Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
کتێبی" #بەسەرهاتی_فەرمانڕەوایی_گەڵواخییەکان" لە لایەن نووسەر خالید ئەحمەدیی [خالید بەگی گەڵواخیی] ئامادە و لە ٦٠٠ لاپەڕە لە چاپ دراوە. پتر ٤٧٠ لاپەڕەی ئەو کتێبە تایبەتە بە مێژووی #هۆزی_گەڵواخی و لە عەشیرەتەکان، داب و نەریت، ڕەسەنایەتی و تایبەتمەندییەکانی ئەو هۆزە باس دەکات. هەر وەها لە دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایی گەڵواخییەکان و بارودۆخیان لەسەردەمانی شەڕی یەکەمی جیهانی، شەپۆلی خوێناوی حکومەتی ناوەندیی و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی سەرۆک هۆزەکان، شەڕی قەڵای ئاڵۆڵاخ [ #شەڕی_کاپیتان ]، خۆڕاگری و هاو خەباتی هۆزەکان، شەڕی نێوان هۆزەکان بە گێرە شێوێنی و پیلانی حکومەتی ناوەندی، شەڕی دوەیسە و تێکشکانی هێزەکانی ئاسەف دیوان، نەمانی قاجارەکان و سەرهەڵدانی شۆڕشی هۆزەکان، سەردەمی دیکتاتۆریەتی ڕەزاشا، دوورخستنەوە و کۆچدانی لەناکاوی گەڵواخییەکان و چەندین بابەتی دیکە لە سەر شەڕ و تێکشکانی شۆڕش، ڕێکەوتنامە و باسی گەڵواخییە هاڵاتووەکان، لە ئەو کتێبە هاتووە. لە ناوەرۆکی کتێبەکە وا دیار دەکەوێ، نووسەر تەنیا میژووی نزیک بە سەد ساڵەی گەڵواخییەکانی خستووەتە بر باس و لێکۆڵینەوە.
٭٭٭
ئەۆڕو لە سنە لە کتێبی "بەسەرهاتی فەرمانڕەوایێ گەڵواخییەکان" ڕووماڵی کرا،
له لایەن نووسەری کتێبەکە و چەند کەسی دیکەی خزم و پێوەندیدار بە مژاری ئەو کتێبە، ئێمەش داوەت کرا بووین، بەڵام خۆم، هاوژینم و خوشکم بۆ ماوەیەکی کورت لەو کوڕ و لە دانیشتنەکە ماینەوە.
لە کتێبەکە ئاماژە بەوە کراوە کە هۆزی گەڵواخیی وەک بەشێکی دانەپڕاون لە نەتەوەی کورد و #مرادگۆرانی، گاملیی، #چۆخەڕەشیی، #کاکسەوەندیی، وەرمزیار و قەمەریی شەش عەشیرەت یان تایەفەی گەڵواخییەکانن.
نووسەر لە هەر تایەفەیەک لە گەڵواخییەکان ناوی چەند کسانێکی ڕێز کردووە و هێناویەتی، ناوی ئەمنیشی لە ڕێزی کەسانی تایەفەی مراد گۆرانی هێناوە، هەر لەێرەوە سپاسیان دەکەم.
٭٭٭
بەسەرهاتی فەرمانڕەوایی گەڵواخییەکان وەک کتێبێکی لەو ویتەیە، دیارە کەم و کۆڕی زوری هەیە، بەڵام وەک بەرهەمێکی میژویی زۆر بە نرخە و دەبێ بە ڕێزەوە لە نووسەر و ئامادەکەرانی، دەسخۆشی بکرێتن.
مژاری #هۆزە_کوردییەکان و تەوەری باسەکە، باسێکی گرێنگە لە سەر مێژووی نەتەوەیی کورد، و بێ گومان مێژووی #نەتەوەی_کورد بریتییە لە مێژووی هۆزە کوردییەکان.
بە داخەوە کورد، تا ئێستا لە سەر نووسینەوە و تۆمار کردنی مێژووی ڕاستییانەی خۆی کەمتر خەمی کردووە، هەر بەم هۆیەوە مێژووی #کورد بە باشی تۆمار نکراوە.
نەیارانی کورد، مێژوو نووسانی ناوەند پارێز، دەسەڵاتداران و نەتەوە حاکمەکان بە ناحەقی و دوور لە پەرنسیپە ئەخلاقییەکان یان مێژووەکەیشیان لە کورد گرتووە و یان مێژوویەکی ڕەش و کەم و کورت و پڕ لە درۆ و ناڕاستییان بۆ کورد تۆمار کردووە.
کورد وەکوو هەر نەتەوەیەکی دیکە، مافی ئەوەی هەیە ببێت بە هەڵگری ڕاستییەکانی مێژووەکەی خۆی.