ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
945 subscribers
462 photos
46 videos
24 files
499 links
Download Telegram
Forwarded from مریوان خبر️
🔷چەن دیمەنێک لە کۆڕەشێعری کوردی تا زرێبار و دێڕێک

🔹ڕۆژی یەکەم چوارشەممە 8ی خەرمانان

📸 خەلیل سەحراگەرد

مریوان خبر👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAADxFUQSvHD8Irv3d0g
بەڕێوەچوونی "پۆلی فێرکاریی زمانی کوردی" / ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🔷کات: سێشەممە
۱۴ی خەرمانانی ۱۴۰۲

🔹بەشی ڕێنووسی منداڵان:
کاتژمێر: ۳ی دوانیوەڕۆ

🔹بەشی ڕێنووسی گەورەساڵان:
کاتژمێر: ۴ی دوانیوەڕۆ

🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد


🆔 @meriwan_edebi
💠 ڕاپۆرتی دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک" – Telegraph
https://telegra.ph/%D8%AF%D9%88%D9%88%D9%87%DB%95%D9%85%DB%8C%D9%86-%DA%A9%DB%86%DA%95%DB%95%D8%B4%DB%8E%D8%B9%D8%B1%DB%8C-%D8%B3%D8%A7%DA%B5%D8%A7%D9%86%DB%95-09-06

🔰 ئەم کۆڕەشێعرییه لە لایەن کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان و بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە لە هۆڵی مامۆستا قانع و بە بەشداری و پێشوازیی بێوێنەی خەڵکی شێعردۆستی شاری شێعر تا دواچرکەکانی کۆڕەکە، هاودڵییەکی پڕ لە جوانی و ڕەنگامەییی وشەی کوردیی کردە دیارییەک بۆ مێژووی ئەدەبی کوردی. بچووک‌بوونی ساڵۆنەکە و بە پێوەڕاوەستانی بەشێکی بەرچاوی جەماوەری بەشداربوو، کاری نەکردە سەر خۆشەویستییان بۆ شێعر و وشەی کوردی و هۆڵەکە بە بچووکی خۆیدا دەچووەوە و خۆشەویستیی مەریوانییەکان بۆ شێعر تا دەهات تەکی بە دیوار و پەردە هەڵدەچنی. 
. شایانی وتنە تا زرێبار و دێڕێک لەم دوو ساڵەی بەڕێوەچوونیدا، یەکەمین کۆڕەشێعری کوردییە کە توانیویە سەرجەم دیالێکتەکانی زمانی کوردیی ڕۆژهەڵات لەخۆ بگرێت و لە بواری ڕەنگامەیی و گرنگیدان بە دیالێکتە کوردییەکان، لە مێژووی نەتەوەکەماندا بێوێنەیە و ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان و بەتایبەت کومێتەی شێعرەکەی سەلماندیان کە مەریوان نەک شاری هەرەچالاکی شێعر و ڕێکخراوە مەدەنییەکانە، کە پایتەختی شێعری کوردییە.
🔹درێژەی ڕاپۆرتەکە لە لینکی( چاوخشاندنی خێرا)دا بخوێنەرەوە.👇
👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @meriwan_edebi
🔰 سپاس و پێزانین

لەگەڵ ڕێز و سپاسی تایبەتمان بۆ یەک بە یەک ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە هەر لە یەکەم ساتەکانی بەڕێوەبردنی کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردیی "تا زرێبار و دێڕێک" یارمەتیدەری کۆڕەکەی خۆیان بوون، هیوادارین لە داهاتووشدا بتوانین بەم هاودڵی و هاوبیرییە بێوێنەوە هەنگاوەکانمان پتەوتر هەڵبگرین و تێکڕا خزمەت بە وشەی کوردی بکەین. لێرەدا کومێتەی شێعر دەستی خۆشەویستی و ڕێز بە سینگەوە دەگرێ بۆ هەوڵەکانی:
🔹دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن
🔹دەستەی کارگێڕی
🔹لاوە خوێنگەرمەکانی کومێتەی هەڤاڵ لە کومێتەی پێشوازییەوە تا چاودێری
🔹بەشی میوانداری
🔹بەشی ڕاگەیاندن
🔹بەشی ماڵیی
🔹کۆی ئەندامانی ئەنجومەن
🔹بەردەنگە بەتینەکانی شارەکەی سەیدی و قانع و سەرجەم ئەو هاوڕێیانەی بە هەر شێوەیەک هاریکاری باشتر بەڕێوەچوونی کۆڕەکە بوون.

_ نیشتمان و شێعر و داهاتوو چاوی لە هەنگاوەکانی هەموومانە، لە ئەمڕۆوە تا بەڕێوەبردنی سێهەمین کۆڕەشێعری کوردی ساڵانەی تا زرێبار و دێڕێکمان کە گوڵی هیوایەک لە بەرۆکی زمانی کوردی و بەهارە نەهاتووەکان بدەین.

💠 کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🆔 @meriwan_edebi
تا زرێبار و دێڕێک، سێبەری ئەو کەشتییەی کۆمان دەکاتەوە – Telegraph
https://telegra.ph/%D8%AA%D8%A7-%D8%B2%D8%B1%DB%8E%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D8%AF%DB%8E%DA%95%DB%8E%DA%A9-%D8%B3%DB%8E%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%88-%DA%A9%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%8C%DB%8C%DB%95%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95-09-09

🔹«تا زرێبار و دێڕێک، سێبەری ئەو کەشتییەی کۆمان دەکاتەوە»
  - بۆ یادی سەوزی ئیبراهیم ئەحمەدی هاوڕێی تا هەتای شێعری
            ✍️ جەبار شافعی‌زادە

هەر کە دەگەمە مەریوان باوەشێک مێهرەبانی دێت بە پیریمەوە. چەند کچ و کوڕی تازەلاوی ئەنجومەن بە جلوبەرگ و ڕەنگ و ڕوخساری کوردانەوە، کە ترپەترپی دڵی بەسۆزیان لەودیو سینگە شووشەییەکانیانەوە، دێتە گوێم و دڵنیام گەر جوان لە دڵیان بڕوانی نەک هەر لە کوردستان دەچێت، کە خودی کوردستانە. 
پەڵەهەورێکی ڕۆحسووک، بۆ هوتێلەکەم دەبات و بە ژوورێکم دەسپێرێت، کە لە پەنجەرەکەیەوە لە باڵای مەریوان بڕوانم، کە شۆڕەبی‌ئاسا، پەلکەکانی کردووەتەوە و دەمەوئێوارە دەم بە پێکەنینەوە، لە شەقامێکی شەرمنی زەویدا پیاسە دەکات و لەو ئاوێنەیەی لە باوەشی دایە زرێباردا دووپاتی دەکاتەوە تاکوو دێڕێ بە بەندەری لیمۆ بگات. 
پێنجی پاش نیوەڕۆ دەچمە هۆڵی مامۆستا قانع لە ئێدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و لە سەر کورسییەک کە بۆ میوانەکان دابین کراوە لە تەنیشت چەن کەس دادەنیشم کە بە زاراوەی کوردی سۆرانی قسە دەکەن و دەمسپێرنە شێعرێکی شێرکۆی گشت کەس و پێڵاوەکانی حەمە بچکۆلی بۆیاخچی، بۆیاخ دەکەم.
لە پشتی سەریشمەوە دەنگی دایکێک دێتە گوێم کە بە زاراوەی کوردی کەڵهوڕی منداڵەکەی دەدوێنێت و وشەکانی وەک دڵۆپەی تافگەیەکی ڕووناک دەچنە ڕۆحمەوە و لە لایەلایەکەی ئیسماعیلی سابووردا ونم دەکات. 

👈درێژەی لەو لینکەی خوارەوەدا بخوێنەرەوە [[چاوخشاندنی خێرا]]👇
🔴 بەڵێ، ئاوایە مەریوان!


وتراوە و ئەوترێ: مەریوانی لە کردنەوەی ئاگر و لە کوژاندنەوەی ئاگردا وەستایە! نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندی مەریوانی لە کردنەوەی ئاگری فستیڤاڵ و کۆڕە ڕەنگین و جیاوازەکاندا وەستان و چییاییەکانمان، لە پاراستنی ژینگە و کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا وەستایەتییەکی بێوێنەیان هەیە.

بڵاوکراوەی ئاگرین ڕۆژ (١٤٠٢/٠٦/٢٠) ئاوڕی لە دوو ئاگری بە کڵپە داوەتەوە کە یەکیان کۆڕەشێعری "تا زرێبار و دێڕێک" بوو و لە لایەن کومیتەی شیعری ئەنجومەنی فەرهەنگی‌-ئەدبیی مەریوانەوە هەڵکرا و دەنگێکی زۆری دایەوە و لە ماوەی دوو ساڵی بەڕێوەچوونیدا، بووەتە کۆڕەشێعرێکی بێوێنە لە کوردستاندا و ئەویتریان زنجیرە کۆڕی تەنزانە بوو، کە تا ئێستا لە چەند شارێکی کوردستاندا بڵێسەی بەرز بۆتەوە و لە شارەکانی‌تری کوردستانیشدا هەڵدەکرێ.

ئاگری ئاگرین ڕۆژ گەشاوەتر و هەنگاوەکانیان بڵێسەدار بێ.

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان سپاس و پێزانینی هەیە بۆ بەڕێوەبەرانی ئازیزی "ئاگرین ڕۆژ".
👇👇👇👇
🆔 @mriwan_edebi
دەردەدار کەسێن، دەردش بۆ نەسەر
دوودش بێـستـوون، بگـێرۆ نـەوەر

من زەڕێو دەردم، هانـە  دەرووندا
وەختەن نەجد بدۆ، وە بێستووندا

  ‌             "بێسارانی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومێتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛

🔹چوارشەمە ۲۲ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی ک.هـ
🕰کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن


🌸چاوەڕێی چرپەی هەنگاوەکانتانین🌸


🆔 @meriwan_edebi
🔰خولی هاوینەی پۆلی "فێرکاریی زمانی کوردی" ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

❇️خولی هاوینەی "فێرکاریی زمانی کوردی" لە ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بە وانەبێژی بەڕێز "نەرگس حسەینی" سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو.

_ ئەم خولە کە لە 12ی پووشپەڕەوە لە دوو ئاستی ڕێنووس و ڕێزمان دەستی پێ کرد، لە دوو بەشی "گەورەساڵان" و "منداڵان" پێک هاتبوو.

_ تا بە ئێستە لە بەشی گەورەساڵاندا 19 دانیشتن و لە بەشی منداڵان 11 دانیشتن، بەڕێوە چووە.

_ لە جگەرگۆشەکانی نیشتمان، 12 منداڵی چاوگەش فێری نووسین و خوێندنەوەی کوردی کراون.

_ یەک لەو خاڵانەی دیکە کە جێی سەرنجە، ڕێژەی بەرزی خاتوونەکان بووە لە پۆلەفێرکارییەکانی زمانی کوردیدا، کە لەچاو ساڵانی پێشوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاوی کردووە.

🔹شایانی گوتنە مامۆستای پۆلی فێرکاریی زمانی کوردی بەڕێز "نەرگس حسەینی" ئاماژەی بەوەش کرد کە لە وەرزی پاییز و زستاندا دوو خولی دیکە بەڕێوە دەچێت و هۆگران و ئەویندارانی زمانی کوردی دەتوانن پێوەندی بکەن بە ئایدیی @kani70 و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

#زمانی_من_شوناسی_منە

🆔 @meriwan_edebi
🔸 نشریە مطالعات زبان و ادبیات کردی به خانواده مطبوعات پیوست

👈به اطلاع عموم اهالی قلم، نویسندگان و پژوهشگران میرساند که دوفصلنامه مطالعات زبان و ادبیات کوردی به صاحب امتیازی دانشگاه آزاد اسلامی، واحد سنندج و مدیر مسئولی دکتر جمال احمدی و سردبیری خانم دکتر فاطمه مدرسی مجوز انتشار گرفت و هم اکنون می توان از طریق آدرس زیر وارد صفحه نشریه شد. از این روی از همه پژوهشگران در حوزه زبان و ادب کوردی درخواست میشود که مقالات علمی خود را به آدرس نشریه ارسال کنند.👇
https://sanad.iau.ir/journal/klls.

مدیر مسئول این نشریە اظهار داشتند: لازم بە یاداوری است زبان مقالات ارسالی به فارسی و چکیده آن به سه زبان فارسی، انگلیسی و کوردی باشد. بدیهی است مقالات پس از داوری دقیق علمی و پذیرش آن توسط داوران و هیات تحریریە بر روی وب سایت نشریه نمایه خواهد شد.



👇👇👇
🆔 @meriwan_edebi
ئێسته‌ش هه‌ر کاتێک دیواری
قــوتابـخانه‌ سـه‌یـر ده‌کـه‌ی
سـه‌ر له‌ به‌ر بـۆت ئه‌گـێڕنه‌وه‌
باسـی "بابا" و "نان داد"ه‌که‌ی
.

کتێـب ده‌گرمه‌ ژێر باخـه‌ڵ
بۆ قوتابـــخانه‌ ده‌چمـه‌وه‌
چڵم ده‌سڕم به‌سه‌ر ده‌ستم
فێـری منداڵــیی ده‌بـمه‌وه‌..

"عەزیز ناسری"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومێتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛

🔹چوارشەمە ۲۹ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی ک.هـ
🕰کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن


🌸چاوەڕێی چرپەی هەنگاوەکانتانین🌸


🆔 @meriwan_edebi
🔹بەیانییەی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

🔻بیانیەی شورای تشکل های مدنی مریوان در حمایت قاطع ازانجمن سبز چیا

انجمن‌های مردم‌نهاد در ساختارهای سیاسی تمرکز‌گرا رکن اصلی دموکراتیزه شدن ساحت سیاسی- اجتماعی جامعه هستند. آنها با تولید آگاهی، اطمینان و ارزش‌های مشترک انسانی، درک متقابل و همبستگی اجتماعی را تقویت می‌کنند.

🔻 انجمن‌های مردم‌نهاد موجبات پویایی فضای- سیاسی اجتماعی را فراهم کرده و تنش و خشونت را در مناسبات اجتماعی به حداقل می‌رسانند.

🔻همشهریان عزیز
نوزدهم شهریور سال جاری نیروهای نظامی و امنیتی مریوان به جلسه سالانه هم‌اندیشی انجمن سبز چیا یورش برده و به شیوه‌ای کاملا غیر قانونی حاضرین در جلسه را بازداشت می‌کنند.
بازداشت غیرقانونی و جمعی اعضای انجمن سبز، موجی از‌ نگرانی و نارضایتی را در بین مردم و اعضای انجمن‌های مردم‌نهاد به همراه داشته است.

🔻انجمن‌های مردم‌نهاد از‌ کارگزاران اصلی جامعه مدنی محسوب می‌شوند که همواره پایبندی خود را به قوانین نشان داده و متقابلا از نهادهای نظامی و امنیتی انتظار دارند در چهارچوب قانون از‌حقوق شهروندان صیانت کنند.

🔻ما شورای انجمن‌هاو تشکلهای مدنی مریوان این اقدام غیر قانونی و به دور از اصول اخلاقی را به شدت محکوم کرده و از‌ نهادهای نظامی و امنیتی درخواست می‌کنیم از ایجاد تنش در ساحت عمومی جامعه پرهیز کنند. انجمن‌های مردم‌نهاد مریوان با هر زمینه کاری و تخصصی با عملکرد مسالمت‌آمیز و مردمی‌ خود، اعتماد و پشتیبانی عمومی‌ را جلب کرده و در صورت تکرار رویه‌های‌ غیرقانونی و خشونت‌محور نهادهای امنیتی، واکنش عمومی را در پی خواهد داشت.

🔻 بدین‌ترتیب در خصوص عواقب و پیامدهای این کنش‌های نسنجیده نگرانی خود را اعلام میداریم و خواهان آزادی همه‌ی افراد بازداشت شده انجمن سبز چیا هستیم.

👇👇👇👇👇
🆔 @meiwan_edebi

https://telegra.ph/%D9%84%DB%95-%DA%A9%D8%B1%D9%85%D8%A7%D8%B4%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95-%DA%86%D8%A7%D9%88%D9%85-%D9%84%DB%95--%D8%AA%D8%A7-%D8%B2%D8%B1%DB%8E%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D8%AF%DB%8E%DA%95%DB%8E%DA%A9-%D8%A8%D9%88%D9%88-09-12
ڕۆژی "سێشەممە" ۲۸ی خەرمانانی ۱۴۰۲
تاقیکاریی خولی فێرکاریی بەشی "منداڵان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان لە نووسینگەی ئەنجومەن بەڕێوە چوو.

🔹تاقیکارییەکە لە سێ قۆناغ پێک هاتبوو:
_ خوێندنەوەی دەق
_ پرسیار و وەڵام
_ ڕێنووس

🌸منداڵەچاوگەشەکانی زرێبار، لە ڕێنووسی گوڵەبەڕۆژەکانی نیشتمانەوە بەرامەی پاییزێکی تریان دەنووسیەوە..🌸

#زمانی_من_شوناسی_منە

🆔 @meriwan_edebi
🍂🍁
منم ژه‌نه‌راڵی پاییز
من بووم له‌گه‌ڵ زریانی بیرچوونه‌وه‌دا
که‌وتمه جه‌نگ و
زۆر گه‌ڵام ده‌رهێنا له چنگ
من بووم شه‌وی گه‌ڵاکانم
خسته ژێر باڵی تریفه و ورشه‌ی گزنگ

              "محەمەد عومەر عوسمان"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومێتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛

🔹چوارشەمە ۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی ک.هـ
🕰کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن


🍂چاوەڕێی چرپەی هەنگاوەکانتانین🍂
🍁
🍂
🍁🍂🍁

🆔 @meriwan_edebi