KNO_NGO
387 subscribers
3.6K photos
368 videos
71 files
459 links
ڕێكخراوێكى ناحكومى سه‌ربه‌خۆى ژینگه‌یی خۆبه‌خشه‌ كارده‌كات بۆپاراستن وگه‌شه‌پێدانى ژینگه‌ى باشور كوردستان.
🌎له‌گه‌ڵ مان بن🌎
@KNONGO
Download Telegram
سروشتی کوردستان و ٣٠٠ خۆبەخش لە هەرەوەزییەکی ژینگەییدا شەمێران و دوورگەی قەڵا پاک دەکەنەوە

بە ئامانجی پاراستنی ژینگەی کوردستان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە لای گەشتیاران، ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی (شەمێران و دوورگەی قەڵا) لە سنووری قەزای دەربەندیخان بەڕێوە چوو.

ئەم هەرەوەزییە ژینگەییە بە سەرپەرشتیی قایمقامیەتی دەربەندیخان و بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار و سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان ئەنجام درا. تێیدا ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە بەشدارییەکی کارای ئەندامان و خۆبەخشانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانگە حکومییەکان و ژینگەدۆستان، پاشماوە گەشتیارییەکانیان کۆکردەوە.

سەبارەت بە قەبارەی ئەو خاشاکەی لە ناوچەکەدا فڕێ دەدرێت، زریان سابر، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان ڕایگەیاند: "تەنها لە ناوچەی شەمێران، هەفتانە ٥٠ تەن خاشاک کۆدەکرێتەوە و فڕێ دەدرێت." ئەم ژمارە زۆرە ئەرکێکی قورس دەخاتە سەر تیمەکانی شارەوانی و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە دروست دەکات.

لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ خۆبەخش لە چوارچێوەی ئەم هەرەوەزییە ژینگەییەدا بەشدار بوون بۆ گەڕاندنەوەی جوانی و پاکی بۆ سروشتی ناوچەکە. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان تەنها کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک نییە، بەڵکو چەسپاندنی کولتووری بەرپرسیاریەتیی تاکە، تاوەکو هاووڵاتیان خۆیان ببنە پارێزەری ژینگە و پاشماوە لە سروشتدا بەجێ نەهێڵن.

پەیامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بۆ گەشتیاران:
گەشتیارێکی هۆشیار بە، نەک تەنها بەکاربەر
بۆ ئەوەی پێکەوە ژینگەکەمان بپارێزین، تکایە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە:

١. دوورکەوتنەوە لە کەلوپەلی سەفەری: بەکارهێنانی قاپ و کەوچکی سەفەری (تەنانەت ئەوانەشی بە ناوی دۆستی ژینگە دەفرۆشرێن) زیانێکی گەورەن، چونکە لە وڵاتی ئێمەدا سیستەمی جیاکردنەوە و ڕیسایکلین نییە، باشترە کەلوپەلی هەمیشەیی بەکاربهێنیت.

٢. بۆ چێژوەرگرتن گەشت بکە، نەک تەنها بۆ خواردن: گەشت کاتێکە بۆ چێژبینین لە سروشت، هەڵپەڕکێی کوردەواری و ئارامیی دەروونی. کەمتر کات بۆ ئامادەکردنی ژەمی قورس و زۆر تەرخان بکە و زیاتر چێژ لە سروشت وەربگرە.

٣. پاشماوەکەت لەگەڵ خۆت ببەرەوە: ئەگەر ناتوانیت پاشماوەکەت ببەیتەوە، واتە تۆ دۆستی سروشت نیت. پاک ڕاگرتنی شوێنی گەشتەکەت، نیشانەی ئاستی هۆشیاری و شارستانیبوونی تۆیە.

٤. بەکاربەرێکی بەویژدان بە: پێویست ناکات زیاتر لە پێویستیی جەستەت خواردن و شیرینی و پاشماوەی پلاستیکی ببەیتە ناو سروشت؛ ڕێگە مەدە بازاڕ و سیستەمی بەکاربردن ژینگەکەت لێ تێک بدات.

