Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەگەر ئەو دوەڵەتانە کە باڵی سەروەریان بە سەر کوردا ڕاکێشاوە، دەست لە کوشتار و #جێنوساید و ئاسیمیلاسیون کردنی خەڵکی #کورد هەڵبگرن، کورد وەکوو نەتەوەیکی ستەملێکراو، چەوساوە و بێ لایەن و بێ دەوڵەت، دەتوانێ کردەوەی رابردوو ئەو دەوڵەتانە ببەخشێ، بەڵام نە لەبیری دەبا و نە شانازییان پێیەوە دەکات
خۆ ئەگەر دونیایش نەزانێ، #کوردی_باشوور خۆیان باش دەزانن ئەو هەموو نەهامەتی و کارەساتە دڵتەزێنانە کە بەسەریان هاتووە، وەکوو #جێنوساید کردن و #ئەنفاڵ و کۆمەڵکوژ کردن و ئاوارە بوونیان، هەرگیز لە بیر ناچێتەوە.
بەڵام ڕزگار بوونەکەیشیان [بەدوای رۆخانی سەدام] دەوامی نەبوو، بەڵکوو ئەو خەڵکە بۆ ماوەیەکی کورت و بەشێوەیەکی کاتی هەستییان بە ڕزگاری و ئازادی دەکرد.
ڕکابری ئەو جووت بنەماڵە و ئەو دوو حیزبە و چەند حیزبێکی دیکەی هاوبەش بۆ دەسەڵاتداری بەسەر خەڵک لەو ٣٠ ساڵەی رابردوودا تەنیا بوو بە یاری و گەمە و گاڵتە کردن بە چارەنووس و ئایەندە و مافەکانی کورد و بێ کەرامەت کردنی خەڵکانی باشووری کوردستان.
شەڕی خیزبەکان بۆ پۆڵ و پارە و پۆستی دەسەڵاتداری بەسەر خەڵک، دژایەتی یەکتر کردن، دزی و جەردەیی، گەندەڵی، تاڵانکردنی سەروەت و سامان و نەوت و داهاتی خەڵکانی باشوور، باو کردنەوەی زێرەڤانی و سیخوری کردن بۆ وڵاتانی دراوسێ، کورد فرۆشی، خاک فرۆشی، فرۆشتنی ٥١ لە ١٠٠دا خاک و خەڵکی باشوور پاش سڕ کردنەوەی دەنگی ٩٤ لە ١٠٠دای کورد لە گشتپرسییه بێ ئاکامەکەی سەربەخۆیی باشوور، پشت هەڵکردن لە خەڵک و لە پێکهاتەکان وەک بەجێهێشتنی ئێزەدییەکان لە بەرامبەری هێرشی داعشییەکان.
پشت بەستن و پێوەندی بە دام و دزگای سیخوری و دەۆڵەتانی دەراوسێ و دەیان کردوەی دژ بە خەڵک و دژە کوردی کە لە چاو هەر بینەرێک و سەیرکەرێکی ئەو دۆخە دوور نەماوە و نامێنێتەوە.
هەر ئەمانە و دەیان هۆکاری دیکە خەڵکانی باشووری بە تایبەت و کوردانی هەر چوار پارچەی بە گشتی، بێ هیوا و ناهومێد کردووە لە ئەزموونی دەسەڵاتداری کوردی بەو شێوەیە.
ئێستا خەڵک تەنیا بەنیازە ڕق و بێزاری و ناڕەزایی خۆی لەو بارو دۆخە نالەبارە ڕابگەینێت، بەڵام دەبینرێت لەوەها هەلومەرجێکدا، هەر پاوانخوازێکیش دەتوانێ بە باشی کەڵکی لێ وەربگرێ.
#ڕۆژی_جیهانی_ژن لە ژنان پیرۆز بێت.
٭٭٭
ئاخۆ شێواندنی #شۆناسی_کوردی و ڕووتاندنەوەی کچان و #ژنانی_کورد لە شۆناس و پێناسی کوردی لە #باشوور،
وەک لەبەر کردنی باڵا پۆش و جل و بەرگی شۆناسی ئایدۆلۆژیای دەستووری و دیاردەی سیاسی [لە ژێر هەر ناوێک بێت]،
وەک بە #جێنوساید کردنی #کورد هەژمار دەکرێت ؟
#کورد دەبێ داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەمووی جیهانیان بکات کە دەوڵەتی #عێراق وەکوو تاوانکاری #ئەنفاڵ و بوردۆمانی کیمیایی و کارەسات و #مەرگەساتی_هەڵەبجە و تاوانکاری بە #جێنوساید کردنی #کوردی_باشوور، بە فەرمی بناسێنن.
٭٭٭
عێراق نە وڵاتێکی دێموکراتیکە، نە دەستوور و یاسا و ڕێساکانی ئەوەندە دێموکراتیکە و نەیش دەسەڵاندارەکانی بڕوایەکیان بە دێموکراسی و دێموکراتیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ و سەربەخۆیی و سەروەری ملەتەکەیان هەیە.
