Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند پاداشتێکی پەروەردگار بۆ بەندە صاڵحەکانی:
بەرەو ئەم پاداشتە هەمیشەییانە هەوڵبدەن نەک دنیای کورت و خێرا و کاتی..
3
( ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلۡمِيثَٰقَ ) الرَّعْد : ١٧٢٧

ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه‌....

تەفسیری ئاسان
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شيخ ابو بكر الشاطري

#قران_كريم #ابو_بكر_الشاطري
3
( يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ) فَاطِر : ٣٦٦٥


ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه‌) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌يتان نه‌تانخه‌ڵەتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
1
2
1
ئەبو سەلەمە دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە شەو هەستابایەوە، نوێژەکانی بە چی دەست پێ دەکرد؟ گوتی: کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ هەڵدەستایەوە لە شەودا، لە دەستپێکی نوێژدا دەیفەرموو: «ئەی پەروەردگاری جیبریل و میکائیل و ئیسڕافیل، بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، زانا بە شاراوە و دیارەکان، تۆی دادوەریی ڕاستەقینە دەکەیت لە نێوان بەندەکانت لەوەی کە تێیدا جیاوازن، ڕێنمووییم بکە لەوەی کە خەڵکی جیاوازییان بۆ دروست بووە لە ناسینی ڕاستی بە ڕێپێدانی خۆت، هەر تۆی لەسەر ڕێگای ڕاستی».

گەوهەرەکانی سونەنی تیرمزی: 703
2🥰2💔1😭1
[رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا]

ئەی پەروەردگار ئەمجارە لە ئاگری دۆزەخ دەرمان بكە
[فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107)]

ئەگەر جارێكی تر گەڕاینەوە بۆ كوفرو خراپەكاری ئەوا ئێمە بەڕاستی ستەمكارین .



[قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)]

خوای گەورە ئەفەرمووێ: بێدەنگ بن تیایداو هیچ قسە مەكەن چونكە وەڵامتان نادرێتەوە.



* پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت:

(دۆزەخییەكان بانگى مالیكى دەرگاوانى دۆزەخ دەكەن، چل ساڵ وەڵامیان ناداتەوە پاشان وەڵامیان دەداتەوەو پێیان دەڵێت دەرچوونتان نییەو بۆ هەمیشەیى دەمێننەوە) .
3💔1😭1
خەببای كوڕی ئەڕه‌ت خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: لە كاتێكدا پێغەمبەر ﷺ لە سێبەری كەعبەدا لەسەر عاباكەی خۆی شانی دادابوو، سکاڵامان برد بۆ لای و گوتمان: بۆ داوای سەركەوتنمان بۆ ناكەیت؟ بۆ لە خوا ناپاڕێیتەوە بۆمان؟ ئەویش فەرمووی: «دڵنیابن لە گەلانی پێش ئێوەدا پیاوی (خواناس) دەهێنرا لە زەویدا چاڵی بۆ هەڵدەكەنرا و دەخرایە نێویەوە، ئینجا مشار دەهێنرا و لەسەر سەری دادەنرا و دەكرا بە دوو لەتەوە، هه‌روه‌ها (خواناسی وا هەبوو) بە شانەی ئاسن داهێنراوە و گۆشت و ئێسكی لەیەك جیا كراوەتەوە، بەڵام ئەوە لە ئایینەكەی وەرینەگێڕاوە، سوێند بە خوا ئەم ئایینی ئیسلامە تەواو و كامڵ دەبێت، هەتا سوار لە صەنعائه‌وە دەڕوات بۆ حەزڕەمەوت لە خوا نەبێت لە كەس ناترسێت، یان گورگ بنێتە ڕانەكەی، بەڵام ئێوە پەلە دەكەن».
3💔1
** پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) دەر بارەی ئەو کەسەی کە ئەم ویردە دەخوێنێت فەرموویەتی: « ئەگەر بمرێت لەسەر فیطرەتی ئیسلامەتی دەمرێت»



* ئەگەر چویتە سەر جێگای خەوتن ئەوە دەستنوێژێک بگرە وەکو دەستنوێژی نوێژ و پاشان لەسەر لای ڕاست ڕابکشێ و بڵێ:......

اللَّهُمَّ * أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ, وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ, وَوَجَّهْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ, وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ, رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ, لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلا إِلَيْكَ, آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ ** .

واتە: (خودایە خۆمم تەسلیمی تۆ کرد و کار و بارم بۆ لای تۆ گەڕاندەوە و ڕوم کردە تۆ و پشتم بەتۆ بەست، ئومێدەوار و خۆشحاڵم بە پاداشتەکانت و دەشترسم لە سزاکانت، ھیچ حەشارگەیەک نییە تا خۆم پەنا بدەم و ھیچ ڕزگاربوونێکیش نییە لە سزاکانت، جگە لەوە نەبێت، کە بگەڕێمەوە بۆ لای تۆ، باوەڕم ھێناوە بە پەرتووکەکەت (قورئان) ئەوەی، کە وا دات بەزاندۆتە خوارەوە، ھەروەھا باوەڕیشم ھێناوە بە پێغەمبەرەکەت (موحەممەد (صلی الله علیە وسلم)) ئەوەی کەوا ناردووتە بۆلای خەڵکی) .
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🫀🩺..Quran
3💔1