سۆکایەتی کردن بە مرۆڤ و مافەکانی کە کردەوە دڕندانەکانی لێدەکەوێتەوە، ڕۆحی مرۆڤایەتی پەلکێشی شۆڕش و بەرخۆدان دەکاتەوە....
هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئەو بیر و باوەڕانە کە لە نێوان چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا جێی گرتووە، و بێ ڕێزی کردن بە ئایین و ئایینزاکان، لە #کوردستان یان لە هەر شوێن و وڵاتێکی دیکەی جیهان پێچەوانەی مەنشووری مافەکانی مرۆڤە.
به پێی ماددەی ۱۸ی بڕیارنامەی جیهانی #مافەکانی_مرۆڤ؛
هەموو کەسێک مافی ئازادیی هزر و بیر و ویژدان و ئایینی خۆی هەیە. ئەم مافانە ئازادی گوڕێنی ئایین و باوەڕ و دەربڕینی بڕوا و ئیمان دەستەبەر دەکات و هەروەها فێربوون و فێرکاری ئایینی و پەیڕەوکردنی ڕێیەو ڕەسمی ئایینی دەگرێتەوە. هەر کەسێک دەتوانێت لەو مافانە بە تاکەیی یان بە کۆمەڵ، به نەهێنی یانخود بە ئاشکرا [ بەبێ کۆسپ لەبەرخستن و ڕێگرتن لەلایەن دەسەڵاتەوە ] کەڵک وەربگرێت.
بێ ڕێزی بە مافەکانی مرۆڤ و سۆکایەتی کردن بە مرۆڤ و مافەکانی که زۆربەی کردەوە دڕندانەکانی لێدەکەوێتەوە، ڕۆحی مرۆڤایەتی پەلکێشی شۆڕش و بەرخۆدان دەکاتەوە.
تەنیا بە دان پێدانان و ناساندنی کەرامەت و سەربەرزی ڕەکداکوتاوی ئەندامانی بنەماڵەی مرۆڤایەتی و مافی یەکسانی و مافی نا گواستراوی مرۆڤەکان، ئازادی و داد و ئاشتی له جیهان جێگیر دەبێتن.
بەدیهێنایی دونیایک کە تێدا مرۆڤ لە دەربڕین و بڕوا سەربەست و لە ترس و هەژاری ڕزگار ببێت، وەکوو بەرزترین ئامانجی ڕاگەیاندراوی مرۆڤایەتییە.

دەسبەسەرکردنی شارومەندانی ناڕازی و هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر و سەپاندنی سزای زیندان بە سەر چەند #چالاکوانی_مەدەنی و ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر، بە تومەتی گێرەشێوێنی و سیخوڕایەتی و تێکدانی ئاسایشی حکومەت، لە لایەن #دەسەڵاتدارانی_کورد و حکومەتی کوردی، لەو بەشەی #کوردستان کە بە هەرێمی نیوچە سەربەخۆی کوردی دەناسرێت، جێگەی قەبۆڵ نییە و ئەو غەدر و ستەمانە کە در هەق بە ئازادی ڕادەربڕین و #مافەکانی_مرۆڤ و مافی خەڵک لە ژێر ناوی حکومەتی کوردی و دەوڵەتی کوردی دەکرێ، بە هیچ شێوازێک پاساودراو نییە و پاساویش نادرێتەوە.
هەرچەندە ئەو کردەوانە، ئەوە دەردەخات کە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵک و نەتەوەی چەوساوەی کورد هەر بە دەوڵەت و حکومەتێکی کوردی لەو چەشنە، شیانی دەستەبەر بوونی نییە و پارێزراو نامێنێتەوە.
بەڵام ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت کە گێچەڵکاری دەسەڵاتداران بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەوساویی نەتەوەیی، لە ژێر دروشم و ڕەهەندی دەوڵەتی کوردی، تەنیا بە مەبەستی بەرژەوەند پارێزی و ئامانجی مانەوەی فەرمانڕەواکان لە دەسەڵات و حکومەتە و شتێکی دیکەی لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵکەوە پێیەوە نییە.
#ڕێکخراوانی_مافەکانی_مرۆڤ و ماف پارێزان لە کوردستان و دەروەی کوردستانیش ئەوە بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بێڕێزی کردن بەو مافانە لە کوردستان بە تایبەت لە لایەن دەسەڵاتدارانی کورد و لە ناوماڵی کوردوە شیاوی چاو پۆشی نییە و نابێ ڕەوایی و شەرعییەت بەو کردەوانە ببخشرێت.