لەو وڵاتە، ئێستا عەشیرەتەکان و گرووپە چەکدار و خاوەن هێزەکان کە بە سەر دەسەڵاتە زاڵن، بڕیاردەری سەرەکیین،
هەر ئەوانەیش زۆربەیان گوێڕایەڵی دەرەکی و نا سەربەخۆ و گرێدراوی دەرەوەن.
عێراق بۆ کورد هەر ئەو عێراقەیە کە ١٨٠ هەزار کوردی ئەنفاڵ کردووە و پتر لە پێنج هەزار گوندی کوردستانی کاول کرد و دەیان کارەسات و مەرگەسات، لەوانە کیمیا باران و مەرگەساتی هەڵبجەی خۆڵقاندووە.
٭٭٭
نەتەوەی کورد بە گشتیْ؛ نە ئەنفاڵکەران و نە خۆڵقێنەرانی مەرگەساتی هەڵەبجە و نە جێنوساند کەران و بکوژانی کوردی باشوور، دەبەخشێت و نەیش لە بیریان دەباتەوە.
مەگەر ئەو کوردانە کە لە بەر وەرگرتنی پۆڵ و پارە و بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵە و دەسەڵاتی بێ دەسەڵاتی پلە چەندمی حیزب و گرووپەکانیان نیوێک لە باشووریان فرۆشت و یا ئەوانەی کە ئێستا ئامادەن بۆ وەرگرتنی پۆستێکی دەوڵەتی عێراقی؛ کورد و نیشتمانی کورد، ئاوات و ئامانج و ئایەندەی تۆرەمە و نەسڵی داهاتوو و سەروەت و سامان و نەوت و گاز و داهات و هەرشتێ کە پێوەندی بە کوردەوە هەیە، بفرۆشن !
٭٭٭
کورد بۆچی بەو بڕیارەی دەزگاکانی ناوەند کە نەوت و گاز و کانگاکان لە کورد دەستێنێتەوە و هێز و دەسەڵاتی کوردی بچووک دەکاتەوە، پێی دڵخۆش و گەش دەبێ ؟
جا ئەگەر پاساو ئەوەیە دەسەڵاتی حیزبی کوردی گەندەلە، دەی خۆ دەسەڵاتی ناوەند و دەسەڵاتداری بەغدا نشین سەد قات گەندەڵکارتر و نا سەر بەخۆترن،
و دوژمنایەتی ناوەند و ناوەند پارێزەکانی عەرەب نسبەت بە کورد هەزاران قات زۆرترە لە هەندێ لایەنی کوردی.
مەگەر ئەو شارانەی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر [ ٥١ لە ١٠٠ی خاکی کورد] کەوتەوە ژێردەسەڵاتی ناوەندی عەرەبی، چەندە لە شارەکانی هەرێم، پێشکەوتووتر و ئاوەدان تر کراون ؟
٭٭٭
کورد ، هاویشتنی مووشەک بە سەر شارە کوردییەکان لەوانە هەوڵێر دڵخۆش دەبێت، تەنیا بەو پاساوە کە ڕەخنە یان رقی لە دەسەڵاتدارانی کورد هەیە !
ئەگەر هەر کوردێ بە کاولکاری و بوردۆمانی کوردستان و مەرگەساتی هەڵەبجە و ئەنفاڵ و داگیرکردنی عەفرین و سرێکانی و گرێسپی و کەرکۆک و.... گەش ببێت، دەی چ جیاوازییەکی دەگەڵ دوژمنانی کورد هەیە ؟
٭٭٭
#کورد دەبێ داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەمووی جیهانیان بکات کە دەوڵەتی #عێراق وەکوو تاوانکاری #ئەنفاڵ و بوردۆمانی کیمیایی و کارەسات و #مەرگەساتی_هەڵەبجە و تاوانکاری بە #جێنوساید کردنی #کوردی_باشوور، بە فەرمی بناسێنن.
پێنج ڕێکخراوەی #مافی_مرۆڤی_نێو_نەتەوەیی و گروپێکی پارێزەری نێونەتەوەیی بە سەرپەرشتی #جفری_نایس [داواکاری گشتی دۆسیەی یوگوسلاڤیا لە دادگای سزادانی نێونەتەوەیی]، داوا دەکەن تا #تورکیا کە ڕۆلی لە #جێنوساید کردنی #کوردان_ئیزەدی بە دەستی #داعیش-وە هەبووە، دادگایی بکرێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆچی زۆرە ملێ گەڵواخییەکان بەرەو ناوەندی ئێران،
هەزاران کوژراوی لێکەوتەوە.
بە هەزاران ژن و منداڵ و ژن و پیاوی بەتەمەن و بەساڵاچوو، لە ناو ڕێگا و ناو ئوردۆگاکان گیانیان لە دەستدا.
ئەوە هەر بەشێکە لە کۆمەڵکوژی
هۆزەکانی گەڵواخی
و بەشێکە لە جێنوسایدی گەڵواخییەکان.

#گەڵواخییەکان، #کۆمەکوژی، #جێنوساید