Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
سەد ساڵ پێش ئێستا، سمایل ئاغای #سمکۆ جە نامەیێکی مێژوویی داوا لە #گەڵواخییەکان دەکات لە پێناو ڕزگاری #نەتەوەی_کورد پێکەوە دەستی یەکبوون و برایەتی بدەن.
نامەکەی سمکۆ کە بە زمانی فارسی نوسراوە، بەربێژەکەی "ئەمیر عەشایر" سەرۆکی هۆزە گەڵواخییەکانە و ڕێکەوتی نامەکە ١٣٤٠ی کۆچی مانگییە [١٣٠١ی کۆچی هەتاوی].
سمکۆ کە بۆ ولاتێکی سەربەخۆی کوردی شەڕ و خەباتی دەکرد و کاتێ دەگەڵ ئێران لە شەڕدا بوو، لە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٠٩ [ ٢١ی جولای ١٩٣٠ ] جە داوێک کە لە لایەن ڕەزا خانی میرپەنج [ پەهلەوی] دانرا بووەوە ژە شاری شنۆ #تیرۆر کرا، داوێک لە شێوەی تیرۆر کردنی #ئیمیلیانۆ_زاپاتا-ی مێکزیکایی جە ١٩ی ئاوریلی ١٩١٩.
٭٭٭
بۆ خاوەن شکۆ ئەمیر عەشایر سەرۆکی هوزی گەڵواخی

سەرکەوتن و پێشکەوتنی نەتەوە جۆراوجۆرەکانم بە چاوی خۆم دیتووە و باش دەزانم نەتەوە لاوازەکان کە تا دۆێنی لە ژیر پەت و زنجیری یەخسیری و کۆیلەتی ستەمکاران دەژیان، چلۆن بە یەکگرتوویی و یەکبوونەوە، ئەۆڕۆ خۆیان لە زێر چنگی زاڵمەکان و جە زلم و زۆری ستەمکاران، ڕزگار کردووە و بۆ سەروری نەتەوەکانیان بە هموو توانا و هێزەوە هەوڵ ئەدەن و تێدەکوشن.
بۆ وێنە جوولەکەکان کە ژە لاوازترین دانیشتووانی گوی زەوینن، دەبینین و دەی بیستین کە بە چ شێوەیک پێداگرن لە گرتنی مافەکانیان و چلۆن بە گیانفیدایی پارێزگاری جە مافی نەتەوەیی خۆیان دەکەن و چۆن بۆ سەربەخۆیی تێدەکوشن.
بەداخەوە نەتەوەی کورد، گەورەترین نەتەوەیە کە وەدوا کەتووە. کورد هێشتا لە خەوی خۆخڵافاندایە و تا ئێستاش ناوی نەتەوەی کوردی بە زاری خۆی نەهێناوە، بیر و عەقلیەتی هەر لە سەد ساڵی پێشوو ماوەتەوە و هەر کامەیان خۆی داوەتە پاڵ هۆز و عەشیرەتێک و شەو و ڕۆژ لە بیری لە ناو بردن و تواندنەوەی ئەویتر دایە کە برای کوردی خۆیەتی و هەر تێشۆ لە ڕەگ و بنەچەی خۆی دەدات.
بەڵام ئێمە کە برای یەکترین و یەک میلەت و یەک نەتەوەین.
لەم نازانستی و نا مەدەنییەتە کەنگێ ڕزگار دەبین ؟ ئێمە کە مرۆڤین و ئافرێدی خودا، ئاخۆ ئێمە و منداڵان و داهاتووەکانمان پێویستییان بە ژیان نییە ؟
تا چ ماوەیک شەڕی نێوماڵی ئێمەمان بن بڕ نابێت و تا کەنگێ ئێمە دەبێ لە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە، شەرمەزار و ئیدانە و مەحکوم بکرین ؟
ئەم چەند بەرەکی و پەرتەوازەییە بە هۆی گێچەڵ و هەلپەرستی سیاسەتی دوژمنان پێک هاتووە. هەڵبەت ئێمە بە گشتی، هۆزەکانی نەتەوەی کوردین و برای یەکترین.
ئەۆڕۆ ئێمە هۆزەکانی کوردستان بە دڵ و بە گیان دەستی برایەتیمان گرتووە و دیسانەوە بە کوردایەتی خزمەت دەکەین. ئەگەر کوردەکان وەک یەهوود.....
[ ئەم بەشە ناخوێندرێتەوە ]...
کوردستان وڵاتێکی گەورەیە و هۆزەکانمان خۆیان ئازاترین و بە غیرەت ترین جماوەری نەتەوەن.
ئەگەر دەستی یەکبوون و برایەتی پێکەوە نەدەین و بۆ بەختەوەری میلەت [نەتەوە] تێنەکوشین و خۆمان لە چنگی زۆرداران ڕزگار نەکەین، [ بەس دەبێ بلێن]
مردن لەم ژیانە زۆر باشترە.
ئەم دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنیتەوە و هەموومان شەربەتی مەرگ دەچێژین. بەڵام بۆ کەسانێ کە ناو و شەرەف و بوێری هەبێ، بزانێت کە ئەورۆ تەواوی میلەتی کورد چاوی لە ئێمەی عەشایر کردووە و بە چاوی گریانەوە لە ئێمە داوای یارمەتی دەکات
کاتی پشوودان نییە، کاتەکە زۆر کورتە. ئەگەر ئەمڕۆ بۆ ڕزگاری نەتەوەکەمان قوڵ هەڵ نەکەین و تێنەکوشین، بەس ئیدی ناتوانین.
من وەکوو کوردێک ژیانی خۆم فیدای نەتەوەکەم کردووە و جگە خێر و پێشکەوتن بۆ میلەتەکەم مەبەستێکی دیکەم نییە. شەو و ڕۆژ خۆم ناخڵافێنم و لە خودا بە زیاد ب، لەم ماوەدا کە خەبات و تێکوشانم بووە، سەرکەوتوویشم بەدەست هێناوە.
هەروەها کە دەبینن، ئەۆڕۆ لایەنی کوردستانی هەموویان یەکدەنگن کە بۆ بەختەوەری نەتەوەکەمان تێبکوشین.
بەداخەوە تا ئێستا لە لایەن جەنابتانەوە هەنگاوێکیش نەهاتوونەتە پێش. هەر بۆیە جەنابانی هەڵکەتوو خەلیفە سەراجەدین و عەینەلقوزات- مان ناردووتە خزمەتی جەنابتان. ئەوان وەکوو نوێنەر ئیزنیان پێ دراوە کە لە لایەن ئێمەوە وتوێژ بکەن و پێشنیارەکان ڕابگەینن.
دیارە بەو هەستە جوان و نیشتمان دۆستی تانەوە کە هەتانە لە فیداکاری جە ڕێگای نەتەوەکەتان پاشگەز نابنەوە و لە مێژووی بەختەوەری کوردستاندا بە یادگاری بەچێ دەمێنی. بە تایبەت پێویستە لە پتەوبوونی نێوانمان زۆرتر هەوڵ بدەین و درزی تێنەکەوێت و با لە یەکدی زۆرتر ئاگام هەبێ.
٭٭٭
دقی نامەکە جە کتێبی
"فەرمانڕەوایی گەڵواخی یەکان" نووسرای خالید بەگ [ خالید ئەحمەدی ] هاتووە، و ئەگەرچی وەرگێڕاوەی کوردیشی هەیە، بەڵام، من خۆم دقی نامەکەم لە فارسیییەوە بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە و
لە ئەگەری کەم وکۆڕییەکەی،داوای لێبوردن دەکەم .
دبیرخانە #سازمان_حقوق_بشر_کردستان با صدور بیانیەای در باره حوادث اخیر #خوزستان، توقف فوری برخوردهای خونین و #خشونت_آمیز با #معترضان را خواستار شد.
متن بیانیه در پی میآید.
٭٭٭
دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
بیانیە :
برخورد خشونت آمیز با معترضان، متوقف شود.

در پی بحران بی آبی و افزایش گرمای کشنده در ایران بویژه در مناطق جنوبی و خوزستان و با خشک شدن بسیاری از مزارع و باغات و تلف شدن احشام و حیوانات اهلی و با وارد شدن خسارات جبران ناپذیر بر کشاورزان و دامداران محلی در اثر بی آبی و همچنین فقدان و قطع آب شهری و آشامیدنی،
مردم شهرها و روستاهای خوزستان بیش از یک هفته است اعتراضاتی از نوع تجمع و تظاهرات خیابانی آغاز کردەاند. تجمعات و اعتراضاتی که با برخورد نیروهای دولتی مواجه شده و متاسفانه تاکنون چندین نفر از شهروندان مدنی خوزستان و دیگر شهرها، در اثر اصابت مستقیم گلوله جان باخته اند و شماری نیز بازداشت شده اند.
تامین نیازهای اولیه و ضروری مردم همچون مواد خوراکی و خدمات رسانی آب و برق و تامین خواسته های بر حق مردم خوزستان و همه مردم ایران از وظایف اصلی دولت است، اما دولت بجای تامین این نیازها و پاسخگویی در مقابل مردم، متوسل به نیروی نظامی و نیروی پلیس جهت برخورد خشن و خشونت بار با مردم شده است.
دبیرخانه سازمان حقوق بشر کردستان، با ابراز تاسف از کشته شدن شهروندان مدنی، بکارگیری نیروی نظامی و انتظامی در برابر معترضان، شلیک به شهروندان، بازداشت معترضان مدنی و عدم پاسخ دهی به مردم و عدم تامین خواسته های مردم را نقض صریح حقوق انسانی و تجاوز آشکار به حقوق بشر میداند.
این سازمان از دولت و نیروهای دولتی میخواهد برخوردهای خونین و خشونت آمیز با مردم معترض و بازداشت معترضان را متوقف نمایند.

تاریخ: یکم مرداد ١٤٠٠/ ٢٣ ژوئیه ٢٠٢١

دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان.

کانال موقت تلگرام :
t.me/MMRK2021
برادەری بەرگریکاری مافی مرۆڤ !
ڕەخنەگرتن لە پێشێلکارانی #مافەکانی_مرۆڤ، جە دزی و تاڵان و گەندەڵی، لە سەرکوت و دیکتاتۆری و ...،
بە واتای باشوور کوتان نییە !
پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، چ لە #تاران بن، چ لە ئانقەرە و بەغدا و دیمشق یان ژە #هەولێر و قامیشلو،
هیچ پاساوێکیان بۆ نییە.
دبیرخانه #سازمان_حقوق_بشر_کردستان در پی قتل عام یک خانواده ٧ نفره #کورد، در #قونیه ترکیه، از مجامع حقوق بشری منطقه و جهان خواست تا دولت #ترکیه را به توقف سیاستهای تنفرزایی نژادی و نفرت پراکنی علیه کوردها وادار نمایند و آمرین و عاملین جنایت نژادی اخیر نیز دستگیر و مجازات شوند.
بیانیه دبیرخانه #سازمان_دفاع_از_حقوق_بشر_کردستان در پی میاید.
٭٭٭
بیانیه
دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان

همانگونه که در گزارشها آمده است، یک خانواده کورد که نزدیک به ٢٥ سال است در شهر قونیه ترکیه ساکن بوده اند، طی ماههای اخیر چندبار مورد حمله گروهی قرار گرفته اند کە در آخرین حمله دو روز پیش هر ٧ عضو این خانواده از جمله سه زن، در منزل و محل سکونت خود، بطرز فجیعی قتل عام و تیرباران شدند.
بنا به گزارشهای نهادهای حقوق بشری محلی، مقامات و نهادهای دولتی با آمرین و عاملین این جنایت بنوعی هماهنگ بوده و از آنها حمایت کرده اند و هم اینکه گروهی ٦٠ نفره از نژاد پرستهای ترک که خواهان اخراج کوردها از مناطق و شهرهای ترک نشین هستند، پس از این کشتار جمعی، اقدام به آتش زدن منزل و اجساد کشته شدگان کرده اند.
دبیرخانه سازمان حقوق بشر کردستان با محکومیت این جنایت بوقوع پیوسته قونیه، اقدام به کشتار و قتل عام این خانواده کورد را، که صرفاً به دلایل تنفر نژادی و زبانی انجام گرفته به مثابه جنایتی بزرگ و توجیه ناپذیر قابل پیگرد در مجامع حقوقی جهانی و بین المللی میداند.
این سازمان از تمامی نهادها و سازمانهای حقوق بشری و حقوقی در منطقه و جهان درخواست می نماید تا با اقداماتی عاجل دولت ترکیه را به توقف اجرای سیاستهای تنفرزایی نژادی و نفرت پراکنی علیه مردم کورد در آن کشور و کورد در منطقه، وادار نموده و از دولت آن کشور نیز بخواهند آمرین و عاملین این جنایت نژادی را سریعاً دستگیر و محاکمه و مجازات کند.