ساڵانێک لە حەفتاکان، سەردەمانێ کە لە پێناو دێموکراتیەت و #مافەکانی_مرۆڤ، کۆ کردنەوەی تێکوشەرانی تاکەی و یەکگرتووییمان وەکوو هەل و دەرفەتێک دەزانی و بە هەزاران هیوا و ئومێد، بە هاو ڕایی و هاوڕێیی تێکوشەرانێکی لە بیر نەچوو، لە تارانی پاتەخت " #ڕێکخراوی_یەکیەتی_بۆ_دێموکراسی"- مان، ڕێکدەخست و دادەمەزراند.
٭٭٭
نیوەی دووەمی سێهەمین دەیەی ژیانمان، خۆم و هاوژینم خاتوو پەریناز.
کوالیتی وێنەکە هەرچەندە زۆر باش نییە، بەڵام بیرەوەرییەکە لە ساڵەکانی دەیەی حەفتا [ تاران-١٣٧٦ / ١٩٩٧ ].

#ئازادی_ڕادەربڕین یەکێ لە مافە هەرە گرێنگەکان و لە سەرەکی ترین مافەکانی مرۆڤە. ڕێز گرتن لەو مافە بەواتاێک پیشاندەری باوەڕمەندی بە پرێنسیپە سەرەکییەکانی دێموکراسیەت و دێموکراتیەتە.
هەر چەشنە ڕێگری کردنێک لە دەربڕینی بیر و ڕا جیاوازەکان بە هەر شێوەیک لە شێوەکان و هەر چەشنە
کوسپ و تەگەرە نانەوەیک لە سەر ڕێگای ئەو مافە، وەکوو دژایەتی و دەستدرێزی کردن بە سەر #مافەکانی_مرۆڤ هەژمار دەکرێت.
من وەکوو ڕۆژنامەوانێک مافی ئەوەم هەیە شرۆڤە و بیرو ڕای خۆم سەبارەت بە هەڕ ڕووداوێک و هەر مژارێک بە بێ قەدەغە و تەگەرە نانەوە و لێپرسینەوە بهێنمە سەر لێنووس.
بەڵام ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دیتم و هەستم پێکرد، دوور کەوتوویی دەیان ساڵەی ئێمەمان بوو لە سەرکی ترین مافەکانی مرۆڤ و نەناسینی سەرەتایی ترین مافی تاکەیی و مرۆیی و مافی ڕادەربڕین.
زۆر بە داخم بەوەی دەبێ ئەو راستییە قبوڵ بکین، تەوەری هزر و بیر و بڕوای سیاسییەکانمان نەک هەر هیچ گەشەی نکردووە، بەڵکوو هەر لە ساڵەکانی پەنجاکان ماوەتەوە و ڕەنگە پاشەکشەیشی کردوو بێت.
#ئازادی_خوازی و دێموکراسی خوازی بڕوامەندانە و باوەڕ بە پرێنسیپە دێموکراتییەکان خۆ تەنیا بەخۆ لکاندنی ئەو چەند وشەیە بەدی نایەت و بە هەڵکردنی ئاڵا و دروشم دانەوەش دەستەبەر نابن.
کەسانێ کە خۆیان بە #دێموکراسی_خواز پێناسە دەکەن و داواکاری دێموکراسی و ئازادی و مافی مرۆفن بۆ خەڵک و #گەلی_کوردستان، یان داوای مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد دەکەن ئاخۆ چۆن خەڵکی بڕوایان پێیەوە بکەن وەکوو دابینکەر و پارێزەری ئەو مافانە، کاتێک لە هەر ڕەخنە و گازندەیک لە دەسەڵات بەدەستانی ئێستای #هەرێمی_کوردستان، تووڕە دەبن و بە جنێو و بوختان و تانە و تومەتی نەشیاو هەڵدەکوتنە سەر ڕەخنەگرەکان؟

پاش سڕینەوەی چەند پۆستێکی پێوەندیدار بە #هەرێمی_کوردستان،
لە ٢٤ کاژێری رابردوو، زۆر کەس لە ناو وڵات بە تایبەت لە شارەکان و پارێزگاکانی #سنە و #کرماشان و #ورمێ و #تاران و چەند شوێنێکی دیکە پێوەندییان پێوە گرتووین لەو کردەوانە کە ئەوان بە هێرش و گەلەکۆمەی مەجازی و هەڵمەت بۆ ڕەشکردنی کەسایەتیێکی سەربەخو و خاوەن ڕێز ڵە نێو خەڵک و ب.. مافی مرۆڤی کوردستان لێ ناو دەبەن، داخ و کەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە و کردەوەی ئەو کەسانە کە دەیانەوێ #کەبوودوەند بخەنە ناو بازنەی شەڕە قسەی ئابڕۆبەرانە و شەڕە بە نەفرەتکراوەکانی حیزبی و گروپی، بە کردەوەیکی قیزەون دەنرخێنن و شەرمەزاری دەکەن. زۆربەی ئەو بەڕێزانە لە سەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو پۆستانە، پرسیاریان هەیە و لەو بارەوە خوازیار و چاوەڕێ ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆن.
