Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
سەروەری زمانی کوردی لە #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی پێش دەڕوات.
بەڵام لە کاتێک ژیانی #زمانی_کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
#زمانی_کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا #زمانی_دایکی لە #کرماشان بووتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری] لە ١٠٠دا ٩٠ی فارسییە. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەی سنەیی فارسی ئاخاوتن دەکەن، سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێیە.
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بەسەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەک نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمان و ناسنامەی شۆناسەکەیشی [ #زمانی_کوردی ] نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت !
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بەسەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەک نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمان و ناسنامەی شۆناسەکەیشی [ #زمانی_کوردی ] نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت !؟
دەگوترێت ڕۆژانی ڕابردوو ٥٠ تا ٧٠ کەس لە #کوردستان دەسبەسەر کراون. بەداخەوە لە سەر تاکەی یان کوی ئەو کسانە، هیچ زانیارێک لە ئارادا نییە و تا ئێستا لە لایەن هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆ بڵاو نکراوەتەوە. هەروەها هۆی دەسبەسەری، یانخۆد چ تاوانێک، بڕیارە بخرێتە پاڵ دەسگیرکراوەکان، هێشتا ناڕوونە.
٭٭٭
هاو کات لە چەند ڕووداوی دیکە کە پێدەچێ پێوەندییان پێکەوە هەبووبێت، بە پلە و جێگای ژن لە کۆمەڵگای کوردی، بە جل و بەرگی کورد و بە داوخوازی قوتابی کورد و #زمانی_کوردی لە قوتابخانەکان بێڕێزی کراوە.
لە هەمان کاتدا، فیلم ساز دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە و لەو فیلمە #کورد و سەرکردەکانی کورد تاوانبار دەکرێن بە هاوکاری بە داعیشەوە. لەو فیلمە وا نیشان دەدرێت کە کورد بە هێزی دەیان هەزار کەسییەوە لە بەرامبەری داعیش، هێشتا چاوەڕێ ئەوەیە ٥٠ کەس لە شوێنی دیکەوە بێتو بەرگری لە ئەوان و شارەکەیان بکاتن.
وا دیارە ئەوانە هەر بەشێکی بچووکن لەو بێڕێزیانەی کە ئەوڕۆ بە کورد و بە هێماکانی و بە هەزاران گیان بەخت کراوی ڕوڵەی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا و شوێنەکانی دیکە دەکرێت.
کوردیش چەپڵەی لێدەدات و پێدەکەنێ. چۆنکێ زۆرێک لە تاکە و گرووپی کورد وا هەست دەکەن کە ئەو بێڕیزییانە بە ڕەقیب دەکرێت، ڕەقیبیش هەرچەندە کوردە، بەڵام لە ڕوانگای ئەوان ئەو هەر ڕەقیبە !
٭٭٭
تەوژمی #عەسەبییەتی_خێڵەکی [ ئیبنی خەلدوون ] هێشتا لە لێداندایە و کێبڕکێ، ڕکابەری و ڕەقابەتی سەدان ساڵەی خێڵ و تاێفە و بنەماڵە لە ناو خوێن و ڕەگ و پێستی کورد بەردەوام خۆی هەر بە ڕۆژ و هەر نوێ دەکاتەوە.
عەسەبییەت و دمارگرژی و چاوچنۆکی خێڵەکی، بە ڕوومەت و گەرافیکی نوێیەوە [ ئێستا بە ناو حیزب و گرووپ و ئایدوڵۆژیا و یان هەرشتێکی دیکە بێت ]، بەردەوامە لە پرش و بڵاوە پێکردنەوە و پەرتەوازەیی و چەند بەرەکی لە نێوانی خەڵکدا.
زۆرێک لە مرۆڤ پارێزان، وڵات پارێزان و نەتەوە پارێزانی سەربەخۆ، ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە داماڵینی کورد لە هزر و یبر و بڕوا بە یەکگرتوویی کوردی، لە لایەن کوردی تێگڵاو بە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ و بەرژەوەندی خوازی گرووپی، ئیدی گریمانە نییە، بەڵکۆ کاریگەری ئەوان، لە نەیاران و ناحەزانی دەرەکی، زۆرتر و بەهێزتر و ڕۆخێنەرتر و کاولکەرترە.
