Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
59 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژێک خۆم و ئابرام و خوێشکم و کوڕەکەم بۆ سەیر و پیاسە لە کێو و سرۆشت ڕوومان کردە #دیواندەرە و کێوێک لە نزیکی ئەو شارە.
لە سەر ڕێگامان، چەند کەسێ کە خەریکی لەوەڕ دان بە مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان بوون، منیان ناسییەوە،
کوڕە لاوێک بەوانی دیگە وتی ئەو کابرا، لە کاک سدێقی #کەبوودوەند دەکا و ئەوانیش ئیدی هاتنە پیرۆمانەوە و دوای متمانە بوون، زۆر بە گەرمی و خۆمانیانە پێشوازییان لێمان کرد و ئێمەش بۆ ماوەی کاژێرێ، دوو کاژێر لایان ماینەوە. ئەو چەند کەسە کە جووتیار و ئاژەلدار و شوان بوون، لە سەر زۆر شت قسەیان بۆ کردین.
لە دواییدا کابرا بە تەمەن و زۆر زاناکەیان گوتی؛
کاک سدێق گیان ئەوەی تۆ کردت بۆ حوقوقی بەشەری [ مافی مرۆڤ ] کورد و ئەو هەموو سزا و ئەشکەنجە و زیندانە کە تۆ کێشات، ئەو نەهامەتی و تاڵییانە کە خۆت و بنەماڵەت بە سەرتان هاتووە زۆر کەس لێ ئاگادارن و زۆر کەسیش قەدردانی ئێوەن، بەڵام لە ناو کوردە، به تایبەت لای کوردی بێ وەفا تا بووە، وابووە دوای چەند ساڵ ئیدی بە دەگمەن کەس لەو بەسەرهاتی جەنابتە بیر بکاتەوە.
جا نازانم تۆ بۆ کێ ئەو هەموو خۆت بە دار و بەردا دەدا ؟ و بۆ چی و بۆ کێ ئەو هەموو ئازارت کێشا ؟
کاک سدێقی ئازیز ئەوە بزانە زیاتر لە نیوێک، نا با بڵێم ئەم خەڵکە بە تەواویی گۆڕاون و بە هۆی پاراستنی قازانج و بەژەوەندی تاکەی و بنەماڵەیی خۆیان و لە بەر وەرگرتنی ئیمتیاز و مووچە و پوڵ و پارە و جیفە و... ئامادەن، تا نەک هەر جەنابت و کەسانی بە ناو ڕێبەری کورد، بەڵکوو هەر شتێک پێوەندی بە #کورد و کوردایەتییەوە هەبووبێت، بە هەرزانترین نرخ بفرۆشن.
هەر لەو دە ساڵە کە تۆ تەمەنت لە زیندان بەسەر دەچوو و لە ژیان کەوتووی بە دواوە، با باش بزانی کە هەزاران کەس هەر لەم دیواندرەیە، بە فروشتنی هەر شتێ کە بۆنی کوردی پێیەوە بووە، خۆیان کردووە بە میلیاردر و ئێستاش دەڵێن لە ئێمە کوردتر، کەس هەر نییە !
هەر ئەو ئەژەڵدارە بە تەمەنە لە کوتاییدا وتی؛
کاک سدێق گیان ئەوە من مردوو، ئەوە تۆ زیندوو،
ئەگەر کوردی بێ وەفا له جیاتی قەرەبوو کردنەوە، هەر چی سووکاتییە پێتیان نەکرد و ئەگەر مارکی جاشیان لێت ندا و لە کورد بوون بێزاریان نەکرد، جا ئەوسا بڵێ وا نییە !
٭٭٭
قسەکان و پێش بێنی ئەو کابرا بەساڵاچووە گوندییە، هەر ساڵێکی نەخایان کە هاتە دی.
بەر لە نەورۆزی ئەو ساڵ، لە سەر نووسراوەیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە #هەرێمی_کوردستان و دەسەڵاتی بێ دەسەڵات و کوڕنۆش کردنەکانی ئەو هەرێمە لە بەرانبەر ئێران و تورکیا و دەراوسییەکان، ئەوەک جنێو و بۆختان و تۆمەت و سووکایەتی نەما لە لایەن هەندێ کوردی #رۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات، پێ کردین.
من هێشتا لە سەر ئەو متمانە و بڕوا بە خۆم، ماومەتەوە کە هەرگیز لە بەرامبەری دەوڵەتی ئێران پاشەکشەم نەکرد، بەڵام لە بەرانبەری سووکایەتی کەرانی کورد پاشەکشەم کرد !
تۆمەتبار کراین بە باکوور تەوەری، ڕۆژاوا تەوەری، جاشایەتی کردن بۆ فەڵان و فیسان حیزب و گروپ، تەنانەت کراین بە جاشی کۆماری ئیسلامی ئێران و مێحوەری مقاومەت !
جا نازانم هەندێ لەم تۆمەتانە بەرامبەری هەیە؟ وەک بڵێین باشوور تەوەری، هەولێر تەوەری یان نا ؟
هەڵبەت من هیچکات بە دوای تومەت لێدان و تۆڵە کردنەوە و ئەو شتانە ناڕۆم، بەڵام بێزار کردنی هەر کوردێ لە کورد بوونەکەی، لام وایە ئەوە تاوانێکی گەورەیە.
٭٭٭
ئێستا کە گوڵانی دیکەیە، تەماوەرم ئەرگەر دۆخی سووری کۆرۆنا لە #سنە و دیواندەرە دابەزێت، جارێکی دیکە بەهاری ئەو کێوانە ببینمەوە، هیوادارم ئەو برادەرە بەساڵاچووەش هەر لە ژیان مابێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەڵواخییەکان وەک
هۆزێکی گەورەی کورد،
مێژووێکی
دوور و درێژیان هەیە
و لە پانسەد ساڵ پێشەوە
هەر لە سەر دەمی سەفەڤییەکان
حکومەتی خۆجێیان هەبووە.
گەڵواخییەکان، زۆربەیان
لە پارێزگای سنە،
لە ناوچەکانی ساراڵ
و هەوەتوو و دیواندەرە
نیشتە جێن.

#گەڵواخییەکان، #ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناوچەکانی نیشتەجێ بوویی #گەڵواخییەکان لە چەم شار سنە و حوسەین ئاوا دەست پێدەکا
تاکۆ کەڵاتەرزانی مریوان
و سەرشێوی سەقز و خۆرخۆڕە و تیلەکۆ
و تا تیکانتەپە و بەشێک لە گەڕووس
و دیواندەرە و دەور وبەری لە خۆ دەگرێتەوە
کە بریتیە لە چەند سەد گوند و شارە دێ

#ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەڵواخییەکان وەک هۆزێکی ئازا و کۆڵنەدەر
زۆر جار لە بەرامبەر هێزی دەوڵەتی بە شەر هاتوون و لە چەندین
شەر و تێکهەڵچوون و پێکدادان،
لەوانە؛
شەڕی ڕەمەزانی ١٣٣٠ی مانگی، شەری قەڵای ئاڵوڵاخ یان شەڕی کاپیتان، هێزی دەوڵەتیان شکەست پێهێنا
و پاشە کشەیان پێکردن.
هەروها لە شەڕی "دوەیسە"یش هێزەکانی ئاسێف دیوانیان
بە تەواوی تێکشکاند.

#گەڵواخییەکان، #ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە، #سنە، #کوردستان