترە.
کورد نیشانی داوە کە دەسەڵاتی ستەمکار و داپڵۆسێنەر، هەرگیز دوا قسەیان دەست ناکەوێت.
Forwarded from لکێنەر بات
هەر بەم بۆنەیەوە و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە زمانی کوردی لە تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی مارس لە کتێبخانەی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم، سمینارێک ڕێک خرا. ئەم سمینارە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی سویدی-کورد، بەڕێز کوردۆ باکسی بە هاوکاریی فیدراسیۆنی نەتەوەییی کورد و یەکێتیی ژنانی کوردستان بەڕێوە چوو. لەم سمینارەدا کۆمەڵێک نووسەر و نوێنەرانی (PEN)ی سویدی و هەندێ ڕێکخراوی تر وتاریان پێشکەش کرد و پەیامی ناوەندی نووسەرانی سویدیش خوێنرایەوە. هەندێک لەو وتاربێژانە بریتی بوون لە:
پاتریک هادنیوس (Patrik Hadenius) زمانزان و بڵاوکەرەوە
مارتین کاونیتز (Martin Kaunitz) چاپکەر
ئەلیزابێس لۆفگرێن (Elisabeth Löfgren) سەرۆکی لیژنەی نووسەرانی زیندانیکراو. (PEN)ی سویدی
کەماڵ گۆرگو (Kemal Görgü) ئەکتەری سویدی-کورد
سەیران دوران (Seyran Duran) سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان
بەرزان کۆچکایا (Berzan Koçkaya) سەرۆکی فیدراسیۆنی نەتەوەییی کورد
ڤیلدان تانریکولو (Vildan Tanrikulu) وەرگێڕی فەرهەنگی سویدی-کوردی
سەرکان بیروسک (Serkan Birûsk) نووسەر و نوێنەری (PEN)ی کوردی لە وڵاتی سوید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر مەودام هەبا بۆ ژینی دووبارەم لە دنیا
لەوەی کردوومە تا ئەوڕۆکە وازم نەدێنا

لە پێناو نیشتمانم سەت ئەوەندەی جاری جاران
دەچوومە سەنگەری کوردایەتی بۆ کۆڕی یاران

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی مارس، ڕێوڕەسمی ناشتن و دوایین ماڵاوایی لە شاعیری گەلەکەمان کاک پۆڵا نانوازادە لە گۆڕستانی
Heliga korsets kapell i Skogskyrkogården
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوە چوو.

کاک پۆڵا، ڕۆڵەی گەلەکەی و پێشمەرگەی خاک و نیشتمان و دڵسۆزی نەتەوەکەی و شاعیر و نووسەری پێنووسڕەنگینی دەرد و مەینەتی میللەتەکەی بوو.
ڕۆحی شاد و ناو و یادی هەرمان بێت. 🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟩کۆڕی وشەی کوردی:
@koriwiseykurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرکاریی ڕێزمانی کوردی:
@FerkariyRezmaniKurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی زمانی کوردی:
@zimanekemkurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێزمانی کوردی:
@Fergyrezmanikurdi63
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی:
@renusisaratayi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@wiseykurdi1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@KurdiSoraniWord
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پرسبڕکێ:
@pirsbirke
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پاشەکەوتی وانەکان:
@pasekewtiwane
🟥 کۆبەرهەمی زانای زانستی زمان؛ پ. د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف:

🟡 ١. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی یەکەم (ناو)

https://drive.google.com/file/d/1JH6Trx_NtY5nEWW-gEK5dUH5_PqpWF6a/view?usp=sharing

🟡 ٢. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی دووەم (جێناو)

https://drive.google.com/file/d/1COIeMQJY6JHGzOPRk7AtDDolkNHEN26w/view?usp=sharing

🟡 ٣. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی سێیەم (ئاوەڵناو)

https://drive.google.com/file/d/1UHfQibdBrdMyz80IbJno1wgZxirDCoP0/view?usp=sharing

🟡 ٤. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی چوارەم (ژمارەو ئاوەڵکردار)

https://drive.google.com/file/d/1HyzcT7ewj5k4O3lY0szigxzeApkEAYmA/view?usp=sharing

🟡 ٥. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی پێنجەم (کردار)

https://drive.google.com/file/d/1E3sJXDr5DYKjHD-uH2e_9Yuj0cLWB4cu/view?usp=sharing

🟡 ٦. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی یەکەم)

https://drive.google.com/file/d/1SjB3n_rRu1wU5DmZw4R7oOle0qh9s3R-/view?usp=sharing

🟡 ٧. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی دووەم)

https://drive.google.com/file/d/1eHCMQpdWGND_t7PDdMtvbCyTORhVUyfb/view?usp=sharing

===================
🕊
@KurdiSoraniWord
Audio
Yadgar Music - 0910 442 8835
نووسین و خوێندنەوە:
مامۆستا #پۆڵا_نانەوازادە
ستۆکهۆڵم: ٢٠١٨/٠٢/٠٨
_______________________
فێرگەی زمانی کوردی
بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانان و بڕواداران و بەتایبەت لە خەڵکی کوردستان دەکەین.

