بهزاد مولایی
899 subscribers
478 photos
397 videos
20 files
286 links
کانال بهزاد مولایی
بابەت :
ـ ئاینی( دینی)
ـ عیرفانی
ـ کۆمەڵایەتی(اجتماعی)
ـ ئەدەبی
ـ پەروەردە کردن( تربیتی)
ـ زانستی( علمی)
ـ نوکتە و قسەی ناوازە(جملات ناب)
ـ قسەی خۆش باگوم نەبێ(لطیفه)
ـ کتێب ناسی و کتێب خۆێندن

جهت ارتباط باما : @Mohebbanmohamads
Download Telegram
داهاتی ساڵانەی #دکتۆر عبدالواحید ٥٤ دەفتەر دۆلارە !
سکرتێرەکەی دکتۆر عبدالواحید باسی دەکات

#یەکەم:
ماوەی یەك دوو ساڵ لە نەشتەرگەری بەهۆی کاری توێژینەوەوە لەگەڵیدابووم جگە لە کاروباری عیادە، ئەو بڕە پارەی کە ئەگەڕێنرایەوە بۆ نەخۆشەکان لەلایەن دکتۆرەوە لای من بوو، دانە بە دانەیان من ئەمدایە دەستی و بۆی ئەگەڕاندنەوە، بۆ هەر نەخۆشێك کە پێی ئەدا بە زەردەخەنەوە ئەیوت ئەمە هەدیەی ئێمەیە بۆ تۆ، ئەوانیش دەستخۆشیان لێئەکرد و نزای خەیریان بۆ ئەکرد.

ئیتر ئەمە هەموو هەفتەیەك دووبارە ئەبووەوە بە بەردەوامی، ماوەیەك کاری سکرتێریەکەشم پێ سپێردرا واتە پارەی وەرگرتنی سەردانیکردنیش کەوتە لای من، ژمارەی سەردانیکارانیش بە حوکمی ئەوەی سکرتێربووم لای منبوو.

ئەو جگە لە یارمەتی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدان و هەروەها ئاسانکاری بۆ ئەو نەخۆشانەش کردبوو کە ئەهاتن بۆ عیادەکە کە بڕی ۵٠٠٠ دیناری دانابوو، سەرەڕای ئەمانەش نەخۆشی وا هەبوو ئەیزانی وەزعی خراپە پارەی دەرمانەکانیشی بۆ ئەدا، هەبوو نرخی پشکنینەکانیشی بۆ لە ئەستۆ ئەگرت.

دوای یەك ساڵ وتم باشە ئەم پیاوە ئەم هەموو یارمەتیەی خەڵك دەدات بەبێ ئەوەی حیسابی کات، تەنها لەبەر خوا ئەیکات، ئا با من بێم مادام ئاگام لەم هەموو هاوکاریە مادیەی هەیە با حیسابێکی بۆ بکەم، بزانم ئەم دکتۆرە کە لەم هەموو حەقەی خۆی ئەبورێ و ئەیداتەوە بە نەخۆش مانگی چەند ئەکات.

بە تەواوی یارمەتیدانەکانی ڕۆژانی نەشتەرگەری و ڕۆژانی عیادە و پارەی دەرمان و پشکنین حیسابم کرد مانگی ۵٤ ملیۆن دیناری عێراقی کە ئەو کات دەیکردە چوار دەفتەر دۆلار و نیو، ئەگەڕێنێتەوە بۆ نەخۆش، ئەمە تەنها بۆ یەك مانگ.
بۆ ساڵێك ٦٤۸ ملیۆن دیناری عێراقی، واتە ۵٤ دەفتەر دۆلار.

تەبعەن ئەو حیسابەم تا ئێستاش بەخۆی نەوتووە ئێوە لە پێشخۆیەوە ئەیبیستن و ئەیزانن.

دەی ئێستا هەم ژمارەی نەشتەرگەریەکانی زۆر زیاتربووە لەوسا هەم ژمارەی سەردانیکارانی عیادەکە، هەمووی بووەتە سێ هێندە و چوار هێندە.

#دووەم:

بەهۆی ڕوداوێکەوە یەکێ لە ئەژنۆکانی بەجۆرێ عەزیەتی پێگەیشت وای لێهات بە دارشەق ئەڕۆی، زۆر هەوڵمدا بزانم ئەژنۆی چی بەسەرهاتووە بە زەردەخەنەوە ئەیوت"شەکوای خالق لای مەخلوق ناکەم" تا دواجار لە نەخۆشخانە کە لەگەڵ دکتۆرەکان بە تێرمە ئینگلیزیەکان قسەیان کرد تێگەیشتم کە توشی جۆرێ لە حاڵەتی شکان بووە.

بەو حاڵەشەوە ئەچوو بۆ نەخۆشخانە بۆ بینین و چارەسەری نەخۆش، بە دارشەقاوە ئەهات بۆ عیادە، بۆ هەموو هەستان و دانیشتنێك ئەبوایە دارشەقەکانی بەکارهێنابا، وتم کاك دکتۆر تۆ خۆت نەخۆشی و پێویستت بە ئیسراحەتە بۆ پشو نادەیت لە ماڵەوە ئەیوت" مەسرور گیان ناکرێ لەبەر یەك نەخۆش ئەم هەموو نەخۆشە مەحتەل بن، ئەو خەڵکە نەخۆشن و دێن بۆلای من بۆ چارەسەر" وتم دەی مەگەر خۆشت پێویستت بە ئیسراحەت نیە، دەیوت ناکرێ نەخۆش پشتگوێخەم لەبەر خۆم، وە پێشمخۆشە کە توشی ئەم حاڵەتەبووم، چونکە هەندێ لە نەخۆشەکان با وانەزانن شیفا بە دەست منە لە جیات خوا با بزانن دکتۆریش نەخۆش دەکەوێ.

تەبعەن هەر نەخۆشێك ئەهاتە ژوورەوە ئەیان وت ئەوەچیە کاك دکتۆر خێر چیت لێهاتووە، ئەیوت هیچ نیە تۆزێ عەزیەتی بووە.

ئیتر بە دارشەق یا عەرەبانەوە ئەڕۆیشت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
ئێوارەیەکیان باری ئەمنی لەبەر خۆپیشاندان باشنەبوو سەرەڕای بینینی نەخۆشەکانی یەکێ لەوان حاڵەتێکی طارئی بۆ هاتە پێش کە دەبووایە هەر ئەو ئێوارەیە بۆ شەوەکەی نەشتەرگەری بۆ بکرێ، ناردی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و داخڵی کرد، دوای تەواوبوونی نەخۆشەکانی عیادەی ڕۆیشت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی، وەزعی شار ئاڵۆزبوو خەڵك خواخوایبوو لە ماڵ بێت و لە دەرەوە نەبێت، بەڵام ئەم جگەلەوەی کە خۆی نەخۆشەو دارشەقی پێیە و وەزعیش نالەبارە کەچی ڕۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی، منیشی لەگەڵابووم لەگەڵ خوشکەزایەکی، وەڵا ئیتر کەچووین بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە کە ویستی جلەکانی لەبەرکات نەیدەتوانی دابێتەوە لەبەرئازاری ئەژنۆی بۆیە من ویستم یارمەتی بدەم و جلەکەی بۆ بگر تا قاچی تێکات، لەبەر نەفسیەتی بەرزی حەزی نەکرد وتی بانگی ئازادم بۆ بکە"خوشکەزاکەی"با یارمەتیم بدات و بۆمبگرێت، وتم بەخوا بانگی ناکەم فەرقی من و ئەو چیە، خۆم جلەکانت بۆ ئەگرم و لەبەریکە.
(ئاخر توخوا یارمەتیدانی تۆ ئەبێ چی بێ بۆ من لە لەبەر کردنی پارچە جلێکدا، تۆ بە قاچی شکاوەوە هاتووی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش تا لە ئازار ڕزگاریکەیت، من ئەو تۆزە یارمەتیدانەی تۆم بەرنەکەوێ!)
ئیتر چووە ژووری نەشتەرگەریەکە و سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەریەکە بە سەلامەتی و سەرکەوتویی تەواو بوو.
نرخی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە بایی ملیۆنێك و پەنجا هەزار دیناری عێراقی بوو.

٦٠٠هەزار بۆ دکتۆربوو، ٤۵٠هەزاریش بۆ نەخۆشخانە، ماڵەکە پارەکەیان دابوو.