سایکۆفێر - PSYCHOFER
1.18K subscribers
479 photos
56 videos
2 files
163 links
پڕۆژەیەکی هاوبەشـی قوتابییانی بەشـە
دەروونـییەکانە,لە باشووری کوردستان

Projeyeke hevbeş a xwendekarên
beşên derûnnasiyê ye,li Başûrê Kurdistanê
Download Telegram
⁨ سایکۆفێر دکتۆر ڕوشدی عەلی وەک ڕاهێنەر لە خولی «سێ شەپۆلی چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (CBT)»میوانداری دەکات🤩

بەڕێوەچوونی خولێکی تایبەت لەلایەن سایکۆفێرەوە کە تێیدا پرۆفیسۆر دکتۆر ڕوشدی عەلی میرزا جاف، پسپۆڕی ناسراوی بواری دەروونزانی کلینیکی، دەربارەی سێ قۆناغی سەرەکی چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی خولەکە دەڵێتەوە.

هەروەها ئەم خولە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا باس لە:
• چارەسەری پەسەندکردن و پابەندبوون (ACT)
• چارەسەری ڕەفتاری دیالێکتیکی (DBT)
• چارەسەری مەعریفی لەسەر بنەمای هۆشیاری (MBCT)
• چارەسەری نەخشەی مەعریفی (ST)

ئەم خولە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و تیشک دەخاتە سەر ئامراز و تەکنیکەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون دەدرێتە بەشداربووان. بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسکردن، تکایە پەیوەندی بە ئەکاونتەکانی سایکۆفێرەوە بکەن.💙
#سایکۆفێر#دەروونزانی #خولی_سایکۆفێر #cbt
12🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی ڕێز و پێزانینی (م. سەرکار عبدالمطلب مصطفیٰ)
بۆ کار و چالاکییەکانی سایکۆفێر و هەروەها سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی و هیوای بەردەوامییان.
14👍2🥰2🔥1
🤩وێبینــارێکی نوێـی وەرزی سێیەمی وێبینارەکانی سایکۆفر

ڕۆژی یەکشەممە | ١٦/٨/٢٠٢٢
کاتژمـێر | ٩ـی شەو بەکاتـی هەولێر
وێبینـارێک بەڕێوەئەچێت لەلایـەن (دکتۆر ئوسامە سەلیمی )
سەبارەت بە ❗️ ( ڕۆڵـی شاشە لە پەروەردەکردنی منداڵ و هەرزەکار)
14👏1
Live stream scheduled for
Live stream started
بفەرموون، وێبیناری ئەمشەومان دەستیپێکرد
Live stream finished (1 hour)
⁨ ئیدوارد سۆرندایک و نهێنی فێربوون! 🐱📦
چۆن پشیلەیەک توانی لە سندووقی مەتەڵ دەربچێت؟

لەم ڤیدیۆیەدا، بە شێوازێکی پوخت باسی فێربوون لەڕێگەی هەوڵدان و هەڵەکردن دەکەین و دەبینین چۆن دووبارەکردنەوە یارمەتی خێراکردنی پرۆسەی فێربوون و چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات.

🔗 ڤیدیۆی تەواو ئێستا لە کەناڵی یوتیووب بەردەستە:
https://youtu.be/rO6tRZIfIeE?si=2BqoBpOIgVDhIjRz

#سايكۆفێر #Psychofer  #دەروونزانی #فێربوون#exploremore⁩
5👏4🔥3👍2
بابەت: توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٥

توێژینەوەکە شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان دەربارەی تەنهایی،
هەروەها شێوازی ئەزموونی تەنهایی دەردەخات.

بۆ زیاتر زانین دەربارەی توێژینەوەکە فەرموو لەم لینکەوە خوێنەر بن.👇

https://doi.org/10.1038/s41467-025-56764-3
13👏3🔥1
🧠بۆچی وازهێنان لە خووە خراپەکان قورسە؟

توێژینەوەیەکی مێشکناسی لە ئەڵمانیا (٢٠٢٦) دەریخستووە کە خووەکان بە دووبارەبوونەوەی زۆر دەبنە ڕێڕەوی جێگیر لە مێشکدا لەبەر ئەوەی لە کاتی ماندووبوون یان بێتاقەتیدا مێشک بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێڕەوە نەریتییانە تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ویستی هۆشیارانەشمان نەگونجێن

توێژەران دەڵێن کێشەکە زۆرجار لە کەمی ئیرادە نیە بەڵکو لە داڕشتنی هەڵەی ژینگەکەمانەوەیە چارەسەریش لە گۆڕینی بارودۆخ و دوورخستنەوەی خۆمان لە بازنەی پەیوەندیدار بە خووەکەوەیە نەک هەر متمانەکردن بە بڕیاری تاکەکەسی

#مێشکناسی #زانستی_دەروونزانی #خووی_مرۆڤ #psychofer #نۆرۆساینس
12👍41🔥1