پەرتوس
1.82K subscribers
149 photos
150 videos
43 files
68 links
بۆ هزری تەندروست و کۆمەڵگایەکی جیاواز...
Download Telegram
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ...❤️
3🥰3❤‍🔥1
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ..

به‌ڕاستی خواو فریشته‌ڪانی صەڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رﷺ ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش صەڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و به‌رده‌وام یادی خێری بڪه‌ن.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
5🥰2
لە ئێوارەی هەینی ..

خودایە کاریگەری هەر چاوێکی خراپە لێمان لابدەی
کە کاریگەری لەسەر ڕزق و ڕۆزی هەبووە و ڕایگرتووە کاریگەری لەسەر جەستەیەک هەبووە و نەخۆش کردووە
کاریگەری لەسەر دڵێک هەبووە و دڵتەنگی کردبێت ...

ئامین..🩵
6🥰3
ــ ئەنەسی کوڕی مالک -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ -ده‌فه‌رمووێ :
بیستم لە عمری کوری خەتاب -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- سەلامی لە پیاوێک کرد ئەویش وەڵامی سەلامه‌كه‌ی دایەوە ، عمر بە پیاوەکەی فه‌رموو : تۆ چۆنیت ؟ پیاوەکەیش پێی وت : شوكر بۆ️ اللّٰه تعالی، عمر فه‌رمووی : ئەوەم لەتۆ دەویست ( واتا : ویستم شوكری️ اللّٰه تعالی بكه‌یت ) .

ــ سعیدی کوری جبیر -رحمە️ اللّٰه- ئەڵێت:
بە دڵنیاییه‌وه‌ یەکەم کەس بانگ دەکرێت بۆ بەهەشت ئەوانەن بەردەوام شوكری️ اللّٰه تعالی ـیان کردووە لە کاتی خۆشی و دژواری ، یان فه‌رمووی : لە هەموو بارودۆخێکدا .

ــ ابن عمر -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- ده‌فه‌رمووێ :
ئێمە وابوین ( صه‌حابه‌ ) بۆ ئەوە یەکتریمان دەبینی لە ڕۆژدا بە بەردەوامی هەندێکمان ئەحواڵی هەندێکمانی دەپرسی ، وە ئەوەی لەوەوە دەمانویست تەنیا شوكری ️اللّٰه تعالی بوو .

📜«الزهد والرقائق عبد️️اللّٰه بن مبارك:صـ٩٠»

#پەیامی_پێشەوایان_٤۹
3🥰2
ئیمام ابن القيم (رحمه الله) دەڵێت: إذا قام العبدُ في الصلاة : غارَ الشيطان منه؛ فإنه قد قام في أعظم مقام، وأقربه وأغيظه للشيطان.

كاتێك بەندە ھەڵدەستێت بۆ نوێژ: شەیطان غیرەی لێ دەكات، چونكە ھەستاوە بۆ گەورەترین ھەستان و پلە كە پلەی نوێژكردنە، وە نزیكترین پلەیە لەخوای گەورەوە، وە ڕق ھەڵسێنەرترین پلەیە بۆ شەيطان.
💯32
"ئەوەندە خۆت بە بێنرخ تەماشا مەکە، تەوبەکار خۆشەویست و ڕێزدارە لای پەروەردگاری.
ئەو شکانەوە و کڕوزانەوەیەت لە دەرگای پەروەردگارت، ڕێگا دروستەکەیە.
ئیعتیرافت بە ئیفلاس، ڕێک دەوڵەمەندییە.
سەردانەواندنت لەبەر تاوانەکانت، ئەسڵی بەرزییە.
بشزانە لای پەروەردگار پولی (ربَّنا ظلمْنا أنفُسَنا) ڕەواجی زیاترە لە (ونحنُ نُسبِّحُ)"
5😢2🥰1
ڕا و بۆچوونی خۆت مەدە بە کەسێک
کە خوازیاری نییە و نایەوێت گوێی لێ بێت؛
چونکە نە تۆ قەدرت دەزانرێت،
وە نە ڕا و بۆچوونەکەشت سوودی پێ دەگەیەنێت.

- الشافعي
و: محمد کەریم
🥰4
مرۆڤ بە ئەخلاقی جوان دەگاتە بەرزی، نەك بە پارە و پلە:
هەموومان دەتوانین بە وشەیەکی جوان، یارمەتییەکی بچووک، یان خەندەیەکی دڵسۆزانە، ڕۆژی کەسێک جوانتر بکەین. ژیان زۆر کورتە، بۆیە با شوێنەوارێکی چاک لە دڵی خەڵکدا بەجێبهێڵین. چاکە هەرگیز وون نابێت، بەڵکوو ڕۆژێک بە جوانترین شێوە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە..
5🥰1👏1
ئیلاهی؛
با ئەم شەو کۆتا شەوی ئەم خەمانە بێت
کە دڵ و مێشکی بەندەکانتی وێران کردووە .🤍
5🥰1😢1
ئیمامی ابْنُ قَیِّمِ الجَوزِي « رَحِمَهُ اللّٰهُ تَعَالَىٰ » دەفەرمووێت :

◈ هەرڪەسێك بەردەوام بڵێت :
⦅ سُبْحَانَ اللَّە ⦆ ڕووی گەش دەبێت .

◈ هەرڪەسێك بەردەوام بڵێت :
⦅ الْحَمْدُ لِلَّە ⦆ خێر لەدوای خێری بۆ دێت .

