ئەم دوو نیگارە لە دەستنووسێک هاتووە کە لە ئەرشیفی شاری تۆکیۆی ژاپۆن پارێزراوە. نووسەرەکەی کوردە بە ناوی (جمال الدين أبو عمر محمود بن محمد بن علي الكردي القادري الشيخاني الشافعي)
ئەمجۆرە نیگارانە ئەگەرچی سادەن بەڵام بەشێکن لە مێژووی هونەری نیگارکێشانی کوردی.
Rizgar_Jabari
#پەڕەی_جودی

❤7
زنجیرەی بابەتی {ئاشنای سوڵتان سەڵاحەدین بە} بەردەوام دەبێت..
ئەو کارەی بە چوار ئیمپڕاتۆرییەت و چەندین دەوڵەتی ئیسلامی نەکرا، پێشەوا سەڵاحەدین کاتێک وەزیرێکی سادەبوو لە میسر کردی.
دواجار لەساڵی1168شێرکۆی مامی پێشەوا سەڵاحەدین بەیەکجاری قاهیرە لە خاکی میسر دەگرێت و دەبێتە فەرماندەی یەکەمی سوپا لەوشارە. لەم شەڕەیشدا دووبارە پێشەوا سەڵاحەدین یاوەری مامی دەبێت. دوای ساڵک واتە لە ساڵی 1169 شێرکۆ کۆچی دوای دەکات و لەدوای ئەو پێشەوا سەڵاحەدین دەکرێت بە وەزیری قاهیرە.
هەر لەو ساڵەدا پێشەوا سەڵاحەدین توانی کودەتای سوودانییەکان لە قاهیرە و گەماڕۆی فڕەنکەکان و بێزەنتییەکان بۆسەر باکوری میسر تێک بشکێنێت. لە ساڵی دواترش( 1170) ئەیوبی باوکی لەشامەوە دێت بۆ میسر بۆ هاوکاریکردنی پێشەوا سەڵاحەدین و پێکەوە لەو ساڵەدا غەززە لە دەستی فڕەنکەکان ئازاد دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدابوو کە عەباسییەکان ، زەنگییەکان، سەلجوقییەکان، موحدیینەکان، فاتمییەکان و...هتد، چەندین دەسەڵاتی گەورەی ئیسلامی ناوچەکەبوون و ئەوکارەیان پێنەدەکرا کە پێشەوا سەڵاحەدینی وەزیر بەهێزێکی کەمەوە کردی
نووسینی: گۆران ماد
#پەڕەی_جودی #ئاشنای_سوڵتان_سەڵاحەدین_بە #سەڵاحەدینی_ئەیوبی

❤4🥰1
(کەمالەدین یونس هەولێری).
ئەبوو فەتح موسای، کوڕی ئەبوو فەضل یونسی، کوڕی موحەممەدی، کوڕی مەنعەی، کوڕی مالیکی، کوڕی موحەممەدی هەولێری. لە ڕۆژی (پێنج شەممە) لە مانگی (سەفەر)ی ساڵی (٥٥١ک--١١٥٦ز) لە شاری (موصڵ) لە دایکبووە، لە هەموو زانستەکان و فەرهەنگ و ڕۆشنبیری سەردەمی خۆی زۆر زانا و قسەزان بووە، یەکێکە لە زانا گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، لە زانستی (بیرکاری)دا زۆر بلیمەت بووە، زانای گەورەی کورد و ئیسلام (ئیبنو خەلەکان) لە کتێبی (وفاء العینین و الأنباء أبناء الزمان)دا دەربارەی (ئیبنو یونس) دەڵێت:- زانای (مەزهەبی شافیعی)یە و لە ساڵی (٦٣٦ک) لە شاری (موصڵ) چاوم بەم زانا گەورە کەوتووەو زۆر جار ئەچومە لای چونکە لەگەڵ باوکم زۆر هاوڕێ بووە، بەداخەوە چونکە بەرەو (شام) ئەڕۆیشتم نەمتوانی زانستی لەلا فێربم، ئەڵێن (ئیبنو یونس) (٢٤) بیست و چوار زانستی زانیووە بۆیە بەتاقانەی ڕۆژگار و سەردەمی خۆی ناودارە، شارەزاییەکی زۆر چاکی هەبووە لە زانستەکانی (الحدیث و اصول الدین و اصول الفقە و زانستی کەلام)، هەندێک لە شوێنکەوتووانی (مەزهەبی حەنەفی) کتێبی (جامع الکبیر) یان لەلای (ئیبنو یونس) خوێندووەو، جوان بۆی شیکردونەتەوەو و ڕەخنەشی لەو کتێبە گرتووە، کاتێک کتێبەکانی (فەخرەدینی ڕازی) گەیشتنە شاری (موصڵ) بێجگە لە (ئیبنو یونس) هیچ کەسێک لە زاناکانی (موصڵ) زاراوەکانی ئەو کتێببانەیان نەدەزانی، وە هەروەها کتێبی (ارشادی عمیدی)ش، وە زانستەکانی (نەحو و صەرف)ی وتوەتەوە، کتێبەکانی (سیبەوەیهی و ئەبوو عەلی فارسی و زەمەخشەری) دەوتەوە، لە زانستی (تەفسیر و فەرموودە و علم الرجال)دا دەستێکی باڵای هەبووە، (مێژوو و شیعر)ی زۆری لەبەربووە.
