Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
59 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
سەد ساڵ پێش ئێستا، سمایل ئاغای #سمکۆ جە نامەیێکی مێژوویی داوا لە #گەڵواخییەکان دەکات لە پێناو ڕزگاری #نەتەوەی_کورد پێکەوە دەستی یەکبوون و برایەتی بدەن.
نامەکەی سمکۆ کە بە زمانی فارسی نوسراوە، بەربێژەکەی "ئەمیر عەشایر" سەرۆکی هۆزە گەڵواخییەکانە و ڕێکەوتی نامەکە ١٣٤٠ی کۆچی مانگییە [١٣٠١ی کۆچی هەتاوی].
سمکۆ کە بۆ ولاتێکی سەربەخۆی کوردی شەڕ و خەباتی دەکرد و کاتێ دەگەڵ ئێران لە شەڕدا بوو، لە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٠٩ [ ٢١ی جولای ١٩٣٠ ] جە داوێک کە لە لایەن ڕەزا خانی میرپەنج [ پەهلەوی] دانرا بووەوە ژە شاری شنۆ #تیرۆر کرا، داوێک لە شێوەی تیرۆر کردنی #ئیمیلیانۆ_زاپاتا-ی مێکزیکایی جە ١٩ی ئاوریلی ١٩١٩.
٭٭٭
بۆ خاوەن شکۆ ئەمیر عەشایر سەرۆکی هوزی گەڵواخی

