دانیشتنی ئەمڕۆی "کومیتەی شێعر"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
(هەر ئیستە نووسینگەی ئەنجومەن)
🌾۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۱🌾
🆔 @meriwan_edebi
(هەر ئیستە نووسینگەی ئەنجومەن)
🌾۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۱🌾
🆔 @meriwan_edebi
🔺 ئەو ساڵەی سەردەشتمان،
بوو به ساڵی زام بارین و
خەم بارین و
شەهید بارین ...
زامی سەردەشت، لەبیر ناکەین بۆ هەمیشە.
🟨 🌈 دوو کۆڵان لەولاترەوە
ئەچین بۆ سەردانی ماڵێ
شەوە و مانگ چووە بۆ سەفەر
من
فانۆزەکەم هەڵئەگرت.
« شێرکــۆ بێکەس»
🔰 کۆبوونەوەی هەفتانەی کومیتەی "شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە نــاچــێــت.
💢 بە بۆنەی ئامــــادەکاریی بۆ کاروباری کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی « تا زرێبار و دێــڕێک »، کۆبوونەوەی «کومیتەی شێعر»ی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی چوارشەمە ۱٤۰۱/۰٤/۰۸ ی. ک.هـ بـەڕێوەنـــاچـــێت.
🔸 یارمەتی و دڵسۆزی هەموولایەکتان بۆ باشتر
بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری بەرز دەنرخێنین.

✅ زمان گرینگترین و سەرەکیترین ناسنامەی ھەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە.
📖 بەشێوەیەکی زانستی و تەواو، فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی ببین.
⬅️ پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی: پۆلی منداڵان( ڕێنووس) / پۆلی گەورەکان ( ڕێنووس، ڕێزمان)
⬅️ بۆ ناونووسی:
1- سەردانی نووسینگەی ئەنجومەنی فەرھەنگی - ئەدەبیی مەریوان (ھەڵکەوتوو لە موجتەمەعی فەرھەنگی ھونەری) لە کاتژمێری 4 تاکوو 6ی ئێوارە بکەن.
2_یان لە ڕێگەی ئایدی @kani70 ـەوە ، ناوی خۆتان تۆمار بکەن.
⭕️ دەرفەتی ناونووسی: تاکوو 17ی پووشپەڕ
📚 ئەنجومەنی فەرھەنگی - ئەدەبیی مەریوان📚

Forwarded from اتچ بات
بە ناوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوان
"ئاستی بەهای خـاڪی نـیــشـتـمــان"
ئەو چاوانەی ئەڕوانن بە خاڪی نیشتماندا گەلێڪ جۆراوجۆرن:
چاوێک پڕ لە تەمای دزێو بۆ چاوتێبڕین و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردن؛
چاوێک پڕ لە نییەتی چەپەڵ بۆ وێرانکردن و سووتاندن و خاشەبڕکردن؛
چاوێک پڕ لە ماتەماتی قیزەون بۆ ناحەزی و ناپاکی و خەیانەت.
بەڵام!
بەڵام لە بەری بەرانبەریانەوە نیگاهێڪ لە سەر ترۆپڪی سەوزی ئازایەتــی و تەشقــی زێڕینــی فیداڪاری و ئاسۆی سووری ڪۆڵنەدان؛
نیگاهێڪ بە فێنڪایی شنەی سەرڪاوانی حەوێخانــی؛
سۆمایێڪ بە خاوێنییـی ڕنۇوەبەفرەڪانی بۆزین؛
ترووڪاییێڪ بە زوڵاڵیی ڕووبارەڪەی داوێنی مەڕەخێڵ، تەژی لە زیتەی بیلبیلە و گەشەی سۆمای چاو و قەتارێڪ لە زەنجیرەی ترپەی هەناو؛ خەریڪی نەبەردێڪن لە نێوان تێڪۆشەرانی پارێزەری خاڪ و ژینگەی نیشتمان بەرانبەر ئەوانەی جاوچنۆکانە چاویان لەم خاڪە بڕیوە. نەبەردێڪ ڪە بە فیدای ڕۆحوگیان بۆ پاراستنی ڕووبار، ڪانیاو، تەلان، شیو و دۆڵ و دارستانی وڵات ئەنجامی دێت و ئەمانەتگەلی ئەم بووم و خاڪە ڕادەستی نەوەڪانی ئایەندە ئەڪرێن.
