Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
#سازمان_حقوق_بشر_کردستان ضمن تبریک و شادباش سال نو، اعلام میدارد فعالیتهای عادی خود را از سر میگیرد.
#سازمان_دفاع_از_حقوق_بشر_کردستان با بازنگری در کلیت ارگانی، اهداف، برنامەها، ادارە و مدیریت و شیوەی کار و پس از اصلاح و بازسازی واحدهای ضرور و اطلاع رسانی، دورە نوین فعالیت خود را در آیندەای نزدیک آغاز میکند.
٭٭٭
#ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان وێرای پیرۆز کردن و پیرۆز بایی ساڵی نوێ، ڕادەگەیەنێ، بەم زووانه کارا دەبێتەوە.
ڕێکخروای بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان بە پێداچوونە لە تەواویەتی ئورگانی، ئامانج و بەرنامەکان، بەڕێیەوەبەری و شێوازی چالاکی و پاش چاکسازی و نوێ کردنەو‌ەی بەشە پێویستەکان و ناوەندی ڕاگەیاندن، بە شێوازێکی نۆێ، چالاکییەکانی دەست پێدەکاتەوە.
ئەوڕۆ ٩ی ئاڤریلە ، ڕۆژی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان.
ئەو ڕێکخراوە کە [ لە ٩ی ئاڤریلی ٢٠٠٥ ڕێخستنی خۆی ڕاگەیاندووە ] بڕیاری داوە لە داهاتوویکی نزیک کارا ببێتەوە، بەڵام هەر لە ئێستاوە تووشیاری کۆسپ و بەربەستێکی زۆر، بووەتەوە.
#ڕێکخراوی_بەرگری_لە_مافەکانی_مرۆڤی_کوردستان هیوادارە بتوانێ بەسەر ئەو لەمپەر و تەگەرانە زاڵ و تێپەڕ ببێت.
٭٭٭
امروز نهم آوریله، روز #سازمان_حقوق_بشر_کردستان.
این سازمان که [ در ٩ آوریل ٢٠٠٥ تاسیس خود را اعلام کرده ] تصمیم به فعال شدن دوباره در آیندەای نزدیک گرفته، از هم اکنون با موانع و گیر و گرفتهای متعددی روبرو گردیده است.
#سازمان_دفاع_از_حقوق_بشر_کردستان امیدوار است بتواند موانع موجود را از سر راه بردارد و یا از آن عبور کند.
کاک #ئومێد_بەیگیزادە
لە بەرێوەبەرانی پێشووی
#ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان، لە هەندەران تووشی پەتای #کۆرۆنا بووە. بە پێی هەواڵی بنەماڵەکەی هەرچەندە لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزشکیدایە، بەڵام بەداخەوە دۆخی زۆر ناجێگیرە. بە هیوای نەجات و ڕزگاری کاک ئومێدی مرۆڤ دۆست لەو پەتا نەگرێسە و گەڕانەوەی سەڵامەتی و تەندرۆستی و لەش ساغی خێرا بۆ هاوڕێ و تێکوشەری مافەکانی مرۆڤی کوردستان.
کاک #ئومێد_بەیگیزادە، چالاکوانی ئارام و هێمنی #مافی_مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنیی #ڕۆژهەڵات، وە مودیر و بەڕێوەبەرەکەی پشت پەردەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ئێستا دوور لە وڵات [لە ئاڵمانیا ] و دوور لە کەس و کار و بنەماڵەکەی تووشیاری پەتا نگریسەکەی #کۆرۆنا بووە و بە داخەوە ژیانی پڕ بایەخی کەوتووەتە بەر مەرترسی و هەر ئێستا، لە دۆخێکی ئێجگار نالەباری تەندرۆستیدایە.
٭٭٭
ئومێدی بەیگی زادە، ساڵی ١٣٥٦ لە شاری #سنە-ی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتانی و ناوەندی و باڵای لە زێدی خۆی تەواو کردوە.
لە ئاستی خوێندنی باڵا بڕوانامەی ماستەری ژمێریاری لە زانکوی ئازاد وەرگرتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکی حیسابڕەسی کمپانیایکی فەرەنسی لە #تاران، بە ئەستۆوەوە بووە.
