MalmoKurd
2.08K subscribers
2.59K photos
1.64K videos
1 file
943 links
پەیجێکی گشتی سەربەخۆیە
Download Telegram
خۆپیشاندانەکەی قامیشلۆ
ساڵی 2004

ئێوارەی 2004.3.12 لەگەڵ " زەردەشتی برام و ئاگرۆی کوڕم "لە دیمەشقەوە گەیشتینە قامیشلۆ.
ئەو ئێوارەیە بوو لە یاریگای قامیشلۆ هاندەرانی عەرەب وێنەکانی سەدامیان بەرز کردبوە و هاندەرانی کوردیش پەلاماریان دابوون.
چوار تا پێنج کوردیان شەهید کرد بوو.
بۆ بەیانی تەرمی شەهیدەکانیان بە خۆپیشاندانێکی گەورە بەناو بازاڕی قامیشلۆ برد بۆ ناشتن.
لە باڵکۆنی ئوتێلەکە ژمارەیەک کوردی هەندەران سەیرمان دەکرد و زۆربەمان ئەو غەدرەمان دەبینی و لە ناخدا دەکوڵاین.
کوردێکی بەریتانیا بە ڤیدیۆ گرتی، ئەمن هات بردیان.
لەنزیک ئوتێلەکەوە تابلۆی بانکێکیان شکاند.
هاوارم کرد و ووتمان:
بە قوربانتانین دەستکاری کەلوپەلی دائیرە مەکەن.
کە گەیشتنە ئاستی ئێمە و دەیانزانی خەڵکی باشوورین، هاواریان کرد :
بژی تاڵەبانی ... بژی بارزانی .
کاک جەلالی مەلا مستەفاش ڕێگەی گەڕانەوەی دیمەشقی لێ گیرا بوو ، پێکەوە سەیری خۆپیشاندانەکەمان دەکرد.
برادەرێک ووتی:
هاواری چی دەکەن ، ئەو سەرکردانە مەرحەبایەکی بەشار بە ئێوە ناگۆڕنەوە.
ئەو ڕۆژە دۆخی قامیشلۆ ئاڵۆز و ڕژێم لە حەسەکەوە هێزیان هێنابوو.
بۆ نیوەڕۆکەی لەناو بازاڕ بە ڕێکەووت کەوتینە ناو خۆپیشاندانەکە و غازی فرمێسک ڕژێنیان بەکار هێنا و چاو و قوڕگی ئازار داین و بەپەلە خۆمان کرد بە دوکانێکا ، خاوەنەکەی عەگالی لەسەر بوو، خەریک بوو بگەڕێینەوە ، بەکوردی ووتی وەرنە ژوورەو جامخانەکەی داخست.
ئەوە دووەمجار بوو دەچووینە قامیشلۆ.
ساڵی 1999 نزیکەی 10 ڕۆژ مابوومەوە.
زۆرم پرسیار لێدەکردن .
ئەوان زۆر هەژار و برسی بوون و دەیانووت:
بەیانی تا ئێوارە کار بکەین مەمرە و مەژی دەژین.
دەیانووت: ڕەگەزنامەی سووریمان نیە و مناڵەکانمان تا پۆلی 6 بۆیان هەیە بخوێنن و کە دەچین بۆ شام ، بۆ ئەوەی لە ئوتێل بخەووین ،دەبێ عەدەم تەعەڕوزی موخابەراتمان پێ بێت.
ڕێگای سەر ئاوەکە داخرا.
خۆم زۆر خەمی ئاگرۆم بوو کە تەمەنی چوار ساڵ و سەرەڕای خەمی زەردەشتیش ، " یەک دەفتەر دەترسام تووشی شتێک بین .
ناچار لە ڕەبیعەوە ڕۆشتینەوە ، کە بەقەراغ موسڵدا دەڕۆشتیت و قاعیدە چەند کەسیان لەناو موسڵ سەربڕی بوو، کەلە سەرەکانیان لەسەر تەنەکە پیشانی خەڵک دەدا بۆ تۆقاندنیان.
وێنەکە:
ئوتێلەکەی قامیشلۆیە، چێشتخانەکان داخرابوون، تەکسیەکمان بە کرێ گرت چوو لە حەسەکە کەبابی بۆ هێناین. وێنەکە کاتی کەباب وەرگرتنەکەیە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
مەلایەک لە خوتبەدا دەڵێ:
لەم دنیا چیتان کردبێ لە هەر شتێک ، لەو دنیا ئەو شتە هەمان شتان لێدەکاتەوە.
حاجیەکیش بە گریانەوە ووتبوی: ئەی باوکە ڕۆ کەرەکە. 🤣
ڕاسمۆس پالودان لەسەر سووتانی قورئان دادگایی دەکرێ

