مل کەچ کردنەوە و چاو بە دەست و زاری کەسانێ دیکە بۆ دان پێنان بە #مافەکانی_کورد و دەرئەنجامەکەی بێ ڕێزیێکی تەواوە بە کەرامەتی #نەتەوەی_کورد و مافە حاشا هەڵنەگرەکانی. بێ متمانەیی بەخۆ و خۆ شکاندن و خۆ بەکەم زانینی هەندێ لە سەرکردەکان، بەشێکە لە تاڵییەکانی مێژوو و ئێستای #گەلی_کورد.
هاتنه بەردانم لە بەند و گرتنگە پاش دە ساڵان لە ٢٢ی گوڵانی١٣٩٦، ئەوە کاک ئاسۆ وەبیری هێناوین. وێرای پێزانین و سپاس لە ئاسۆی ئازیز و هەمووی ئەو خۆشەویستانە داکۆکییان لە بۆ ئازادیم دەکرد، خۆم بە برا بچووکی #نەتەوە کەم دەزانم و کێشەم هەر پێشێل کردنی #مافەکانی_کورد و مرۆڤ و گەلەکەمە.
٭٭٭
بەڕاستی من کاک ئاسۆ ناناسم و نایشزانم خەڵکی کوێیە، بەڵام ئەوەتە لە کاتی خۆیدا، ئەو وێنەیە بەدەستەوە گرتووە و داوای بەربوون و ئازاد بوونی منی لە بەند و گرتووخانەدا کردووە ، ئەوەش لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە جێی ڕێز و پێزانینە.
به سپاس بۆ هەموو مرۆڤێکی بە هەست و مرۆڤ دۆست.