کاک ئومێد وەک کوردێکی نەتەوە خواز و مرۆڤ دۆست لە تەواو ساڵەکانی دامەزران و ڕێخستن و چالاکییەکانی ڕۆژنامەی پەیامی گەل [ #پیام_مردم ] و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، وەکوو بەڕێوەبەرێکی لە سێبەر و هەموو کات ئامادە، بەڵام لە پشت پەردە، بەشدار بووە لە بەڕێوەبردنی پەیامی مەردوم و #ڕێکخراوی_بەرگری_لە_مافەکانی_مرۆڤی_کوردستان.
کاک ئومێد بێ وچان لە تێکوشاندا بووە و پتر لە نیوێک لە تەمەنی ٤٤ ساڵەی لە پێناو بەرگری لە مافی مرۆڤ و داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەی،[ ملەت و #نەتەوەی_کورد ] خەباتی کردوە و تێچووی خەباتەکەی بێ هیچ منەتێک و یان چاوەنواری قەرەبوو کردنەوەیک، تەنیا بە سەر شانی خۆی و بنەماڵە و دایکە بەتەمەنەکەی بووە.
کاک ئومێد وێڕای ئەو هەموو هەڕەشەی ئەمنییەتی و شیانی دەسبەسەری و زیندانی بوونی، نەک هیچ کات نەیەویست ببێت بە سەردێڕ و مژاری هیچ هەواڵێک، بەڵکوو بۆ ماوەی دە ساڵ کە ئەمن زیندانی کرا بووم، بە ورەیکی بەرزەوە نا ڕاستەوخۆ ئیدارەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی بە ئەستۆ گرتبوو.
کاتێک کەسانێک دەیانەویست ڕێکخراوەکە بەرۆ لاری ببەن، ئەوە هەر کاک ئومێد بوو ڕێگری لەو بەلاری چوونانە دەکرد و ڕێبازی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کردستانی دەپاراست.
کاک ئومێد، کاتێک بۆ خۆی کەوتە ژێر گوشاری ئەمنی و ناچار کرا وڵات بەجێ بهێڵێت بۆ ماوەی چەند مانگێ لە #باشوور نیشتەچێ بوو.
کاک ئومێد نەک هەر لە #ئێران و ڕۆژهەڵات ،بەڵکوو لە باشووریش کەوتە ژێر هەڕەشە و گوشار. لەباشووریش بە سەر ئەوەی ئێزنی یو ئێنی [ #UN] پێی بوو، بەڵام کەسانێک لە ئاسایشی هەرێم چەند جار هەوڵیان دا بە پیلانگێڕی دەسبەسەر و ڕادەستی ئێرانی بکەنەوە، هەر بۆیە وەکوو پەنابەر، ناچار ڕووی کردە ئەورووپا و ئاڵمانیا.
٭٭٭
لەم کات و ساتە پڕ بە دڵ هیوا و ئارەزووم ڕزگاری کاک ئومێد لەو کۆرۆنا نگریسەیە، وە هەروەها گڕانەوەی ساغی و سەڵامەتی دووبارە، وە تەمەندرێژی بۆ کاک ئومێدی بەڕێز و ئازیز ئارەزوو و ئاواتمە.
دوو خێڵ و عەشیرەتی #قەڵغان و #کوییک لە #داڵاهۆ بەختەوەرانە کوتاییان بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانیان هێناوە. ئەوە هەواڵێکی خۆشە و بە سپاس و پێزانینیێکی زۆر لە ناوبژیوانان، لە لایەن خۆم و #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان سپاسی هەستیاری ئاشتیخوازانەی هەر دوو لایەنی قەڵغانی و کوییکی دەکەین.
ئوفیسی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان لە پەیامنامەیکدا بە بۆنەی #ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_دایکی، داوا دەکات تا مافی خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی و مافی فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ هەمووان، لەوانە هوز و قەوم و ئێتنیک و نەتەوەکان دەستەوبەر و دابینی بنەڕەتی بکرێتن.