٭٭٭
بە دڵنیایەوە کۆمەگای #ڕۆژهەڵات لە بواری هەستیاری و وشیاری و بڕوامەندی بە بایەخە گرێنگەکانی #کۆمەڵگای_مەدەنی_سیاسی وەکوو بایەخ دان بە #ئازادی_ڕادەربڕین، ئازادییە سەرەکییەکان، #دێموکراسی و دێموکرایەت، #مافەکانی_مرۆڤ، #دادگەری_کۆمەڵایەتی، #مافی_ژنان، یەکسانی ئافرەتان و پیاوان، #ژینگەپارێزی و تەنانەت پاراستنی مافی ئاژەڵان و سەگ و پشیلە، گەیشتووتە ئاستێکی هەرە بەرز و بەردەوامیش لە گەشەدانیدایە.
بە چاو هەر پێوەر و لە هەر ڕوانگەیک چاوی لێبکرێت، #کۆمەڵگای_مەدەنی ژۆرهەڵات زۆر پێشکەتووترە لە بەشەکانی دیکە و لە وەها کۆمەڵگایک تەنیا ئەو حیزب و ڕێکخراوانە دەتوانن داهاتووێ بۆ خۆیان دەستەبەر کەن کە بتوانن هاو ڕا و هاوڕیی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی ئەوڕۆی #کوردستان بچنە پێشەوە.

به خۆشییەوە کاک #ئومید_بەیگی_زادە بەسەر #کۆرۆنا زاڵ بووە.
گەڕانەوەی تەندرۆستی و بەردەوامی ژیان و خەبات پیرۆزە لە کاک ئومێد.
هیوادارم هەر وەک چۆن لە هەمبەر ئەو پەتا سەرکەوت، لە بەرامبەر پەتای نگریسی پێشێلکاری مافی #گەلی_کورد و #مافەکانی_مرۆڤ یش بەردەوام و خۆڕاگر و سەرکەوتوو ببێت.

کورتە باسێکم سەبارەت بە #سنە-ی ئەوڕۆ و دۆخی #کۆمەڵگای_کوردی و هەر وەها نیوچە ئاماژەیەک بە کارایی و کاریگەری هەندێ گروپ و دەستە و تاقمی کارا و تەیار کراوی دەرەکی لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان [ بەبێ ناو لێ بردن ] لە پۆستی پێشوو هێنابوو، کە هەندێ کەس، لەوانە؛ برادەرێک دانیشتووی وڵاتی نورویژ، ڕەخنەی لێگرتووین و فەرموویەتی؛ پەتەوازەیی و جیاوازی له نێوان کۆڕ و کۆمەڵان هەر تایبەت بە #کورد نییە و هەمووی نەتەوەکان دەگرێتەوە، بۆ وێنە لە وڵاتی نورویژ کە وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، دەیان دەستە و گروپ و حیزبی چەپ و ڕاست و ئاییی و نا ئایینی هەیە و هەر یەکە بە هەر شێوازێک بیهەوێت کار دەکا و کەس ڕێگریان نییە و کەس لێپرسینەویان لێ ناکاتەوە.
وێرای سپاس و پێزانین لە خوێندنەوە و تێبینی ئەو برادەرە و هاوڕایی لە گەڵ بەشێک لە تێبینییەکەیان [ بە تایبەت ئەوەی کە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوەکانی دیکەش جیاوازی و پەرتەوازەیی هەر هەیە و هەر باوە ]، ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارۆ بە پێویست دەزانم.