موختار، یاسین و بیلال لە سێڪوچڪەی سیروان لە ناوجەرگەی ئەو بەربەرەڪانێیەدا دەینی خۆیان وەڪ گرانبەهاترین و خوشەویسترین سەرمایە ڪە ڕۆحی مەزن و گیانی گەورەی خۆیان بوو، پێشڪەش بە شڪۆی نیشتمان ڪرد.
دوو ساڵ ڕابوورد؛ ئێمە ڕێبوارانی ڕێگای ئەندیشەی سەوز، پەیمان نوێ ئەڪەینەوە ڪە شەریفانە و پڕئومێد ڕێگا مەزنەڪەی ڪۆڵنەدان درێژە ئەدەین و دەسهەڵگری ڕاستەڕێبازی ژینگە و ژیوا و چیا نابین.
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
8ی پووشپەڕی 2722ی کوردی
@chya_ngo

Telegram
attach 📎
❇️ دانیشتنی کومیتەی "ڕۆمان"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان: 👇👇
💠 ئەمڕۆ "سێشەممە"
۱٤ی پووشپەڕی ۱٤۰۱
🔹کاتژمێر: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
💢هاتن بۆ هەمووانە💢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📜 زەمەن تێپەڕی و ئێمەی تازەلاوی نیشتمان بە هەوڵ و چالاکییەکانمان توانیمان سەفەرێ بکەین بەرەو قەراخی قوڵاییەکانی بوون و ژیان، هەوڵمان دا بە تێڕوانینێکی جیاواز و بە کەڵکوەرگرتن لە هزرێکی بیرمەندانە، ئاوڕ لە کتێب و چەمکە دەرهەست و ڕۆژەڤەکانی کۆمەڵگاکەمان بدەینەوە.
ئەوا ساڵێک تێپەڕی، ئێمە هێشتا هەناسەی تازەمان پێیە و هاوەڵی ئێوەین بۆ گەشەی زمان و بوونمان...
📢کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کومیتەی "هەڤاڵ" ،کۆڕێک بەڕێوە دەبات.
🕰کات: چوارشەمە ۱۵ی پووشپەڕی۱۴۰۱ی هەتاوی کاتژمێر:۱۷:۰۰
🏢شوێن:ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
هۆڵی مامۆستا قانع
🔹هاتن بۆ هەمووانە.
چاوەڕوانتانین🌹

هۆگران و ئەویندارانی شێعر و ئەدەبی کوردی، ئاگادارتان ئەکەینەوە:
سبەینێ چوارشەمە ۱۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۱
"کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بۆ پێشوازی لە کۆڕە خنجیلانەکەی هاوڕێیانی تازەلاومان
دانیشتنی هەفتانە "بەڕێوە نـــاچــــێت"

دەست پێکردنی کۆڕی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کومیتەی "هەڤاڵ" .