ئوفیسی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان لە پەیامنامەیکدا بە بۆنەی #ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_دایکی، داوا دەکات تا مافی خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی و مافی فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ هەمووان، لەوانە هوز و قەوم و ئێتنیک و نەتەوەکان دەستەوبەر و دابینی بنەڕەتی بکرێتن.
٭٭٭
پەیامنامەی
ئۆفیسی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان

نزیکەی سەدەیەکە پرۆژەیەک بە ئامانجی بناغەیی سازدانی"یەک نەتەوە لە سەر یەک زمان" دەستی پێکردووە،
تەوەری سیاسەتی داڕێژاوی ئەم پرۆژەیە، بە یەک زمان کردن و سەروەری"زمانی فارسی"یە، لە ڕێگای هێدی هێدی تواندنەوە و بە ئاسیمیلاسیونە کردن و بە لە ناو بردنی تەواویەتی چەند زمانی و چەند فەرهەنگیە لەم وڵاتە.
لە مەودای دەیان ساڵی ڕابردوو، شیان و کەرەسە و ئامراز و ئامێرەکانی؛ یاسایی، حکومەتی، دەوڵەتی، فیرکاری، پڕۆپاگەندا و مێدیایی [ پشت بە یاسای بنەڕەتی و یاسا و ڕێساکانی دیکە ]، بە تەواوی خراوەتە خزمەت ئەو پرۆژەیە [واتە زمانی فارسی].
لە بەرانبەردا، زمانەکانی تورکی، کوردی، لوڕی، بەلووچی، عەرەبی، تورکەمەنی، گیلەکی، مازەنی و تاڵێشی نەک هەر لە شیانی فێرکاری و پەروەردە و هەر چەشنە یارمەتییەک بێ بەش کراون، بەڵکوو کەوتوونەتە بەر شاڵاو و هێرشی زمانی زاڵ و سیاسەتی تواندنەوەی چەند لایانەی فەرهەنگی کە لە لایان دەیان ناوندی ڕادێویی و تلەڤزیونی خۆجێی دەۆڵەتی، بەڕێەوە دەچێت.
زمانی دایکی دەستکەوتێکی بناغەییە و بەشێکە لە میراتی تۆرەمەی مرۆیی و بەشێکی دابەش نەکراوە لە فەرهەنگی هەر قەوم و هەر ئێنیک و هەر نەتەوەیەک.
زمانی دایکی بە ئاکار و هەڵسوکەوتەکانی تاکەیی، کۆمەڵایەتی، قەومی، ئێتنیکی و نەتەوەیی کۆمەڵان، شێواز و ڕوومەت و یەکگرتەیی و خۆ نواندن ئەبەخشێنێت.
زمانی دایکی وەکوو ئامێرێکی بێ وێنە لە گواستنەوەی میراتی مرۆیی چالاکە و کارگێڕی هەیە، و جیا از چوارچێوەکانی سیاسەتی دەسەڵات، و بە چاو پۆشی کردن لە کەمینە یا زۆرینە بوونی؛ هێمای هەبوون و پێناسێکە لە فەرهەنگ، مێژوو، یەکیەتی، یەکگرتوویی و شۆناسی قەوم و ئێتنیک و نەتەوەکان.
ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، به سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو خاڵانە، لە سەر ئەو بڕوایەدا داکۆکی دەکا کە مافی کەڵک وەرگرتن لە زمانی دایکی و مافی پاراستن و خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی وەک دەسکەوتێک و ئامێر و ئامرازێک، هەر وەها وەکوو هێمایەک و پێناسەیەکی نەتەوەیی، ئێتنیکی و فەرهەنگی، لە مافە سەرەکیی و نەگوێزراوەکانی مرۆڤ و کۆمەڵە مرۆییەکانە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بە جەختکردنەوەی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی لە سەر ڕێز گرتن لەو مافانە و هەر وەها بە بەڵگەمەند بوونی مافە فەرهەنگییەکان و مافی فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایکی، ئاماژەی هەیە و داوا دەکات، تا ؛
- بە پێشێلکاری مافە فەرهەنگییەکان و هەڵاواردن لە پەروەردە و پاراستن و خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی، کوتایی بهێنرێت.
