Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێرە سلێمانییە و ١٨ میکرۆفۆن لە بەر دەمی ئەم مامۆستایە دانراوە تا بلێت ؛کوردایەتی حەماقەت و زەلکاوە و چارەسەر هەر بەغدایە.
ئەگرچی وەر نەگرتنی مووچە زۆر زەحمەتە، بەڵام تامەزرۆی دەسەڵاتداری بەغدا بەسەر کورد و لە بیر چوونەوەی ئەنفاڵ و کۆمەڵکوژی و کیمیا باران و جینۆسایدی کوردیش هەر ئەستەم و ماڵکاولییە.
بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری پەروەردە و گرنگیدان بە پەروەردە کردنی جیلی نوێ و گرنگیدان بە هەستی نەتەوەی کورد و ڕێز گرتن لە کەرامەتی نەتەوایەتی،
کەمترخەمییەکی زۆری کردووە.
دامودەزگای پەروەردە زۆر هەستیارە و بێ گومان شوێنێکە بۆ کەڵکاژۆی داگیرکەران و پەتای ئەو بیرۆکەیە کە چارەسەری کورد و گرفتەکانی، هەر لە پایتەختەکانی ئەواندایە.

#مووچه
#مامۆستایان
#حکومەتی_هەرێمی_کوردستان