(هەر ئێستە هۆڵی مامۆستا قانع)
۱۵ی پووشپەڕی ۱٤۰۱
🆔 @meriwan_edebi
(هەر ئێستە هۆڵی مامۆستا قانع)
۱۵ی پووشپەڕی ۱٤۰۱
🆔 @meriwan_edebi
🔹ڕۆژی چوارشەممە 15ی پووشپەڕی 1401ی هەتاوی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان "هەڤاڵ" بە بۆنەی یەکەمین ساڵی دەستبەکاربوونیان کۆڕێکیان بەڕێوەبرد. سەرەتا بە تیزرێک بەشێک لە چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوویان پیشان دا. دوو تازەلاوی خاوەن بەهەرەی کومیتەکە بەناوەکانی پێشەوا خالدی و خاتوو هێدی محەممەدیان پێشکەشکاریی کۆڕەکەیان بەئەستۆ گرتبوو و سەرکەوتووانە توانیان بە پەیڤی شیرینی کوردی کۆڕەکە بەڕێوە ببەن. هۆران حەلیمی، ناسێح هیمەت بۆلەند، سوونیا نیکخاە، ڕۆژان مەردۆخی، ندا کەوکەبی، هانا حسەینی، سامان مستەفازادە، زاگرۆس خۆدایار، ڕامیار حەقدووست، هەنسک مستەفایی، ئاڵا فەتتاحی، بە وتار و شیعر و پێشکەشکردنی دوو بەش مۆسیقای جوان کۆڕەکەیان ڕازاندەوە. لە کۆتاییدا خاتوو نگار تازیک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن و بەرپرسی کومیتەی هەڤاڵ لە وتارێکدا باسی لە ئامانج لە دامەزراندنی ئەو کومیتەیە کرد و داوای کرد تازەلاوانی مەریوانی بۆ ئاشنا بوون بە ئەدەب و زمان و ڕۆشنبیری کوردی و جیهان ببن بە ئەندامی ئەم کومیتەیە و لە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیدا بەشدار بن.
🔹خاڵی بەرچاوی کۆڕی کومیتەی تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان " هەڤاڵ" ئەوە بوو کە تازەلاوانی ئەم کومیتەیە بە زمانی پاراوی کوردی و ڕۆحێکی کوردانە و ڕەسەنایەتییەکی شیرین، ئاوڕیان لە هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری سەردەم دابوویەوە و بە وزەیەکی گەنجانەوە سەفەریان کردبوو بۆ قووڵاییەکانی بوون و ژیان.
🔸هیوادارین نەمامی کومیتەی تازەلاوان باڵا بکات و ببێتە درەختێکی پڕ سەمەر و بەرهەمەکانی خزمەت بە نیشتمان بکات.
.
#هەڤاڵ
#تازەلاوان
#زمانی_کوردی

🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:
«تا زرێبـار و دێـڕێک»
یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانـــــەی
کـــــــــوردی
(سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)
🔹ڕێکەوت: پێنجشەمە
۱۴۰۱/۰۴/۳۰
🔹کاتی دەسپێکردن: ۴ی پاشنیوەڕۆ
🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
هۆڵی مامۆستا قانـع

✳️ لە کۆتایییەکانی مانگی پووشپەڕدا، شاری مەریوان میوانداریدەکات لە شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
✳️ کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە، یەکەمین کۆڕەشێعریی ساڵانەی خۆی لە ژێر ناوی "تا زرێبار و دێڕێک" بەڕێوەدەبات.
✳️ لە کۆی ۳٨ شار و شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردەکانی ناوچەکانی تری وڵاتی ئێران، کە بەرهەمیان ناردووە، مەریوان بە بەشداریکردنی ٤۹ کەس، زۆرترین ڕێژەی بەشداربووانی هەیە و شارەکانی تری وەک سنە ۱٨ و بۆکان ۱۳ کەس، لە پلەکانی دواییدا دێن کە بە پێی بڕیاری لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو کۆڕە ٤۱شاعیر بەرهەمەکانیان بۆ پێشکەشکردن لەو کۆڕەدا هەڵبژێردراوە.
✳️ ئەم کۆڕە شێعرییە کە سەرجەم شێوەزارەکانی زمانی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆدەگرێت، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ پووشپەڕ لە هۆڵی مامۆستا قانع بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە ٨ پەنێلدا لە کاتی دوانیوەڕۆ و شەودا پێشکەشبکرێت.
