قەبرێکی تاریک وا لە بەردەما
پرسیارێکە لە خودای سەما
لە ڕەهبەر لە دین لە ئادابی تۆ
بزانە چلۆن دێیتە گفتوگۆ
ئێستا تا ماوی لە ڕووی جیهانا
لە خوا بترسە تۆ لە پەنهانا
عەقیدە و بیر و باوەڕت ببێ
ڕەهبەر چی فەرموو هەمووی دێتەجێ
ئادابی دینت بە ئەندازەی حاڵ
وەربگرە بە دڵ لای ئەهلی کەماڵ
نوێژی جەماعەت بۆ هەموو فەڕزێ
باش بەجێ بێنە و دڵت نە نەلەرزێ
سوننەتەکانی نوێژەکان هەموو
ویتر و تەهەججود بەجێ بێنە زوو
شەو نوێژ پیرۆزە بۆ هەموو شەوێ
ئیحسانی زۆرە ئەگەر ڕێ کەوێ
نوێژی چاشتە نوێژ نوێژی ئەوابین
بکە ئەنوسرێیت لەگەڵ تەوابین
ئەگەر بۆت رێ کەوت خەتم و تەهلیلە
بۆ ڕێگەی بەهەشت (خیر الدلیل)ە
حەزرەتی نامی
پرسیارێکە لە خودای سەما
لە ڕەهبەر لە دین لە ئادابی تۆ
بزانە چلۆن دێیتە گفتوگۆ
ئێستا تا ماوی لە ڕووی جیهانا
لە خوا بترسە تۆ لە پەنهانا
عەقیدە و بیر و باوەڕت ببێ
ڕەهبەر چی فەرموو هەمووی دێتەجێ
ئادابی دینت بە ئەندازەی حاڵ
وەربگرە بە دڵ لای ئەهلی کەماڵ
نوێژی جەماعەت بۆ هەموو فەڕزێ
باش بەجێ بێنە و دڵت نە نەلەرزێ
سوننەتەکانی نوێژەکان هەموو
ویتر و تەهەججود بەجێ بێنە زوو
شەو نوێژ پیرۆزە بۆ هەموو شەوێ
ئیحسانی زۆرە ئەگەر ڕێ کەوێ
نوێژی چاشتە نوێژ نوێژی ئەوابین
بکە ئەنوسرێیت لەگەڵ تەوابین
ئەگەر بۆت رێ کەوت خەتم و تەهلیلە
بۆ ڕێگەی بەهەشت (خیر الدلیل)ە
حەزرەتی نامی
❤1
باش بزانە کە زانستێک ئەمڕۆ لە تاوان دوورت نەخاتەوە، و لەسەر پەرستش هەڵتنەنێ، سبەی لە ئاگری دۆزەخ دوورت ناخاتەوە.
#ئیمامی_غەزالی
#ئیمامی_غەزالی
❤5
زۆربەی سەرنجە وردەکانی قوڕئان خراونەتە ناو ڕیزبەندی و پەیوەندی ئایەت و سوڕەتەکان بەیەکترەوە.
#ئیمامی_ڕازی
#ئیمامی_ڕازی
❤2
مافی برایەتی: قۆڵ هەڵماڵینە بۆ بەرگریکردن و سەرخستن ... بۆیە ئەو برایەت بە هیچ بزانە کاتێک دەبینێت سەگەکان پێت دەوەڕن و گۆشتت هەنجن دەکەن ئەویش بێدەنگە ، و شەفەقەت و پەرۆشی نایگرێت تاوەکو بەرگریت لێبکات.
#ئیمامی_غەزالی
#ئیمامی_غەزالی
هەوڵدان بۆ زانینی وەسفەکانی پێغەمبەر ﷺ خزمەتە بەو ، و ستایشی ئەو و پەیوەستبوونە بەو و بەگەورەدانانی پایە ، و نزیکبوونەوە و داوای میهری ئەو و خۆدانەپاڵە بۆ لای ئەو ، و چونە بەر لێزمەبارانی چاکەی ستایشکراو، و داوای دابارینی هەوری چاکە و منەتی ئەو ، و درێژکردنی دەستی ناچاری و هەژاری ، و ڕاخستنی ڕایەخی پێداگیری بۆ وەرگرتنی بەخششی ئەو ، و کردنەوەی دەرگای خەزێنەی دیاری ئەوە ، چونکە گەر بەخشندەکان وەسف بکرێن دیاری و بەخشش ئەبەخشەنەوە .
وە هەروەها خۆ خستنە بەر ڕێژنەی ڕەحمەتی بێ وێنەی ئیلاهی یە ، چونکە گەر میهری خودا بە باسکردنی چاکان دابارێت، دەبێت بە باسی گەورەی چاکان چۆن بێت .
من شرح جسوس على شمائل الترمذي-
سبەی جومعەیە سەڵاوات لەبیر مەکەن برایان.
وە هەروەها خۆ خستنە بەر ڕێژنەی ڕەحمەتی بێ وێنەی ئیلاهی یە ، چونکە گەر میهری خودا بە باسکردنی چاکان دابارێت، دەبێت بە باسی گەورەی چاکان چۆن بێت .
من شرح جسوس على شمائل الترمذي-
یاڕەبی هەتا بەحـری کەرەم ماوە لەبەریا
بارانی سەلامت بە خوڕەم بڕژێ بەسەریا
سبەی جومعەیە سەڵاوات لەبیر مەکەن برایان.
❤2
بێئاگا بوون لە مەبەستی زانایان لە دانانی کتێبدا .
لەگەڵ هەندێک مامۆستا گفتوگۆمان بوو ، یەکێکیان وتی مێژووی تەبەری کتێبێکی خراپە ، چونکە مولحیدان بۆ دژی ئیسلام بەکاری دێنن .
ئەمەش لە ئەنجامی بێئاگابوون لە مەبەستی زانایانمان لە دانانی کتێبدا ، لەو مەبەستانە :
١- (الجمع) کۆکردنەوە: مەبەستی زانایان لەمە کۆکردنەوەی هەموو یان زۆربەی ئەوەی دەستیان پێدەگات لە زانیارییەکان دەربارەی زانستێک یان بابەتێکی دیاریکراو لەگەڵ باسکردنی ئەم مەبەستە لە پێشەکی کتێبەکەدا، وەک مێژووی ئیمامی تەبەری و کتێبی (الإتقان في علوم القرآن)ی ئیمامی سیوطي ...... .
ئیدی مەبەستی ئەوان لەم جۆرە نوسینە لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە نییە لە مەسەلەکانی ئەو کتێبە بەڵکو وەکو ماددەیەکی خام وایە تا شارەزایانی تر بەکاری بێنن .
٢- (التحقيق و التحریر) لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی مەسەلەکان :
بەڵام لەمەدا مەبەستی زانایانمان ساغکردنەوەی تەواوی مەسەلەکان و زانیارییەکانە پاش قۆناغی پاڵفتەکاری دادەنرێن و وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت وەک کتێبەکانی ئیمامی نەوەوی بە نموونە.
❤3
لە دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر دەگەیت بەو شتەی لە خودا داواکردبوو. 🕰️✨
لەوانەیە بیرت چووبێتەوە بەڵام خودا لە بیری نەچووەتەوە. 🤲🙏
موحەممەد متوەلی شەعراوی 📜
لەوانەیە بیرت چووبێتەوە بەڵام خودا لە بیری نەچووەتەوە. 🤲🙏
موحەممەد متوەلی شەعراوی 📜
❤2
لەبارەی شەوق و تاسەی دڵ وتراوە:
ئاگرێکە خوای تەعالا لەدڵی دۆستانی خۆی داگیرساندوە، تاوەکو لە دڵیاندا گشت ڕاز و ویست و داواکاری و ختوکەیەک [کە لەو دووریان بخاتەوە] بسوتێنێت، و ئەم شەوقەش لە خۆشەویستییەوە سەرچاوە دەگرێت، جا گەر بەندە پێی بگات ئەوا پەلەی مردنیەتی لەبەر تاسەی گەیشتن بە خوای خۆی ، و هەر لە دونیادا جەزبە دەیگرێت و نزیکە لە خۆشیانا بفڕێت بۆ حزووری زاتی حەق .
[تنوير القلوب في معاملة علام الغيوب: ٥٤٨]
تأليف: محمد أمين الكردي الإربلي.

هاوڕێی هەمووان ، هاوڕێی کەس نییە.
ئەم وتەیەم لە شوێنێک بینی دراوەتە پاڵ ئەڕەستۆ ، جا نزانم هی ئەوو یان نا ، بەڵام
هی هەر کەسێک بێت زۆر دروستە .
❤3
قوڕئان کە توندوتیژیی زۆر لە دژی "دووڕوویی " بەکاردەهێنێت و خراپەیان دەخاتە ڕوو، لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی گرفتەکانی جیهانی ئیسلامی لە جۆرەکانی "دووڕوویی" یەوەیە!
ئاماژەکانی ئیعجاز/ ٢٩٣
مامۆستا #سەعیدی_نوورسی
ئاماژەکانی ئیعجاز/ ٢٩٣
مامۆستا #سەعیدی_نوورسی
❤2
تۆپانە و مەستی
بەجددی تۆپانە ئینسانی زۆر بە توندی مەست ئەکا ، و مێشکت داگیر ئەکات، لۆیێ ئینسان تا پێی بکرێت وەباشە پاش گەمەی بەزووترین کات مەشغول بوونی بە تۆپانێ ببڕیت ، ئەگەنا شەیدای خۆی ئەکات .
شتەکی دیکەش پێم وایە کە تۆپانە ئەنانییەتی ئیسانی زۆر ئەکا ، زۆر فکر بکۆوە باشە لۆ پشتی فلانە فەریقەی ئەگری و دژی فلانە فەریقەی ، لە ئاخیری ئەگەیە ئەوەی کە شەڕکردنە لەسەر منییەتی دەروونی خۆت .
ئەوەم بەدری دا هات ، لەوانەیە موبالەغەشم کردبی ، بەس گۆتم با دەگە ئێوەش بەشداری پێبکەم.
❤3
کاتێک منداڵ لە ژینگەیەکی خۆشگوزەران گەورە دەبێت، و گشت داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێت، هەموو ئەو شتانە بەشتی ئاسایی و سادە تێدەگات ، نەوەک بە نیعمەت لێی بڕوانێ.
لەبەر ئەوە وتراوە : لەژیاندا زبر بن ، چونکی نیعمەتەکان بەردەوام نابن .
ئەوەی کە گرنگە لەمبارەدا :
بردنی منداڵە بۆ ماڵە هەژارەکان، ئیدی ئەو کات منداڵەکە دەبینێت کە ئەو شتانەی ئەو هەیەتی شتی ئاسایی و بێ بەها نیین ، و لە چاوی دا گەورە و بە بەها دەبن .
ڕۆژگاری ئێمە ڕۆژگاری بەکەم سەیرکردنی نیعمەت، و کەمکردنەوەی خێرە ، بۆیە نەفسی مرۆڤ لەگەڵ ئولفەت گرتن بە شتەکانەوە پێویستی بە بیر هێنانەوەیە.
#سەرنج