خوێندن و مامۆستاکانی وانەوتنەوەی:-
کەمالەدین هەولێری، لەلای چەندین زانای گەورەی سەردەمی خۆی خوێندوویەتی، سەرەتا لە شاری (موصڵ) لەلای باوکی (ئەبوو فەضل یونس) زانستی (الفقە) خووێندوە، پاشان ڕۆیشتووە بۆ شاری (بەغداد) لە قوتابخانەی (نیزامییە)دا زانستەکانی تری لە (فەلسەفە و کەلام و ئەقڵی و نەقڵی) یەکان تەواوکردووە لەوێ بە (ئیبنو یونس) ناوی دەرکردووە، وە زانستی خیلاف و ئوصول و وێژەی لە قوتابخانەی (نیزامییە) لەلای (کەمال ئەبوو بەرەکات عبدالڕەحمان موحەممەد ئەنباری، ئەبووبەکر یەحیا کوڕی سەعدون قوڕتوبی) خوێندووە، لەلای (شەڕەفەدین موزەفەری کوڕی موحەممەدی کوڕی موزەفەری توسی) خوێندوویەتی، وە لەلای (سەیید موحەممەد کوڕی هەیبەتوڵڵای کوڕی عەبدوڵڵای سەڵماسی) خوێندوویەتی پێداچوونەوەی بە زانستەکاندا کردووە، لە پاشان ڕۆیشتووە بۆ شاری (موصڵ) لە قوتابخانەی (کەمالییە، یان کەمالەدین شارەزووری) خەریکی وانەوتنەوە بووە.
فەقێ و قوتابییەکانی:-
کەمالەدین هەولێری، لە دوای تەواوکردنی خوێندن ڕۆیشتووە بۆ شاری (موصڵ) لە مزگەوتی (ئەمیر زەینەدین) لە دوای وەفاتی باوکی وانەی وتوەتەوە لەو مزگەوتەدا، وە ئەو مزگەوتە قوتابخانەکەی ناسراوە بە (کەمالییە، یان کەمالەدین شارەزووری)، هەر لەو قوتابخانەیەدا زانستەکانی (المنطق و حیکمەت و تەبیعییات و ئیلاهییات و پزیشکی و هەیئەت و حیساب و ئەندازیاری و موسیقا و جەبرو المقابلە) دەوتەوە، وە هەروەها مەسیحی و جولەکەش کتێبی (ئینجیل و تەوڕات) یان لەلای ئەو دەخوێند و بڕوایان بە زانستی (ئیبنو یونس) هەبووە، لە هەموو زانستەکانی ڕۆژگار و سەردەمی خۆی زۆر شارەزا بووە، لە کاتی وانەوتنەوەدا کتێبی بەکار نەهێناوە، فەقێ و قوتابییەکان مەتنی کتێبەکەیان بۆ خوێندۆتەوە ئەویش بۆی شیکردونەتەوەو تێگەیاندون. کەمالەدین هەولێری، زۆر قوتابی لەلای خوێندوویانە بەهرەمەند بوون یان پێگەیشتوون، لە نموونەی:- (نوصەیرەدین ئەبوو جەعفەر موحەممەدی کوڕی موحەممەدی توسی، شەمسسەدین ئەبوو عەبباس ئەحمەدی کوڕی شەهابەدین موحەممەد ناسراو بە ئیبنو خەلەکان).