کورد تا کاتێک خۆی لە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ ڕزگار نکات، بەداخەوە ناتوانێ وەکوو نەتەوەیەک بۆ ڕزگار بوون و سەروەری بەسەر چارەنووسی خۆی، بە یەکگرتوویی تێبکوشێت.
روز جهانی #زبان_مادری واکنشی است
به نتیجەی حفظ سلطەی زبانی بر دیگر گروههای زبانی، ایجاد موانع در برابر رشد زبانهای بومی، #آپارتاید_فرهنگی و مرگ تدریجی زبانها.
٭٭٭٭٭
بریا، ڕۆژی جیهانی #زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە #زمانی_کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە.
زمانی کوردی، #زمانی_زگماکی و #زمانی_دایکی دەیان ملیون مرۆڤە، زمانی دەیان ملیون کوردی بندەست و ستەملێکراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. #زمانی_کوردی پێناسی شۆناس و ناسنامەی نەتەوەی چەوساوەی کوردە.
کوردی ئەو زمانەیە کە دەیان ساڵە لە ژێر هەڕەشەی فەوتان و تواندنەوەیە. چەندین دەوڵەت دژ بە ئەو زمانە و دژ بە فەرهەنگ و کەلتۆری کوردی پڕۆژەیان هەیە و لە سەر ئەو مژارە هەر ئێستا شەڕێکی نەرم لە ئارادایە. کورد و ناسنامەی کوردی هەر ئێستا لە هەر چوار لاوە کەوتووەتە بەر هرووژمی چڕو پڕی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکانەوە.
هیچ گومانێک لەوە نەماوە کە زمان و فەرهەنگ و کەلتۆر و داب و نەریتی کوردی لە بەر هرووژم و هێرشی فەرمی و نافەرمی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکان، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی بە ڕوواڵەت نەرم و نیانی فەرهەنگی ببێتەوە.
هۆشداری سەربارەت بە دەرئەنجامی ئەو هرووژم و هێرشانە و هۆشداری لە ئەگەری فەوتانی زمانی کوردی و ئاکامی ئاسیمیلاسیون و بێ ناسنامە کردنی ملیونان کەس، تا ئێستا نەیتوانیوە، کورد لە خەون و خەو ڕاپەڕێنێت.
دیارە هەندێ کەس پێیان ناخۆشە هۆشداری لەو شێوەیە. بۆ وێنە لە چەند مانگی ڕابردوو لە چەند پۆستێک کە هەندێکیان لە خوارەوە دێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی دڵسوزانی زمانی کوردی بەو مەترسییە کە هەست دەکەم لە ئارادایە، ئاماژەم بە چەند خاڵ کردووە. لە بەرامبەردا هەندێ کەس کە هەست بە مەترسییەکی وەها ناکەن ڕەخنەیان هەبووە ژە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە.
٭٭٭
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و حکومەتێکی سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بە سەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەکوو نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمانی کوردی واتە ناسنامەی شۆناسەکەی نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت ؟
٭٭٭
زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. بە داخەوە خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا زمانی دایکی لە #کرماشان بووەتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری ] لە ١٠٠دا ٩٠ی بووەتە فارسی. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەیەکی فارسی- سنەیی ئاخاوتن دەکەن، وادیارە سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێ بەبیر دێنێتەوە.
٭٭٭٭
سەروەری زمانی کوردی بەسەر #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی هێنان پێش دەڕوات.
کاتێک ژیانی زمانی کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری و فێرکردنی خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
٭٭٭
ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە #کورد بێ بەشە لە سەرەکیترین مافەکان و بۆ پاراستنی زمانەکی لە زەختیی و ژێر گوشار دایە.
بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییەش ڕەچاو بکرێت کە زمانی کوردی ئێستا وەکوو ئەوە تووشی شڵەژان و تێکچوویی هاتووە، پێویستی بە فریاکەوتنێکی خێرا هەیە. با رۆژهەڵات بچێت بە هانای زمانەکەیەوە.
٭٭٭
هەندێ لە هەندەران پێیان وایە بەکار هێنانی زمانی کوردی"ئاسایشی بەردەنگە فارسەکانیان تێکدەدا"، بەداخەوە لە ناوخۆی وڵاتیش نیوێ لە کوردان ئاخاوتن بە زمانی دایکی پێیان ناخۆشە.
