Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
#ئازادی_ڕادەربڕین یەکێ لە مافە هەرە گرێنگەکان و لە سەرەکی ترین مافەکانی مرۆڤە. ڕێز گرتن لەو مافە بەواتاێک پیشاندەری باوەڕمەندی بە پرێنسیپە سەرەکییەکانی دێموکراسیەت و دێموکراتیەتە.
هەر چەشنە ڕێگری کردنێک لە دەربڕینی بیر و ڕا جیاوازەکان بە هەر شێوەیک لە شێوەکان و هەر چەشنە
کوسپ و تەگەرە نانەوەیک لە سەر ڕێگای ئەو مافە، وەکوو دژایەتی و دەستدرێزی کردن بە سەر #مافەکانی_مرۆڤ هەژمار دەکرێت.
من وەکوو ڕۆژنامەوانێک مافی ئەوەم هەیە شرۆڤە و بیرو ڕای خۆم سەبارەت بە هەڕ ڕووداوێک و هەر مژارێک بە بێ قەدەغە و تەگەرە نانەوە و لێپرسینەوە بهێنمە سەر لێنووس.
بەڵام ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دیتم و هەستم پێکرد، دوور کەوتوویی دەیان ساڵەی ئێمەمان بوو لە سەرکی ترین مافەکانی مرۆڤ و نەناسینی سەرەتایی ترین مافی تاکەیی و مرۆیی و مافی ڕادەربڕین.
زۆر بە داخم بەوەی دەبێ ئەو راستییە قبوڵ بکین، تەوەری هزر و بیر و بڕوای سیاسییەکانمان نەک هەر هیچ گەشەی نکردووە، بەڵکوو هەر لە ساڵەکانی پەنجاکان ماوەتەوە و ڕەنگە پاشەکشەیشی کردوو بێت.
#ئازادی_خوازی و دێموکراسی خوازی بڕوامەندانە و باوەڕ بە پرێنسیپە دێموکراتییەکان خۆ تەنیا بەخۆ لکاندنی ئەو چەند وشەیە بەدی نایەت و بە هەڵکردنی ئاڵا و دروشم دانەوەش دەستەبەر نابن.
کەسانێ کە خۆیان بە #دێموکراسی_خواز پێناسە دەکەن و داواکاری دێموکراسی و ئازادی و مافی مرۆفن بۆ خەڵک و #گەلی_کوردستان، یان داوای مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد دەکەن ئاخۆ چۆن خەڵکی بڕوایان پێیەوە بکەن وەکوو دابینکەر و پارێزەری ئەو مافانە، کاتێک لە هەر ڕەخنە و گازندەیک لە دەسەڵات بەدەستانی ئێستای #هەرێمی_کوردستان، تووڕە دەبن و بە جنێو و بوختان و تانە و تومەتی نەشیاو هەڵدەکوتنە سەر ڕەخنەگرەکان؟
پاش سڕینەوەی چەند پۆستێکی پێوەندیدار بە #هەرێمی_کوردستان،
لە ٢٤ کاژێری رابردوو، زۆر کەس لە ناو وڵات بە تایبەت لە شارەکان و پارێزگاکانی #سنە و #کرماشان و #ورمێ و #تاران و چەند شوێنێکی دیکە پێوەندییان پێوە گرتووین لەو کردەوانە کە ئەوان بە هێرش و گەلەکۆمەی مەجازی و هەڵمەت بۆ ڕەشکردنی کەسایەتیێکی سەربەخو و خاوەن ڕێز ڵە نێو خەڵک و ب.. مافی مرۆڤی کوردستان لێ ناو دەبەن، داخ و کەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە و کردەوەی ئەو کەسانە کە دەیانەوێ #کەبوودوەند بخەنە ناو بازنەی شەڕە قسەی ئابڕۆبەرانە و شەڕە بە نەفرەتکراوەکانی حیزبی و گروپی، بە کردەوەیکی قیزەون دەنرخێنن و شەرمەزاری دەکەن. زۆربەی ئەو بەڕێزانە لە سەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو پۆستانە، پرسیاریان هەیە و لەو بارەوە خوازیار و چاوەڕێ ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆن.
٭٭٭
بە دڵنیایەوە کۆمەگای #ڕۆژهەڵات لە بواری هەستیاری و وشیاری و بڕوامەندی بە بایەخە گرێنگەکانی #کۆمەڵگای_مەدەنی_سیاسی وەکوو بایەخ دان بە #ئازادی_ڕادەربڕین، ئازادییە سەرەکییەکان، #دێموکراسی و دێموکرایەت، #مافەکانی_مرۆڤ، #دادگەری_کۆمەڵایەتی، #مافی_ژنان، یەکسانی ئافرەتان و پیاوان، #ژینگەپارێزی و تەنانەت پاراستنی مافی ئاژەڵان و سەگ و پشیلە، گەیشتووتە ئاستێکی هەرە بەرز و بەردەوامیش لە گەشەدانیدایە.
بە چاو هەر پێوەر و لە هەر ڕوانگەیک چاوی لێبکرێت، #کۆمەڵگای_مەدەنی ژۆرهەڵات زۆر پێشکەتووترە لە بەشەکانی دیکە و لە وەها کۆمەڵگایک تەنیا ئەو حیزب و ڕێکخراوانە دەتوانن داهاتووێ بۆ خۆیان دەستەبەر کەن کە بتوانن هاو ڕا و هاوڕیی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی ئەوڕۆی #کوردستان بچنە پێشەوە.
لەو گومانە و بەو هیوایە بووین، سزای لە بەند کردن بۆ خاتوو #زارا_محەمەدی بەم زووانە ناچێتە بواری جێبەجێ کردن. بەڵام بە داخەوە هیچ پێدا چوونەوەیەک لە دۆسیەکەی نەکرا و خاتوو زارا ئەوڕۆ خۆی ڕادەستی گرتووخانە کردوە.
هیوام تەندرۆستی و خۆپارێزی و تەمەن درێژی و #ئازادی بۆ خاتوو زارایە.
کورد بە گشتی دەزانن؛ #عەبدوڵا_ئوجەلان، لە #باکووری_کوردستان دژبەری دەوڵەتی تورکیایە و ٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا بە هاریکاری چەند دەوڵەتێک، دەستبەسەر و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراوە و تا ئێستاش لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمراڵی لە بەندایە.
جیا لە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ڕەوت و ڕێکخراوەکانی سەر بە ئوجەلان، جیا لە سیاسەتەکان و بەرنامەکانیان، جیا لە کردەوە و هەڵوێستی لایەنگرانیان و جیا لە کێبڕکێی ڕابەرایەتی کوردی و کێبڕکێیەکانی ئەو ڕەوتانە کە خۆیان بە پێشەنگی مافخوازی و ڕزگاری #نەتەوەی_کورد دەزانن، داوای ئازادی بۆ ئەوجەلان، وەک ئەرکێکی ئاکاری، کوردی و مرۆییە.
ئەگەر ئەوجەلانیش بە سەرۆکی کوردانی دەژبەری #تورکیا نەزانین، دەی خۆ ئەو بەند کراوێکی کوردە. هەر کوردێک، هەر مرۆڤێک و هەر ویژدانێکی بەهوش، مافی ئەوەی هەیە و دەتوانێ لانیکەم داوای ڕزگاری و #ئازادی_ئەوجەلان بکاتن.