- قەدەغە و کۆسپ و تەگەرە لە سەر ڕێگای فێرکاری و پەروەردە بە زمانەکانی کوردی، تورکی، بەلووچی و عەرەبی و زمانەکانی دیکە، هەڵبگیرێت.
- مافی خاوەنداری لە زمانی دایکی و مافی پەروەردە کردن بە زمانی دایکی بۆ هەموو قەومەکان، ئێتنیکەکان و نەتەوەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەستەوبەر و دابین بکرێتن.
تا ئەو خەڵکانە بتوانن زمانی خۆیان فێری منداڵانیان بکەن و بە زمانی دایکی، منداڵەکانیان سەربەستانە پەروەردە بکەن تا بەو شێوەیە بتوانن زمان و فەرهەنگ و شۆناسی نەتەوەیی و ئێتنیکی خۆیان بپارێزن و گەشەی پێ بدەن.

ڕێکەوت : دووی ڕەشەمەی ١٤٠٠/ ٢٢ی فێڤرییەی ٢٠٢٢

ئوفیسی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان
نووسینگەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان بە سەرنج ڕاکێشان لە دۆخی نەخۆشی #زەینەب_جەلالیان، پاش تێپەڕاندنی ١٥ ساڵ لە سزاکەی، داوای ئازادی بۆ ناو براو دەکات
٭٭٭
بەیاننامەی
نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان

ژنە بەندکراو، زەینەب جەلالیان کە دەگوترێت لە پێوەندی دەگەڵ گرووپە دژبەرەکان، بە بەندکرانی هەتاهەتایی سزا دراوە، نزیکەی ١٥ ساڵە لە ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەکانی خۆی، ورمێ، کرماشان، تاران، قەرچەک، یەزد و کرمان بە سەر بردووە و تێی پەراندووە.
دەگوترێ، ناو براو، تووشی چەند نەخۆشینی جۆراوجۆر بووە و پتر لە ساڵ و نیوێکە، دایکە بە تەمەن و بنەماڵەکەی لە بار و دۆخی وی، هەواڵێکیان بە دەستەوە نەهێناوە.
نووسینگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە سەرنج ڕاکێشان بۆ سەر دۆخی نەخۆشی زەینەب جەلالیان، پاش تێپەڕاندنی ١٥ ساڵ لە سزاکەی، داوای ئازادی بۆ ناو براو دەکات.
بەو هیوایە، کار بە دەستانی دەزگای داد و دەزگای ئاسایشی پێوەندیدار، بە داشکانی ماوەی سزاکە و پێداچوونە لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە، هەلێت بۆ ئازادی ناو براو بڕەخسێنن.

بەروار ؛ ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ / ٦ی مارچی ٢٠٢٢

نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان
نووسینگەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان، نەورۆزی کوردەواری، ساڵی نوێ و هاتنەوەی بەهاری جوانییەکانی سروشت لە خەڵکی کورد و کوردستان و خەڵکانی دیکەش پیرۆزبایی دەکات و هیوا دارە له ساڵی نوێی ٢٧٢٢ ئاشتی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ لە تەواوی جیهان بە سەر شەڕ و نادادپەروەری و سەرەڕۆیان، سەرکەوێت.
٭٭٭
دبیرخانە #سازمان_حقوق_بشر_کردستان، نوروز کوردی، سال نو و فرا رسیدن بهار زیبایی های طبیعت را به مردم کورد و کردستان و دیگر مردمان، تبریک گفته و امیدوار است در سال جدید ١٤٠١ صلح و عدالت و حقوق بشر در تمام جهان بر جنگ و بی عدالتی و مستبدین، پیروز شود.

t.me/RMMK2021
٭٭٭
١. هاوڕێکی پێشوو، لە نامەیەکدا نووسیویە: کەسێ کە بە دوای #مافی_مرۆڤ دەکەوێت، یان لە نێو خەڵک و کۆمەڵگادا نییە، یان ئاگای لە ویست و خواستی خەڵکەکە نییە و نایشزانێت کە خەڵکی چیان دەوێ !