ڕێکخراوی سروشتی کوردستان - ناوەندی میدیا ٢٠٢٦/٤/٢٩
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
کتێبی پەروەردەی ژینگەیی (لە چاندنی هۆشیارییەوە بۆ پڕۆژەی کرداریی) چاپ کرا و بڵاو دەکرێتەوە. کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت - گەیاندن بۆ هەموو کوردستان بەردەستە
 
مرۆڤ بەرهەمی ئەو ژینگەیەیە کە تێیدا گەورە دەبێت، بەڵام ئەم پەیوەندییە لە سەردەمی نوێدا تووشی جۆرێک لە دابڕان و نامۆبوون بووە. کتێبی (پەروەردەی ژینگەیی) وەک هەوڵێکی هزریی بۆ دووبارە ناساندنەوەی چەمکی ژینگە بە تاکی کورد دێتە کایەوە. لێرەدا ژینگە وەک بابەتێکی دەرەکیی، یان تەنها جوانیی سروشتیی نابینرێت، بەڵکو وەک بنەمایەکی جەوهەری بۆ مانەوەی نەتەوەیی و پاراستنی ئاسایشی مرۆیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. گرنگیی ئەم کتێبە لەوەدایە کە بۆ یەکەمجار لە کتێبخانەی کوردیدا، دەستەبژێرێک لە پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکانی وەک فەلسەفە، کۆمەڵناسیی، دەروونناسیی، پەروەردە و ژینگەیى کۆدەبنەوە، تا ڕەهەندە قووڵەکانی پەروەردەی ژینگەیی شیبکەنەوە. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری (ڕێکخراوی سرووشتی کوردستان) بکەین لە گەیشتن بەم بەرهەمە بەپێزە کە ئامانجە سەرەکییەکەی، بریتییە لە چەسپاندنی پەروەردەی ژینگەیی و بەپڕۆگرامکردنی بابەتە ژینگەیییەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا. ئەم کتێبە وەک بەشێک لەو ستراتیژە دێتە بەرهەم. هەروەها سوپاسی بێپایانی کۆمیسیۆنی ژینگەیی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەکەین، کە خەمخۆرانە ئەرکی چاپکردنی ئەم کتێبەیان گرتە ئەستۆ و پاڵپشتێکی گەورە بوون بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە گرنگە.
لەم کتێبەدا کار لەسەر ئەوە کراوە کە چۆن هۆشیاریی لە چوارچێوەی زانیاریی وشکەوە بگۆڕێت بۆ ناسنامە. کاتێک منداڵ فێردەبێت کە خاکەکەی پارچەیەکە لە گیانی خۆى، ئەو کاتە پاراستنی ژینگە نابێتە بڕیارێکى حکومی، بەڵکو دەبێتە ئەرکێکی ویژدانیی. ئەم بەرهەمە تیشکدەخاتە سەر ڕۆڵی باڵای خێزان وەک یەکەمین فێرگەى ژینگەیی و باس لەوە دەکات کە چۆن مامۆستا دەبێتە ئەندازیاری تەلارسازیی ویژدانی نەوەی نوێ. ئەم بەرهەمە دەیسەلمێنێت کە داهاتوویەکی سەوز پێویستی بە شۆڕشێکی هزریى هەیە کە لە ناوماڵەکانەوە دەست پێ بکات و لە ناوەندەکانی خوێندندا گەشەبکات.
ئەگەر هۆشیاریی و تیۆر بنەمای هەر کارێک بن، ئەوا کردار و ئەزموون بناغەى ئەو بونیادەن. بۆیە ئەم کتێبە لە هزرەوە بەرەو مەیدانی کار دەچێت و ئەو کەلێنە گەورەیەی کتێبخانەی کوردی پڕدەکاتەوە کە بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەکی مێتۆدیی بۆ چۆنێتیی کارکردن دروست بووە. بەشێکی ئەم کتێبە بەرهەمی ماندووبوون و ڕۆڵی باڵای خۆبەخشانی ڕێکخراوی سرووشتی کوردستانە کە لە ڕێی کۆکردنەوە و وەرگێڕانی وردی بابەتەکان لە زمانە جیاوازەکانەوە بۆ سەر زمانی کوردیی، توانیویانە ئەزموونە جیهانییەکان بخەنە بەردەستی خوێنەر و ناوەندە پەروەردەیییەکان.
کتێبەکە گەشتێکی جیهانیمان پێ دەکات بۆ ناو قووڵایی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی وەک سوید، ژاپۆن و نموونە ناوچەیییەکان. ئەم وەرگێڕان و گواستنەوەی ئەزموونانە گرنگن، چونکە نیشانمان دەدەن کە ئەوانی تر چۆن توانیوویانە ژینگە بکەنە بەشێکی جیانەکراوە لە بەرنامەی خوێندن. لێرەدا مامۆستایان و چالاکوانان ڕێبەرێکی وردیان دەستدەکەوێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی مەیدانیی، لە دروستکردنی باخچەی قوتابخانەوە تا دەگاتە ڕێگاکانی دووبارە بەکارهێنانەوە و پاشەکەوتکردنی وزە لەناو پۆلەکاندا.
ئەم بەرهەمە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەروەردەی ژینگەیی تەنیا وانەیەکی وشک نییە، بەڵکو چالاکییەکی بەردەوامە. باس لە توانستی ڕاگەیاندن وەک ئامرازێکی گشتگیر بۆ گۆڕینی ڕەفتار دەکات و نەخشەڕێیەک دادەنێت، بۆئەوەی چۆن خوێندنگەکان لە باڵەخانەی کۆنکرێتییەوە بگۆڕرێن بۆ ژینگەیەکی زیندووی فێربوون. لێرەدا کردار دەبێتە چەق، نیشانیدەدات کە چاندنی نەمامێک، یان گۆڕینی شێوازی دانیشتن لە پۆلدا، دەبێتە هەوێنێک بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئاستی نیشتماندا. ئەمە کتێبی هەنگاونانە بەرەو واقیعێکی نوێ کە تێیدا هەموو پڕۆژەیەک دەبێتە بەشێک لە ستراتیژی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژی بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەم کتێبە ڕێبەرێکە بۆ هەموو ئەو دایک و باوک و پەروەردەکارانەی کە دەیانەوێت نەوەیەک پێبگەیەنن، کوردستان وەک لانکەى ژیان و مانەوە ببینن.
 
