Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
دەسەڵات بەدەستانی #باشووری_کوردستان دەڵێن پێشوازی کردن لە سەردەستەی چەتە کورد کوژەکان و کوێڵە زەنگل بەگوێیەکانی #ئەردۆغان شێوەیەک لە سیاسەتزانی و دبلۆماسی کوردییە، بەلام باس لە داگیر کردنی #سەرێکانی و #گرێسپی و #عەفرین بە ناو هەرێمی ڕزگار کراو لە لایەن مێوانەکانیان پاساوێکی هەیە؟
ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی #ئوکرانیا، ڕاگرتنی #جێنۆساید-ی خەڵکە لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک.
ڕووسیایش ڕێک وەکوو ئەوروپا و ئەمریکا، یاری بە #مافەکانی_مرۆڤ دەکات.
وەک چۆن لە هاریکاری دەگەڵ #تورکیا بۆ بە جێنۆساید کردنی خەڵکی کورد، لە کانتۆنی #عەفرین، کردی.
ڕووسیای پۆتن ئەوڕۆ بۆردومانی نەخۆشخانەکان و کوشتنی #ژنان و #منداڵان و هاو وڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانی ناو ناوە؛
ئۆپراسیۆنی تایبەت.
تورکیای ئەردۆغانیش دوێنێ بۆردومانی خەڵکی سڤیل و کوشتنی ژنان و منداڵانی کوردی #عەفرین و #ڕۆژئاوا-ی، ناو نابوو؛ ئۆپراسیونی گڵای زەیتۆن و کانی ئاشتی.
کوشتنی ژنان و منداڵان و مرۆڤەکان چ لە #ئۆکرانیا و چ لە #کوردستان جگە لە #جەنایەتی_دژە_مرۆیی، و تاوانی شەڕ، ناوێکی دیکەی نییە
٭٭٭
روسیه پوتین؛ امروز بمباران بیمارستانها و کشتار #زنان و #کودکان و شهروندان اوکرائینی را عملیات ویژه می نامد.
ترکیه اردوغان هم دیروز بمباران مردم مدنی و کشتار زنان و کودکان #کورد در #عفرین و روژآوا را عملیات شاخه زیتون و چشمه صلح می نامید.
کشتار زنان و کودکان و انسانها چه در #اوکراین و چه در #کردستان جز #جنایت_علیه_بشریت و جنایات جنگی، نامی دیگر ندارد.