(ئیبنو خەلەکان) دەڵێت:- لە ساڵی (٦٢٥ک) ڕۆژێک (شێخ ئەثیرەدین میفضەل کوڕی عومەری کوڕی میفضەل ئەبهەری) کە دانراوی زۆری هەبووە، لە شاری (موصل)ەوە هات بۆ لای ئێمە بۆ شاری (هەولێر) لە (دار الحدیث) دانیشت، منیش چوومە خزمەتی بۆ خوێندنی زانستی (خیلاف)، ڕۆژێکیان ژمارەیەک لە زانایان و فوقەهای شاری (بەغداد) هاتن بۆ لای (شێخ ئەثیرەدین میفضەل) کە بەڕاستی زۆر زانا بوو، دەستکرا بە قسە و لێکۆڵینەوەی زانستی لە کاتی وتووێژدا یادی (عەللامە کەمالەدین ئیبنو یونس) کرا، زانای ناودار و بەناوبانگ (شێخ ئەثیرەدین میفضەل) فەرمووی:- کاتێ (عەللامە کەمالەدین ئیبنو یونس) چووە (حەج) و لەوێوە هاتە شاری (بەغداد) من لەوێ بووم؟ ئەتوانم بڵێم:- زاناتر لە ئیمامی (ئەبوو حامیدی غەزالی) نەهاتۆتە شاری (بەغداد)، بەڵام (عەللامە ئیبنو یونس) زۆر لە (ئیمامی غەزالی) زاناتر بیرتیژ ترو بڵندتر بووە.
(عیماد ئەبوو عەلی عومەر صەنهاجی) لە وەصفی (ئیبنو یونس)دا دەڵێت:-
کمـالُ کمـالَ الدیـن لِلعِلْـمِ و العُـلا
فهیَهاتَ ساع فی مساعیک یطمع!

❤4
اذا اجتمع النّظارُ فـی کـلّ موطـن
فغایـةُ کُـلِّ أَنْ یَتَّقُـوا و یستَمِعــوا
فلاَ تحْسَبُوهم مِـنْ عِنادِ تَطَیْلَسُـوا
ولکــنَّ حـیــاءٌ و اعترافــاً تَقْنَعُــوا
تَجَــرُّ الموصـلُ الادیــال فخـــراً
عـلـی کُـلّ الـمـنــازِلِ وَالـرُســوم
بـدجـلَــة والـکـمــالُ هـمــا شـفــاءُ
لَـهـیــمْ أَو لَـذی فَـهْــمٌ سَـقِـیــمٌ
فــذا بـحـرٌ تَـدَفَّــقَ، وَهَــوَ عَــذّبْ
وذا بـحـرٌ ولـکــنَّ مِــنْ عُـلُــومِ!
کتێب و بەرهەمەکانی:-
کەمالەدین هەولێری، خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەو نایەبە، لە نموونەی:-
١- شرح کتاب التنبیە في الفقە، (٢) بەرگ.
٢- کتاب في الأصول.
٣- عیون المنطق.
٤- لغز في الحکمة.
٥- مفردات ألفاظ القانون.
٦- الأسرار السلطانیة.
٧- رسالة في المخروطات.
٨- واختصر (الإحياء) للغزالي، (ئەم کتێبەی دوو جار کورتی کردۆتەوە، بەشێوازی بچووک و گەورە).
کۆچی داویی:-
لە (١٤) چواردەی مانگی (شەعبان)ی ساڵی (٦٣٩ک--١٢٤٢ز) لە شاری (موصڵ) وەفاتی کردووە، لە گۆڕستانی (باب العراق) بەخاک سپێدراوە.
سەرچاوەکان:-
١- علماؤنا في خدمة العلم والدین، تألیف:- عبدالکریم محمد المدرس، چاپی یەکەم، دار الحریة، ١٩٨٣ز.
٢- وفاء العینین و الأنباء أبناء الزمان، بەرگی دووەم، تألیف:- أبو العباس شمس الدین أحمد بن شهاب الدین محمد الخلکان الأربیلی.
٣- سیر أعلام النبلاء، جزء ٤٣، تألیف:- شمس الدین محمد بن أحمد بن عثمان الذهبي، مؤسسة الرسالة، ١٩٨٢ز.
٤- الأعلام، تألیف:- خیرالدین محمود الزرکلی الدمشقی، چاپی پانزەیەم، العلم للملایین، ٢٠٠٢ز.
٥- تراجم عبر التاریخ.
٦- ژیناوەری زانایانی کورد لە جیهانی ئیسلامەتی یا گەنجینەی فەرهەنگ و زانست، نووسینی:- موحەممەد صاڵح ئیبڕاهیمی موحەممەدی (شەپۆل)، چاپی یەکەم.
نووسینی:- صوبحی ئیسماعیل.
#پەڕەی_جودی #کەسایەتیی_کورد

❤5
(هەرگیز هاوشێوەی شاری ئامەدم نەبینیوە لەسەر ڕووی زەوی، وە نەم بیستووە کەسیش هاوشێوەی بینیبێت)
ناسر خەسرەو(1004ز.......1088ز) گەڕیدە و هۆزانڤانی بەناوبانگی فارس لەسەردەمی دەوڵەتی دۆستەکی و فەرمانڕەوایەتی نەسڕدولەی کوڕی مەڕوان(1011ز....1061ز) سەردانی شاری ئامەدی کردووە لەپەرتووکە بەناوبانگەیدا (سەفەرنامە)بەم شێویە پەسنی شاری ئامەد دەکات.
