📚𝗠𝗲𝗱 𝗔𝘀𝗮 || مێــدئـاسـا🥼💊
604 subscribers
211 photos
9 videos
9 files
5 links
بۆ پرسیار و تێبینی 👈🏻 https://t.me/asaad_sherwany
Download Telegram
8💯3❤‍🔥1
⚠️ پشتت ئێشێت؟ ڕەنگە بەبێ ئەوەی بزانیت ئەم هەڵانە ئەنجام بدەیت!

🩺 - زنجیرەی باوترین نەخۆشییەکان: پازدەیەم
Herniated Disc (ئینزلاقی پشت یان مل)

ئینزلاقی پشت یان مل (Herniated Disc) تەنها بەهۆی ڕووداوێکی کتوپڕەوە دروست نابێت، بەڵکو زۆرجار ئەنجامی کۆمەڵێک خووی ڕۆژانەی هەڵەیە کە پەستان دەخەنە سەر دیسکەکانی بڕبڕەی پشتت.
> سەرەکیترین هۆکارەکان چیین؟
* 🏋️‍♂️ هەڵگرتنی قورسی بە شێوازی هەڵە: کاتێک لە جیاتی ماسولکەکانی قاچ، پشتی خۆت دەچەمێنیتەوە.
* 🪑 دانیشتنی بەردەوام: شۆفێری درێژخایەن یان کارێک کە پێویستی بە چەمانەوەی بەردەوام بێت.

* 🚬 جگەرەکێشان: خوێن و ئۆکسجینی سەر دیسکەکان کەم دەکاتەوە و داخورانیان خێرا دەکات.

* ⚖️ کێشی زیادە: پەستانێکی بەردەوام دەخاتە سەر بڕبڕەکانی خوارەوە.

📌 وێنەکان بەرەو چەپ Swipe بکە بۆ زانینی تەواوی هۆکارەکان و چۆنیەتی پاراستنی پشتت.
#med_asaa
8💯4❤‍🔥3🥰1
مێشکت قفڵ بووە و هەرچەندە هەوڵ دەدەیت ناتوانیت تەرکیز بکەیت؟ 🧠📉
ئەمە تەنها ماندوێتییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو نیشانەی تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکانتە بەهۆی سترێسی بەردەوامەوە.

کاتێک جەستەت دەکەوێتە ژێر فشاری کار، خوێندن، یان ژیانی ڕۆژانەوە، ڕژێنی سەر گورچیلەکانت دەست دەکەن بە دەردانی هۆرمۆنێک بە ناوی کۆرتیزۆڵ (Cortisol). ئەم هۆرمۆنە لە بنەڕەتدا بۆ پاراستنی تۆیە لە کاتی مەترسیدا، بەڵام کاتێک ئاستەکەی بە بەرزی
دەمێنێتەوە، دەبێتە دوژمنی ژمارە یەکت!

کۆرتیزۆڵی بەرز چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

• تێکچوونی تەرکیز: پێشەوەی مێشکت (Prefrontal Cortex) تووشی سستبوون دەکات، بۆیە چەند کاغەز و کتێبەکان سەیر دەکەیت، هیچ شتێک تێناگەیت.

• داڕوخانی وزە (Burnout): سەرەتا هەست بە چالاکی دەکەیت، بەڵام دواتر بە تەواوی وزەت دادەبەزێت و هەست بە پوکانەوەی دەروونی دەکەیت.

• خەوی ناڕێک: شەوانە ناتوانیت بخەویت و بەیانیانیش بە ماندوێتی لە خەو هەڵدەستیت.

بیرخستنەوە: جەستەت ڕۆبۆت نییە. کاتێک هەست بەم فشارە دەکەیت، کەمێک پشوو بدە، هەناسەی قووڵ هەڵکێشە، و ڕێگە مەدە کارەکەت تەندروستیت لێ تێکبدات.


💬 تۆ چەند جار تووشی ئەم دۆخە بوویت لەسەر کارەکەت یان لە کاتی خوێندندا؟!

#med_asaa
14👏5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوڤیدیۆیەی دەیبینی ئامێری (vein finder)مان تێدا بەکار هێنا بە هۆی دیار نەبونی ڤینی منداڵەکە کە بەدەست لێدانیش مەحاڵ بوو هەست بە ڤێنەکە بکەی

ئەو ئامێرە چیە.؟؟؟

دەستگای ڤین فایندەر (Vein Finder) یان هەمان خوێنبەر دۆزەرەوە (ڕەگدۆزەرەوە)، ئامێرێکی پزیشکیی پێشکەوتووە کە یارمەتی پەرستاران و ستافی تەندروستی دەدات بۆ دۆزینەوەی خوێن بەرەکان (ڕەگەکان) لەژێر پێستدا بە وردی و خێراییەکی زۆر.
ئامانجی سەرەکی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە چیتر نەخۆش بەهۆی هەڵەکردنی دەرزی لێدانەوە ئازار نەچێژێت و بە یەکجار دەمارەکەی بدۆزرێتەوە.

#med_asaa
6👏6🤩2
🧠 کاتێک مێشک و ڕیخۆڵە پێکەوە دەمەقاڵێ دەکەن!
🩺 زنجیرەی باوترین نەخۆشییەکان: شازدەیەم - کۆڵۆنی دەمارگیر (IBS)

کۆڵۆنی دەمارگیر یان (IBS) نەخۆشییەکی ئەندامی نییە و زیان بە شانەکانی ڕیخۆڵە ناگەیەنێت، بەڵکو تێکچوونی پەیوەندی نێوان سیستەمی دەماری مێشک و کۆئەندامی هەرسە. کاتێک تووشی دڵەڕاوکێ یان فشار دەبیت، ڕیخۆڵەکانت کاردانەوەی توندیان دەبێت بە شێوەی ئازار، باکردنی زک، سکچوون یان قەبزی

کلیلی سەرەکی بۆ ڕزگاربوون لە ئازار و غازاتی بەردەوامی کۆڵۆن، ناسینی ئەو خۆراکانەیە کە ڕیخۆڵەت پێیان حەساسە. نووسینی هەموو ئەو شتانەی لە ڕۆژدا دەیانخۆیت هاوکارە بۆ دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکییەکە. دوورکەوتنەوە لە پیاز، سیر، کافاین و غازات یەکەم هەنگاوی
چارەسەرە

📊 وێنەکان بەرەو چەپ Swipe بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕێبەرە پزیشکییەکە و ڕۆڵی دژە خەمۆکییەکان لە چارەسەردا لایک و فۆلۆوو لەبیر مەکە

#med_asaa
9👏4👍2
سڵاوی خوداتان لێبێت خوشکان و برایان .ئێمە وەک خوێندکارانی پزیشکی، زانست دەخوێنین و هۆکارەکان دەگرینە بەر، بەڵام لە کۆتاییدانابێ ئەوەمان بیرچێت و دەبێت دڵنیابین کە شیفا تەنها لە دەستی خودای دلۆڤاندایە. پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگار بەراستی هەر ئەوشیفا دەرەو بوون و نەبوون هەر لەدەستی ئەو زاتە مەزنەیە🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
17🥰4🕊2💯2
بەداخەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ پەنجەی گەورەی لەدەست دا
21💊21🕊1🆒1
ئەو وێنەیەی دەیبینن خاتونێکە کە (دووپشک)بە پەنجەی وەداوە بەڵام لەهەمووی کێشەتر ئەوەبوو کە پەنجەی بەتوندی بەستبوو کە بوبوە هۆی ئەوەی خوێن بۆ پەنجەی نەڕوات خۆشبەختانە زوو توانیمان خوێن بگەڕێنینەوە بۆ پەنجەی ئەگەر نا بەئەگەری زۆر دەبوە هۆی نەمانی خوێنی یەکجارەکی بۆ پەنجەیی و ئەوکات دەبوایە پەنجەی ببڕێتەوە بۆیە هەر کاتێک حاڵەتی واتان توشبوو باشترین شت ئەوەیە نەخۆشەکە ئارام بکەیتەوە تاکوو سوڕی خوێنی هێواش بێتەوەو زیاتر ژەهرەکە بڵاو نەبێتەوە وە نابیت بەهێچ شێوازەک ببەسرێتەوە

وێنەکە ئەمڕۆی نەخۆشخانەی شەقڵاوەیە

#med_asaa
14👏5🔥1