تاریخ: ١٠ امرداد ١٤٠٠/ یکم اوت ٢٠٢١

دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان.
داخوازیێک لە لایەنە کوردییەکان

بێ گومان هەر کوردێک جیا لە بیر و بڕوای سیاسی، ئایینی و یا ئایدۆلۆژیایی کە هەیەتی، لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەور و بەری خۆی ژە کوردستان ئاگامەندە و باش دەزانێ جە کۆمەڵگای کوردی ڕۆژهەڵات چەند ڕەوت و بەرە و لایەنی بەرچاو لەوانە نەتەوە خوازەکان، چەپەکان و مەسەبیبەکان لە نێو بزووتنەوە و جۆڵانەوەکانی کورد ڕۆڵ و پێگەی تایبەتیان هەبووە و هەیە، کە واتە هیچ ڕەوتێک بۆی نییە ئەوی دیکە بسڕێتەوە و هیج کەس و هیچ لایەنێک ناتوانێ هەبوون و پێگەی ئەو ڕەوتانە بە تایبەت ئەو سێ ڕەوتە و لایەنگرەکانیان لە نێو کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ڕەچاو نەکات.
٭٭٭
بە داخەوە ئێستا زۆربەی چالاکییەکان لە مێدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کۆ دەبێتەوە و بەشێک لە چالاکی هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی مەجازی و مێدیایی تێکەڵە بە شەڕە قسە. ناشیرین کردنی یەکتر و بێ ڕێزی کردنی لایەنگرانی هەر یەکە لەو ڕەوتەکانە بە ئەوی دیکە هەر بەردەوامە.
هەر بەو هۆیە تا ئێستا نەک هەر هەنگاوێکی ئەوتۆ بۆ نزیک کردنەوەی ڕەوتە هەره گرنیگەکانی کوردی بە یەکتر، و دوور خستنەوەی هۆی پەرتەوازەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی زورتر لە نێو کۆمەڵگای کوردی هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە
کەش و هەوای چالاکییەکانی ئەو سێ ڕەوتە زۆربەی هەر دژ بە یەکترە. دیارە لە کەش و هەوایکی تەماوی و ژاراوی لەو شێوەیە، شیانی بیر کردنەوە لە سەر خاڵە گرنگە هاوبەشەکان و کۆ دەنگی خەڵکی جە سەر کێشە سەرەکییەکان پێک نایەت.
٭٭٭
من وەک هەر مرۆڤێک و تاکێکی کورد کە پێوەندی سیاسییم [ لە شێوازی ئورگانی- ڕێکخراوەیی ] بەو سێ ڕەوتە [ نەتەوەیی، چەپ و مەسەبی-ئیسلامی] نییە بە ئەرکی خۆم زانیوە تا لە گەڵ هەندێ ژە کەسایەتی و لایەنی ئەو ڕەوتانە کە شیانی پێوەندی گرتنم پێیانەوە هەیە، دانیشتن بکەم و داوام کردووە و داوا دەکەم دەست لە شەڕە قسەی نەشیاو، تۆمەت لێدان و تۆمەت خستن بەپاڵ ئەوی دی، و بێ ڕێزی کردن بە بیر و بڕوا و باوەڕ و کەسایەتی جێ ڕێزی یەکتر، هەڵبگرن.
هەر وەها لە کەسایەتی ئایینی و نەتەوەی، ژە سەرکردە و ڕێبەرانی ڕەوتە نەتەوەیی و چەپ و ئیسلامییەکانی دیکەی ناوخۆ و دەرەوە بە هەموو لایەنی سیاسی و حیزبی و مەدەنی و چین و توێژ و کۆمەڵانی جۆراوجۆر داوا دەکەم، ئەم داخوازییەی من و کەسانی وەکوو لایەنی مافەکانی مرۆڤ ڕەچاو بگرن و بۆ کوتایی هێنان بەو دۆخە کە هۆکارە لە پەرتەوازەیی و نا یەکگرتوویی و نا تەبایی کۆڕ و کۆمەڵان، وڵامدەری خواستی خەڵکی کوردستان بن.
بەو هیوایە ئەوە ببێت بە هەنگاوێک بۆ خۆشکردنی ڕێگای یەکگرووتویی خەڵک و گەل و نەتەوەی کورد، و یەکەم هەنگاوێک بێت لە پێناو ئاشتی و تەبایی و ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد و یەکدەنگی خەڵکی کوردستان.