هیواخوازین مانگی ڕەمەزان پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک و ببێتە مایەی خەیر و خۆشی بۆ گەلەكەمان و پاڵنەرێک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو کێشانەی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووەتەوە.

هیوادارین خوای دلۆڤان، لە مانگی ڕەمەزاندا، نزا و ڕۆژووی هەموو لایەک قەبووڵ بکات و ئەم مانگە، ببێتە مایەی خەیر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان.
هیوامان وایە هەردەم لە خۆشیدا بن.

هاتنی مانگی ڕەمەزان، پیرۆز بێت و كوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت. 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻
@renusisaratayi
🟧 بە ئەوەندە = بەوەندە
🟧 لە ئەوەندە = لەوەندە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 (بە) و (لە)، لە بنەڕەتدا پێشبەندن.
هەندێ جار پێشبەندی [بە] و پێشبەندی [له]، لەگەڵ وشەی دوای خۆیاندا تێکەڵ دەبن و ئەرکی وشەسازی بەجێ دەهێنن؛ بۆ نموونە:
🔴 بە + ئەوەندە = بەوەندە
🔴 لە + ئەوەندە = لەوەندە
(بەوەندە) و (لەوەندە) کورتکراوەی
[بە ئەوەندە] و [لە ئەوەندە]ن.
هەر بەو جۆرەی کە دەبینن لەم دۆخانەدا [ئە] یان [ـە ئـ] تووشی سڕینەوە دەبن.

ئەمانە گرێی بەندن، لە بەکارهێنان لەنێو ڕستەدا، ڕۆڵیان دەگۆڕێت.
🟣 (ئەوەندە)، 👉 بڕیی شتێک نیشان دەدات، واتە:
ئەگەر دیارخەر بێت، هاوەڵناوە.
ئەگەر تەواوکەر بێت، دەبێتە هاوەڵکاری چەندی.

🔸لەم نموونانەدا، "ئەوەندە" دیارخەر و هاوەڵناوە:
🔴 لەوەندەی زەوییەکە، خانوو دروست بکە.
🔴 بەوەندە پارە، شت دەکڕیت.

🔹 لەم نموونانەدا هاوەڵکاری چەندییە:
🟡 سێ تەن هەنارم بەوەندە فرۆشت.
🟡 لەگەڵ هاوڕێیان بەوەندە ڕازین.
====================
🔲 شایانی باسە پێشبەندی (بە) و (لە لەگەڵ زۆر وشەی تر تێکەڵ دەبن؛ بۆ نموونە:
به + ئەم = بەم
بە + ئەو = بەو
بە + ئەوێ = بەوێ

لە + ئەم = لەم
لە + ئەو = لەو
لە + ئێره = لێرە
لە + ئەوێ = لەوێ
لە + ئەوێوە = لەوێوە
لە + ئەوێڕا = لەوێڕا
لە + ئەمڕۆ = لەمڕۆ
لە + ئەو دیو = لەو دیو
لە + ئەمشەوڕا = لەمشەوڕا
و هتد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورد کۆنترین نەتەوەیە؛ ڕۆژێک دێت ئەوە دەسەلمێنرێت.

زمانی کوردی، شکۆی کوردە.

سپاس بۆ پەڕەی مامۆستای زمانی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🌼☀️🌼 نەورۆز هێمای بووژانەوەیە،

هێمای هەستانەوە و ژیانەوەیە،

نەورۆز ئاسۆیەکی پڕ لە هیوا و حەز و وزەیە،

نەورۆزی کوردەواری ،لێواولێوە لە جوانی و ئەوین و خۆشەویستی ...


🔹 مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری

🔹 وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

🔹 هاوڕێیانی ئازیزی کۆڕی فێرگەی زمانی کوردی،

بە بۆنەی هاتنی جێژنی سەری ساڵ، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتی هاتنی ڕۆژانێکی پڕ لە دڵخۆشی و بەختەوەری بۆ خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان دەخوازین و  هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و دەستپێکی ژیانێکی ئازاد و سەربەستیی گەلی کورد و ئەوەی حەز و ئاواتتانە بێتە دی،  هیوادارین بڵێسەی ئاگری نەورۆز چاوی دوژمنان کوێر بکات،
ئێمەش لە گەشەکردن و پەرەپێدان بە زمان و خزمەت بە نەتەوەمان بەردەوام بین.


سپاسی بێبڕانەوە بۆ بوونتان و هیوادارین هەرمان بن و لەگەڵمان بمێنن

لە لایەن بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی🌼☀️🌼
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت. 🌹🔥
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سۆران حەمەڕەش:
لە جیهاندا، یەکەم نەتەوە کە نەورۆزی کردووە بە جەژن، کورد بووە؛ فارس ناوی نەبووە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi