Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
کوژرانی پێنج پێشمەرگەی #هەرێمی_کوردستان لە ڕووداوێکی گوماناوی، باشووری کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسی شەڕی براکوژی و تێکەڵ بە هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێو ماڵی کورد کردووە.
ئەرگەرچی کەسانی بێ لایەن باس لە گوماناوی بوون و ناڕوونی ڕووداوەکە دەکەن، بەڵام هەرێمی کوردستان و بەتایبەت #پارتی_دموکراتی_کوردستان جەخت و تەئکیدیان لە سەر ئەوەیە کە پە.کە.کە #پارتی_کرێکارانی_کوردستان، پارتی نەیاری تورکیا، ئەو پێنج پێشمەرگەیە کوشتوە.
لایەنی پە.کە.کەش تا ئێستا ئەو تاوانەیان رەت کردووەتەوە و تورکیایان بە تاوانبار و بکوژی پێشمەرگەکان پێناسە کردووە.
کوشتنی ئەو پێشمەرگانە بێ گومان تاوانێکی گەورەیە و هیچ کەس و هیچ لایەن و هیچ دەوڵەتێ ناتوانێ پاساودەری تاوانی ئەو ڕووداوە بێت و یان پاساوی بۆ بهێنێتەوە.
بەڵام بەرەو شەڕ چوون و هاندانی لایەنەکان بە براکوژی و ئاگر بەردان بە ماڵ و نێوماڵی #کورد، سووتاندنی دەسکەوتەکانە و بە سووتەمەنی کردنی ڕۆڵەکانی کوردە و خۆکوژی و کورد کوژییە.
کورد و سەرکردەی کورد دەبێ ژیرانە و بە عەقڵییەتەوە ڕووبڕووی کێشەکان ببنەوە، بە تایبەت کێشەکانی ناوماڵی کورد، دەبێ بە دیالۆگ و بە وێژمانی ئاشتییانە چارەسەر بکرێتن.
پە.کە.کە ئێستا لە گەڵ #تورکیا لە شەڕ دایە، خاکی بەشەکانی دیکەی #کوردستان نابێ بکرێت بە گەورەپانی شەڕ.
پە.کە.کە دەبێ ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت. چیتر لەشکر کێشی تورک بۆ سەر بەشەکانی دیکە و بیانۆی داگیرکارییەکانی تورکیا با ببڕێتەوە و ڕەنگە هەندێ لە پلانەکانیشی بۆ پاکتاو کردن و لە ناوبردنی کورد، پووچەڵ بکرێتەوە.