ڕێکەوت: ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠
٣ی ئەگوستی ٢٠٢١

محەمەد سدێق کەبوودوەند
خانم #مژگان_کاوسی فعال فرهنگی #کورد_زندانی میگوید؛
آنقدر که از سوی فعالین #پان_فارس و #پان_ایرانیست زندانی مورد آزار و اذیت و توهین قرارگرفته است، ماموران و زندانبانان وی را اذیت نکردەاند.
٭٭٭
این حد از #مداراگری ! و #رواداری ! از این نوع، مورد تائید دیگر زندانیان کورد نیز هست.
زندانی کورد، خانم #مژگان_کاوسی را در حد اخبار و مطالب منتشره در فضای مجازی می شناسم. اینکه او یک #فعال_کورد، دارای مذهب یارسانی، با زبان کوردی لکی و اهل کلاردشت مازندران است. وی نویسنده و مستند ساز بوده و در حوزه #حقوق_اتنیکی و #زبان_مادری کوردی فعالیت داشته است.
هم اینکه به اتهام فعالیت برهم زننده امنیت به ٣ سال #حبس محکوم شده و هم اکنون در #اوین_تهران زندانی است. خانم کاوسی پس از یک سال و اندی از سپری کردن حبس سه سالەی خود، اخیراً به دلیل ابتلا به بیماری کرونا و به جهت مداوا به مرخصی آمده است.
خانم کاوسی در ویدیویی که اخیراً منتشر کرده است از اذیت و آزار گروهی از زندانیان که او آنها #پان_فارس و #سلطنت_طلب می نامد شکایت دارد، او از توهین و اهانت و فشاری میگوید که این مجموعه بر او وارد میکنند.
خانم کاوسی از تعدادی از زندانیان پان فارس که متاسفانه وکیل دادگستری نیز در میان آنها دیده میشود نام می برد و به شدت از آنها شاکی است و از رنج تنهایی خود در برابر مجموعەایی میگوید که زندان را برای او دو چندان زجر آور و رنج آور کردەاند.
او میگوید، علاوه زندانی بودن رسمی جمهوری اسلامی، وی بطور مظاعف زندانی پان فارسهای سلطنت طلب هم شده است.
خانم کاوسی در بخشی دیگر از صحبتهایش از رسانه ها، بویژه رسانەهای کوردی هم گلەمند است، اینکه نه تنها #زندانیان_کورد را در حاشیه قرار داده اند، بلکه به گفته وی این رسانەها در خدمت کسانی قرار گرفته اند، که نه تنها تحمل شنیدن کوچکترین بحث راجع به حقوق کوردها و حقوق اقلیتها حتی در حد اشاره به زبان مادری را هم ندارند بلکه مطالبه آموزش زبان مادری را هم بشدت محکوم و مردود و تجزیه طلبانه میدانند.
٭٭٭
گویا علاوه بر اینکه گاهی تاریخ تکرار میشود، گاهی سالها و روزها نیز برای فرد فرد ما نیز تکرار می گردد، تکراری اما زجر آور.
من، خود از ١٠ سال حبس، حدود یک سال در انفرادی، یک سال در بند عمومی و ٨ سال نیز در بند موسوم بە بند سیاسی زندان اوین بودەام. هر آنچه که خانم کاوسی بازگو میکند انگار تکرار زجر و آزاری است که در بند سیاسی ما نیز بنوعی دیدیم و کشیدم.
در هر حال امیدوارم روزی فرا برسد، دیگر هیچ انسانی بخاطر ابراز عقیده و بیان و یا فعالیت انسانی و خدمت به انسان و انسانیت و مدنیت زندانی نشود.
این تصویر دردناک یک #زن جوان افغانی است که به جرم فعالیت در نهادهای مدافع #حقوق_زنان، توسط گروه #طالبان تیرباران شده است.
وجدانهای بیدار جهان و سازمانها و #مجامع_حقوق_بشری جهانی نباید زنان بی پناه و مردم #افغانستان را در برابر خشم و خشونت و شقاوت گروه طالبان، تنها بگذارند.
وەک ئاگاداری
وەک داخوازی

لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی چەند کەس لە کەسایەتی و کەسانی ناسراوی خۆجێی مان کردوە.
هەر چەندە لەم کات و ساتە تەشەنەی کۆرۆنا دیسانەوە وەک خۆی کۆسپێکی گەورەی پێک هێناوە لە بەرامبەر هەمووان، بەڵام بڕیارە پەرە بدەین بە دیدارەکانمان، لەوانە دیدار دەگەڵ کەسانی دیکە و کەسایەتییە خۆ جێییەکانی پارێزگا کوردییەکانی دیکە، وەک ئەو ژنان و پیاوانە کە لە نێو خەڵکی، ڕێز و حورمەتی تایبەتییان هەیە، ئەو کەسانە کە لە زۆر بواردا خەڵک بەر بێژ و بەر دەنگیانە و لە کاتە سەختەکان خەڵکی گوێدەر و گوێگر و گوێرایەڵی پێشنیار و ڕێنمونی و قسەکانیانن.
٭٭٭
ڕەنگە زۆر کەسی دیکەش، بیر لەوە بکاتەوە کە ئێمەی #کوردی_ڕۆژهەڵات وەکوو نەتەوەیک، پێش لە هەر داخوازی و داواکاری ماف و خواست و ویست و ئامانج و ئاواتێک کە هەمانە، دەبێ ڕێز لە خۆمان و خەڵکەکەمان بگرین.
دەبێ بە ڕێزەوە لە بەرامبەر گەلەکەمان بە کۆڕ و کۆمەڵان و چین و توێژەکانییەوە و بە تەواوی ئەو بیر و بڕوا و باوەڕە جۆراوجۆرانە کە نێو کۆمەڵگاکەمان هەیە، هەڵسوکەوت بکەین. دەبێ لە هەر هەلومەرجێک لە بەرامبەری هەمووان [ تەنانەت لە هەمبەر ڕەگە دەمارگێڕییەکانیشەوە ] بە لێبوردەیی و بە وشیارییەوە هەڵسوکەوت بکەین و دەگەڵیان کردەوە و هەڵسوکەوتێکی گونجاومان هەبێت.
سڕینەوە و یا سڕ کردنەوەی زۆرەملێ ئەو بیر و باوەڕانە کە نێو کۆمەڵگاکەمان بوونی هەیە، بە تایبەت ئەگەر ڕەگ و ڕیشەیکی قایم و قۆڵی لە نێو خەڵکدا داکوتا بێت، جیا لەوەی ساکار و هاسان نییە، بەڵکوو بۆ خۆیشی وەک هەنگاوێک و کردەوەیک بۆ سڕینەوەی ئەوەی دیکە، هەر دژە مرۆیی هەژمار دەکرێت و دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەبێت و پێناسە دەکرێت.
هەر بۆیە بۆ نزیک کردنەوەی خەڵکەکەمان بە یەکتر و بۆ نزیک بوونەوەی هاودەنگی گەلەکەمان بە یەکدی، فەرهەنگەکەمان دەبێ لە پێشدا باوەشی ئاوەڵه بۆ فرەچەشنی و پلۆڕالیزم بکاتەوە و ئەوەش
پێویستی بە لێبوردەییکی گشتی هەیە. لێبوردوویی هەم بە شێوەی تاکەیی و بنەماڵەیی، هەم خێڵی و بە کۆمەڵ و هەمیش بە گشتی و نەتەوەیی.
لێبوردوویی و #لێبوردەیی_گشتی کە دواتر ببێت بە بەردی بنچنی بناغەی ئاشتی و #ئاشتەوایی_نەتەوەیی.
٭٭٭
من خۆم وەکوو تاکێکی کورد بە هەموو گیرو گرفتێ کە هەمە و بە هەمووی کەم و کوڕی و تەنگەژە و کۆسپ و تەگەرەیک کە جە سەر ڕێگامان هەیە، بەڵێنم بە خۆم داوە، لە پێناو لێبوردەیی گشتی و ئاشتەوایی نەتەوەیی، ئەوەی لە بتوانم بێت و ئەوەی لە دەستم دێت، دەستکورتی نەکەم.
بەو هیوایە بێ دەرەنجام نەبێت.
لە کوتاییدا وەک داخوازی، جە پێشنیار و ڕەخنە، بیر و ڕا و هاوفێکری و هاوکاری و هاوڕێیەیی ئەو کەسانە کە بڕوایان بە لێبوردوویی، لێبوردەیی، ئاشتی و ئاشتەوایی و تەبایی لە نێو کورد و کۆمەڵگای کوردی هەیە، پێشوازی دەکەم.

بەرواری ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠
٦ی ئاگوستی ٢٠٢١

محەمەد سدێق کەبوودوەند