(میر و فەرمانڕەوای شارەکە نەسردولەی کوڕی مەڕوانە. چەندین شار و قەڵام لەسەرانسەری دونیادا بینیوە لەوڵاتی عەرەب و عەجەم(فارس) و هیند و تورک. بەڵام هەرگیز هاوشێوەی شاری ئامەدم نەبینیوە لەسەر ڕووی زەوی، وە نەم بیستووە کەسیش هاوشێوەی بینیبێت)
سەرنجێک: لەسەردەمی نەسڕدولە شاری ئامەد نەک ناوەندێکی سەرەکی جیهانی ئیسلام. بەڵکو جیهانیش بووە.نەسڕدولە زانا و داناکانی بانگهێشت دەکرد و پارە و بەخشیشی پێدەدەدان هەتا کتێبی لەبوارەکانی زانستی پزیشکی و گەردوونناسی و ڕووکناسی و بوارەکانی تری بۆ بنووسن.
ب١ل٤٣
#پەڕەی_جودی #ئامەد #دەوڵەتی_مەڕوانی

زمانی کوردی و دوو قسە:
باوان هێشتا منداڵیان فێری کوردی نەبووە تەققەی ئەوەیانە دەی ڕۆڵە بڵێ:(پینک، بڵاک، بای...هتد) ئێ دە لێی گەڕێ با چوار وشەی کوردی فێربێ، جاران منداڵان دەنێردرایە گوند تا وشەی ڕەسەن فێربێ، ئێستاش.....
لە هەموو دەردان گرانتر ئەو کەچە قوتابخانە ئەهلیانەن، زمانی ئینگلیزیان لە زارۆک و تازەلاوان کردۆتە خودا، هەر ئینگلیزی و ئینگلیزی، نەمدی گەنجێ فێری کوردیەکی پاراو بکرێ و بتوانی چوار وشەی ڕەسەنی کوردی ڕیزبکا، هەرگا وشەیەکی لێ ئاڵقا پەنا دەباتە بەر ئینگلیزی و کۆڵێ وشەی ئینگلیزی لە هەمبانەی مێشکی دەردێنێ: (های، بای، ئۆپن مایندم، واو، تێست)... جا بۆ زانیایتان زمانی بێگانە کە هات بە تەنها نایەت کلتورەکەش ڕەگەڵ خۆی دەخات...
ئەوجا وەرە سەیری ڕاگەیاندنت بکە بە وشەی ئینگلیزی چلۆن مێشکیان کاس وڕ کردوین (نیوزڕوم، زومی بکە، بۆکس نیوز و....هتد).
لەوانە پیستر شێوازی شارسازی حکومەتە، سەیربکەن چلۆن وشەکانی (گڵۆباڵستی، فاملی مۆڵ، ڕەشۆمۆڵ، ماکەرستی، گوتێرن، چاڤی لاند و ماجیلاند و ....هتد) وەک بڵێی وشەی کوردی وەچنگ نەکەون و ناچاری سواڵ و سەدەقە بین لە ئینگلیزی..
زمانی کوردی لەگەڵ دامەزرانی کۆڕی زانیاری کورد لە ساڵی ١٩٧٥ تا ساڵی ٢٠١٠ گەشەی باشی بەخۆوە بینی، بەڵام چەند تڕکە وەزیر و فەریکە شالیارێ زمانی ئینگلیزیان لێ کردین بە بت و ناوە ناوە دەبێ کڕنوشانی بۆ بەرین...
بۆ زانیاریتان زمانی کوردی گەلێ دۆڵەمەندە و لە فارسی و تورکیش دۆڵەمەندترە، بەس هەڵگرانی هیچ و خۆ پێ کەمن، زمانێکە خاوەنی (٩٧٩٠٩٠) وشەیە...
هیوادارم سنورێ دابنرێ بۆ ئەو قوتابخانە ئەهلیانە و چیدی مێشکی گەنجان تەژی نەکەن بە ئینگلیزی بە جۆرێ کە کوردیان لە بیر بەرنەوە، دەبوایە منداڵ لە ڕەوزە و هەتا پێنجی بنەڕەتیش جگە لە کوردیەکی پاراو بە هیچ زمانێ ئاشنا نەکرێ، وەلێ ئێستا هەر لەڕەوزەوە بە ئینگلیزی و بۆ ئینگلیزی وەباریان دێنن...