✳️ ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان ماوەی ۳۱ ساڵە لە بواری کولتووری و ئەدەبیدا کار دەکات و پێشتر چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی لەوشارەدا بەڕێوەبردووە و بڕیارە کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک، بە شێوەی ساڵانە بەڕێوەبچێت و ئەمساڵ یەکەمین کۆڕ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۳۰ پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت.
❇️ لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک
۲۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۲

🔰 "تا زرێبــار و دێڕێــک" ناونیشانی کۆڕەشێعرێکە کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ۳۰پووشپەڕ، لە مەریوان بەڕێوەبچێت.
🔶کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی ئیرشاد، دەستی داوەتە ئەو کارە و لە درێژەی مانگێک لەمەوپێشدا، داوای لە شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ لیژنەی هەڵبژاردنی کومیتەی شێعر. ئەو بانگەوازە لە لایەن شاعیرانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکراوە و ۱۹۰ کەس بەرهەمیان بۆ لیژنەی ناوبراو ناردووە و ۴۱ کەس پاڵێوراون و بەرهەمەکانیان لە ڕۆژی دیاریکراودا دەخوێننەوە.
☑️کۆڕی تا زرێبار و دێڕێک، لە هەشت پەنێلی جیاوازدا لە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆوە پێشکەشی هۆگرانی وشەی کوردی دەکرێت کە پێنج پەنێل لە ڕۆژدا و سێ پەنێل شەو بەڕێوەدەچێت.
🔺شایانی باسە کە ئەم کۆڕەشێعرییه زۆربەی زاراوە کوردییەکان لەخۆدەگرێت و بڕیارە دەنگی شێعر، لە خۆراسانی باکوورەوە تا ئیلامی دێرین لە "هۆڵی مامۆستا قانع"دا بگاتە بەردەنگەکانی.
تا زرێبار و دێڕێک، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە ساڵانی داهاتوودا ئەم نەریتە درێژەی ببێ.
🔹لیژنەی ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کـــوردی "تا زرێبـــار و دێڕێــک"
۱٤۰۱/٤/۲۹

چرکە چرکە ئەچینە پێشوازیی هەناسەکانی
"تا زرێبار و دێڕێک"
(هەر ئیستە)
ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان
🆔 @meriwan_edebi
"تا زرێبار و دێڕێک"
(هەر ئیستە)
ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان
🆔 @meriwan_edebi
🔰ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی فەرهەنگیـئەدەبیی مەریوان
🔹شاعیران، نووسەران، هۆگرانی وێژە و سەرجەم ئێوە کە لە ئاست کولتووری گەلەکەماندا بەمشوورن! شانازی دەکەین و بەختەوەرین کە پێنووس لێرە کۆی کردووینەتەوە؛ وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
🔹 زێدەڕۆیی نییە کە بڵێین، پاشخانی کولتووری و هەگبەی خاوەن پێنووسانی هەستیارمان پێمان دەڵێ کە شێعر بە لای هەر گەلێکەوە هەر واتایەکی هەبێ، بەلای ئێمەی کوردەوە لە سەرووی ئەو واتایەوە وەستاوە. ئەگەر گەلانی دنیا لە ڕەوتی مێژوودا بە هێزی بارەگا و ڕازاندنەوەی دیوەخان و فیتی ئایین و پیتی قۆشەنەوە پێیان ناوەتە ئەمڕۆوە، لە لای ئێمە ئەرکی هەرە زۆری بەرپرسایەتی لە ئاست مان و زمانمان بە سەر شانی شێعرەوە بووە. بارەگای هیچ دەسەڵاتدارێک پتەوتر نییە لە شوورەی مەموزین و شانامەمان؛ هیچ دیوەخانێک ڕازاوەتر نییە لە دیوانی نالی و مەولەویی تاوەگۆزیمان؛ هیچ ئایینێک بێخەوشتر نییە لە ڕێبازی مەحوی و مەلای جزیریمان؛ هیچ لەشکرێک خۆڕاگرتر نییە لە دێڕەکانی خانای قوبادی و فەقێ تەیرانمان.
