Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەمیر و سەرۆکی حیزبێکی ئیسلامی #باشوور،
لە سەر ڕێ و شوێنی ڕەجەب ئەردۆغانی تورک، ناوی حیزبەکەی بە #دادگەری دەگۆڕێت،
بە بوجە و پارەی دراوسێیەکان، #ژنانی_کورد باڵاپۆش دەکات،
جگە لەوەش به خۆی و ژنەکانی، ڕێکلام دەکات بۆ #فرە_ژنی پیاوان و دادگەری بەو شێوەیە بۆ چارەسەری #کێشەی_کورد !

٭٭٭
ئەو وێنەیە ئەگەر ڕاست نییە و فتوشاپە، داوای لێبوردنم هەیە لە بینەرانی وێنەکە،
بەڵام نە چوار ژنی ئەو کابرایە، نە باڵاپۆش کردنی ژنانی کوردی باشوور، نە پێوەندی حیزبەکە دەگەڵ تورکیا و ڤەتەر و دراوسێیەکان، وە نە گۆڕانی ناوەکەی وەک برا بچووکی حیزبەکەی ئەردۆغان فتوشاپە،
وە نەیش کێشەی ئەوان، وەک کێشەی کوردە.
#ڕۆژی_جیهانی_ژن لە ژنان پیرۆز بێت.
٭٭٭
ئاخۆ شێواندنی #شۆناسی_کوردی و ڕووتاندنەوەی کچان و #ژنانی_کورد لە شۆناس و پێناسی کوردی لە #باشوور،
وەک لەبەر کردنی باڵا پۆش و جل و بەرگی شۆناسی ئایدۆلۆژیای دەستووری و دیاردەی سیاسی [لە ژێر هەر ناوێک بێت]،
وەک بە #جێنوساید کردنی #کورد هەژمار دەکرێت ؟