بهزاد مولایی
899 subscribers
478 photos
397 videos
20 files
286 links
کانال بهزاد مولایی
بابەت :
ـ ئاینی( دینی)
ـ عیرفانی
ـ کۆمەڵایەتی(اجتماعی)
ـ ئەدەبی
ـ پەروەردە کردن( تربیتی)
ـ زانستی( علمی)
ـ نوکتە و قسەی ناوازە(جملات ناب)
ـ قسەی خۆش باگوم نەبێ(لطیفه)
ـ کتێب ناسی و کتێب خۆێندن

جهت ارتباط باما : @Mohebbanmohamads
Download Telegram
دکتۆر عبدالواحید وتی مەسرور بڕۆ بۆ ئیدارە بڵێ با تەواوی پارەکەی منیان بۆ بگێڕنەوە کە ٦٠٠ هەزاربوو، ئیتر منیش چووم پێم وتن و تەواوی پارەکەی دکتۆریان پێدانەوە، کابرا پێمی وت باشە دکتۆر خۆ هیچی هەڵنەگرت، دوایی بە دکتۆری وت تۆ بۆ پارەی خۆت وەرنەگرت وتی ئەوە دیاری منە بۆ ئێوە، وتی باشە گەر هەمووش وەرناگری هەندێك هەر وەرگرە وتی دوعای خەیرم بۆ بکەن

دوایی کە گەڕامەوە لای دکتۆر وتی مەسرور با ئەو خێرەمان هەبێ، لە دڵی خۆمدا وتم جا تۆ هەر ئەم خێرە و هەر ئەمجارەنەبووە.

دکتۆر عبدالواحید زۆر دڵی بەو دوعایانە خۆشبوو کە نەخۆشەکان بۆیان ئەکرد، دڵخۆشبونێکی سەیربوو، ئەوەندەی ئەو دوعایانە دڵخۆشیان دەکرد شتی تر دڵخۆشی نەدەکرد، هەمیشە لام پرسیاربوو باشە دەبێ چی وای کردبێ وا هێندە خۆشحاڵ دەبێ کە نەخۆشێك دوعای بۆ دەکات!

تا دواتر ڕێم کەوتە بەر ئەو دوعای نەخۆشانە و خودا هێنایە ڕێم، هەستم پێکرد و تەواو حەلاوەتەکەیم چەشت، کاتێ نزای نەخۆشێك لە بنمیچی دڵیەوە ڕووە و ئاسمان بۆ تۆی دەکات ئەو کات ڕاستەوخۆ شتێك وەك ئاماژە و زەنگی خۆشنودی لەناو دڵتەوە هەست پێدەکەیت، ئینجا بۆم دەرکەوت کە بۆچی دکتۆر عبدالواحید وا هێندە دوعای نەخۆشی بەلاوە گرنگەوە و حەزی پێیەتی، هەستم کرد ئەمە وەڵامی پرسیارەکەمبوو.

ئێستاش قسەی ئەو خانمە بە تەمەنەم بیرناچێتەوە کە سەیری دکتۆری کرد و ووتی "ئای چەندە خەفەت دەخۆم کە دەبینم ڕوخساری ئەمجۆرە پیاوانە سپی دەبێ"


نوسینی:مەسرور دوکانی
#Shan

https://t.me/molaeibehzad