دەسەڵاتی دادوەریی لەشاری مالمۆی سوید بەتۆمەتی هاندان‌و بڵاوکردنەوەی ڕکوکینە دژ بەگروپێکی ئاینیی دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاسمۆس پالودانی سیاسەتمەداری توندڕەوی دانیمارکی-سویدی، ئەویش دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا ناوبراو لەو وڵاتە نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئێکسپرێسن"ی سویدی، ئەدریان هۆکی داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندوە، دواکەوتنی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ پالودان لەسەر بابەتی سوتاندنی قورئان پەیوەست بوە بەهۆکاری تەکنیکیی‌و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانەوە.

لەبەرامبەردا پالودان ڕەتیکردۆتەوە، کاری هاندەرانەی دژ بەگروپێکی دیاریکراو ئەنجامدابێت، بەڵکو ڕایگەیاندوە، لەوکاتەدا دەیان پۆلیس لەناوچەکەدا بون‌و سەیریان کردوەو ڕێگرییان لێنەکردوە، بەوجۆرە ئەوانیش تاوانیان ئەنجامداوە.

لە21ی مانگی یەکی ئەمساڵ، پالودان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لەسویدو لەژێر پاراستنی توندی هێزەکانی پۆلیسدا کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەمەش توڕەیی‌و بێزارییەکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.
شارپریس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ئەمە لە ئەوروپا بووایە!

شادان خان، خانمێکی بەڕێز و ماندوونەناسی چالاک و پڕ وزەی ئاژەڵدۆستییە لە سلێمانی، ئەو هەموو ژیانی خۆی بە شەو و بە ڕۆژ تەرخانکردووە بۆ یارمەتی دانی ئاژەڵی بریندار و نەخۆشی بێلانە...
ببینن ئەم سەگە لە چ دۆخێکی خوێناوی و هەوکردوودا هەڵدەگرێتەوە و کۆتاییەکەی دەبێ بەچی!
ئەم ڤیدیۆیە هاوڵاتییەکی ئەوروپی بیکردایە ئێستا ملیۆنان لایک و دەستخۆشی بۆ هاتبوو، کەچی شادان بەنزینی ئەمبوڵانسی ئاژەڵی بێلانەش لەسەر گیرفانی خۆی تێدەکات.
هاوکاری ئاگری مالمۆ بکەن

ئیمڕۆ 2023.3.12 گرووپی چالاکڤانی کوردی مالمۆ بۆ " ئاهەنگی نەورۆزی 2023" کۆبونەوە.
گرووپەکە چاوەڕوانی ئۆکەی مۆڵەتی پۆلیس دەکات و کاروباری ڕێکخستنی ئاهەنگەکە دابەشکرا.
بۆ ئاهەنگی ئاگرەکە پێوویستمان بە هاوکاری مادی و مەعنەوی هەیە، چونکە ئیمساڵ کۆمۆن هاوکاری مادی ناکات.
تکایە گەر دەتانەوێت هاوکاری مەعنەوی بکەن بۆ چالاکیەکانی نەورۆز پەیوەندیمان پێوە بکەن.
بۆ هاوکاری مادیش پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بکەن:
حاجی ئەترووشی دارایی گرووپ:
0737033371
شۆڕشی دەلاک :
0767032284

چاوەڕوانی هاوکاریتانین.
ڕاگەیاندنی گرووپی چالاکڤانی کوردی مالمۆ
مۆبێل: 0760829299
ئاهەنگی نەورۆز لە هوێڕ
مالمۆ
ئێوارەی 2023.3.12
هەندێ بیرەوەری جوانی یۆنان لەگەڵ ڕەنج پشدەری چالاکوان و ئازیزان لە ڕیستۆرانتی کاک ڕزگار.
هانس دوبەی ئەو ئەڵمانیەی لەسەرە مەرگدا ئاواتی هەڵەبجە بوو

ساڵانی 2000 ەکان ڕۆژێکیان" کاک تەها هەڵەدنی " بە تەلەفۆن ووتی :
هانس دۆستێکی گەورەی کوردە و دەمرێ ، بە ڵکو بە کۆمیتەی یەکێتی سوید بڵێن هاوکاری سەردانێکی هەڵەبجەی بکەن.
" ئەو کاتە ئێمە بەرپرسی کەرتی مالمۆ بووین".
دواتر لەگەڵ کاک تەها لە خەستەخانەی شێرپەنجە لە بازاڕی سەوزەی مالمۆ سەردانمان کرد و کاک تەها زەرفێ مۆزی بۆ هێنابوو.
کەدانیشتین هانس ووتی:
دەمرم و لە مردنم ناترسم و ژیانی خۆم کردووە.، بەڵام ئاواتم ئەوە بوو پێش مردنم هەڵەبجەم ببینیایه.
هانس دوبەی پیاوێکی ئەڵمانی بوو کە له شاری مالمۆ ژیاوه.
ئەو چەپێکی بوێر بووە لە پارتی " پرۆلیتاریا" و سەردانی شاری ئامەدی کردووە لە باکووری کوردستان و لەوێ گیراوە و سنوورداشی سوید کراوەتەوە.
چالاکوانێکی سەرسەختی بەرگری بووە لە خەباتی کووردی باکوور.
بەداخەوە دواتر ئێمە نەمانبینەووە و لە هەواڵی دابڕاین.
ئەوە یەکەم جار بوو نەخۆشێکی شێرپەنجە ببینیم کە دەزانێ شێرپەنجەکەی دەیکوژێ و لە خەستەخانە بۆ مردن خەواندوویانە و بەو ئازایەتیەوە ڕووبەڕووی مەرگی خۆی بۆتەوە.
هەروەکو ئەوەی چووبووین بۆ پرسە یان لە سەرقەبرانی مردوویەک بووین کە لە ناو گۆڕەکەیدا هێشتا باسی ژیانی بۆ دەکردین.
ئێمە دەمانزانی لە توانای کۆمیتەی سوید نیە بۆ سەردانی هەڵەبجەی، بەڵام تا ئێستاش لام سەیرە چۆن بەدەستی بەتاڵ چووم بۆلای.
بەهیوای هەر کەسێک بیرەوەری لایە لەکۆمێنت وەکو وەفایەک بۆ ئەم دۆستە گەورەیەمان بینووسێ.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مناڵێکی کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی تەمەنی 12 ساڵە
مناڵی سەرەخۆرە
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات.
یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو.
پاش حەفتەیەک خاڵی مرد !
دووەم ووشە " پوورم " بوو.
پاش حەفتەیەک پووریشی مرد !
دایک و باوکی ترسان، گووتیان ئەو سەرەخۆرە ناومان بێنێ دەمرین !
بۆ بەدبەختی سێییەم ووشەی "بابم " بوو .
پاش حەفتەیەک پیاوێکی دراوسێیان مرد !
دەڵێن باوکە لە خۆشیان یەک مانگای کردە خێر، کە خۆی باوکی ئەو مناڵە دەرنەچوو ! 😄
http://malmokurd.com/News-24469-2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەمەنی ٦٥ ساڵە و کۆڵبەری دەکا 😪
چیرۆکی مەرگی هەوراز

ئەم منداڵە "هەوراز شەماڵ"ە، یەکێک لەو پێنج کەسەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوەکەی زینی وەرتێ گیانیان لەدەستدا.
باوکی هەوراز حەوت ساڵە کۆچی دوایی کردووە ئێستا دایکیشی لە عومرەیە.
ئەو لە نەبوونی باوک و دووریی دایکدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مالمۆ
سۆمەری و زمانی کوردی کۆڕی " سەباح یاسین" لە شاری مالمۆ.
ڕۆژی هەینی: 2023.3.17
کات: 17.30
ئەدرەس:
Bragegatan 24,
214 46 Malmö
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خانمێکی ئەڵمانی یەکەم سەفەری دەرەوەی ووڵاتەکەی بۆ کوردستانە لەگەڵ هاوسەرە کوردەکەی.
کاتێك سەیری موبایلی مێردەکەت دەکەیت گرنگی بەناو مەدە، بزانە چەند سەعات قسەی کردووە.
چونکە ئەستەمە 3 سەعات لەگەڵ بائعەکە قسە بکات. 🤣