ن. ئارام محمد تۆفیق

❤3👍3🔥3
ئایا دەزانیت، کە بەکارهێنانی ناوی ((کوردستان)) لەوە کۆنترە، کە لە لێکۆڵینەوە هاوچەرخەکاندا باوە
سەرچاوە ئەرمەنییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن کە زاراوەکە، لە سەرەتایەکی زووی سەدەی یازدە بەکارهاتووە. واتا سەدەیەک زووتر لەوەی، کە لە سەرچاوە هاوچەرخەکاندا ئاماژەی پێدەکرێت.
لە دەقێکی ئەرمەنیی، کە دەگەڕێتەوە ساڵی ( 1062- 1063)ی زاینیی هاتووە، کە ئەندامانی تیرەی یەهنۆکی ئەرمەنیی، پەلاماری ناوچەیەکیان داوە، کە بە کوردستان ناوی هاتووە و ناوچەکەش هەمان ((Emid، ئەمید) بووە، کە دەکاتە (ئامەد\دیاربەکر)ی ئێستا. ئەوان لەو پەلامارەدا. ڕانەمەڕێکی زۆریان ڕفاندووە، پێش ئەوەی سەرکردەیەکی کورد بە ناوی خالەت و سێ کوڕەکانی بەگژیان دابێنەوە و ڕاویان بنێن.
ئەو ناوە جوگرافییانەی کە لەو دەقەدا هاتوون، وەک Emid، ئەمید\ئامەد یان دیاربەکر، هەروەها Sewerak، سەوەراک، کە دەکاتە Siverek، سیڤەرەکی هاوچەرخ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەرمەنەکان، زاراوەی کوردستانیان بۆ ناوچەکانی نێوان ڕها\ئۆرفە و ئامەد\دیاربەکر بەکارهێناوە.
پێش ئەو مێژووە، دەقە نووسراوەکانو سەرچاوەکانی زووتر، لەجیاتی کوردستان، ناو و زاراوەی دیان بەکاردەهێنا، وەک: وڵاتی کوردان\ بلاد الکرد و چیاکانی کورد\ جبال الکرد.
لەبارەی ئەم زانیارییە، سەیری ئەم سەرچاوەیە بکە:-
Asatrian, G Prolegomena to the Study of the kurds.
تێبینی: بابەتەکە لەلایەن نیزال حاجی دەرویشەوە نووسراوە و من لە ماڵپەڕی هاوڕێی دێرینی سەردەمانی خوێندن لە ڕووسیا، کاک خالید هەمزەی خەڵکی سەرێ کانی\ ڕۆژئاڤا وەرمگرتووە
شاسوار هەرشەمی

👍2🔥2❤1
(مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی).
ناوی تەواوی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی، کوڕی مەولانا ئەبووبەکری موصەننیفی چۆڕی، کوڕی مامۆستا مەلا هیدایەتوڵڵای، کوڕی مامۆستا مەلا بیدایەتی، کوڕی مامۆستا مەلا یوسف جانی، کوڕی مامۆستا مەلا یەعقوب جانە. لە نەوەی زانا و عاریفی گەورەی کورد (سەیید پیرخضری شاهۆی)ە. لە ساڵی (٩٧٢ک-١٥٦٥ز) لە گوندی (چۆڕ)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. یەکێکە لە زانا و موفەسیرە گەورەکانی کورد، باپیرە گەورەی (مەلا یەعقوب جان) خەلیفەی شێخ زەکەریا مولەققەب بە کەماڵەدین بووە لە ساداتێ شازلیەی حەسەنی، ئەم زاتە ئافەرموێ موڕشیدم دۆعای بۆ کردووم کە تا ئاخری زەمان علیم لەناو ئەولاد و نەتەوەما دەوام بکا. بیلفعل تا ئێستا وابووە و ئومێد وایە لەمەودواش هەر وابێ...
وە باوکیشی (شیخ الإسلام مەولانا ئەبووبەکری موصەننیفی چۆڕی) یەکێک بووە لە زانا گەورەکانی سەردەمی خۆی، کە زیاتر لە (٤٠٠) چوار سەد کتێب و دانراوی نووسیوە.
وە براکانی ناویان (مەلا موحەممەدی چۆڕی، مەلا مەحموود جانی چۆڕی، مەلا یوسف جانی چۆڕی، مەلا عبدالغفاری چۆڕی، مەلا عەبباسی قازی).
وە خاوەنی سێ کوڕە بەناوەکانی (مەلا جامی چۆڕی، مەلا خضری چوارتایی، مەلا ئیبڕاهیمی چۆڕی).
مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵ دەفەرمووێت:- چەند دانراوی باش و پڕ بایەخی هەیە، بەڵام تەنیا باسی تەفسیری قورئانی پیرۆزی دەکات، کە تا سووڕەتی (النحل)ی کردووە لە سێ بەرگدا، ئیتر باسی دانراوی دیکەی (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی) نەکردووە، ئەوەندەش هەیە نووسویەتی:- بەتەمام کتێبێک لەسەر ئەم مامۆستا واتا مەلا ئەبووبەکری باوکی یان مەلا عەبدولکەریمی کوڕی بنووسم، بەڵام بەداخەوە مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵ فریای هیچیان نەکەوت تاوەکوو ژیانیان بنوسێت.
خوێندن و مامۆستاکانی وانەوتنەوەی:-
لە خزمەتی چەندین زانای گەورەی سەردەمی خۆی خوێندوویەتی، سەرەتا لە خزمەتی باوکیدا دەست دەکات بە خوێندن، پاشان ڕۆیشتووە بۆ خزمەتی (مامۆستا مەلا ئەحمەدی کوردی موجەلی) کتێبەکانی (إثبات الواجب) و (شرح حکمة العین) و (شرح مختصر المنتهی)ی ئیبنو الحاجب قاضی عضدالدین دەخوێنێت، وە ئەم (مامۆستا مەلا ئەحمەدی کوردی موجەلی) یە، قوتابی (مامۆستا مەلا حەبیب️️ اللّٰە، یە کە ناسراوە بە میرزا جانی شیرازی) بووە، ئەویش قوتابی (مامۆستا مەلا جەمالەدین مەحموودی شیرازی) بووە، ئەویش قوتابی (مامۆستا مەلا جەلالی دەوانی) بووە. کاتێک خوێندن تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە باوکی لە ژیاندا بووە. دوای دەچێتە شاری (مەدینەی درەوشاوە) ماوەیەک لەوێ دەژی.
(مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی) زۆر شوێن و ناوچە گەڕاوە، وە لە بەر پشێوی ناوچەی (مەریوان) و ستەمی سوپای قزڵباش ماوەیەک گوندی (چۆڕ)ی بەجێ هێشتووە و چووە بۆ (سابڵاخ) و لەوێوە چووە بۆ شاری (وان) و (باش قەڵا) و چەند ساڵێک لەوێ ژیاوە، ئینجا گەڕاوەتەوە بۆ شاری (مەریوان) و لە گوندی (چۆڕ) دانیشتووە، خەریکی دەرس وتنەوە بووە تا کۆچی دوایی کردووە.
فەقێ و قوتابییەکانی:-
مامۆستا زۆر فەقێی بەهرەمەندی هەبووە کە لە خزمەتیدا خوێندوویانە و پێ گەیشتوون یان ئیجازەیان لێ وەرگرتووە، لە نموونەی (١.شیخ الإسلام مامۆستا مەلا ئیبڕاهیمی شارانی، ٢.شێخ حەسەنی گڵەزەردەی کوڕی شێخ موحەممەدی نودێ، ٣.مەلا جامی چۆڕی، ٤.مەلا خضری چوارتایی، ٥.مەلا ئیبڕاهیمی چۆڕی،.....).
وە هەروەها مامۆستا مەلا ئیبڕاهیمی شارانی دەفەرمووێت:- ئیجازەی دانراوەکانی سەعدەدین تەفتازانی لە (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی) وەرگرتووە، کە بەم شێوازە دەفەرمووێت:-
(سمعت علی الأستاذ السید عبدالکریم بن السید أبي بکر بن السید هدایة️ اللّٰە الکورانی الحسینی، رحمة️ اللّٰە، طرفا من شرحە للعقائد النسفیة).
مامۆستای شارانی لە کتێبی (الامم لایقاظ الهمم) وای فەرمووە، کە لە ساڵی (١٠٨٧ک-١٦٧٧ز) دا نووسیویەتی.
بەرهەم و دانراوەکانی:-
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی، خاوەنی چەندین بەرهەمی نایاب و ناوازەیە، لە نموونەی بەرهەمەکانی:-
١- الواضح في التفسیر، یان تەفسیری قورئانی پیرۆز، ٣ بەرگ. (تا سووڕەتی النحل)ی کردووە.
٣- إنذار القرآن فی الموعظة.
٣- إنذار الإخوان.
٤- المواعظ (ئامۆژگاری).
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس دەفەرمووێت:- بیستومە کە ئەم (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی) یە، سەفەری شاری (وان)ی کردووە، هەر لەوێیش تەفسیرەکەی نوسیووە، دواتر گەڕاوەتەوە شاری (مەریوان).
کۆچی دوایی:-
مامۆستا لە ساڵی (١٠٥٠ک-١٦٤٠ز) دا کۆچی دوای کردووە، لە گوندی (چۆڕ) لە پاڵ باوکیدا بەخاک سپێدراوە.
#پەڕەی_جودی(مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی).
ناوی تەواوی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی چۆڕی، کوڕی مەولانا ئەبووبەکری موصەننیفی چۆڕی، کوڕی مامۆستا مەلا هیدایەتوڵڵای، کوڕی مامۆستا مەلا بیدایەتی، کوڕی مامۆستا مەلا یوسف جانی، کوڕی مامۆستا مەلا یەعقوب جانە. لە نەوەی زانا و عاریفی گەورەی کورد (سەیید پیرخضری شاهۆی)ە.

لە ساڵی (٩٧٢ک-١٥٦٥ز) لە گوندی (چۆڕ)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. یەکێکە لە زانا و موفەسیرە گەورەکانی کورد، باپیرە گەورەی (مەلا یەعقوب جان) خەلیفەی شێخ زەکەریا مولەققەب بە کەماڵەدین بووە لە ساداتێ شازلیەی حەسەنی، ئەم زاتە ئافەرموێ موڕشیدم دۆعای بۆ کردووم کە تا ئاخری زەمان علیم لەناو ئەولاد و نەتەوەما دەوام بکا. بیلفعل تا ئێستا وابووە و ئومێد وایە لەمەودواش هەر وابێ...

❤2🔥1
لە یادی لە دایک بوونی یەکەم مێژوونوسی کورد
{میر شەرەفخانی بەدلیسی}
میر شەرەفخان لە ٢٥/شوبات/١٥٤٣ لەدایک بووە.
شەرەفخان یەکێکە لەهەرە ناودارترین زاناکانی کورد لەمێژوودا.
ناوبانگەکەی بەهۆی نوسینی -شەرەفنامە-ەوە بوو کە باسی مێژووی ماڵە میرانی کوردان دەکات.
لە کتێبەکەیدا دەڵێت:
کوردەکان زۆربەیانی سوننی مەزهەبن، لەسەر ڕێڕەوی ئیمامی شافیعی دەڕۆن، لەسەر بەجێهێنانی ڕێ و شوێنی ئاینی خۆیان زۆر توندن، نوێژیان ناچێ و لە زەکات و حەجدا هیچ درێخیان نیە، لەلایەن مەلاکانیانەوە چیان پێگوترێت لێی لانادەن، خزم و یاوەرانی پێغەمبەر️ﷺیان زۆر لا خۆشەویستە.

❤2🔥2
(مامۆستا مەلا فەیزوڵڵای تاڵشی).
زانای گەورەی تاڵشی، جەنابی (مامۆستا مەلا فەیزوڵڵای تاڵشی) لە ساڵی (١٩١٩ز) دا لە خزمەتی زانای گەورەی کورد جەنابی عەللامە (مامۆستا مەلا عەبدولقادری صۆفی) ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە، لە حوجرەی گوندی (کانی کەوەی) ناوچەی (شەمێران).
(مامۆستا مەلا فەیزوڵڵای تاڵشی) لە دوای وەرگرتنی ئیجازەی عیلمی، گوندی (کانی کەوەی) ناوچەی (شەمێران) بەجێ دەهێڵێت، وە دەچێتە گوندی (دووڕوە)، دەبێتە مودەڕیسی ئەو گوندە، لەسەر فەرمانی (شێخ محمد عەلائەددین نەقشبەندی بیارەیی، لە نێوان ساڵانی "١٨٦٣--١٩٥٤ز" دا ژیاوە).
(مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)ی موفتی (عێڕاق) یەکێک بووە لە قوتابی و فەقێکانی (مامۆستا مەلا فەیزوڵڵای تاڵشی) کە کتێبی (حسام کاتی، لە زانستی منطق) دا لە خزمەتی ئەودا خوێندوویەتی لە گوندی (دووڕوە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
(مامۆستا مەلا عەبدولقادری صۆفی) کێیە؟
١- ناوی تەواوی:- (مامۆستا مەلا عەبدولقادری کوڕی موحەممەدی کوڕی سەفەری کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەممەدی) صۆفی.
٢- لە ساڵی (١٨٧٣ز) دا لە گوندی (ژاڵەناو) لە دایکبووە.
٣- لە ساڵی (١٩٥٢ز) دا لە گوندی (بانی خێڵان) وەفاتی کردووە.
٤- لە نێوان ساڵانی (١٩١٤--١٩٢٠ز) دا مودەڕیسی حوجرەی گوندی (کانی کەوەی) ناوچەی (شەمێران) بووە.