🔹ئامادەبوانی بەڕێز! لە لایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگییـئەدەبیی مەریوانەوە، کۆڕێکی ساڵانەی شێعری کوردی لە ڕۆژهەڵات بە پێویست زانرا و بە خۆشییەوە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگیـئەدەبی مەریوانەوە پەسند کرا. ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان پێشوازی لێ کرد و بڕیار درا بە شێوەی ساڵانە بەڕێوە بچێ.
🔹 بە دوای داواکاری لە شاعیران بۆ ناردنی بەرهەمەکانیان، لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە خاوەنپێنووسان بە پیر بانگەوازەکەمانەوە هاتن و بەرهەمیان نارد. بە چەشنێک کە لە لایەن زیاتر لە سەدونەوەد بەردەنگەوە پتر لە نۆسەد لاپەڕە نوسراوەمان بە دەست گەیشت. بێ گومان هیچ کەس بەڕادەی لێژنەی کومیتەی شێعر حەزی نەکردووە کە ئەمڕۆ لە خزمەت سەرجەم ئەو بەڕێزانەدا بێ وا بە دەم بانگێشتنەکەوە هاتوون و بە ناردنی بەرهەم ئێمەیان بەسەر کردۆتەوە. بەڵام ئێمەی ئاوات بەربڵاو، هەژەتەکانمان سنووردارە و لەم ئامادەکارییەی کە ئێستە کراوە، بواری زیاترمان بۆ نەدەڕەخسا. بۆ ئەوەی دەبوایە بە قەدرایی بەڕەی خۆمان پێ داکێشین، بە پێچەوانەی حەزی خۆمان لێژنەی کومیتەی شێعر ناچار بووە بە پێوەرەوە بەربژێر بکا و گلەیی ئەو بەڕێزانەی بەرهەمیان بۆ پێشکەش کردن هەڵنەبژێردراوە، بخەینە سەر چاومان.
🔹 لە کۆتاییدا سپاسی سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ئەم کۆڕەیان بە هی خۆیان زانیوە و هەنگاویان بۆ هەڵگرتووە و بەسەریان کردووینەوە. سپاسی تایبەت بۆ لێژنەی هەڵبژاردنی کومیتەی شێعری ئەنجوومەنی فەرهەنگیـئەدەبیی مەریوان، بەڕێزان: نەرگس حسێنی، ئەیووب حەقبین، محەممەد سەدیق کەریمی، شەریف مرادی، ئەیووب مەحموودزادە، عەزیز ناسری و عەتا وەلەدی.
مەریوان
💠30ی پووشپەڕی 1401ی هەتاوی
🆔@meriwan_edebi

🔰ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری ساڵانەی "تا زرێبار و دێڕێک" لە مەریوان.
🔹ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰پووشپەڕی ۲۷۲۲ مەریوان بوو بە ژوانگەی پێنووسە ئەویندارەکانی کوردستان و لە دوانیوەڕۆوە تا نیوەشەو، هۆڵی مامۆستا قانعی ئەو شارە لە دەنگدانەوەی شێعردا خەنیبوو و چاوەکانی بە هاڵاوی ئەوینەوە لێکنا.
🔹کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ وردەوردە هەنگاوە شێعردۆستەکان، ڕێگەی مەکۆی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوانیان گرتەبەر و چاویان بڕییە دەنگی زاراوەکوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەناسەی خۆیان.
هەر لە یەکەم ڕوانیندا هۆڵەکە بە بچووکی خۆیدا دەچووەوە و خۆشەویستیی مەریوانییەکان بۆ شێعر تا دەهات تەکی بە دیوار و پەردە هەڵدەچنی.
وەکوو بڕیار بوو بە هەشت قۆناغدا، هەشت پەنێلی ڕەنگامە، دەنگیان دا لە زمان و وێنەیان کێشا بە ئاسمانی خۆزگەکانی گوێگراندا و لە کاتژمێری پێنجەوە، بۆکان و سنە و مەریوان و سەحنە، گوێیان نا بە خوڕەی فێنکی شێعرەوە و بە پلیکانەی پەنێلەکانی تردا هاواری وشە گەشتە پێنجەمینی خۆی و هۆڵ تەژی بوو لە ئەمەگی گوێگرانی جوانی.
🔹کاتژمێر ۱۰شەو، دیسان ئەوینی شێعر باوەشی گرتەوە بۆ هەنگاوەکانی شەیدایی و بە دەنگی گەرمی دوو پێشکەشکاری خاوەن ئەزموونەوە، تریفەی شێعر فڕییە ئاواتەکانی چاوی بەردەنگەوە؛ سێ پەنێلی کۆتایی، ئاسمانی ئاهوورایی هەورامانی هەڵکێشا لە بارانی وشەی موکریانی و لوڕستانی و جوانڕۆیی و خۆراسانی.
🔹کاتژمێر لایدابوو لە یەکی شەو و کورسییە خەواڵووەکانی هۆڵی قانع تاونەتاوێک بە زریقەی چەپڵەی لاو و پیری بەردەنگەکانەوە دادەچڵەکا و ڕێزگرتن لە ماندووبووان و کۆڕگێڕان، کوردانەترین میواندارییەکانی هەڵدەڕێژایە چاوی میوانانەوە.
شەو لە نیوە لایدا و دەنگی شێعر وەکوو تاریکایی، خزایە هێمنیی شەوی وردەشەپۆلەکانی زرێبار و تا دێڕێکی تر تێکەڵ بە کایەی وردەماسییەکان بوو.
بەمجۆرە، تا زرێبار و دێڕێک یەکەمین هەنگاوی خۆیی هەڵگرت و ئاواتی دووهەمین هەنگاوی هێشتەوە بۆ ئەو قەڵەمانەی پەنگدەخۆنەوە بۆ نووسینەوەی خۆیان.
💠لیژنەی ڕاپۆرتی "تا زرێبار و دێڕێک"
ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
هەینی ۲۷۲۲/٤/۳۱

Forwarded from ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــــوردی
( سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)
لە شاری مەریوان سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو.
🌐 ڕۆژی پێنجشەمە ۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۲ ، ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاردی ئەو شارە، یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی لە ژێر ناوی « تا زرێبار و دێڕێک» بە بەشداریی شێوەزارەکانی زمانی کوردی؛ سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی و لوڕی، بەڕێوە برد.
سەرەتای بەرنامەکە هەردوو پێشکەشکاری بەتوانا بەڕێزان "ئەیووب حەقبین" و "عەتا وەلەدی" بەخێرهاتنی هەموو لایەکیان کرد و دواتر پەیامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان لەلایەن بەڕێز "سیروان موسەنیفی" ـەوە خوێندرایەوە. پاشان هونەرمەندی شانۆ و بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بەڕێز ڕەحمان هوشیاری بەخێرهاتنی میوانانی کرد.