بەڵام، هەر وەک "ئالفۆنس دەودە" نووسەری فەرەنسی دەڵێت؛
" نەتەوەیەک کە زمانی دایکیی لە بیر نەماوە، ئەو بەندکراوەیە کە کڵێڵی درگەی زیندانەکەی لێ ون بووە."
٭٭٭
بریا، #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە زمانی کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە
٭٭٭
مافی فێربوون و فێرکاری زمانی دایکی و پاراستن و گەشە پێدانی پرەنسیپەکانی پێناسە و شۆناسی هەر نەتەوەیەک لە سەر سەروی #مافەکانی_مرۆڤە. داکۆکی لەو مافانە نەک هەر تاوان نییه، بەڵکو ئەرکێکە لە سەر شانی هەمووان. خاوەنداریەتی و پارێزەری لە زمانی زگماکی، پارێزەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە .
ئەگەر ئێواران سەردانی کۆچە و کۆڵانی هەندێ لە گەڕەکەکانی #سنە بکەین و سەیری یاری منداڵانی کوڕ و کچ و میرمنداڵان بکەین،
ئەگەر گوێ شل کەین بۆ ئاخاوتنەکانیان
ئەوسا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ ؛
چۆن #زمانی_کوردی بە ئاسپایی و بە بێ هیچ کاردانەوەیک لەو نەسڵ و تۆرەمە ماڵائاوایی کردووە !
٭٭٭
نکۆڵی کردنی ئەو ڕاستتیە، هیچ شتێک ناگۆڕێت و هیچ خزمەتێکیش بە مانەوەی زمان و #زاراوەکانی_کوردی ناکاتن.
ڕەنگە ئەو ڕاستییە تاڵە وەکوو سخۆرمە یانخود قورنچکێک بێت بۆ وشیار کردنەوەی خەڵکی #ڕۆژهەڵات و دەبێ بە هەند وەرببگرین.
با نکۆڵی ئەوەش نەکەین کە سەروەری زمانی کوردی بە سەر کۆمەڵگای کورد-ی ڕۆژهەڵات بە بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات بەخێرایی بەرەو داڕمان و تەرازانی بنەمایی و نەمان، پێش دەڕوات.
هەر وا کە #جلو_بەرگی_کوردی و زۆرێک لە #داب_و_نەریت و تایبەتمەندییەکانی کورد لە ناو #کوردان، ئیدی باوی نەماوە و یان کەس بە لایانەوە ناچێ، زمانی کوردیش لە ئاخاوتنەکان جگە لە چەند وشەیک، لەوانە چەند وشەیەکی کرداری لە ناو ڕەستەکان، بەداخەوە جێگە و پێگەیەکی ئەوتۆی لامان نەمانە.
زمانی فەرمی #فارسی بە بێ هەرا و بەزم هاتووەتە خانەی ئاخاوتنی کوردانی ڕۆژهەڵات و زمانی کوردیش بە هەموو ڕەگ و بنەچە و ڕەسەنایەتی و لەق و پۆ و زاراوەکانی بەئاسپایی نەک هەر #شاربەدەر بەڵکوو #خانەبەدەر کراوە.
#زمانی_کوردی ئەمڕۆ جە دۆخێکی نا لەباردایە. هەر ئەۆڕۆ ئەگەر بە فریای نەکەوین ئەوە تا دە، بیست ساڵی تر، بە تەواوی ماڵاوایی لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات دەکات.
هەڵبەت جگە لە پرۆژە درێژخایەنەکانی ناوەند و #دەوڵەتی_ناوەندی، هاریکاری و یارمەتیدانی #خۆبەخشانە-ی خودی ئێمەی #کورد بەگشتی، لە خانەبەدەر کردنی زمانەکەمان، نابێت لە بیر بکەینەوە.
هەندێ دەڵێن؛ پاراستنی #شۆناس و پێناسە و #زمانی_کوردی چ سوود و قازانجی هەیە !
هێمای #کورد مانەوە ئەگەر #باشوور-ە، دەی خۆ بە چاوی خۆمان باوەڕ نەکەین، بڕوامان بە کێ بێت ؟!
٭٭٭
باشە، سوود و دەستکەوتی خۆ بە #فارس و #تورک و #عەرەب کردن، یانخود خۆ بە ئەورووپی و ئەمریکی کردن چییە؟
ئەو خەڵکە بۆچی خۆیان لە ئاو و ئاگر ئەدەن و ڕێگای #کۆچبەر-ی دەگرنە بەر ؟
خۆ نە #زمانی_کوردی-یان لێ قەدەغە کراوە ! نە لە سەر مافی زمان و فەرهەنگ و کلتۆری کوردی و #سەروەری_کورد زیندانی دەکرێن ! وە نە سزای سێدارەیان بە سەر سەپێندراوە !
دەوڵەتەکە خۆ کوردە، بوچێ له نیشتمان هەڵدێن؟
کچە مامۆستای #زمانی_کوردی،خاتوو #زارا_محەمەدی ئەوە ساڵانێکە بە بێ هیچ بوجە و مووچەیەک، خۆبەخشانە بۆ فێرکاری زمانی کوردی و وانەگوتنەوە بە #زمانی_دایکی بۆ منداڵانی کورد، لە هەول و چالاکی و تێکوشاندایە.
خاتوو زارا شایانی پێدان و گرتنی خەڵاتە، نەک بە زیندان خستن و لە بەند کردن.
٭٭٭
خاتوو موژگان کاوسی لێکۆڵێنەری مافی کەمینەکان و نەتەوە بن دەستەکان و تۆژێنەری #زمانی_دایکی و مامۆستای #زمانی_کوردی بە زاراوەی #لەکی-یە.
ئەم خاتوونە بە هۆی کار و چالاکی و تێکوشانەکانی لە چەند ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر و سزای زیندان بووەتەوە. هەر وەک بەند کراوێکی کورد لە بەندیخانەکانی تاران و کەرج و نەوشەهر، زۆر ئازاری دیتووە و لە #گرتووخانەی_ئوینی_تاران، لە لایەن پان ئێرانییەکان و پانفارسەکانەوە، هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەی رۆحی زۆری لە سەر بووە و لە گرتنگاکان بێ ڕێزی زۆریان پێکردووە.
خاتوو موژگان وەک چەخماخێک بۆ بەخۆ هاتنەوەی کوردە ئاسیمیلە کراوەکان، وەکوو زیندوو کەرەوەی شۆناس و پێناسی کورد و هەستی کوردایەتی، نەک هەر لە لایەن مێدیای ئێرانی و فارسەکان بایکۆت کراوە، بەڵکوو مێدیای کوردیش بە شێوەیەکی باش و شیاو ئەو خەباتکارەیان بە خەڵک نەناساندووە.
٭٭٭
خاتوو موژگان پاش بەردانی لە بەند، لە ڤیدیوێ کە لەم دوایانە بڵاوی کردووەتەوە گلەمەندانە دەڵێت؛ ئەو ناچارە بۆ کوردە بە ئاسیمیلە کراوەکانی دەوروبەری خۆی لە باکووری ئێران، وشە کوردییەکان بخاتە پاڵ وشەی زمانی زاڵ، تا بەڵکوو بەو شێوەیە ئەوان تێگەیشتنیان ببێت لە واتا و مانای وشە کوردییە کان و زمانی کوردی.
بەڵام هەندێ کە ئاگاداری مژار و دۆخەکە نیین ڕەخنە و لۆمەیان لە شێوەی کوردی گوتنەکەی گرتووە و هەندێکیش کە یان چاو چنۆکن یان قین لە دڵ، قسەی نەشیاو و ئیهانەیان پێکردووە.
٭٭٭
دیارە قسەی نەشیاو گەوتن و بێ ڕێزی کردن بەتێکوشەرێکی دڵسۆز و کەم وێنەی کورد، هیچ پاساوێکی بۆ نییە.
من لێرە وەکوو کوردێک و بەندکراوێکی پێشوو، زۆر بەداخم لە وەها ئاکارێک، و دڵنیام کەسانی وەک من زۆرن، لەوەی کە کار و خەبات و تێکوشانی پڕ بایەخی خانمە مامۆستای کورد، بەڕێز موژگان کاوسی قەت لە بیر دەر ناکەن.
وەرگێڕانی پەرتووکێ کە ناوم ناوە " لانکێ بۆ خەونەکان" تەواوە.
ئەم کتێبە شێعرە، تەنیا هەندێ وردە کاری تایپ و پێداچوونەی ماوەتەوە، کە دواتر ئامادەی چاپ و وەشاندن دەبێت.
هەر وەها کاری وەرگێڕانی پەرتووکێکی دێکە کە ئەویش شێعرە و لە پۆستێکی دیکە دەیناسێنم، بە هەمان شێوە، تەواوە.
٭٭٭
پەرتووکی"لانکێ بۆ خەونەکان" گۆڵ بژێرێکە لە شێعر و هەڵبەستی شاعیران و هەڵبەستڤانانی جیهان کە بە زمانە جۆراوجۆرەکانی؛ یۆنانی، هیندستانی، ئیتاڵی، سینگاڵی، گرانادایی، داغیستانی، چکی، ئیسلەواکی، شیلیایی، ئاڵمانیایی، چینی، ئاڵبانیایی، مێکزیکایی و فەرانسی گوتراوە.
شێعر و هەڵبەستە هەڵبژێردراوەکان و کورتەیەک لە ناسنامەی هەڵبەستڤانان کە خۆم جیا لە دەقی کتێبەکە کۆم کردوەتەوە، هەر کام لە بەشێکی جیاواز، ئامادە و ئاراستە کراوە.
٭٭٭
لێرە پێویستە ئەوە بڵێم، من ئەگەر چی تا ڕادەیەک بە کاری ڕۆژنامەوانی و نووسەری ئاشنایەتیم هەیە، بەڵام خۆم به زمانناس و مامۆستای زمان و شاعیر و هەڵبەستڤان یان شتێکی لەو شێوەیە، قەت پێناسە نەکردووە و نایشکەم.
مەبەستم تەنیا خۆ فێرکاری زمانەکەمە و خزمەتێکی هەر چەندە بچووک بە زمانی دایکیم، واتە #زمانی_کوردی.
توجیە برخی مخالفان زبان ما؛
#زبان_کوردی جز چند صوت چیزی ندارد، این زبان محلی است و ظرفیت انتقال علم و یا امکان علمی شدن ندارد.
٭٭٭
پاساوی هەندێ دژبەرانی زمانی ئێمە؛ #زمانی_کوردی جگە لە چەند دەنگ، شتێکی نییە، ئەم زمانە خۆجێیە و بتوانی هەڵگری زانست و یان شیانی زانستی بوون، بۆی نییە.
توجیە برخی مخالفان زبان ما؛
#زبان_کوردی جز چند صوت چیزی ندارد، این زبان محلی است و ظرفیت انتقال علم و یا امکان علمی شدن ندارد.
٭
در ترجمە متن ریاضی [بالا]، از ٨٠ کلمە استفادە شدە است. در ترجمه فارسی آن، ٤٦ واژە از عربی بە عاریت گرفتە شده، اما در کوردی، کاملا از واژە های اصیل کوردی استفاده شده است.

٭٭٭
پاساوی هەندێ دژبەرانی زمانی ئێمە؛ #زمانی_کوردی جگە لە چەند دەنگ، شتێکی نییە، ئەم زمانە خۆجێیە و بتوانی هەڵگری زانست و یان شیانی زانستی بوون، بۆی نییە.
٭
لە وەرگێڕانی دەقی بیرکاری[ سەرەو] ٨٠ وشە بە کار هێنراوە،. فارسییەکە ٤٦ وشەی لە عارەبی قەرز وەر گرتووە، بەڵام لە کوردییەکە بە تەواوی لە وشەی ڕەسەنی کوردی، کەڵک وەرگیراوە.
#کورد_بوون، خۆ هەر بە جل و بەرگی کوردی پۆشین و هەڵپەڕکێ کوردی و ئاخەوتن بە #زمانی_کوردی نییە.
دەبا بیر لەوەی بکرێتەوە کە تێفکرین و بڕوا گرتن و بیر کردنەوە لە سەر بنەمای هزر و بیر و بڕوای سەرچاوە گرتوو لە شۆناسی نەتەوەکانی دیکە، شۆناسی ئاین و ئاینزایەکان، شۆناسی بیروکە و ئایدۆلۆژیا هاوردەکان چ خزمەتێک بە #شۆناسی_کوردی و مانەوەی کورد دەکات ؟
#کورد_بوون، خۆ هەر بە جل و بەرگی کوردی پۆشین و هەڵپەڕکێ کوردی و ئاخەوتن بە #زمانی_کوردی نییە.
دەبا بیر لەوەی بکرێتەوە کە تێفکرین و بڕوا گرتن و بیر کردنەوە لە سەر بنەمای هزر و بیر و بڕوای سەرچاوە گرتوو لە شۆناسی نەتەوەکانی دیکە، شۆناسی ئاین و ئاینزاکان، شۆناسی بیروکە و ئایدۆلۆژیا هاوردەکان چ خزمەتێک بە #شۆناسی_کوردی و مانەوەی کورد دەکات ؟
٭
١. زۆرێک لە #نەتەوە_دەسەڵاتدارەکان بە پێی دەسەڵاتێ کە هەیانە، بۆ پاراستن و بۆ گەشە پێدان و بۆ داسەپاندنی شۆناسی خۆیان بە سەر #نەتەوە_بێ_دەسەڵاتەکان لە #یاسا و #ڕێساکان کەڵک وەردەگرن.
یاسا و ڕێساێک کە لە بەرژەوەندی و بەردەوام بوونی دەسەڵات و سەروەری نەتەوەی سەر دەست نووسراوە و پەسەند کراوە.
هەندێ لەو نەتەوە سەر دەستانە، لە پێناو سەپاندنی شوناسی خۆیان بە سەر نەتەوە بن دەستەکان، لە گەڵ #ئاین و #ئاینزا و هەر چەشنە بیر و باوەر و شێوە ئاینزایەک کە بوونی هەبێ لە نێو خەڵکدا ،خۆیان ڕێک دەخەن.
نەتەوەی خاوەن دەسەڵات، بێجگە لە یاسا و ڕێساکانی خۆی، بیر و بڕوا و #دەستوورە_ئایینەکان-یش دەهێنێتە خزمەتی دەسەڵات و سەروەری خۆی، و بۆ ڕووتەوە کردنی نەتەوەی ژێر دەست لە شۆناسی خۆی و بۆ ئاسانکاری #خۆسەپاندن-ی شۆناشی خۆی بە سەر جەماوری ئەو نەتەوە، لە هەر ڕێگایەک هەنگاو هەڵدەگرێ و لە هەر شێوەیەک کەڵک وەردەگرێ.
٭٭
٢. کورد وەکوو نەتەوەیەکی بێ دەسەڵات و بن دەست، بەر لەوەی دابەش بکرێت و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی نەتەوەکانی دیکە، پێش لەوەی ئاین و ئاینزاکان، جل و بەرگی دەستووری خۆیان بە سەری دابپۆشێنن، و بەر لەوەی بیروکە سیاسییەکان و ئایدۆلۆژیای چەپی و ڕاستەکان، نەخشە و پلانی ئەندازیاری یاسا و ڕێسا و دەستووری خۆ سەپاندنی شۆناسی خۆیان بە سەری دابڕژێنن، و جل و بەرگی شۆناسێکی دیکەی بۆ دیاری بکەن، خۆی شۆناسی هەبووە و ئێستاش خاوەنی شۆناسە.
#نەتەوەی_کورد فەرهەنگ و فولکولۆر، داب و نەریت و زمان و شۆناس و پێناس و مێژووی تایبەت بە خۆیەوە هەیە.
٭٭٭
٣ .#کورد دەبێ بیر لەوە بکاتەوە، ئێستا ژێر پۆشراوەی شۆناسی دیکە، ناتوانێ خۆی وەک کورد پێناسە بکاتن
کورد بوون خۆ هەر بە جل و بەرگی کوردی پۆشین و هەڵپەڕکێ کوردی و ئاخەوتن بە زمانی کوردی نییە.
دەبا بیر لەوەی بکرێتەوە کە تێفکرین و بڕوا گرتن و بیر کردنەوە لە سەر بنەمای هزر و بیر و بڕوای سەرچاوە گرتوو لە شۆناسی نەتەوەکانی دیکە، شۆناسی ئاین و ئاینزاکان، شۆناسی بیروکە و ئایدۆلۆژیا هاوردەکان چ خزمەتێک بە #شۆناسی_کوردی و مانەوەی کورد دەکات ؟
٭٭٭٭٭٭
١. بسیاری از #ملتهای_حاکم بە وسیله حکومتی که دارند، برای حفظ و رشد و تحمیل هویت خود بر #ملتهای_تحت_ستم، از #قانون و #مقررات استفاده می کنند.
قوانین و مقرراتی که به مصلحت آنها و برای تداوم حکومت و حاکمیت ملت حاکم، نوشته شده و تصویب گردیده است.
برخی از این ملت های حاکم جهت تحمیل هویت خود بر ملتهای تحت حکومت، با #دین و #مذاهب و هرگونه فکر و عقیده و شبه مذهب دیگری که در میان مردم وجود داشته باشد، همراه می شوند.
ملت صاحب حکومت، بجز قانون و مقررات، اعتقادات و #دستورات_مذهبی را هم برای خدمت به حکومت و حاکمیت خود بکار می گیرد و جهت تهی کردن ملت تحت ستم از هویت خود و تسهیل تحمیل هویت خویش بر جمعیت آن ملت، از هر راهی اقدام میکند و از هر طریقی، کمک می گیرد.
٭٭
٢. کورد هم چون ملتی بدون حکومت و تحت ستم، قبل از آن که تقسیم شود و تحت حاکمیت ملت های دیگر قرار گیرد، پیش از آن که ادیان و مذاهب لباس دستورات خود را بر آن بپوشانند، و قبل از آنکه، نظریه های سیاسی و ایدئولوژی های چپ و راست، نقشه و برنامەی مهندسی قانون و مقررات و دستورات، خود تحمیلی، هویت خودشان را بریزند و پوشش هویت دیگری را برایش تعیین کنند، خود هویت داشتە و صاحب هویت است.
#ملت_کورد فرهنگ و فولکلور و رسوم، عرف و عادات، زبان و هویت و شناسنامه و تاریخ مخصوص به خود دارد.
٭٭٭
٣. #کورد باید در این اندیشه کند که با پوشش هویت دیگر، نمی شود خود را به نام کورد بشناساند.
کورد بودن فقط به لباس کوردی پوشیدن، رقص کوردی و گفتگو کردن به زبان کوردی نیست.
بگذار به این اندیشیده شود، که تفکر و اعتقاد گرفتن و اندیشیدن بر پایه فکر و عقیده نشٲت گرفته از هویت ملت های دیگر، هویت دینی و مذاهب، و هویت نظریه ها و ایدئولوژی های وارده چه خدمتی به #هویت_کوردی و ماندگاری کورد می کند ؟
زمانەکەمان؛ #زمانی_کوردی و زمانی دایکی مان کەوتووتە بەر شاڵاو و هێرشی هەموو لایانەی زمانە زاڵەکان.
با بە قسە کردن و بە نووسین و بە بیر کردنەوە بە زمانی کوردی، بەرپەرچی هێرشی زمانە زاڵ کراوەکان بدەینەوە، با #زمانی_دایکی مان بپارێزین و ڕۆژەکەیشی پیرۆز بکەین.
٭٭٭
وێنە ؛ ژیوان کوڕەزام
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ لەو کوردانە کە لە بەرامبەر زمان و فەرهەنگە زاڵەکان تووشی "خۆ بە کەم زانین" و "خۆ دۆڕاوی" دەبن، بە هەڵاتن لە پێناس و شۆناسی کوردی؛ ئەرکی تاساندنی #زمانی_دایکی و کوشتنی #زمانی_کوردی دەگرنە ئەستۆ.
ئەم خاتوونە بە زمانێکێ ئاسایی ئەو ئاکارانە ڕوو دەکاتەوە و بە جوانی ڕەخنە لێدەگرێ.
لای ئێمە #زمانی_کوردی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تێکەڵی زمانی فارسی دەبێت و بەرەو دابەزان و داڕمان و تێکچوون دەڕوات. مەگەر لاوان بە هانایەوە بچن، مەگەر وەکوو ئەو کچە ١٥ ساڵانە بە فریای بکەون.
ڕێزان بایەزیدی تەمەن ١٥ ساڵان لە دەوروبەری شاری شنۆ کۆرسیی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کچانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بەڕێوە دەبات.
کوردی نووسانی دەرەوە و ناوخۆی وڵات، ئەگەر بۆ ئەو دۆخەی کە ئێستا #زمانی_کوردی تێدا کەوتووە دەیانهەوێ بگرێن، یانخود دەبێ گاڵتەی پێ بکەن، ئەوە کەیفی خۆیانە.
بەڵام ئەمە حاڵ و ڕۆژی ئێستای زمانی کوردییە و ئەو ڕاستییەش کە زۆر کەس ڕێز لە زمان و شۆناس و مافەکانی خۆی ناگرێت، حاشا هەڵنەگرە.