ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
888 subscribers
447 photos
43 videos
24 files
493 links
Download Telegram
"وەک دەرەنجامی گەشەکردنێکی بەرچاوی "ئیسلامی سیاسی" لە کوردستاندا و درووستبوونی زیاد لە حیزب و گرووپێکی سیاسی کە ئیسلام ئایدۆلۆژیا ڕەسمییەکەیانە، مەسەلەی ئیسلام لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆتە یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی لە ناوەندی سیاسی و ڕۆشنبیریی ئێمەدا قسەی زۆری لەسەر دەکرێت.
بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت دوو گوتاری دژبەیەک لەم دیالۆگەدا لە یەکدی جیا بکەینەوە:
_یەکەمیان ئیسلام بە لادەر و لابەر و نامۆکەری هەموو شتێکی کوردی لە قەڵەم دەدات.
_دووهەمیان وەک ژێرخانی ڕۆحی و فیکری و کولتووریی هەموو جۆرە کوردبوونێک ئەیبینێت".

(دەربارەی فەلسەفە و ئیسلام و ڕۆشنگەری/
" مەریوان وریا قانع" )
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔶 دانیشتنی کومیتەی "کتێبناسیی" ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان :

✔️بابەت: ئاشنایی لەگەڵ ژیان و بەرهەمەکانی مەریوان وریا قانێع

▪️پێشکەشکار: موختار بەهرامی

🔹کات: "دووشەممە" /۱٦ی جۆزەردانی ۱٤۰۱
🔹کاتژمێر: ٤:۳۰
🔹شوێن: نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان

💠هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ .
▪️بەداخێکی زۆرەوە، نووسەر و وەرگێڕی ماندوویی نەناسی نەتەوەکەمان دوکتۆر عەزیز گەردی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردوو و هەموو لایەنگرانی زمان و ئەدەبیی کوردی دەکەین.

◽️مامۆستا د. عەزیز گەردى کێیە؟
دکتۆر عەزیز، لە ساڵی (1947)ز، لە گوندی بەحرکە لە دایک بووە.
یەکێکە لە بەناوبانگترین وەرگێڕانی کورد. ناوبراو، دەیان کتێبی دانسقەی لە زمانە جیاجیاکانەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە و زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و فارسی و عەرەبی و ڕووسی بە ڕەوانی دەزانێ
ناوبراو چه‌ندين ساڵ مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌دين بووه‌.

🔘 چەند بەرھەمێکی زاناو نوسەرو وەرگێرو ئەکادیمی گەلی کورد دکتور عەزیز گەردی :
- رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، ھەولێر، ١٩٧٢.
- ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، ١٩٧٤.
- ئەدەبی بێگانان، بەغداد، ١٩٨٢.
- جوتیارێکی زیرەک.
- پیاوێک.
- سەروا، ھەولێر، ١٩٩٩.
- کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، ھەولێر: وەزارەتی - ڕۆشەنبیری، ١٩٩٩.
- رەوانبێژی (روونبێژی، جوانکاری، واەاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، ٢٠٠٢.
- رابەری کێشی شیعری کلاسیکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، ٢٠٠٣.
- گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- کێشناسیی کوردی، ٢٠١٤.
- سێ دەرمان: ھەقایەتی کوردەواری، کۆکردنەوەی عەزیز گەردی.

🔘 وەرگێڕان

- چیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.
- چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.
- لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.
- (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.
- ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.
- ئەفسانەی ئەفریقی.
- ئەفسانەی سلاڤی.
- ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.
- ئەفسانەی ەورکیایی.
- بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.
- ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ئەگەر خۆر بمرێت، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- چیرۆکەکانی کریلۆڤ.
- حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.
- خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.
- کەوێەی دامەنەاری، سلێمانی، ٢٠٠٤.
- کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
- درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
- داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
- زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.
- رۆمیۆ و جولێت.
- یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.
- کۆمیدیا، سێ بەرگ: دۆزەخ، بەرزەک، بەھەشت، لەنووسینی دانتێ ئەلیگیێری.
- داغستانی من.
- قۆڵبر، نووسینی عەزیز نەسین.
- قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی.
- مەسەلەک، ھێنری ئەلیک.

🔷 ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
👇👇👇👇
@meriwan_edebi
🔵 دانیشتنی کومیتەی "ڕۆمان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان: 👇👇

🔹سبەینێ "سێشەممە"
۱۷ی جۆزەردانی ۱٤۰۱

🔸کاتژمێر: ٤:۳۰ پاشنیوەڕۆ
🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💠شایانی باسە لە هەر دانیشتنێکدا پاش ئاراستەکردنی زنجیرەباسەکان لە لایەن بەڕێز "ئەیووب مەحموودزادە"وە ، ڕۆمانێک بەپێی پێوەرەکانی فەرمی ڕۆمان, لەلایەن ئەندامێکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەکرێت..

💢هاتن بۆ هەمووانە💢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @meriwan_edebi
🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان
یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
« تا زرێبـار و دێڕێک »

لە مانگی پووشپەڕدا بەڕێوە دەبات؛


✔️بۆیە داوا لە شاعێرانی کــورد دەکەین شێعرەکانیان تا ڕێکەوتی ۱۴۰۱/۰۴/۰۵ لەڕێگەی ئایدی تێلگرامیی @kani70 ـەوە بگەیێننە دەستی لیژنەی هەڵبژاردنی کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان.


⭕️دواتر ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعرییەکە ڕادەگەیەنرێت و هەڵبژێردراوەکان ئاگادار دەکرێنەوە.


🔵 مەرجەکانی بەشداربوون؛ 👇👇👇

🔹 شێعرەکان دەتوانێ بە هەر یەک لە دیالێکتەکانی زمانی کوردیی ( سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەلهۆڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی ) و بەهەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری بن.
🔹 وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردیی، بە فۆنتی unikurd 14 تایپ کرابێت و بە شێوەی PDF بێت.
🔹 شێعرەکان دەبێ لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێت.
🔹 نووسینی ناو و ناوی بنەماڵەیی شاعێر، شوێنی نیشتەجێبوونی و ژومارەی پێوەندیی پێویستە.

_ ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان

🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from اتچ بات
دانیشتنی حەفتانەی لێژنەی کتێبناسیی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی دووشەممە ۱۴۰۱/۰۳/۱۶ بەڕێوەچوو.

لەو دانیشتنەدا موختار بەهرامی لە ئەندامانی لێژنە، باسی ژیاننامە و بەرهەمەکانی "مەریوان وریا قانێع"، نووسەر، ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆی کرد.

▪️لە بەشی یەکەمدا بە گشتی ژیان و بەرهەم و چالاکییەکانی ناوبراو باسیان لێوە کرا و دواتریش بەشی دووهەمی کتێبی "دەربارەی فەلسەفە و ئیسلام و ڕۆشنگەری" لە ژێر ناونیشانی "ئیسلام و کورد" خرایە بەر باس.

نووسەر لەم بەشەدا دوو ڕوانگەی پەڕگیر کە لە ناو نەتەوەی کورددا سەبارەت بە ئایینی ئیسلام هەیە، دەخاتە بەرباس و هەوڵ دەدات لاوازییەکانیان لە ڕووی میتۆدی و خەسارەکانیان لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ خوێنەر شی بکاتەوە.
ڕوانگەی یەکەم ئەو شێوە ڕوانینەیە کە ئیسلام بەتەواوی ڕەد دەکاتەوە و وەک کارەساتێکی سیاسی لە مێژووی نەتەوەی کورددا دەیبینێت و ڕوانگەی دووهەم ئەوەیە کە ئیسلام وەک چارەسەری تەواوی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد دەبینێت لە سەدەی بیست‌ویەکدا.

▪️لە کۆتاییدا بەشداربووانی کۆڕەکە بیروڕای خۆیان سەبارەت بە تەوەرەکان و هەروەها کاریگەرییەکانی ڕۆشنبیرانی وەک مەریوان وریا قانع لەسەر واقعی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕەوتی ڕۆشنبیریی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر خستە ڕوو.



🌐ناونیشانی بەشێک لە کتێبەکانی مەریوان وریا قانع بەم شێوەی خوارەوەیە:
👇👇👇
- دین و عەلمانییەت
- دەربارەی ئیسلام و فەلسەفە و ڕۆشنگەری
- بەختەوەری و بێدەنگی (کۆمەڵە وتار)
- چوار کتێبی: دین و دونیا/کتێب و دونیا/فیکر و دونیا/سیاسەت و دونیا
- دڵڕەقی و بێماڵی (لە بارەی کۆمەڵێک نووسەر و شاعیری کورد، عەرەب و ڕۆژاوایی وەک بێکەس، قانع، موحەممەد ماغووت، مستەفا خەلیفە، ئالبێر کامۆ و ژان پۆل سارتر)
- لە چ ئێستایەکدا دەژین؟ (لەسەر بەرخۆری واتە مەسرەفگەرایی، ئیسلامی سیاسی و پرسی سەربەخۆییی کوردستان)
- مرۆڤ و کەرامەت
- کۆمەڵگا و غەریبەکانی
- بیرکردنەوە لە سەردەمە تاریکەکاندا (لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕاپەڕین)
- دەسەڵات و جیاوازی (کۆمەڵە وتار)
- شوناس و ئاڵۆزی (چه‌ند وتارێک له‌ سه‌ر دۆگماتیزم): ئەم کتێبە ساڵی ۲۰۰۴ خەڵاتی باشترین کتێبی غەیرەداستانی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە پێ دراوە.
- ئەخلاق و بەرگری؛ سەرەتایەک بۆ ناسینی کارەکانی میشێل فۆکۆ
ناسیۆنالیزم و سەفەر (کورد لە دیاسپۆرا)
- کۆمەڵگای خەونەکان
- فیکری ڕادیکاڵ: دەربارەی سەید قوتب و سلاڤۆ ژیژێک و لیبرالیزم: دواھەمین کتێبی نووسەر کە ساڵی ٢٠٢١ بڵاو بووەتەوە
- کتێبی دڵشکان (شێعر)

🆔 @meriwan_edebi
🔵 دانیشتنی کومیتەی "ڕۆمان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان: 👇👇

🔹سبەینێ "سێشەممە"
۲٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۱

🔸کاتژمێر: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان

💢هاتن بۆ هەمووانە💢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @meriwan_edebi
هەر منم شێتم بەتەنیا بوومە خەمخواری وەتــەن
وا لەسەر شانم بە دایم بار و سەرباری وەتــەن

شین و گریانم نەدی بێ‌دەرد و خەم بێ کاسبی
نایەڵێ ساکن ببێ دڵ ئێش و ئازاری وەتــەن

"موفتی پێنجوێنی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔰 کۆبوونەوەی هەفتانەی کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان


📖 تەوەرەکان:

ــ درێژەی باسە تێوریکەکەی بەڕێز ئەیووب مەحموودزادە لەسەر شێعر

ــ خوێندنەوەی دەقی ئەندامان

📒 چوارشەمە ۲۵ی جۆزەردانی ۱٤۰۱
کاتژمێر: ۵ی ئێوارە

📮شوێن: نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🟨 چاوەڕوانی چرپەی هەنگاوەکانتانین

🆔 @meriwan_edebi
❇️ دانیشتنی کومیتەی "ڕۆمان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان: 👇👇

💠 "سێشەممە"
۳۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۱

🔹کاتژمێر: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان

💢هاتن بۆ هەمووانە💢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @meriwan_edebi
🌈 دڵ جیلوەگـە و جێ قەدەمی تۆ بـووه، دیدەم
هەرچەنده که دوورم، به دڵ و دیــــده له لاتم
«وەفایـی»

🔰 کۆبوونەوەی هەفتانەی کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان


📖 تەوەرەکان:

ــ درێژەی باسە تێوریکەکەی بەڕێز ئەیووب مەحموودزادە لەسەر شێعر

ــ خوێندنەوەی دەقی ئەندامان

📒 چوارشەمە: ۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۱
کاتژمێر: ۵ی ئێوارە

📮شوێن: نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🟨 چاوەڕوانی چرپەی هەنگاوەکانتانین

🆔 @meriwan_edebi
دانیشتنی ئەمڕۆی "کومیتەی شێعر"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
(هەر ئیستە نووسینگەی ئەنجومەن)

🌾۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۱🌾


🆔 @meriwan_edebi
🔺 ئەو ساڵەی سەردەشتمان،
بوو به ساڵی زام بارین و
خەم بارین و
شەهید بارین ...
زامی سەردەشت، لەبیر ناکەین بۆ هەمیشە.


🟨 🌈 دوو کۆڵان لەولاترەوە
ئەچین بۆ سەردانی ماڵێ
شەوە و مانگ چووە بۆ سەفەر
من
فانۆزەکەم هەڵئەگرت.

‌ « شێرکــۆ بێکەس»


🔰 کۆبوونەوەی هەفتانەی کومیتەی "شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە نــاچــێــت.


💢 بە بۆنەی ئامــــادەکاریی بۆ کاروباری کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی « تا زرێبار و دێــڕێک »، کۆبوونەوەی «کومیتەی شێعر»ی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی چوارشەمە ۱٤۰۱/۰٤/۰۸ ی. ک.هـ بـەڕێوەنـــاچـــێت.



🔸 یارمەتی و دڵسۆزی هەموولایەکتان بۆ باشتر
بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری بەرز دەنرخێنین.

🆔 @meriwan_edebi
زمان گرینگترین و سەرەکیترین ناسنامەی ھەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە.

📖 بەشێوەیەکی زانستی و تەواو، فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی ببین.

⬅️ پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی: پۆلی منداڵان( ڕێنووس) / پۆلی گەورەکان ( ڕێنووس، ڕێزمان)

⬅️ بۆ ناونووسی:
1- سەردانی نووسینگەی ئەنجومەنی فەرھەنگی - ئەدەبیی مەریوان (ھەڵکەوتوو لە موجتەمەعی فەرھەنگی ھونەری) لە کاتژمێری 4 تاکوو 6ی ئێوارە بکەن.

2_یان لە ڕێگەی ئایدی @kani70 ـەوە ، ناوی خۆتان تۆمار بکەن.

⭕️ دەرفەتی ناونووسی: تاکوو 17ی پووشپەڕ

📚 ئەنجومەنی فەرھەنگی - ئەدەبیی مەریوان📚


🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from اتچ بات
بە ناوی مەزن‌یەزدانی دڵاوای دڵانوان

"ئاستی بەهای خـاڪی نـیــشـتـمــان"

ئەو چاوانەی ئەڕوانن بە خاڪی نیشتماندا گەلێڪ جۆراوجۆرن:
چاوێک پڕ لە تەمای دزێو بۆ چاوتێبڕین و دەست‌بەسەرداگرتن و داگیرکردن؛
چاوێک پڕ لە نییەتی چەپەڵ بۆ وێران‌کردن و سووتاندن و خاشەبڕکردن؛
چاوێک پڕ لە ماتەماتی قیزەون بۆ ناحەزی و ناپاکی و خەیانەت.
بەڵام!
بەڵام لە بەری بەرانبەریانەوە نیگاهێڪ لە سەر ترۆپڪی سەوزی ئازایەتــی و تەشقــی زێڕینــی فیداڪاری و ئاسۆی سووری ڪۆڵنەدان؛
نیگاهێڪ بە فێنڪایی شنەی سەرڪاوانی حەوێ‌خانــی؛
سۆمایێڪ بە خاوێنییـی ڕنۇوەبەفرەڪانی بۆزین؛
ترووڪاییێڪ بە زوڵاڵیی ڕووبارەڪەی داوێنی مەڕەخێڵ، تەژی لە زیتەی بیلبیلە و گەشەی سۆمای چاو و قەتارێڪ لە زەنجیرەی ترپەی هەناو؛ خەریڪی نەبەردێڪن لە نێوان تێڪۆشەرانی پارێزەری خاڪ و ژینگەی نیشتمان بەرانبەر ئەوانەی جاوچنۆکانە چاویان لەم خاڪە بڕیوە. نەبەردێڪ ڪە بە فیدای ڕۆح‌وگیان بۆ پاراستنی ڕووبار، ڪانیاو، تەلان، شیو و دۆڵ و دارستانی وڵات ئەنجامی دێت و ئەمانەتگەلی ئەم بووم و خاڪە ڕادەستی نەوەڪانی ئایەندە ئەڪرێن.

موختار، یاسین و بیلال لە سێڪوچڪەی سیروان لە ناوجەرگەی ئەو بەربەرەڪانێیەدا دەینی خۆیان وەڪ گرانبەهاترین و خوشەویسترین سەرمایە ڪە ڕۆحی مەزن و گیانی گەورەی خۆیان بوو، پێشڪەش بە شڪۆی نیشتمان ڪرد.
دوو ساڵ ڕابوورد؛ ئێمە ڕێبوارانی ڕێگای ئەندیشەی سەوز، پەیمان نوێ‌ ئەڪەینەوە ڪە شەریفانە و پڕئومێد ڕێگا مەزنەڪەی ڪۆڵنەدان درێژە ئەدەین و دەسهەڵگری ڕاستەڕێبازی ژینگە و ژیوا و چیا نابین.

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
8ی پووشپەڕی 2722ی کوردی

@chya_ngo
❇️ دانیشتنی کومیتەی "ڕۆمان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان: 👇👇

💠 ئەمڕۆ "سێشەممە"
۱٤ی پووشپەڕی ۱٤۰۱

🔹کاتژمێر: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان

💢هاتن بۆ هەمووانە💢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @meriwan_edebi
📜 زەمەن تێپەڕی و ئێمەی تازەلاوی نیشتمان بە هەوڵ و چالاکییەکانمان توانیمان سەفەرێ بکەین بەرەو قەراخی قوڵاییەکانی بوون و ژیان، هەوڵمان دا بە تێڕوانینێکی جیاواز و بە کەڵکوەرگرتن لە هزرێکی بیرمەندانە، ئاوڕ لە کتێب و چەمکە دەرهەست و ڕۆژەڤەکانی کۆمەڵگاکەمان بدەینەوە.
ئەوا ساڵێک تێپەڕی، ئێمە هێشتا هەناسەی تازەمان پێیە و هاوەڵی ئێوەین بۆ گەشەی زمان و بوونمان...

📢کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کومیتەی "هەڤاڵ" ،کۆڕێک بەڕێوە دەبات.

🕰کات: چوارشەمە ۱۵ی پووشپەڕی۱۴۰۱ی هەتاوی کاتژمێر:۱۷:۰۰

🏢شوێن:ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
هۆڵی مامۆستا قانع

🔹هاتن بۆ هەمووانە.
چاوەڕوانتانین🌹
هۆگران و ئەویندارانی شێعر و ئەدەبی کوردی، ئاگادارتان ئەکەینەوە:

سبەینێ چوارشەمە ۱۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۱
"کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بۆ پێشوازی لە کۆڕە خنجیلانەکەی هاوڕێیانی تازەلاومان
دانیشتنی هەفتانە "بەڕێوە نـــاچــــێت"


🆔 @meriwan_edebi
دەست پێکردنی کۆڕی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کومیتەی "هەڤاڵ" .

(هەر ئێستە هۆڵی مامۆستا قانع)
۱۵ی پووشپەڕی ۱٤۰۱


🆔 @meriwan_edebi
🔹ڕۆژی چوارشەممە 15ی پووشپەڕی 1401ی هەتاوی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان "هەڤاڵ" بە بۆنەی یەکەمین ساڵی دەستبەکاربوونیان کۆڕێکیان بەڕێوەبرد. سەرەتا بە تیزرێک بەشێک لە چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوویان پیشان دا. دوو تازەلاوی خاوەن بەهەرەی کومیتەکە بەناوەکانی پێشەوا خالدی و خاتوو هێدی محەممەدیان پێشکەشکاریی کۆڕەکەیان بەئەستۆ گرتبوو و سەرکەوتووانە توانیان بە پەیڤی شیرینی کوردی کۆڕەکە بەڕێوە ببەن. هۆران حەلیمی، ناسێح هیمەت بۆلەند، سوونیا نیکخاە، ڕۆژان مەردۆخی، ندا کەوکەبی، هانا حسەینی، سامان مستەفازادە، زاگرۆس خۆدایار، ڕامیار حەقدووست، هەنسک مستەفایی، ئاڵا فەتتاحی، بە وتار و شیعر و پێشکەشکردنی دوو بەش مۆسیقای جوان کۆڕەکەیان ڕازاندەوە. لە کۆتاییدا خاتوو نگار تازیک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن و بەرپرسی کومیتەی هەڤاڵ لە وتارێکدا باسی لە ئامانج لە دامەزراندنی ئەو کومیتەیە کرد و داوای کرد تازەلاوانی مەریوانی بۆ ئاشنا بوون بە ئەدەب و زمان و ڕۆشنبیری کوردی و جیهان ببن بە ئەندامی ئەم کومیتەیە و لە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیدا بەشدار بن.
🔹خاڵی بەرچاوی کۆڕی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان " هەڤاڵ" ئەوە بوو کە تازەلاوانی ئەم کومیتەیە بە زمانی پاراوی کوردی و ڕۆحێکی کوردانە و ڕەسەنایەتییەکی شیرین، ئاوڕیان لە هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری سەردەم دابوویەوە و بە وزەیەکی گەنجانەوە سەفەریان کردبوو بۆ قووڵاییەکانی بوون و ژیان.
🔸هیوادارین نەمامی کومیتەی تازەلاوان باڵا بکات و ببێتە درەختێکی پڕ سەمەر و بەرهەمەکانی خزمەت بە نیشتمان بکات.
.
#هەڤاڵ
#تازەلاوان
#زمانی_کوردی

🆔 @meriwan_edebi