پەنجە پەنجەڴەل
1.8K subscribers
53.5K photos
26.9K videos
692 files
3.61K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من که کوردم.....

مامۆستا #قانع
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌




🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
قینی تۆ بۆتە ئوستادم،
دەبێ میهرەکەت چۆن بێ؟
غەزەبی ڕووتم پێ خۆشە،
دەبێ مەکرەکەت چۆن بێ؟

لەبەر مولاقاتی قامەت،
با فیدا بێت جـــانی مــن
دووریەکەت هێندە شیرینە،
دەبێ ویساڵت چۆن بێ؟
ــــــــــــــــــــــــــ
#قانع


‌‌
🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

😷😷من ماسک می زنم 😷😷
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#گۆرانی

🎼وەتەن
✍️ھۆنراوە: بەشێک لە هۆنراوەی مامۆستا هێمن و قانع
🎙گۆرانیبێژ: گۆرانییەکی دووقۆڵی زۆر جوان
****
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایە
لە پێناوی وەتەندایە

دەبا باش تێبگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ

وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
مامۆستا #هێمن

ئەگەر مردم، وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵم نەما، دەورانی تۆ خۆش
موخەیەر بم، لە بەین تۆ و بەهەشتدا
لە جەنەت دوور ئەبم، سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»یش ئەمڕۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەبی وەتەن‌خاهانی تۆ خۆش
مامۆستا #قانع
****
#وەتەن



🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
😐هەمیشه تووڕەبوون له یەکێک نیشانەی ڕق و بێزاری نییه.

#قانع_خورشید


🌺💙
#من_و_نان
#قانع

ئەی نان بۆ تۆیە شەڕی برایی
ئەی نان بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی

بۆ تۆیە برا برا ئەکوژێ
لە ڕووی مەیدانا مێشکی ئەپژێ

بۆ تۆیە دنیا کەوتە گیر و داد
بۆ تۆیە تۆرا دایک لە ئەولاد

بۆ تۆیە باوک فرزەند دەر ئەکا
کوڕی خۆی دووچار سەد خەتەر ئەکا

بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا
ڕێگەی هات و چوو لە عام مەنع ئەکا

بۆ تۆیە ئاوسێ لە ئاوسێ زیزە
ماشەڵڵا شکڵت چەندە تەمیزە

تۆ هەر ئەو نانەی چەن هەزار فەلا
بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا

کۆڕی زیکری شێخ بۆ تۆیە ئەی نان
زامی دڵ بۆ تۆ بە سۆیە ئەی نان

هەوڵ و تەقالای پاشا بۆ تۆیە
ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە

ئاسنگەر بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ
زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ

هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە
ڕووسووری مەجلیس دیوانی هەیە

ڕێوی نانی بێ شێری تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە

#مامۆستاقانع



🌸🍀💙
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٧ی گوڵانی ۲۶۶۵، ٧ی مەیی ١٩۶۵) هۆنەری شۆڕشگێڕ، مامۆستا محەمەد کابولی ناسراو بە «قانع» لە گوندی «لەنگەدێ»ی پێنجوێن كۆچی دوایی كرد.

🔻باوەڕ ناکەم هیچ شاعیرێکی کورد، هێندەی قانع شینی بۆ دەردەداری و نەزانی و مەزڵوومیی کورد کردبێ.
ئەو پیاوە بلیمەتێکی دنیای رۆشنبیریی کوردییە؛ بەڵام هەموو ئەوەی هەیبوو لەڕێی شیعرەوە دەری بڕیوە.

ڕوحی شاد و یادی بەرز و بەڕێز

«نیشتمانم گەر بفەوتێ، من ژیانم بۆچییە؟
نۆشی دونیا و ماڵ و سامان، یاری جوانم بۆچییە؟

خۆم فیدای عیشقم دەکەم، عیشقم فیدای خاک و گەلم
گەر گەلەکەم ناوی نەبێ، ناو و نیشانم بۆچییە؟»

👤محەمەد کابولی‌ یان محەمەد شێخ سەعید دۆڵاشی، ناسراو به قانع، هۆنەر و ڕۆشنبیر و «شاعیری چەوساوەکان»
#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ ڕیشێن، مەریوان- ۲۶۶۵/۲/۱۷ لەنگەدێ، پێنجوێن) (1898/9/15- 1965/5/7)

💙🍀🌸
📝 #ژیاننامەی_مامۆستا_قانع (بەشی ۱)

دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە؛ بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت، دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و مامەکانی نازی دەکێشن.

قانع سەبارەت بە زێدی خۆی وا دەڵێت:

لە ئەسڵا خەڵکی دۆڵاشم، مەریوان جێگەی ئەژدادم؛ موحەممەد کابولیم؛ ئەمما تەخەللوس قانعم ناوە
کە «دۆڵاش» گوندێک بووە لە نزیکی شاری مەریواندا.

تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.

تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حوسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە. ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.

قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.

کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی؛ بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر شیعری سەرزەنشتکاری دامەزرابوو، بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.

کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای؛ ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.
لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات؛ لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.

ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد. ئەمە لە لایەک، لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت، بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت. دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا، ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو، وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.


👤محەمەد کابولی‌ یان محەمەد شێخ سەعید دۆڵاشی، ناسراو به مامۆستا قانع، هۆنەر و ڕۆشنبیر و «شاعیری چەوساوەکان»
#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ ڕیشێن، مەریوان- ۲۶۶۵/۲/۱۷ لەنگەدێ، پێنجوێن) (1898/9/15- 1965/5/7)


💙🍀🌸
📝 #ژیاننامەی_مامۆستا_قانع (بەشی ۲)

لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو، زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی. وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق الاردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران؛ ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شاعیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.

بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:

با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت؛ پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت
دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە؛ نەبوونی ھەژار، نەبوونی تۆیه

بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم.
ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە.
ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە، ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو؛ لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.

لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە، سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە؛ بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات.
شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە؛ بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:

گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینته

شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ؛ بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە.


👤محەمەد کابولی‌ یان محەمەد شێخ سەعید دۆڵاشی، ناسراو به مامۆستا قانع، هۆنەر و ڕۆشنبیر و «شاعیری چەوساوەکان»
#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ ڕیشێن، مەریوان- ۲۶۶۵/۲/۱۷ لەنگەدێ، پێنجوێن) (1898/9/15- 1965/5/7)




💙🍀🌸
دیوانی مامۆستا قانع.PDF
5.3 MB
📕دیوانی مامۆستا قانع، شاعیری چەوساوەکانی کوردستان
کۆکردنەوەی: بورهان قانع

👤محەمەد کابولی‌ یان محەمەد شێخ سەعید دۆڵاشی، ناسراو به مامۆستا قانع، هۆنەر و ڕۆشنبیر و «شاعیری چەوساوەکان»
#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ ڕیشێن، مەریوان- ۲۶۶۵/۲/۱۷ لەنگەدێ، پێنجوێن) (1898/9/15- 1965/5/7)

💙🍀🌸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📝با بنووسم
✍️هۆنەر: مامۆستا قانع
🎙خوێندنەوە: عادڵ عەزیز

من کە کوردم، با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد
تا بەڵەد بن ئەو کەسانەی موددەعین میزانی کورد

هەر کەسێ ئەسپی ئەجەل تاودا لەسەر عەرسەی فەنا
پێ بنێتە بەزمگاە و مەعرەکەی مەیدانی کورد

کێ ئەڵێ نەمچێشتووە نووکی ڕمی کوردی نژاد
ڕانی دەرخا تا ببینم داغمەی شێرانی کورد

قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم
چۆن خەڵاسی بۆ ئەبێ هەرگیز لەدەس مەردانی کورد؟

ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێم
بێن تەماشا کەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد

سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم؟
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد

مەزهەری لوتفی خوایە خاکی کوردان"قانعا"
تۆ ئەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد

#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ مەریوان-۲۶۶۵/۲/۱۷ پێنجوێن) #عادڵ_عەزیز #هۆنراوە #با_بنووسم




💙🍀🌸
‍  جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم موسمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە

#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـلالی عیدە قوربانی دەوێ

#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە، دلم قـوربانی قـوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە

#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قـوربانە کە قـوربانە دلی من

#صافی

عیدە و هـەرکەس ژ دیدارا تەلـێ پیرۆزە عـید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـێرم ئەز جــانـا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الـبـاری بٳسعــاد علیـها یـوم عـیـد)

#مەلای_جزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــۆشی
عالەم شەرابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی

#هەیبەت


پیاڵە چام بەرێ ساقی فیدات بم جەژنی قوربانە
لە دووری یاردا ها وەختە مەجنوون ببم و دێوانە
لە دە ستی ساقیی مەڕوو دووسێ فنجانی عەنبەربوو
تەبیبان وە دەڵێن بۆ  دەردی عاشق عەینی دەرمانە 
بە قوربانی پیاڵەی چاوتم زرنگەی  پیاڵەت بێ
دڵم هەر وەک سەماوەر جۆش ئەخوا مەشغووڵی کوڵیانە
تۆ هەم  نەغمەی حیجازت سازبکە زیڕەی وەکوو زەنگە 
دووگۆشی ئەهلی مەجلیس داگری ئەی موتریب ئامانە

#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم

#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قـوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم

#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عـیـدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا

#صافی

تازە صەییادە لەچین هاتـووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین

#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـریانە بە بێ تۆ

#ئەخۆل

جانا وەرە ئەم جەژنە قـوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم

#کوردی

قوربان: قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن

#مەولەوی



💙🍀🌸