١. #نورویژ وڵاتێکی بە فەرمی دامەزراوە و سەربەخۆیە و #دێموکراسی و #مافەکانی_مرۆڤ و کارایی و کار کردنی حیزبی و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە وەکوو فەرهەنگ دابین و جێگیر کراوە و ئەو شتانە بە باشی جێی خۆیان گرتووەتەوە،
٢. #کوردستان بە فەرمی نە وڵاتە، نە یەکپارچەیە، نە سەربەخۆیە، نە دەوڵەتی خۆی هەیە و نە تەنانەت بزووتنەوەیکی سەرانسەری و گشتگیر و یانخود کارای هەیە، و لە زۆرینەی ئەو بوارانەدا هەر بەردی بە سەر هەردەوە نییە.
٭٭٭
بە سەر هەمووی ئەوانەش، لە هەر پارچە و بەشێکی کوردستان، دەیان و بگرە سەدان #حیزب و #ڕێکخراوە و گرووپ و دەستەی سیاسی چەپ و ڕاست و ئایینی و نا ئایینی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی و #چینایەتی و ژینگەیی پێک هاتوون و بوونیان هەیە و کەس نکوڵیی لە هەبوونیان ناکات.
تەنانەت لە هەر ناوچە و دەوەرێک سەدان تەکیە و مەرقەد و شێخ و فیرقە بە کڵتووری جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە، و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، لە مافی تاکەی و به کۆمەڵی ئەو دەستە و گروپانە بەرگری و داکۆکی دەکەن.
منیش وەکوو بەرگریکارێکی پێشووی مافەکانی مرۆڤ، هێشتا خۆم بە داکۆکیکاری #پلوڕالیزم، فرەچەشنی، یان فارسی وتەنی [ تکثرگرایی ] دەزانم و بە ڕێزگرتن لە هەست و بیر و بۆچوونە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و لێبوردە بوون لە هەمبەر هەمووان، هێشتا هەر بڕوامەندم.
بەڵام، فیرقە ساز دان و ڕێخستنی دەستە و گرووپ بە بەرنامە و بوجە و ساپورتی مادی و فیکری وڵاتانی دەرەکی بە ئامانجی گوڕین و پاکتاو کردنەوەی پێناس و #شۆناسی_نەتەوەیی، پێم وا نییە تەنانەت لە وڵاتێکی وەک نورویژیش تا ئەو ڕادەیە ئاسایی و باو بێت و کەس ڕەخنە لەو جۆرە کردارانە نەگرێت.
لە نێو بردنی داب و نەریتی ڕەسەن و لاواز کردنی هەستی #نەتەوایەتی گەلێکی بن دەست و بێبەشکراو و داسپاندنی داب و نەریت و فەرهەنگی هاوردە بە مەبەستی خۆبیانیکردنی خەڵکێکی چەوساوە و هەر وەها
دوور خستنەوەی ئەو خەڵکە لە #مافی_بنەڕەتی و ئازادی و خواست و ئامانجە سەرەکییەکانیان، نەک هەر پەسەند کراوە نییە، بەڵکوو سەرقاڵ کردنیانە بە هەندێ کردەوە و پەراوێزەی کەم بایەخ.
٭٭٭
بێ گومان لە نێوان سەدان دەستە و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەی کوردی چ ڕاست و چ چەپ و چ ئایینی و چ نا ئایینی جیاوازییە جددییەکان زۆرن.
بەڵام دەبێ ڕێکار بۆ چارەسەری زۆربەی جیاوازییەکان و کێشەی پەرتەوازەیی کۆڕ و کۆمەڵان بدۆزرێتەوە و کێشەی نایەکگروویی نەتەوەیی دەبێ چارەسەر بکرێت.
کاتێکیش ئێمەمان لەیەکگرتنەوە و یەکگرتوویی نەتەوەیی باس دەکەین، ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێ هەموو حیزب و #ڕێکخراوەکان دەست لە ئامانجی سەرەکی و بەرنامەی خۆیان هەڵبگرن، بەڵکوو باس لە سەر لە یەک تێگەیشتن و ڕاڤە کردنە لە سەر خاڵە گرینگ و مافە سەرەکییەکانی نەتەوەیک کە لە مافەکانی بێ بەش کراوە.
لە یەکتێگەیشتن کاتێک بەدی دێت کە هەر تاکەیک، هەر تاقم و گروپ و هەر حیزب و ڕێکخراوەیک بەرامبەرەکانی، وەک خۆی قبۆڵ بەکاتن و لە جیاوازییەکان بە چاوی لێبوردنەوە بڕوانێت.