جەنابی زانای گەورەی کورد، عەللامە (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) لە وەصفی (مامۆستا مەلا عەبدولقادری صۆفی) دا دەفەرمووێت:- لە کتێبی (شەوچەرەی دڵدار)، لە پارچە شیعری دوانزە (١٢) دا، بە ناونیشانی (یاران بەسەرتان)، لە بەیتی (٢٥ و ٢٦ و ٢٧)، دا دەفەرمووێت:-
عــەلـلامــەی بــەرزی بـانــی خـێـڵانــــم
( عـبـدالـقـادر )ی ســـاحـێــب نـاومــە
( اشـراق ) و ( عَـشِـی ) کاتی ویردی بوو
ئــەیــوت ئـەمــەلــی نـــاو هــەنـاومــە
کە ئـەمـری ئـەکـرد مەئـمـوور پێی ئـەوت
ئـەمــرت ( مُـطـاعَـە ) و لـەســەر چـاومـە
یان لە کتێبی (شەمامەی بێندار)، لە پارچە شیعری هەشتا و سێ (٨٣) دا، بە ناونیشانی (دڵم جۆش ئەخوا وێنەی سەماوەر)، لە بەیتی (١٣)، دا دەفەرمووێت:-
یـــا مەلا قــادر مــەشـهوور بـــە ســۆفـی
وەلیی زانــایــان بــە شـەرعی و عـورفـی
سەرچاوەکان:-
١- علماؤنا في خدمة العلم والدین، عبدالکریم محمد المدرس، الطبعة الاولی، دار الحریة، سنە ١٩٨٣ز، صحفة (٣١٣-٣١٤-٣١٥).
٢- یادی مەردان بەرگی دووهەم، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، چاپی دووەم، ئاراس، ساڵی ٢٠١١ز، لاپەڕە (٥٢٢-٥٢٣).
٣- باوەشێنی دڵ بە چەن دەستەی گوڵ، مامۆستا مەلا عبدالکریمی مودەڕیس، چاپی یەکەم، چاپخانەی نوسینگەی تەفسیر، ساڵی ٢٠٢٢ز، لاپەڕە (٥٠).
٤- شەوچەرەی دڵدار، مامۆستا مەلا عبدالکریمی مودەڕیس، چاپی یەکەم، چاپخانەی انتشارات امام ربانی، ساڵی ١٣٨٩هـ، لاپەڕە (٥١-٥٢).
٥- شەمامەی بێندار، مامۆستا مەلا عبدالکریمی مودەڕیس، چاپی یەکەم، چاپخانەی نوسینگەی تەفسیر، ساڵی ٢٠٢٥ز، لاپەڕە (٢٠٩).
ئامادەکردنی:- صوبحی ئیسماعیل.

❤8
يا رب أقسمت عليك...أقسمت عليك باسمك الأعظم الذي إذا دُعيت به أجبت و إذا سُئلت به أعطيت يا حي يا قيوم يا ذا الجلال و الإكرام اللهم لا يعلون علينا و أنت ربنا...
اللهم اجعل لإخواننا المكلومين من كل ضيق مخرجاً و من كل هم فرجاً و ارزقهم من حيث لا يحتسبون...
اللهم نصرك الذي وعدت به عبادك..
اللهم حسما لهاته الحرب التي طالت ، حسما يليق بأبناء العبور المُقدس مُجاهدي السابع من أكتوبر....
اللهم انصر المجاهدين، اللهم كن لهم ولا تكن عليهم، وامكر لهم ولا تمكر بهم، واجعل الدائرة على عدوك وعدوهم...
اللهم كما نصرت نبيك يوم بدر، وأيدته بجنود من عندك، فانصر عبادك المرابطين، وأمدّهم بجندٍ من عندك، لا يعلمهم إلا أنت....
اللهم إن تهلك هذه العصابة فلا أحد سيغار على دينك، اللهم احفظ بهم دينك، وأعلِ بهم كلمتك، وثبت أقدامهم، وسدد رميهم، واشفِ صدور قومٍ مؤمنين...
اللهم اكفهم بأس اليهود والأمريكان ومن حالفهم، واجعل كيدهم في نحورهم، وردّهم خاسئين مدحورين، وأرنا فيهم يوماً أسودا كيوم فرعون وجنوده، ويوم أبي جهل في بدر...
اللهم اجعل دماء الشهداء نوراً ونصراً، واجعل صبر الثكالى والمكلومين ذخراً عندك يوم القيامة...
اللهم استعملنا في نصرة دينك، ولا تستبدلنا، واغفر لنا تقصيرنا، ولا تؤاخذنا بما فعل السفهاء منا...
وصلِّ اللهم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيراً.