ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
954 subscribers
464 photos
47 videos
24 files
500 links
Download Telegram
نە دڵ یاد ڕاز سەفحـەی نامــــــەشەن
نە سەرپەنجە هۆش گرتەی خامەشەن
یەنـــد نە تــۆی زەلکـاو دەوات پڕ وەی
مــدران مونتەزیر،وەڵگ ئاوەردەن نەی
           
                            «مەولەوی»

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📜 کۆبوونەوەی حەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛

🌾 چوارشەمە ۴ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 کاتژمێر: ۴ی ئێوارە
🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
❇️ دانیشتنی "کومێتەی فەرهەنگی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🔹کات: شەممە
🍂۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۳🍂

🕓کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن

🆔 @meriwan_edebi
بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان

گەلێک زیندوویە کە وێژە و هونەرەکەی زیندوو ڕادەگرێ و نەریتەکان و کولتووری دەپارێزێ.
چەندە زۆرن ئەو گەلانەی دەسەڵات و ڕامیاری و ئابووری و سەربازییان هەبووە و هەیە، بەڵام هەرچەند توانیویانە سنوورەکانی پانتایی خاک فراوانتر بکەن و سنووربەزێنی بکەن و بیر و هزری ڕامیاری و ئایینی خۆیان لەو دیوی سنوورەکانیش بسەپێنن، بەڵام زمان و کولتوور و نەریتە ڕەسەنەکانی خۆیان لە دەست داون، یا لاواز و بێ بایەخ بوون و کەوتوونە ژێر هژموونی زمان و وێژە و نەریتی گەلانی دیکە.
ڕەنگە هەڵنەکەون، یا دەگمەن بن ئەو گەلانەی کە سەرەڕای بێ دەسەڵاتی و دابڕان لە یەکتر و پەلاماری دژە فەرهەنگی و زۆر هۆی دیکەش، زمان و وێژە و هونەر و کولتووری خۆیان پاراستبێ.
لە هەر بەشەی کوردستان و لە هەر ناوچە و دەڤەر و شارێکی کوردان، ڕۆڵەکانمان لە کەمترین دەرفەتتدا، زۆرترین و گەشاوەترین چالاکی فەرهەنگی و هونەریان بەڕێوەبردووە و هەموو بۆنە نەتەوەیی و ئایینی و سرووشتی و تەنانەت یادکردنەوە لە سەرکەوتن و تێشکان و نسکۆ و کوێرەوەری و ڕووداوە تاڵەکانیشان کردوونە بیانوو بۆ چالاکی فەرهەنگی و هونەری.
مەریوان  یەکێکە لەو شارانەی کوردستان کە لانکەی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکانە، و هەموو هەلەکانیان بۆ خۆنواندن و بەڕێوەبردنی چالاکی شیاو و نیشتمانی و نەتەوەیی قۆزتوونەوە و فەرهەنگی یەکگرتوویی و هاودەنگی و هاوکاری تێدا برەودراو و گەشاوەیە.
یەکێک لەو تەوەرانەی کە بۆتە لێک نزیکبوونەوەی زاراوەکانی کوردی و وێژەرانی هەموو زاراوەکانی لێک نزیک کردوونەوە، کۆڕە شێعری ساڵانەی "تا زرێبار و دێڕێکـ"ـە.
بە سرنجدانێک لەو کۆڕەشێعرە، کۆلکەزێڕینەی زاراوە و جلوبەرگ و تەنانەت ڕواڵەت و قەڵافەتەکانیش دەبینین.
تا زرێبار و دێڕێک، بۆتە چەقی ناوەندێک کە خاڵی وێککەوتنەوەی جەمسەری هەموو هێڵەکانەو، ڕووگەیەکە کە هەموو ڕوانگەکان بە شێوەزاری جیاواز لێی دەپەیڤن و زایەڵەی ئەو  وشە و ڕستە و دەنگە ڕەسەنانەیە کە بە کللۆرایی مێژووی وێژەی نەتەوەیەکی هەرماندا دەنگ دەدەنەوە.
لە لایەن ئەندامانی  " کۆڕی  زایەڵەوە" کە کۆڕێکی وێژەیی و هونەرییەو پێنج ساڵە سەتان شاعیر و نووسەر و هونەرمەند تێیدا خەریکی چالاکی ئەدەبی و هونەرین، پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی ئەم کوڕە شێعرە لە هەموو کوردستان، خەڵکی مەریوان، شاعیرانی بەشداربوو، بەڕێوەبەرانی کۆڕ و کۆمەڵگەی ئەدەبیی مەریوان و بە تایبەت ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان دەکەین.
هیوادارین لە هەموو شار و گوندەکانی کوردستان هەموو ڕۆژێ ئەو جۆرە  چالاکییانە بەڕێوە بچن و ئیدی نەهێڵین دراوسێ و دوور بە بیانووی جیاواز وێژە و هونەر و وشە و دەستەواژەکانی زمانەکەمان و هێماکانمان بدزن و زمان و فەرهەنگی خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن.

بە سپاسەوە
حاجی عەبدوڵڵا هەمزە ـ سەردەشت
۲۱ی خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی


🆔 @meriwan_edebi
ڕووباری ئەدەب

ئەوا بۆ سێ ساڵ دەچێت کە تاوەبارانی وشە، لە سەر لووتکەی قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز و داڵاهۆ وئاویەر و سوورێن و میراجی و کۆساڵان، دایکردوە و ڕووباری ئەدەبیی بەرەو زرێبار خستۆتە ڕێ، پەڵە پەڵە و تاو لەدوای تاو دەڕژێتە دڵی زرێبار و دەروێشی لە خەو ڕاپەڕاندووە بە دەم ناڵینە شێعرییەکانەوە، دەنگەجیاوازەکانی کوردیی چپاندووە بە گوێی قانع و ناری و غەریبەشێعرییەکانی ئەمڕۆی دێڕدا.
ئێمە دۆعای هەلاران و مەلارانمان دەخوێند و شێعر پەڵەی دا، ئای چ خۆشە لەم هاوینا کۆڵەبەسی گەنمە شێعرەکانی هەرێمی زاگرۆس، ئافەرین بۆ ئەو وەرزێرانەی، کە دڵسۆزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوانن ،شاگرد هەر مامۆستای ئاوای  دەبێ و وڵات هەر خاوەنداریی ئاوا... .
ئەز کورمانجم، ئەز سۆرانم، ئەز کەلهوڕم... تا ئەملاتر لە هەڵپەڕینی پیتە "لەکـ"ـه‌کانی زارم.

سپاسێکی نەبڕاوە بۆحەوت شۆڕەسواری وشە و وێنە و خەیاڵ، حەوتەوانەی کۆڕی ئەدەبیی غەریبانی مەریوان کە جیاواز لە هەر دوو کۆڕی پێشوو بە هەیبەتێکی شەریفانە، ملوانکە شینەکەی "هیوا"یان کردە ملی دایکی نیشتمان و کوردانەترین میوانداریی مەریوانیان پێشکەشی وشە نەوتراوەکان کرد و ئاستی کۆڕەکەیان گەیاندە لووتکەی هەتایی خۆی.

کۆڕی ئەدەبیی غەریبانی مەریوان
٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی

🆔 @meriwan_edebi
هاورێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان

وێڕای رێز و سڵاو چاوی یەک بە یەکتان ماچ
دەکەم. دەرفەتێک هەڵکەوت لە سێهەمین کۆڕە شێعری( تا زرێبار و دێڕێک) لە ژێر چەترێک بە ناوی چەتری شێعر کۆ بووینەوە و تینوێتیمان بە دیدار و شێعر شکا.
نازانم چ وشەیەک بکەم بە دیاری کە شایانی گەورەیی و میوانگریتان بێ، ماندوونەناسانە تا (زرێبار و دێرێک) لە باوەشتاندا گەشەی کردووە و بۆتە مایەی شانازی مەریوان و هەموو شاعیران و خەمخۆرانی زمانی کوردی.
هیوادارم کۆڵ نەدەن و مێژووتان پڕ بکەن لە شانازی.

لە شنۆی کێلەشینەوە سڵاو دەنێرم بۆ گەورەییتان بۆ میواندارییتان بۆ هەموو ئەو ئەرکانەی کە کێشاتان بۆ مەریوانی قەڵای هەرمان.

هەمووتانم خۆش دەوێ: براتان فەتاح محەممەد نژاد (رێباز)

شنۆ 23 ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی.

🆔 @meriwan_edebi
گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا
چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا
عیشقی میللەت وا لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا
ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم

#قانع


ئازیزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان !
وەکوو تاکێکی شارە سەربەرزەکەمان دەستانی ماندوویی‌نەناسی یەکە یەکەتان ئەگوشم  ،
کە بە بەڕێوەچوونی جوانی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک
" ئۆخەیش " هاتە سەر زاری دیوانەکەی کاکە حەمەی بێلوو و دڵهەڵقرچاو بۆ نیشتمانەکەی دۆڵاش و ڕێبوارەکەی ئەشق و ئازادی و دڵدارەکەی کوردستان و بلیمەتەکەی بێساران و خاڵۆ ئاشقەکەی کۆماسی .

مادێح کۆنەپۆشی
21ی خەرمانانی 2724

🆔 @meriwan_edebi
بەڕێوەچوونی سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی "تا زرێبار و دێڕێک"، لە ژێر ئەو چەترەی کە خۆزگە نەک چەترێکی ڕەش، دەوار و ڕەشماڵێکی کوردانە بووایا!

                    جەبار شافعی‌زادە

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"، لە ڕێکەوتی سێشەمە و چوارشەمە، بیست و بیست و یەکی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۳ی کۆچی هەتاوی، لە شاری مەریوان بە بەشداری ۴۰ شاعیر و کۆمەڵێک لە ئەدەبدۆستان و لایەنگرانی ئەدەبی کوردی، بەڕێوە چوو.

خاڵی گرینگی ئەم کۆڕە شێعرییە ئەوەیە کە جوگرافیایەکی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو زاراوە کوردییەکان پێک دەهێنێت کە لە کەشوهەوایەکی دیمۆکراتیکدا پێکەوە وتووێژ بکەن و ئەزموونەکانی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی خۆیان لە بواری شێعرەوە پێشکەشی یەکتر بکەن و بەم چەشنە ڕۆڵی خۆیان لە بەرەو پێشەوەبردنی ئەدەبی کوردیدا بەباشی بگێڕن.

خاڵی بەرچاو لە هەر سێ کۆڕەکەدا بەهێزبوونی ئەو دەقانەیە کە هەردوو پێشکەشکار کەڵکی لێ وەردەگرن کە من بۆ خۆم لەو بڕوایەدام سنووری نێوان شێعر و پەخشانی تێپەڕاندووە و پاڵی داوەتە پاڵ شێعری مودێڕنەوە و جیا لە شێعرییەتی دەقەکان و خاوەن خەون و خەیاڵی شاعیرانە، بەردەنگ لەگەڵ مێژووی ئەدەب و هونەری کوردی و جوگرافیا و لایەنی کۆمەڵایەتی کوردستاندا ئاشنا دەکاتەوە. لایەنی تری بەرز ڕاگرتنی جێگە و پێگەی ئەو کەسانەیە کە وەک شاعیر یان کەسایەتی کاریگەر ناوزەد دەکرێن.

بێگومان ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆفشناڵی وەها کۆڕێک، جیا لە ئەزموونی چڕ و پڕ، توانا و لێهاتوویی تایبەتی خۆی دەوێت، کە کاربەدەستانی ئەو کۆڕە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا ئەوەیان سەلماندووە. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە نکۆڵی لەوە بکەین کە ناکرێت کۆڕەکە بە شێوازێکی باشتر بەڕێوە بچێت. بۆیە بەش بەحاڵی خۆم وەکوو بەشداربوویەک سەرەڕای دەسخۆشی ئەمەگناسانە و ڕێزی هەرە تایبتم بۆ هەر هەمووی ئەو بەڕێزانەی ماندوونەناسانە سێهەمین خولی کۆڕەکەیان بەڕێوە بردووە تەنها وەک بەرزڕاگرتنی کۆڕەکە و هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو بەڕێزانە چەن پێشنیاریان پێشکەش دەکەم:

۱ـ پێکهێنانی لێژنەیەکی پسپۆڕ لە ڕەخنەگرانی ئەدەبی کوردی بۆ هەڵبژاردنی شێعرەکان، لە دەرەوەی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریواندا.

۲ـ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو شاعیرانەی کە لێژنە شێعرەکانیانی هەڵبژاردووە پێش لە بەڕێوەچوونی کۆڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

۳ـ ئامادەکاریی ڕێزوومەیەکی کورت و شیاو لە چالاکیی بەشداربووان و پێشکەشکردنیان لە ڕواڵەتی پیشانگایەکدا؛ بۆ ئاشنابوونەوەی ئامادەبووان لەگەڵ شاعیران و ئەزموونەکانیان.

۴ـ دانانی کورسییەکی بەتاڵ، بۆ ئەو زاراوە کوردییانەی کە، یان لە کۆڕەکەدا بەشدارییان نەکردووە، یان ئەوەی ئاستی شێعریی بەشداربووانی لە ڕادەیەکدا نەبووە کە بتوانێت لە کوڕەکەدا پێشکەش بکرێت. بۆ وەی هەم ڕێگە لە پێشکەشکردنی شێعری لاواز بگیردرێت و هەمیش، ئاوێنەیەکی ڕەخنەگرانەی ڕاستەقینە لە ڕەوتی شێعری کوردی له ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی کورددا دابنێت.

۵ـ هەڵسەنگاندنی گشتیی پلە و پایەی ئەزموونی شاعیرانی بەشداربوو و ئاستی شێعرەکان و ڕاگەیاندنی لە بەیاننامەی کۆتاییدا بۆ جیددی وەرگرتنی ئاستی کۆڕەکە و هەوڵدان بۆ خولقاندنی بەرهەمی باشتر بۆ چوارەمین کۆڕ.

۶ـ ئامادەکردنی برووشوور یان نامیلکەیەکی شیاو، لەژێر ناوی کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک" و هێنانی ناوی شاعیران و لانیکەم یەک شێعریان لەو نامیلکەیەدا.

۷ـ بەڕێوەچوونی لانیکەم یەک پەنێلی شێعری بەشێوازی هێمایین لە تەنیشت زریباردا بۆ هێنانەوەی شێعری کوردی بۆ ناخی کۆمەڵگە.

٨ـ دابین‌کردنی خاتوونێکی پێشکەشکار لەگەڵ پێشکەشکاری پیاو کە دەنگی ژنانیش زۆرتر بێتە گوێ.

۹ـ دامەرزاندنی لێژنەیەک بۆ خەسارناسیی کۆڕەکە لە ناوە و دەرەوەی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان بۆ بەهێزکردنی کۆڕ لە داهاتوودا.

وەک دەستخۆشییەک بۆ هەمووتان.


🆔 @meriwan_edebi
‍ ‍
🔸‍ ‍ 📌دانیشتنی کومێتەی تازەلاوان «هەڤاڵ»ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان :

🗣هەڤپەیڤین «تاک شۆ٫ Talk show »
📆کات: ڕۆژی سێشەمە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ کوردی
🕓کاتژمێر:٤ پاشنیوەڕۆ
🏢شوێن:نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

یاساکانی بەشداریکردن لە تاک شۆکانی هەڤاڵ: 👇👇

🔹بە نۆبە قسەکردن و نەدانەناو قسەی هاوڕێکانماندا

🔹ڕێزگرتن لە بیروڕای هەموو بەشداربووان

🔹وەڵامەکان و قسەکان لە چوارچێوەی بابەتەکەدا بێت و تێکەڵ به باسوخواسی دەرەوەی بابەتەکە نەکرێت.

🔹 هێمن و لەسەرخۆ قسەکردن بۆ تێگەیشتنی هەمووان

🔺هاتن بۆ لاوان وتازەلاوانە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔶ئەو پرسیارانەی کە لە "هەڤپەیڤین"ـی  ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ دێنە ئاراوە: 👇👇

🔹بەر پرسیاریی ئیمە لە هەمبەر ژینگەدا چییە و دەبێ چۆن بێت؟

🔹ژینگە ئەمانەتێکە بە لای ئێمەوە و دەبێ ڕادەستی بەرەی داهاتووی بکەین،چی بکەین تا ئەمانەتەکە بە باشیی ڕادەستی داهاتووانی بکەین؟

🆔 @meriwan_edebi
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین، بگرین، چاومان نەسڕین
پاییز، پاییز
هەرگیز، هەرگیز ...

🟡 گـۆران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📃 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🍁 چوارشەمە ۱۱ی ڕەزبەری
۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۱٦ پاشنیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
ئیستاکە... ئەوەڵی خوێندنی
سترانی لەرزۆکی پاییزەو
ئەوەڵین داگەڕان بە "زەرد"دا بۆ خوارێ و
یەکەمین خەزانی قژی گوڵ لە باخداو
سەرەتای دابڕان لە نێوان ئاسمان و ساماڵدا...


"شێرکۆ بێکەس"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🍂 چوارشەمە ۱۸ی ڕەزبەری
۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۴ی ئێوارە
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر لەژێر ئەو چەترەی دژ بە غوربەتی چی ڕەهێڵەیە لە تەنیشت پاییزەوە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاپۆرتی سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
«تـا زرێـبـار و دێـڕێـک»

🔹ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە ڕێکەوتی 20 و 21ی خەرمانانی 1403ی ک.هـ، لە مەریوان بەڕێوە چوو.

🔰 ئەم کۆڕەشێعرییه لە لایەن کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان و بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە لە هۆڵی مامۆستا قانع و بە بەشداری و پێشوازیی بێوێنەی خەڵکی دراوسێی هەناسەی سەیدی و قانع لە شاری بێسارانی، خاڵۆی کۆماسی و ناری تا دواچرکەکانی تا زرێبار کە دێڕێکی تریان لە هاودڵی و جوانی و ڕەنگامەییی وشەی کوردی کردە دیارییەک بۆ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەڕێوە چوو.


🆔 @meriwan_edebi
چەپگەرد هەر ساتێ دەردێ مدۆ پێم
ڕای ئامای قاسێد ئازیـز بەستەن لێـم

وەشڵە هەر پەی تۆن، هەی شادمانی!
پـەیـک لەیـل ئاما، وە تـۆ، مـزگـانی

"مـەولـەوی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🍂 چوارشەمە ۲۵ی ڕەزبەری
۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۴ی ئێوارە
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
«ئەدرێس»

با سندوقی پۆستەكە..
پڕە لە گەڵای پاییزان..
پڕە لە مەلی كوژراو و
سەدای شیوەنی ئازیزان
*
با سندوقی پۆستەكەمە..
لەكوێ بم.. ئەمدۆزێتەوە
چی نامەی پاییزییتانە..
هەر خۆی بۆم ئەخوێنێتەوە٭


"محەمەد عومەر عوسمان"/ ژەنەڕاڵی پاییز
٭ دیوانی لەغوربەتا شیعری «ئەدرێس»
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🍂 چوارشەمە ۲ی گەڵاڕێزانی   
      ۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۴ی ئێوارە
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
📢ئاگاداری                           

🔹 کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە دەبات؛
               «هــــەڤــــاڵ»
                         

📚 ناساندنی کتێبی: ( آخرین روز یک محکوم، ویکتور هوگو👈لە لایەن کاک ناسێح هیمەت بوڵەند

 


📆 : سێشەمە
٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

: کاتژمێر: ۱۵ی دوانیوەڕۆ

🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"

           

🆔 @meriwan_edebi
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە؟

"هێدی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🍂چوارشەمە ۹ی گەڵاڕێزانی   
      ۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۴ی ئێوارە
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
📚 کۆبوونەوەی "کومیتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


📓 کتێبی ئەمجارە👈 مێژووی مەریوان

📖 ناساندنی کتێب لەلایەن نووسەرەوە: ڕێزدار "فاتێح وەیسی"
📃 وتاربێژ: ڕێزدار "فاتێح مستەفایی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓 کات: دووشەممە/ ۱۴ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۳

🕒 کاتژمێر: 3ی پاشنیوەڕۆ
🏢 شوێن: هۆڵی کۆنفڕانسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد

🆔 @meriwan_edebi
ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان pinned «📚 کۆبوونەوەی "کومیتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛ 📓 کتێبی ئەمجارە👈 مێژووی مەریوان 📖 ناساندنی کتێب لەلایەن نووسەرەوە: ڕێزدار "فاتێح وەیسی" 📃 وتاربێژ: ڕێزدار "فاتێح مستەفایی" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓 کات: دووشەممە/…»
📢ئاگاداری                           

🔹 کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە دەبات؛
               «هــــەڤــــاڵ»
                         

📚 ناساندنی کتێبی: ( مرگ ایوان ایلیچ، لیو تالستوی ،ترجمەی سروش حبیبی👈لە لایەن کاک ئاراس ڕەزایی

 


📆 : سێشەمە
١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

: کاتژمێر: ۱۵ی دوانیوەڕۆ

🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"

           

🆔 @meriwan_edebi
باران
ئەی پاکترین هاوڕەگەز بۆ گریان
منم من
بۆ مەرگی تۆ گریام
ئەی مرۆڤترینی دڵداران



"مارف ئاغایی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


چوارشەمە ۱٦ی گەڵاڕێزانی   
      ۱۴۰۳ی ک.هـ
🕞 : ۳:۳۰ی پاشنیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
❇️ دانیشتنی "کومێتەی فەرهەنگی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🔹کات: شەممە
🍂۱۹ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۳🍂

🕓کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن

🆔 @meriwan_edebi