زانیارییەکانی کتێب و چۆنیەتی دەستکەوتنی:
ئەم کتێبە بەرهەمی ڕێکخراوی سرووشتی کوردستانە و بەپاڵپشتى و هاوکارى کۆمیسیۆنی ژینگەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چاپکراوە.
ئامادەکردن و سەرپەرشتیکردن: سەروەر قەرەداغی
قەبارەى گەورە: ٤١٢ لاپەڕە
نرخ: تەنها ١٠,٠٠٠ دینار
تێبینی: داهاتی ئەم کتێبە دووبارە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی سەرچاوەی ژینگەیی بەکاردەهێنرێتەوە؛ واتە بە کڕینی ئەم کتێبە، تۆ دەبیتە بەشێک لە پڕۆژەی سەوزکردنی هزری کۆمەڵگە.
 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان.

بۆ داواکردن و کڕین، لەڕێگەى وەتس ئەپەوە نامە بنێرن و پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە تەلەفۆنى 07733691212

https://linktr.ee/kno.ngo
1
Follow this link to join my WhatsApp group:

https://chat.whatsapp.com/J5Uy4xuIAsYIQNtCdTgGzI?s=sh&p=a&mlu=0
🔥1
کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێب

ڕێکخراوی سروشتی کوردستان و کۆمیسیۆنی ژینگەی (کەنەکە) بە هاوکاریی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (پەروەردەی ژینگەیی – لە چاندنی هۆشیارییەوە بۆ پڕۆژەی کرداریی) ڕێک دەخەن.
لەلایەن (د. عومەر گردەنازێى، پەیام ئیبراهیم، سەروەر قەرەداغی)یەوە ناساندن و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

کتێبەکە لە کۆڕەکەدا بەردەست دەبێت.

بە هیوای دیدارتان.

ڕۆژ: شەممە
ڕێکەوت: ٢٠ / ٦ / ٢٠٢٦
کاتژمێر/ ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ.
ناونیشان: سلێمانی – شەقامی سالم – کتێبخانەی جەمال عیرفان.
2👏1
👏1
👍1👏1
ڕۆژەڤی ژینگەیی
٢٠٢٦/٦/٢٠
کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ، لە کتێبخانەی جەماڵ عیرفان لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی سرووشتی کوردستان و کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە، بە هاوکاری دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوە بۆ پەرتووکی (پەروەردەی ژینگەیی-لە چاندنی هۆشیارییەوە بۆ پڕۆژەی کرداریی) بەڕێوەدەبات.
👍1👏1
Forwarded from Rojnews_Sorani
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە سلێمانی کۆڕێک بۆ ناساندنی پەرتووکی پەروەردەیی ژینگەیی بەڕێوەچوو

👉https://rojnews.news/?p=707524
👍1🥰1
لە سلێمانی کۆڕێک بۆ ناساندنی پەرتووکی پەروەردەیی ژینگەیی بەڕێوەچوو  ٢٠ / ٦ / ٢٠٢٦

بە ئامادەبوون و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان و کۆمیسیۆنی ژینگەی (کەنەکە) بە هاوکاریی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (پەروەردەی ژینگەیی – لە چاندنی هۆشیارییەوە بۆ پڕۆژەی کرداریی) ئەنجامدا.

لەلایەن (د. عومەر گردەنازێى، پەیام ئیبراهیم، سەروەر قەرەداغی)یەوە ناساندن و خوێندنەوەی بۆ کتێبەکەکرا.
2👏2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوە و پەیامی م. پەیام برایم لەسەر کتێبی پەروەردەی ژینگەیی
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوە و پەیامی د. عومەر گردەنازێی مامۆستای زانکۆی سلێمانی لەسەر کتێبی پەروەردەی ژینگەیی.
3