◈ هەرڪەسێك بەردەوام بڵێت :
⦅ أسْتَغْفِرُ اللَّە ⦆ دەرگا داخراوەڪانی بۆ دەبێتەوە….
9🥰1
بەر لەخەوتن،
داوای لێخۆشبوون لەخوا بکە ڕەنگە
چاوت داخست ئیتر نەیکەیتەوە!
5🥰2
ئیبنو جەوزی دەفەرموێت: پیرەمێردێـکم بینی چەند خولەکێـک پێش نوێژی نیوەڕۆ دەستنوێژی دەشۆرد.
لێم پرسی: ئەرێ بـانگی داوە؟!
وتی: دەچم بۆلای خودا پێش ئەوەی بانـگم بـکات.
8🥰1
لە ناکاو دەبینیت لەلایەن خوای گەورەوە چارەسەر بووە،
لە کاتێکدا هەموو ئەوەی تۆ کردت
تەنها ئەوە بوو کە کێشە و کارەکانت سپارد بە ئەو.

﴿وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ
إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا﴾

وە هەر کەسێک پشت بە خوا ببەستێ دواى بەکارهێنانى هۆکار،
ئەوە تەنیا خواى بەسەو کاروبارى بۆ ئاسان دەکات
چونکە بێگومان هەرچى خوا بڕیارى لەسەر بێت،
هەر ئەنجامى دەداو دەیگەیەنێتە جێ
بەڕاستی بۆ هەموو شتێک خوا ئەندازە و کاتێکی دیاریکردووە:

و: محمد کەریم
❤‍🔥52🥰1
پێغەمبەری خوا ﷺ لە فەرموودەیەکی سەحیحدا فەرموویەتی:
«حەوت کەس هەن کە اللە لە ڕۆژی قیامەتدا، لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری عەرشی خۆی، لە ژێر سێبەری خۆیدان.»
ئەو حەوت کەسە ئەمانەن:
1-ئیمامێکی دادپەروەر (دەسەڵاتدارێک بە دادپەروەری فەرمانڕەوایی بکات).
2-گەنجێک کە لە تەمەنی گەنجییەوە لە عیبادەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە گەورە بووە.
3-کەسێک دڵی بە مزگەوتەکان بەستراوە.
4-دوو کەس کە بۆ خوا یەکتریان خۆشدەوێت، بۆ خوا کۆبوونەتەوە و بۆ خواش لە یەک جیابوونەتەوە.
5-پیاوێک کە ژنێکی جوان و خاوەن پلە بانگی گوناهی کردووە، بەڵام وتوویەتی: «من لە خوا دەترسم.»
6-کەسێک بە نهێنی سەدەقە بدات، تا ڕادەی ئەوەی دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی بەخشیوە.
7-کەسێک لە تەنیاییدا یادی خوای گەورە بکات و چاوی پڕ ببێت لە فرمێسک لە ترسی خوا.
الإمام البخاري – صحيح البخاري (660)
الإمام مسلم – صحيح مسلم (1031)
5
پیاوێک ووتی بە ٲبی تمیمە:ــ چۆنە حاڵت ؟

ووتی :ــ کەوتومەتە نێوانی دوو نیعمەت
نازانم کامیان چاکترینە!

یەکەم : تاوانەکانم کە اللە دایپۆشیوەو کەس ناتوانێ عەیب دارم بکات پێی !

دووەم :ـ
خۆشەویستیەک کە الله خستویەتیە دڵی بەندەکانی بەرامبەر بە من کە بە کردەوەی خۆم بەدەستم نەهێناوە.

الشکر لابن ٲبی الدنیا (٤٠).🤎🌻
13
پێغەمبەری خوا( ﷺ )لەسەربێت سوێندی خوارد ئەوەی بەم دوعایە داوا لەخوا بکات خوای گەورە داواکەی ڕەتناکاتەوە
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ، وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ"
6🥰1
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :

چوار شت هەیە ئەگەر تیاتدا هەبێت ئەوا هەرچیت لە دەست بچێت لە دونیا کێشە نییە ، ڕاستگۆیی لە قسەکردندا ، ئەمانەت پارێزی ، ڕەوشت جوانی ، خواردن پاکی .

📚 صحيح الجامع : ٨٧٣
8🥰1
تۆ لە سوجدەدا،
زۆر بە باشی گوێت لێ دەگیرێت و دەنگت دەبیسترێت،
هەر دەڵێی هەموو گەردوون چۆڵ بووە و هیچی تری تێدا نیە،
جگە لە دەنگی سکاڵا و ڕازو نیازەکانی تۆ.

- شەونوێژ

و: محمد کەریم
8👏1
لا إلهَ‌ ‌إلاَّ ‌ ‌اللَّه‌ وحْدهُ‌ ‌‌لاَ ‌‌شَرِيكَ‌‌ ‌لهُ‌‌ ‌لَهُ‌‌ ‌المُلْكُ‌‌ ‌ولَهُ‌ ‌‌الحمْدُ‌ ‌‌وَ‌ هُو‌‌ ‌عَلَى‌‌ كُل‌ِّ ‌‌شَيءٍ ‌‌قَدِيرٌ
2
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: يَتَوَضَّأُ لِكُلِّ صَلَاةٍ، وَكُنَّا نَحْنُ نُصَلِّي الصَّلَوَاتِ كُلَّها بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ.

ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژی دەشوشتەوە، بەڵام ئێمە هەموو نوێژەکانمان بە یەک دەستنوێژ دەکرد.

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 104
2