Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
٧٥ ساڵ بەر لە ئێستا، لە رۆژی #دووی_ڕێبەندان [ ١٩٤٦ ] قازی محەمەد، دامەزرانی #کۆماری_کوردستان-ی ڕاگەیاند. کۆمارێک کورت تەمەن کە ئێستا لە ناو دڵی مێژوودایە، بەڵام ماف خوازی و حەز و خوزیای داد و ماف خوازی، ڕزگاری، ئازادی، داد و دادپەروەری، دێموکراتیەت، مافی مرۆڤ و ئاواتی سەربەخۆیی له ناو دڵی #خەڵکی_کورد ماوەتەوە و هەر زیندووە.
٭٭٭٭
٧٥ سال پیش، در روز دوم بهمن [ ١٩٤٦ ]، #قاضی_محمد، تٲسیس #جمهوری_کُردستان را اعلام کرد، جمهوریی کوتاه عمر که اکنون در دل تاریخ جای گرفتە است، اما حق خواهی و آرزوی رهایی، آزادی، عدالت، برابری، دموکراسی، حقوق بشر و خواست خودمختاریت در دل #مردم_کُرد جای دارد و همچنان زندە است.
لە ١٠ی خاکەلێوەی ١٩٤٧، #قازی_محەممەد سەرۆککومار، سێفی قازی وەزیری بەرگری و سەدری قازی نوێنەری #کۆماری_کوردستان لە تارانی پاتەخت [نوێنەری مەجلیس]، لە لایەن ڕێژیمی کورد کوژی پاشایەتی #ئێران [لە گوڕەپانی چوارچرای مەهاباد] لە سێدارەدران. ئەو جینایەتە و تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە خوینڕژە دەرحەق بە #گەلی_کورد قەت لە بیر ناچێتەوە.
#کۆماری_کوردستان کە دامەزرانی لە دووی ڕێبەندانی ١٩٤٦ لە لایەن #قازی_محەمەد ڕاگەیاندرا، هەر چەند ڕووبەری سەروەرییەکەی بچووک و تەمەنی دەسەڵاتەکەیشی زۆر کورت بوو.
بەڵام ڕاگەیاندنی ئەو کۆمارە بە هەموو کەم و کوڕییەکانی سەردەمی خۆی، وەک ڕووداوێکی هەرە مەزن و وەرزێکی نوێ لە مێژووی خەباتی #نەتەوەی_کورد هەژمار دەکرێت.
ئێستا کۆماری کوردستان، وەک بەشێک لە مێژوو، ئامانجەکانی هەر لە ناو دڵی خەڵکدایە و خەڵک هەر یادی دەکەنەوە و جێژنی بۆ دەگێڕن و ڕۆژەکەی پیرۆزی دەکەن.
٭٭٭
#جمهوری_کردستان کە تاسیس آن در دوم بهمن ١٩٤٦ از طرف #قاضی_محمد اعلام شد، هر چند قلمرو حاکمیتی آن کوچک و عمر حکومتش هم بسیار کوتاه بود.
اما اعلام این جمهوری با همه کم و کاستی های ایام خودش، بمثابه یک رویداد بزرگ و فصلی نو از تاریخ مبارزات #ملت_کورد به شمار می آید.
جمهوری کردستان اکنون بە تاریخ پیوستە، اما آرمانش هم چنان در دل مردم جای دارد و مردم بە یادش جشن می گیرید و روزش را گرامی می دارند.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قازی محەمەد لە دایکبووی ١٢٧٩هەتاوی، لە دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ واتە ٢٢ی جانیوەری ١٩٤٦ی زایینی دامەزرانی کۆماری کوردستانی لە شاری مەهابادەوە ڕاگەیاند
کۆمارە کوردییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەمەنێکی ڕۆر کورتی بوو، و ڕووبەری ژێر دەسەڵاتداریەتی، تەنیا بەشی ژوور، واتە باکووری ڕۆژهەڵاتی لە خۆ دەگرتەوە.
دوای ١١ مانگ لە سەروەری کورد بە سەر ئەو بەشە لە کوردستان، دەوڵەت و سوپای شای ئێران هێرشیان کردە سەر کۆماری کوردستان و بەو شێوە، ئەو کۆمارە کوردییە کوتایی پێهات. بەڵام یادی کۆماری کوردستان و گیانفیدایی قازی پاش ٧٨ ساڵ، هەر دڵی خەڵکدا ماوەتەوە.

#کۆماری_کوردستان ، #قازی_محەمەد ، #ڕۆژهەڵات