Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
وەک ئاگاداری
وەک داخوازی

لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی چەند کەس لە کەسایەتی و کەسانی ناسراوی خۆجێی مان کردوە.
هەر چەندە لەم کات و ساتە تەشەنەی کۆرۆنا دیسانەوە وەک خۆی کۆسپێکی گەورەی پێک هێناوە لە بەرامبەر هەمووان، بەڵام بڕیارە پەرە بدەین بە دیدارەکانمان، لەوانە دیدار دەگەڵ کەسانی دیکە و کەسایەتییە خۆ جێییەکانی پارێزگا کوردییەکانی دیکە، وەک ئەو ژنان و پیاوانە کە لە نێو خەڵکی، ڕێز و حورمەتی تایبەتییان هەیە، ئەو کەسانە کە لە زۆر بواردا خەڵک بەر بێژ و بەر دەنگیانە و لە کاتە سەختەکان خەڵکی گوێدەر و گوێگر و گوێرایەڵی پێشنیار و ڕێنمونی و قسەکانیانن.
٭٭٭
ڕەنگە زۆر کەسی دیکەش، بیر لەوە بکاتەوە کە ئێمەی #کوردی_ڕۆژهەڵات وەکوو نەتەوەیک، پێش لە هەر داخوازی و داواکاری ماف و خواست و ویست و ئامانج و ئاواتێک کە هەمانە، دەبێ ڕێز لە خۆمان و خەڵکەکەمان بگرین.
دەبێ بە ڕێزەوە لە بەرامبەر گەلەکەمان بە کۆڕ و کۆمەڵان و چین و توێژەکانییەوە و بە تەواوی ئەو بیر و بڕوا و باوەڕە جۆراوجۆرانە کە نێو کۆمەڵگاکەمان هەیە، هەڵسوکەوت بکەین. دەبێ لە هەر هەلومەرجێک لە بەرامبەری هەمووان [ تەنانەت لە هەمبەر ڕەگە دەمارگێڕییەکانیشەوە ] بە لێبوردەیی و بە وشیارییەوە هەڵسوکەوت بکەین و دەگەڵیان کردەوە و هەڵسوکەوتێکی گونجاومان هەبێت.
سڕینەوە و یا سڕ کردنەوەی زۆرەملێ ئەو بیر و باوەڕانە کە نێو کۆمەڵگاکەمان بوونی هەیە، بە تایبەت ئەگەر ڕەگ و ڕیشەیکی قایم و قۆڵی لە نێو خەڵکدا داکوتا بێت، جیا لەوەی ساکار و هاسان نییە، بەڵکوو بۆ خۆیشی وەک هەنگاوێک و کردەوەیک بۆ سڕینەوەی ئەوەی دیکە، هەر دژە مرۆیی هەژمار دەکرێت و دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەبێت و پێناسە دەکرێت.
هەر بۆیە بۆ نزیک کردنەوەی خەڵکەکەمان بە یەکتر و بۆ نزیک بوونەوەی هاودەنگی گەلەکەمان بە یەکدی، فەرهەنگەکەمان دەبێ لە پێشدا باوەشی ئاوەڵه بۆ فرەچەشنی و پلۆڕالیزم بکاتەوە و ئەوەش
پێویستی بە لێبوردەییکی گشتی هەیە. لێبوردوویی هەم بە شێوەی تاکەیی و بنەماڵەیی، هەم خێڵی و بە کۆمەڵ و هەمیش بە گشتی و نەتەوەیی.
لێبوردوویی و #لێبوردەیی_گشتی کە دواتر ببێت بە بەردی بنچنی بناغەی ئاشتی و #ئاشتەوایی_نەتەوەیی.
٭٭٭
من خۆم وەکوو تاکێکی کورد بە هەموو گیرو گرفتێ کە هەمە و بە هەمووی کەم و کوڕی و تەنگەژە و کۆسپ و تەگەرەیک کە جە سەر ڕێگامان هەیە، بەڵێنم بە خۆم داوە، لە پێناو لێبوردەیی گشتی و ئاشتەوایی نەتەوەیی، ئەوەی لە بتوانم بێت و ئەوەی لە دەستم دێت، دەستکورتی نەکەم.
بەو هیوایە بێ دەرەنجام نەبێت.
لە کوتاییدا وەک داخوازی، جە پێشنیار و ڕەخنە، بیر و ڕا و هاوفێکری و هاوکاری و هاوڕێیەیی ئەو کەسانە کە بڕوایان بە لێبوردوویی، لێبوردەیی، ئاشتی و ئاشتەوایی و تەبایی لە نێو کورد و کۆمەڵگای کوردی هەیە، پێشوازی دەکەم.

بەرواری ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠
٦ی ئاگوستی ٢٠٢١

محەمەد سدێق کەبوودوەند
کاک #مەسعود_بارزانی لە بیرەوەرییەکانی، وا دەریدەخا کە گوایا قیادە موەقەت لە سەردەمی پەنابەریەتی لە ئێران، وەک ڕێکخراوێکی #مافی_مرۆڤ و پاسەوانی ئاشتی، خۆی نواندووە و خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە !
بەڵام نە ئەو کتێبە، نە"لە سەر هانیەی گەردەلوول"ی مەلای کۆچکردوو، نە"پاش شەست ساڵ"ەکەی مام #تاڵەبانی و نە دەیان کتێبی دیکەش ناتوانن چەواشەکاری لە مێژووی ڕۆژهەڵات بکەن و هەر کردەوەیەکی نەشیاوی ئەو دوو بنەماڵەی باشوور دژ بە خەڵکی ڕۆژهەڵات، بە پێچەوانە وەک خزمەت کردن بە ئێمەی #کوردی_ڕۆژهەڵات، پیشان بدەن.