سەرکەوتن و پێشکەوتنی نەتەوە جۆراوجۆرەکانم بە چاوی خۆم دیتووە و باش دەزانم نەتەوە لاوازەکان کە تا دۆێنی لە ژیر پەت و زنجیری یەخسیری و کۆیلەتی ستەمکاران دەژیان، چلۆن بە یەکگرتوویی و یەکبوونەوە، ئەۆڕۆ خۆیان لە زێر چنگی زاڵمەکان و جە زلم و زۆری ستەمکاران، ڕزگار کردووە و بۆ سەروری نەتەوەکانیان بە هموو توانا و هێزەوە هەوڵ ئەدەن و تێدەکوشن.
بۆ وێنە جوولەکەکان کە ژە لاوازترین دانیشتووانی گوی زەوینن، دەبینین و دەی بیستین کە بە چ شێوەیک پێداگرن لە گرتنی مافەکانیان و چلۆن بە گیانفیدایی پارێزگاری جە مافی نەتەوەیی خۆیان دەکەن و چۆن بۆ سەربەخۆیی تێدەکوشن.
بەداخەوە نەتەوەی کورد، گەورەترین نەتەوەیە کە وەدوا کەتووە. کورد هێشتا لە خەوی خۆخڵافاندایە و تا ئێستاش ناوی نەتەوەی کوردی بە زاری خۆی نەهێناوە، بیر و عەقلیەتی هەر لە سەد ساڵی پێشوو ماوەتەوە و هەر کامەیان خۆی داوەتە پاڵ هۆز و عەشیرەتێک و شەو و ڕۆژ لە بیری لە ناو بردن و تواندنەوەی ئەویتر دایە کە برای کوردی خۆیەتی و هەر تێشۆ لە ڕەگ و بنەچەی خۆی دەدات.
بەڵام ئێمە کە برای یەکترین و یەک میلەت و یەک نەتەوەین.
لەم نازانستی و نا مەدەنییەتە کەنگێ ڕزگار دەبین ؟ ئێمە کە مرۆڤین و ئافرێدی خودا، ئاخۆ ئێمە و منداڵان و داهاتووەکانمان پێویستییان بە ژیان نییە ؟
تا چ ماوەیک شەڕی نێوماڵی ئێمەمان بن بڕ نابێت و تا کەنگێ ئێمە دەبێ لە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە، شەرمەزار و ئیدانە و مەحکوم بکرین ؟
ئەم چەند بەرەکی و پەرتەوازەییە بە هۆی گێچەڵ و هەلپەرستی سیاسەتی دوژمنان پێک هاتووە. هەڵبەت ئێمە بە گشتی، هۆزەکانی نەتەوەی کوردین و برای یەکترین.
ئەۆڕۆ ئێمە هۆزەکانی کوردستان بە دڵ و بە گیان دەستی برایەتیمان گرتووە و دیسانەوە بە کوردایەتی خزمەت دەکەین. ئەگەر کوردەکان وەک یەهوود.....
[ ئەم بەشە ناخوێندرێتەوە ]...
کوردستان وڵاتێکی گەورەیە و هۆزەکانمان خۆیان ئازاترین و بە غیرەت ترین جماوەری نەتەوەن.
ئەگەر دەستی یەکبوون و برایەتی پێکەوە نەدەین و بۆ بەختەوەری میلەت [نەتەوە] تێنەکوشین و خۆمان لە چنگی زۆرداران ڕزگار نەکەین، [ بەس دەبێ بلێن]
مردن لەم ژیانە زۆر باشترە.
ئەم دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنیتەوە و هەموومان شەربەتی مەرگ دەچێژین. بەڵام بۆ کەسانێ کە ناو و شەرەف و بوێری هەبێ، بزانێت کە ئەورۆ تەواوی میلەتی کورد چاوی لە ئێمەی عەشایر کردووە و بە چاوی گریانەوە لە ئێمە داوای یارمەتی دەکات
کاتی پشوودان نییە، کاتەکە زۆر کورتە. ئەگەر ئەمڕۆ بۆ ڕزگاری نەتەوەکەمان قوڵ هەڵ نەکەین و تێنەکوشین، بەس ئیدی ناتوانین.
من وەکوو کوردێک ژیانی خۆم فیدای نەتەوەکەم کردووە و جگە خێر و پێشکەوتن بۆ میلەتەکەم مەبەستێکی دیکەم نییە. شەو و ڕۆژ خۆم ناخڵافێنم و لە خودا بە زیاد ب، لەم ماوەدا کە خەبات و تێکوشانم بووە، سەرکەوتوویشم بەدەست هێناوە.
هەروەها کە دەبینن، ئەۆڕۆ لایەنی کوردستانی هەموویان یەکدەنگن کە بۆ بەختەوەری نەتەوەکەمان تێبکوشین.
بەداخەوە تا ئێستا لە لایەن جەنابتانەوە هەنگاوێکیش نەهاتوونەتە پێش. هەر بۆیە جەنابانی هەڵکەتوو خەلیفە سەراجەدین و عەینەلقوزات- مان ناردووتە خزمەتی جەنابتان. ئەوان وەکوو نوێنەر ئیزنیان پێ دراوە کە لە لایەن ئێمەوە وتوێژ بکەن و پێشنیارەکان ڕابگەینن.
دیارە بەو هەستە جوان و نیشتمان دۆستی تانەوە کە هەتانە لە فیداکاری جە ڕێگای نەتەوەکەتان پاشگەز نابنەوە و لە مێژووی بەختەوەری کوردستاندا بە یادگاری بەچێ دەمێنی. بە تایبەت پێویستە لە پتەوبوونی نێوانمان زۆرتر هەوڵ بدەین و درزی تێنەکەوێت و با لە یەکدی زۆرتر ئاگام هەبێ.
٭٭٭
دقی نامەکە جە کتێبی
"فەرمانڕەوایی گەڵواخی یەکان" نووسرای خالید بەگ [ خالید ئەحمەدی ] هاتووە، و ئەگەرچی وەرگێڕاوەی کوردیشی هەیە، بەڵام، من خۆم دقی نامەکەم لە فارسیییەوە بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە و
لە ئەگەری کەم وکۆڕییەکەی،داوای لێبوردن دەکەم .
١. سمایل ئاغای #سمکۆ، له پووشپەڕی ٩٤ ساڵ پێش ئێستا، تیرۆر کرا،
سمکۆ بۆ وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی شەڕ و خەباتی دەکرد و کاتێ دژ بە هێزی ئێرانی لە شەڕدا بوو، بە پیلانێک بە ناو بۆ دیدار و وتووێژ، دەکەوێتە نێو داوێک کە ڕەزا خانی میر پێنج «#پەهلەوی» بۆ تیرۆری دایڕشتبوو..
سمکۆ لە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٠٩ [ ٢١ی جولای ١٩٣٠ ] لە شاری شنۆ دەکەوێتە نێو داوەکەوە و [ ڕێک لە شێوەی تیرۆر کردنی #ئیمیلیانۆ_زاپاتا-ی مێکزیکایی کە لە ١٩ی ئاوریلی ١٩١٩ کوژرا ] #تیرۆر دەکرێت.
٢. سمایل ئاغای سمکۆ ٨ ساڵ بەرلە تیرۆری لە نامەیێکی مێژوویی داوا لە #گەڵواخییەکان دەکات تا لە پێناو ڕزگاری #نەتەوەی_کورد پێکەوە دەستی یەکبوون و برایەتی بدەن.
نامەکەی سمکۆ کە بە زمانی فارسی نووسراوە، بەربێژەکەی «ئەمیر عەشایر» سەرۆکی هۆزە گەڵواخییەکانە، ڕێکەوتی نامەکە ١٣٤٠ی کۆچی مانگییە واتە ١٣٠١ی کۆچی هەتاوی.
٣. دقی نامەکەی سمکۆ لە کتێبی «فەرمانڕەوایی گەڵواخییەکان» نووسرای خالید بەگی ئەحمەدی هاتووە، و ئەگەرچی وەرگێڕاوەی کوردیشی هەیە، بەڵام، من بۆ خۆم دقی نامەکەم لە فارسیییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوەتەوە و لە ئەگەری هەر چەشنە کەم وکۆڕییەک، داوای لێبوردن دەکەم.
***
١٠٢ پێش #سمکۆ لە نامەیەک بۆ #گەڵواخییەکان؛ داوا دەکات هۆزە کوردییەکان واز بهێنن لە دووبەرکی و چەند بەرەکی و خۆ شکاندن، سمکۆ لە نامەکەی داوای یەکگرتوویی نەتەوەیی و پێکهێنانی بەرەی #کورد لە #کوردستان دەکات.
***
دەقی نامەکە بۆ کوردی وەرگێڕاوەتەوە و لە پۆستێکی پێشتر دانراوە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەڵواخییەکان وەک
هۆزێکی گەورەی کورد،
مێژووێکی
دوور و درێژیان هەیە
و لە پانسەد ساڵ پێشەوە
هەر لە سەر دەمی سەفەڤییەکان
حکومەتی خۆجێیان هەبووە.
گەڵواخییەکان، زۆربەیان
لە پارێزگای سنە،
لە ناوچەکانی ساراڵ
و هەوەتوو و دیواندەرە
نیشتە جێن.

#گەڵواخییەکان، #ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناوچەکانی نیشتەجێ بوویی #گەڵواخییەکان لە چەم شار سنە و حوسەین ئاوا دەست پێدەکا
تاکۆ کەڵاتەرزانی مریوان
و سەرشێوی سەقز و خۆرخۆڕە و تیلەکۆ
و تا تیکانتەپە و بەشێک لە گەڕووس
و دیواندەرە و دەور وبەری لە خۆ دەگرێتەوە
کە بریتیە لە چەند سەد گوند و شارە دێ

#ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەڵواخییەکان وەک هۆزێکی ئازا و کۆڵنەدەر
زۆر جار لە بەرامبەر هێزی دەوڵەتی بە شەر هاتوون و لە چەندین
شەر و تێکهەڵچوون و پێکدادان،
لەوانە؛
شەڕی ڕەمەزانی ١٣٣٠ی مانگی، شەری قەڵای ئاڵوڵاخ یان شەڕی کاپیتان، هێزی دەوڵەتیان شکەست پێهێنا
و پاشە کشەیان پێکردن.
هەروها لە شەڕی "دوەیسە"یش هێزەکانی ئاسێف دیوانیان
بە تەواوی تێکشکاند.

#گەڵواخییەکان، #ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە، #سنە، #کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە سەردەمی ڕەزا خانی میر پێنج
گەڵواخییەکان  بە توندی سەرکوت کران و
پاش لە سێدارە دانی زۆرێک لە
سەرۆک و سەرکردەکان و شەڕکەرە ئازاکان،
هۆزەکانی گەڵواخی
بە شێوەیەکی زۆرەملانە کۆچیان پێکرا بەرەو ناوندی ئێران،
بەرەو ئوردۆگاکانی یەزد و کرمان و ئەسپەهان.
#گەڵواخییەکان، #کۆچی_زۆرەملێ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆچی زۆرە ملێ گەڵواخییەکان بەرەو ناوەندی ئێران،
هەزاران کوژراوی لێکەوتەوە.
بە هەزاران ژن و منداڵ و ژن و پیاوی بەتەمەن و بەساڵاچوو، لە ناو ڕێگا و ناو ئوردۆگاکان گیانیان لە دەستدا.
ئەوە هەر بەشێکە لە کۆمەڵکوژی
هۆزەکانی گەڵواخی
و بەشێکە لە جێنوسایدی گەڵواخییەکان.

#گەڵواخییەکان، #کۆمەکوژی، #جێنوساید