تێگەیشتنێکی لەو شێوەیە بە مانای قبۆڵکردنی فرەچەشنی و دێموکراسییە،
پێچەوانەکەیشی خۆسەپێنی و خۆسەپاندنی زۆرەملێ بە سەر خەڵک و دیکتاتۆریەتە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کە خۆ سەپێنی هەر دەستە و گرووپێک و پێچەوانەی فرەچەشنی، نەک هەر هەڕەشەیە لە سەر ماف و ئازادییە سەرەکییەکان بەڵکوو بە پێشێکردنی مافەکانی مرۆڤیش پێناسە دەکریت. خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەتی فیکری و ئایینی و سیاسی، هێز و وزە توانا و لێهاتنەکانی کۆڕ و کۆمەڵان، بن بڕ و لە ناو دەبات و دەمارگیری و توندوتێژی و ناڕەزایی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگادا باو و بڵاو دەکاتەوە.

پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤی #کورد لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەیە بۆ کورد، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی لە #باشووری_کوردستان و #ڕۆژئاوا ئازاری برینی دڵ و دەرونە بۆ #نەتەوەی_کورد.
با بۆ داکۆکیکردن لە #مافەکانی_مرۆڤ هێڵ و سنوور دانەنین.
٭٭٭
هەر وا کە هەمووان ئاگا دارن، دۆخی مافی مرۆڤ لە #ئێران، ئەوەندە شپرز و نالەبار و ئەوەندە لە بەرترسی پێشێکاریدایە کە لە لایەن ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی #نەتەوە_یەکگرتووەکان نوێنەر و چاودێری تایبەتی بۆ دیاری دەکرێت.
بۆ هەمووان و بۆ ئێمەی کورد ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە هیچ جۆڵانەوەیکی #مەدەنی و سیاسیی مافخوازانەی کوردی لەو وڵاتە نادات. تەنانەت داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤیش بە کردەوەیەکی تێکدەرانە و دژ بە ئاسایشی خۆی پێناسە دەکات. گرتن و دەسبەسەرکردنی خەڵک، زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی و لە سێدارەدان و دەستڕێژی کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکان تەنیا بەشێکە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان.
٭٭٭
لە باکووریش، دەوڵەتی #تورکیا تا ئێستا هەزاران بەڵای دژە مرۆیی بە سەر کورد هێناوە و بە هزاران چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردی زیندانی کردوە. کورد لە وڵاتێکی وەکوو تورکیا، نەک هەر لە سەرەتایی ترین مافەکان بێ بەش کراوە بەڵکوو تووشی جێنوسایدی زمانی و فەرهەنگی-یش کراوە. #باکووری_کوردستان و کورد لەو بەشە هەر ئێستا له ژێر سەرکوتکارییەکی چڕوپڕدایە و لایەنگرانی مافی مرۆڤی ڕوژاوایی و دەوڵەتە بەرژەوەند پارێزەکانی ئەورووپا و ئەمریکایش بە بێ دەنگییەکی تەواو، ڕەوایی دەبەخشن بەکردوە دژە مرۆییەکانی تورکیای هاوبەش و هاوپەێمانیان.
٭٭٭
بێ گومان کورد بە گشتی لە پێکهاتنی کیانێکی کوردی یانخود سەروەری کورد بە سەر خۆیەوە، خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە باشوور و ڕۆژئاوا هیچ جێگایەک بۆ پاساودانەوە ناهێڵێتەوە.
بۆ هەر ویژدانێکی بەهۆشی کورد، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەی کورد دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی، بە تایبەت لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا، نەک هەر بریندار کردنی جەستەیە، بەڵکوو ئازاری برینی دڵ و دەرونی نەتەوەی کوردە.
٭٭٭
ئێستا هەر دوو دەسەڵاتی کوردی باشوور و ڕۆژئاوا تومەتبارن بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
لە زۆنی سەوز و زەردی باشوور، دو لایەنی دەسەڵاتدار بە سەر خەڵکەوە حاکمن. هەواڵ هەیە کە ئەو دوو لایەنە خەڵکانی ناڕازی و مامۆستایان دەستگیر و زیندانی دەکەن، ڕەخنەگران ڕاپێچی دادگاکان دەکەن، ڕۆژنامەوانان دەسبەسەر دەکەن و حوکمی زیندانیان بۆ دەردەکەن و خۆپیشاندەران ئەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و دەیانکوژن.
لە همان کاتدا زۆرێک لە سەرکردەکان و کەسانێک لە سەروی حکومەت و حیزبەکان کە دەگوترێت تا ناق تێوەگلاوی گەندەڵین، بە دزی و تاڵانی سامانی خەڵک، بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پاڵاوگا و کومپانیا و زانکو و نەخۆشخانە و... و قەسر و ڤیلایان پێک هێناوە و نەوت و گاز و کانگا و سرۆشت و سامانی گشتی، بە حیسابی خۆیان دەفرۆشن و بە تاڵانی دەبەن، ئەوە لە کاتێکدا خەڵکی هەژار و برسی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان و یان بۆ ئاۆ و کارەبا و گاز و سووتەمەنی ناچار دەبن خۆپیشاندان بکەن و گیانی خۆیان بخەنە بەرترسی کوژران، یانخود دەسبەسەر و زنیدانی دەکرێن.
هەر وەها لە ڕۆژئاوایش هەواڵ دێت کە مافەکانی مرۆڤ لەو بەشەیش قوربانی دەکرێت. بێجگە لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن سپای #تورک و گروپە #ئێسلامیە_توندئاژۆەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان،
دەگوترێت لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر، لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دوایانە، چەند کەس کوژراون و یا کەسانێک ئەشکەنجە کراون و یان زیندایێک لە زیندان کوژراوە.
ئەمانە ئەگەر ڕاست بێت هەمووی دەستدرێژی به مافەکانی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافە ئێنسانیەکانە و هەمووی هەر تاوانە.
گەندەڵی و دزی و تاڵانی سامانی گشتی وڵات، تێکدانی ئاسایشی مرۆییە، واتە لە ناو بردنی ئەمنییەتی ئینسانی و شیانی ژیانی کۆمەڵگا و خەڵک و بن بڕ کردنی سامان و داهاتووی #نەتەوەی_کورد-ە، کە ئەوەش هەر تاوانە.
٭٭٭
بە بڕوای من، نابێت هیچ سنوورێک بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ دابنین و تەنیا هێڵی سوور، هەر مافی مرۆڤە و هەر داکۆکی کردنە لەو مافانە.
هەر بۆیە بێ دەنگ بوونی چالاکان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ، بە واتاێک هاوبەش بوونە لە تاوانەکان، یان تاوانبار بوونە بە ڕەوایی دانەوە بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ کە هەر ئەوە غەدرێکی گەورەیە دەر هەق بە کورد و کوردستان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.

برادەری بەرگریکاری مافی مرۆڤ !
ڕەخنەگرتن لە پێشێلکارانی #مافەکانی_مرۆڤ، جە دزی و تاڵان و گەندەڵی، لە سەرکوت و دیکتاتۆری و ...،
بە واتای باشوور کوتان نییە !
پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، چ لە #تاران بن، چ لە ئانقەرە و بەغدا و دیمشق یان ژە #هەولێر و قامیشلو،
هیچ پاساوێکیان بۆ نییە.

ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی #ئوکرانیا، ڕاگرتنی #جێنۆساید-ی خەڵکە لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک.
ڕووسیایش ڕێک وەکوو ئەوروپا و ئەمریکا، یاری بە #مافەکانی_مرۆڤ دەکات.
وەک چۆن لە هاریکاری دەگەڵ #تورکیا بۆ بە جێنۆساید کردنی خەڵکی کورد، لە کانتۆنی #عەفرین، کردی.

مرۆڤایەتی ؛
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :
🔹 جێنین هێنیس #بلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە بارەی هێرشەکەی #تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری [لە #هەرێمی_کوردستان]، دەڵێت "ئەم هێرشە قیزەونە بێ باکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنی و ستانداردە قبووڵکراوەکانی نێودەوڵەتی پەیوەست بە یاسا مرۆییەکان و #مافەکانی_مرۆڤ".
🔹 له چەند دەیەی ڕابردوو و ئێستا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە لایەن دەوڵەتانی هەرێمی دەر حەق بە #خەڵکی_کورد، یا بێدەنگی تەواوی هەڵبژاردووە، و یان تەنیا لە سەر زار، ئەویش بە دەگەمەن ئیدانەی ئەو کردەوانەی کردوە (هەڵویستێک که ستانداردی جیاوازە و دژ بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤە).