Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
59 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەوەی کە دەبینرێت هەر باڵاپۆش کردنی #ژنی_کورد نییە، بەڵکوو ئەوە باڵ شکاندنی #کورد و بێ دەست و باڵ کردنی #بزووتنەوەی_نەتەوەی_کورد
٭٭٭
داگیرکەر پلانی درێژ خایەنی بۆ جیا کردنەوەی #ژن لە بزووتنەوەی کورد داڕشتووە.
بەشداری ژن لە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد و ڕۆڵی گرنگ و تەنانەت سەرەکی ژن لە چالاکییە #مەدەنی و سیاسییەکانی ئەو بزووتنەوە لەم سەردەمەدا و هەر وەها ڕۆڵی ژن لە شەڕی دژ بە #داعیش و ڕزگاری #کوبانێ و ڕۆژئاوا، ترسی زۆری لە دڵی داگیرکەران خستبوو.
هەر بۆیە داگیرکەر و لەق و پۆە نێوخۆییەکانی و دواکەوتووانی ئیمپراتۆریەتی مەسەبی عوسمانی لە حەول و تەقالای ئەوەدان تا ژنی کورد لە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد جیا ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ بن ماڵ و بنخانوو.
باڵاپۆش کردنی ژنی کورد لەو شێوەیە بەکار هێنانی شمشێرێ دوژمنانی کوردە، شمشێرێ کە دەست و باڵی کورد و بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لە جەستەکەی جودا دەکاتەوە.
ئەگەر هەر لەم سۆنگەوە بڕوانین، نە #ڕۆژهەڵاتی_ناوین دەبێتە شێوە دوورگەی #هیند، نە هەڵکەوتەیک وەکوو #مەهاتمە_گاندی لە ناوچەکەدا دەردەکەوێ کە ببێتە هێمای #بەرخۆدان و پێشەوای ڕزگاری گەلان و نە خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-یش بڕوایان بە شێوەی خەباتی #ئەهمیسا-یی گاندی دەبێت.
٭٭٭
تا کاتێ، بەیاخی دیکتاتۆرەکان و تاڵانچییان و گەندەڵکاران بە دروشمی دوور لە ڕاستییەکانیان وەکوو #ئاشتی و #دیموکراسی، #مافی_مرۆڤ و #مافی_چارەنووس، #مافی_ژنان و #دادپەروەری و ئاسایشی مرۆیی ڕازاوەتەوە،
تا کاتێ کەسانی بەرژەوەندخواز و بەرژەوەند پارێزانی تاکەی و بنەماڵەیی و خێڵی، خەون و ئاوات بە خەڵک دەفرۆشن،
تا ئەو دەمەی کۆلۆنیالیستەکانی دوێنێ بە لایەنگریانی مافی مروڤی ئەوڕۆ بە خەڵک پێناسە دەکرێن،
تا ئەو کاتەی خەڵکان بە تەما و چاوەڕیی هێزی ڕزگاریدەری دەرەکیین، نە ڕزگاری بە خۆیان دەبیننەوە، نە پرسی گەلانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن، نە خەونەکانیان بەدی دێت، و نە فریودانی خەڵک و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەلان کوتایی پێ دێت.
٭٭٭
هێزە #کۆلۆنیالیزمەکان، وڵاتە زلهێزەکان، #ئەمریکا و #ئەورووپا و #ڕووسیا بۆ دەیان ساڵە لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست، شەڕی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن، ئەو شەڕە دەورەیک بە دابەشکردنی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، زەمانێک بە پەروەردە کردنی #فاشیزمی_ڕەگەزی و ئایینی دەکرێت، سەردەمێک بە پاراستنی حاکمە #دیکتاتۆرەکان، و ساڵانێک بە پەروەردە کردن و ڕاهێنان و تەیار کردنی #ترۆریست و تاوێکیش بە هەڵگیرسانی #شەڕی_ترۆریزم ژە ناوچەکە دەکرێت.
٭٭٭
له دە، بیست ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا، ئەورووپا، ناتۆ، ڕووسیا و وڵاتانی دەستڕۆی ناوچەکە تا توانیان ترۆریستیان پەروەردە کرد. بە مەشق و ڕاهێنانی نیزامی و تەیار کردنیان بە #دەمارگرژی_ئایینی و مەسەبی. ترۆریستیان بەردا گیان خەڵکانی ناوچەکە. بە دەیان هەزار کەسیان لە خەڵکانی مەدەنی بە کوشتدا و خەڵکی بێ تاوانیان پێ #جینوساید کرد. بە ملیونان کەسیان #ئاوارە و دەربەدر کرد.
لە هەندێ وڵاتی دواکەتووتر وەک #ئەفغانیستان و #عێراق دەسەڵاتی کەسانێکیان جە ژێر ئاڵا و دروشمی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەسەر خەڵکەوە داسەپاند.
کەسانێکی کاولکەری وڵات کە جگە لە دزی و جەردەیی و گەندەڵی و بەرژەوند پاریزی خۆیان و بنەماڵە و هاۆڕییانیان، هیچ کەڵک و سوودێکیان بە خەڵک نەگیاند، بەڵکوو تەنیا سەروەت و سامانی وڵاتیان بە تاڵان برد و یان بە فێڕۆیان دا.
ئێستە وا دەردەکەوێ ئەوانە ئیدی ناتوانن ژە پێناو بەرژەوەندی ئەربابەکانیان بە باشی ڕۆڵگری و پارێزەری بکەن، هەر بۆیە بۆ ماوەیک ناوچەکە دەسپێردنەوە دەستی ترۆریستەکان.
ئەوڕۆ #تالیبان لە ئەفغانیستان بە سەر خەڵکەوە زاڵ دەکەنەوە و سبەینێ ئەلنوسرە و #داعیش و....ترۆریستەکانی دیکە ژە بەشەکانی دی.
تا کاتی گونجاو دێتەدی، ئەوسا شەڕی ترۆریزم دەست پێدەکاتەوە. پاشان تاڵانچییان و گەندەڵکارانی دیکە کە ئێستا جە سۆڵاو خەوتوون، دەسەڵات دەگرنەوە دەست و هەمدیسان...!
پێنج هەزار چەتەی #داعیش ویستیان لە زیندانی #حەسەکە هەڵبێن و #ڕۆژئاوای_کوردستان و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لایەنێکی #کوردی ئیدارەی دەکات، وەکوو ئەفغانیستانی تالیبان، بخەنەوە ژێر دەسەڵاتە ڕەش و دژە مرۆییەکەی خۆیان.
ئەو پیلانە قیزەونەی داعیش و #تورکیا، بەختەوەرانە شکستی هێناوە
٭٭٭
پنج هزار تبەکار #داعش-ی میخواستند از زندان #حسکە فرار کنند و #روژآوای_کردستان و شرق سوریه را کە طرفهای #کورد آنرا اداره میکنند، همانند طالبان افغانستان، به دوره سیاه حکومت ضد بشری خود بازگردانند
این توطئه کثیف داعش و #ترکیه، خوشبختانە شکست خورد.
ڕێز گرتن لە #مافی_تاکە_کەسی کەسێک بە واتای داکۆکی لە بیر و بڕوا و بەرگریکردن لە هەڵوێست یا هەر چەشنە هەڵەیەکی ئەو کەسە لە ئێستا و لە پێشوودا نییە.
لە بەرانبەریشدا هەر جۆرە هاندانەوەی خەڵک بە کردەوە و بە هەرمانەی توندوتێژی، لە چەشنی بیر و بڕوای #داعیش-ی، نە جێگەی پاساوە و نە بەرگری.
٭٭٭
احترام بە #حقوق_فردی یک فرد بە معنی حمایت از فکر و عقیدە و دفاع کردن از نظر و یا هرگونه اشتباه آن فرد، در حال و یا در گذشته نیست.
در مقابل هم؛ هر گونە تشویق و یا ترغیب نمودن مردم بە رفتار و اعمال خشونت آمیز، بویژە از نوع فکر #داعش-ی آن، نه جای توجیە دارد و نه جای برای دفاع.
پێنج ڕێکخراوەی #مافی_مرۆڤی_نێو_نەتەوەیی و گروپێکی پارێزەری نێونەتەوەیی بە سەرپەرشتی #جفری_نایس [داواکاری گشتی دۆسیەی یوگوسلاڤیا لە دادگای سزادانی نێونەتەوەیی]، داوا دەکەن تا #تورکیا کە ڕۆلی لە #جێنوساید کردنی #کوردان_ئیزەدی بە دەستی #داعیش-وە هەبووە، دادگایی بکرێت.
ئەمە تاکتیکە یان کارەسات ؟
دە تا ١٢ هەزار ڕۆڵەی خەڵک بۆچی گیانی خۆیان بەخت کرد؟ #کورد بۆچی خۆی کرد بە سووتەمەنی شەڕی #داعیش و #تورکیا و داگیرکەران؟ #ڕۆژئاوا بۆ دەگڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش ٢٠١١ ؟
ئاخۆ ئەمەیە دوا دەرەنجامی ئەو هەموو بەرخۆدان و گیان خۆبەخت کردنەی کچان و کوڕانی #کۆبانێ ؟