ئەم برادەرە لە بەردەوامی قسەکانی دەڵێت: مافی مرۆڤ، مافی نەتەوە، #مافی_کورد، مافی بە دەوڵەت بوون، #دێموکراسی و ئازادی سیاسی و ئەو شتانە بۆ خەڵک، نە گرنگە و نە خەڵکی خوازیاری ئەو چەشنە مافانەن.
لە ڕوانگەی ئەم برادەرە بۆ زۆربەی خەڵک؛ پۆڵ و #پارە و #ڕابواردن و دەسکەوتە مادییەکان گرنگن نەک مافی مرۆڤ و مافی کورد و...
ئەم هاوڕێیەی پێشوومان لە بەشێکی دیگە نامەکەی دەڵێت :
جەنابتان دە ساڵ لە تەمەنتان لە پێناوی مافی مرۆڤ و مافی کورد لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا تێپەڕاند. من بۆ خۆم ڕێزم هەیە بۆ جەنابتان، بەڵام سەرنجتان بۆ سەر ماڵپەڕەکانتان و پەیجەکانی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ڕادەکێشم، یان با سەیری پۆستەکانی جەنابتان وەک باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بکەین، چۆن ئەمانە هەر هەمووی بەڵگەیە و دەرخەری ئەویە کە گۆمەڵگای ئێمە و خەڵکەکەمان خوازیاری شتێک بە ناو مافی مرۆڤ نیین !
ئەو بەڕێزە هەر وا دەپرسێ: مگەر شوێنکەرەکانی مافی مرۆڤی کوردستان چەند کەسن؟ چەند کەس چاو لە پۆستەکانی جەنابتان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەکەن؟ ڕەنگە بڵێین دە کەسی ڕووناکبیریش لایکی دەکەن کە دڵنیام ئەو دە کەسەیش هەر نایخوێننەوە !
بەڵام با چاوێک بە سەر ویست و خواستی ڕاستییانەی خەڵکەکەمان بکەینەوە. خەڵکێک کە قیژ و قاوەکەی فڵان گۆرانی بێژی کورد فرۆشی تورکی بێژیان پێ خۆشە و یان
بە سەدان هەزار و بە مێلیون لایک و ماچ و دڵ و کۆمێنتی بە قوربانت بم و لە بەرت دەمرم ! بۆ وێنەی فڵان کچە مودیل و... دەنێرن کە بە چاوی خومارەوە پرسیاری کردووە؛ ڕەنگی ماتیکەم بە دڵتانە ؟ !
هاوڕێی پێشوومان پاشان دەپرسێ: ئاخۆ ئەم خەڵکەی ئێمە، مافی مرۆڤ و ئازادی و دێموکراسی و مافی نەتەوەی کوردیان دەوێ ؟ یان لەنجەی سەماکەر و مودیلیست و پارە و ڕابواردن ؟
ئاخۆ خەڵکانێکی وا هەرگیز بیر لە مافی مرۆڤ و بیر لە مافی چارەنووسینی خۆیان دەکەنەوە... ؟ !
- ئەوە چەند کورتە بەشێک لە نامەی دوور و دڕێژی هاوڕێ پێشوومانە.
٢. برادەرێکی دیکە لە دەرەوەی وڵات ڕەخنەی لێگردووین، و دەڵێت؛ لە زنیداندا بوێرانە و نەترسانە هەڵوێستت دەگرت و ئێستا وا نیت !
- من بۆ ئەم بەڕێزە تەنیا دەتوانم بڵێم ڕەخنەی بە سەر سەر و چاوانم دادەنم.
٣. برادەرێکیش پێم وایە لە ناو وڵاتدایە ئەو پەیامەی [ وێنە پۆستەکە] بۆ ناردووین.
- بۆ ئەم بەڕێزەیش دەبێ بڵێم، شیاوی هەڵوێستەکەیان نییم، بەڵام زۆر سپاسیان دەکەم.