✳️ پێکهاتەی پەنێلەکانی بەشی دوانیوەڕۆ بەم شێوەیە بوو: 👇👇
🔹پەنێلی یەکەم؛
محەمەدسەعید نەجاڕی "ئاسۆ" / بۆکان
سوهەیلا مەیهەمی/ سنە
سەعدی غەریبی/ مەریوان
شەریف مورادی/ مەریوان
سەی قاسم ئەرژەنگی/ سەهنە
🔹پەنێلی دووهەم؛
جەبار شافێعیزادە /کامێران
شێوە عەبدوڵاهی / بانە
زانا قاسمیفەڕ / بیجار
مەیسەم خوڕانی/ ئەیوان، ئیلام
زانا قەزڤینە / کەنگەوەر
🔹پەنێلی سێهەم؛
عەبدوڵا گوڵابی / مەهاباد
موژگان کاووسی / کەلاردەشت - مازەندەران
عەزیز ناسری / مەریوان
جەمال قادرپوور / پاوە
د. ئیسماعیل حسەینپوور / شیروان - باکووری خوراسان
🔹پەنێلی چوارەم؛
محەمەد موەفەقی / کامێران
هەڵاڵە سوهرابی / بۆکان
سەعید عبادەتیان " بانان" / گیەڵان - کرماشان
مورتزا ئەوڵاقوباد / لوڕستان
محەمەد مورادی نساری / ئیلام
🔹پەنیلی پێنجەم:
فەرهاد نەسیری "ژاکاو" / ورمێ
قاسم تاباک / مەهاباد
کەمال شەنگالی/ سنە
ئێلهام پالیز/ شاباد
بیژەن همەتی/ هەرسین - کرماشان
سەردار حەسەنی/ سەقز
✳️ پێکهاتەی پەنێلەکانی بەشی شەو: 👇👇
🔹پەنیلی یەکەم؛
حسەین وەفایی / پاوە
سوهەیلا محەمەدی / کامێران
سماییل عەزەمی / سنە
شێردڵ ئێڵپوور / کرماشان
محەمەد ڕەحیمی ڕزوان/ بیجاڕ گەڕووس
🔹پەنێلی دووهەم؛
سەمیرا زەمانی مونفەرد/ کوێیەشت، لوڕستان
ڕەسووڵ ئامادەپوور/ مەهاباد
ئاکام کەوسەری/ جوانڕۆ
قادر نیازی/ مەهاباد
موجتەبا کارخاهی/ کرماشان
🔹پەنێلی سێهەم:
لەیلا گورگانی / سنە
نادر زەنگیشەیی/ کرماشان
مەجید کەریمی/ قووچان - خوراسانی ڕەزەوی
کەریم خزری / شنۆ
خالید ئەحمەدی/ مەریوان
🔹پەنێلی چوارەم؛
ڕێزگرتن لە میوانانی بەڕێز و تایبەتی کۆڕەشێعری ساڵانەی کـــوردی «تا زرێبار و دێڕێک»
بەڕێزان؛
- عەتا نەهایی؛ ڕۆماننووس و چیرۆکنووس / بانـە
- ئاکۆ جەلیلیان؛ فەرهەنگنووس و توێژەر/ کرماشان
- د. محەمەد ڕەحیمیان؛ ڕەخنەگر و نووسەر/ تیکاب - هەوشار
- د. ڕەهبەر مەحموودزادە؛ ڕەخنەگر و نووسەر/ شنۆ
کە بەداخەوە هاوڕێیانی ئێمە و شێعر بەڕێزان: جەبارشافێعیزادە، د.ئیسماعیل حوسەینپوور، محەمەد مورادی نساری، کەمال شەنگالی، ئاکام کەوسەری و میوانانی تایبەتی کۆڕ، بەڕێزان : عەتا نەهایی و ڕەهبەر مەحموودزادە نەگەیشتن بە میوانداریی تا زرێبار و دێڕێک شێعر لەتەنیشت هەناسەکانی بێسارانی و قانعدا.
🔸لە کۆتایی کۆڕەکەدا ئەنجومەن، بە بەخشینی سپاسنامە ڕێزی لە ماندوویینەناسی و هەوڵی کوردانەی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی« تا زرێبار و دێڕێک» بەڕێزان:
ئەیووب مەحموودزادە
عەزیز ناسری
محەمەد سدیق کەریمی
ئەیووب حەقبین
عەتا وەلەدی
شەریف مورادی
نەرگس حسەینی
گرت و پاشان سپاسنامەی بەخشی بە هاوڕێیانی ئەنجومەن و یارمەتیدەرانی بەڕێزی یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردیی

«تا زرێبار و دێڕێک»