Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەگەر هەر لەم سۆنگەوە بڕوانین، نە #ڕۆژهەڵاتی_ناوین دەبێتە شێوە دوورگەی #هیند، نە هەڵکەوتەیک وەکوو #مەهاتمە_گاندی لە ناوچەکەدا دەردەکەوێ کە ببێتە هێمای #بەرخۆدان و پێشەوای ڕزگاری گەلان و نە خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-یش بڕوایان بە شێوەی خەباتی #ئەهمیسا-یی گاندی دەبێت.
٭٭٭
تا کاتێ، بەیاخی دیکتاتۆرەکان و تاڵانچییان و گەندەڵکاران بە دروشمی دوور لە ڕاستییەکانیان وەکوو #ئاشتی و #دیموکراسی، #مافی_مرۆڤ و #مافی_چارەنووس، #مافی_ژنان و #دادپەروەری و ئاسایشی مرۆیی ڕازاوەتەوە،
تا کاتێ کەسانی بەرژەوەندخواز و بەرژەوەند پارێزانی تاکەی و بنەماڵەیی و خێڵی، خەون و ئاوات بە خەڵک دەفرۆشن،
تا ئەو دەمەی کۆلۆنیالیستەکانی دوێنێ بە لایەنگریانی مافی مروڤی ئەوڕۆ بە خەڵک پێناسە دەکرێن،
تا ئەو کاتەی خەڵکان بە تەما و چاوەڕیی هێزی ڕزگاریدەری دەرەکیین، نە ڕزگاری بە خۆیان دەبیننەوە، نە پرسی گەلانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن، نە خەونەکانیان بەدی دێت، و نە فریودانی خەڵک و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەلان کوتایی پێ دێت.
٭٭٭
هێزە #کۆلۆنیالیزمەکان، وڵاتە زلهێزەکان، #ئەمریکا و #ئەورووپا و #ڕووسیا بۆ دەیان ساڵە لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست، شەڕی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن، ئەو شەڕە دەورەیک بە دابەشکردنی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، زەمانێک بە پەروەردە کردنی #فاشیزمی_ڕەگەزی و ئایینی دەکرێت، سەردەمێک بە پاراستنی حاکمە #دیکتاتۆرەکان، و ساڵانێک بە پەروەردە کردن و ڕاهێنان و تەیار کردنی #ترۆریست و تاوێکیش بە هەڵگیرسانی #شەڕی_ترۆریزم ژە ناوچەکە دەکرێت.
٭٭٭
له دە، بیست ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا، ئەورووپا، ناتۆ، ڕووسیا و وڵاتانی دەستڕۆی ناوچەکە تا توانیان ترۆریستیان پەروەردە کرد. بە مەشق و ڕاهێنانی نیزامی و تەیار کردنیان بە #دەمارگرژی_ئایینی و مەسەبی. ترۆریستیان بەردا گیان خەڵکانی ناوچەکە. بە دەیان هەزار کەسیان لە خەڵکانی مەدەنی بە کوشتدا و خەڵکی بێ تاوانیان پێ #جینوساید کرد. بە ملیونان کەسیان #ئاوارە و دەربەدر کرد.
لە هەندێ وڵاتی دواکەتووتر وەک #ئەفغانیستان و #عێراق دەسەڵاتی کەسانێکیان جە ژێر ئاڵا و دروشمی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەسەر خەڵکەوە داسەپاند.
کەسانێکی کاولکەری وڵات کە جگە لە دزی و جەردەیی و گەندەڵی و بەرژەوند پاریزی خۆیان و بنەماڵە و هاۆڕییانیان، هیچ کەڵک و سوودێکیان بە خەڵک نەگیاند، بەڵکوو تەنیا سەروەت و سامانی وڵاتیان بە تاڵان برد و یان بە فێڕۆیان دا.
ئێستە وا دەردەکەوێ ئەوانە ئیدی ناتوانن ژە پێناو بەرژەوەندی ئەربابەکانیان بە باشی ڕۆڵگری و پارێزەری بکەن، هەر بۆیە بۆ ماوەیک ناوچەکە دەسپێردنەوە دەستی ترۆریستەکان.
ئەوڕۆ #تالیبان لە ئەفغانیستان بە سەر خەڵکەوە زاڵ دەکەنەوە و سبەینێ ئەلنوسرە و #داعیش و....ترۆریستەکانی دیکە ژە بەشەکانی دی.
تا کاتی گونجاو دێتەدی، ئەوسا شەڕی ترۆریزم دەست پێدەکاتەوە. پاشان تاڵانچییان و گەندەڵکارانی دیکە کە ئێستا جە سۆڵاو خەوتوون، دەسەڵات دەگرنەوە دەست و هەمدیسان...!