ئیسرائیل🇮🇱
سوپای ئیسرائیل دەڵێ:
محەمەد سینواری برای یەحیا سینواری سەرکردەی حەماسی لە بۆردومانی خان یونس کوشتوە.

مفاوەزات و پەکە*کە
دێسەمبەری 1983
کە یەکێتی شەڕی حکومەتی ئێراقی ڕاگرت و مفاوەزات دەستی پێکرد ،بارەگای ئێمە لە گوندی چنگیانی شارباژێر بوو.
من ئەو کاتە تەمەنم " 18ساڵ" بوو، زۆر بە توندی دژی مفاوەزات بووم و بە خراپی قسەم لەسەر دەکرد.
شەوێکیان " کاک ئاراسی حەمەلاو" کە فەرماندەی کەرتەکەمان بوو ، ڕوویکردە من و ووتی:
ئەوەی دژی مفاوەزاتە کڵاشینکۆفەکەی پێیەتی بۆ خۆی و با ئەو بە شاخەوە بێ و شەڕ بکات.
ساڵی 1984 ماوەیەک لە گوندی کاژاوی لای بەرزنجە بووم و، کاک " عومەری حاجی حسێن" کە ژوورێکی دابومێ و زۆر پیاو بوون لە گەڵمدا، شەوێک تەڵاقی خوارد کە جارێکی تر " یەکێتی فیشەک نانێ بە بەعسەوە" ، و لەسەر " هەزار دینار" گرەومان کرد.
ئێستا کە " پارتی کرێکارانی کوردستان"
پاش تێپەڕینی قۆناخی حاشا و نکوڵی کردن لە
" کورد بوون" و ، لە بەر چەندین فاکتەری نوێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی پاش " 50" ساڵ بەرخۆدان و جەنگێکی نابەرامبەر بەرامبەر دوژمنێکی دڕ و پڕ چەکی ناتۆ ، شێوازی خەباتی خۆی گۆڕیوە.
زۆربەی ئەو هەموو فاڵەی بۆ ئەم مەسەلەیە دەگرنەوە ناچێتە خانەی عەقڵ و لۆژیکەوە.
قسە لەسەر نەیارەکان نیە ، چونکە ئەگەر پەک دەوڵەتی کوردیش ڕابگەینێت ، ئەوان شایەتمانی پێ ناهێنن، جگە لەو دڵەڕاوکێ و ترس و مەراقەی کە زۆربەمان بەرامبەر نێتی"دەوڵەتی تور.ک" هەمانە ، کەسانێک هەن کۆمێنت و خوێندنەوەکانیان " خەیاڵ پڵاوی و قسەی زل و بەردی گەورە "نەبێ هیچی تر نیە.
پیاو کە سەیری ڕیش و سمێڵی سپی فەرماندە پاڵەوانەکانی گەریلا دەکات کە لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بوون و تەمەنی جوانیان بەخشی بە شۆڕش و شاخ گریانی دێت .
یان هەزاران کچ و گەنجی گەریلا نەک بێبەشن لە ژیانی ئاسایی و ئەو هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیایەی کە ئێستا بەردەستە ، ڕەنگە ئەوان نەشتوانن " ڕادیۆ" ش بەکاربێنن.
هێشتا هەموو شتێک وەکو خۆیەتی و قورسە بزانرێت چی ڕوودەدا ، ئەو هەموو توانج و پلار و ڕەخنە زبر و بێتامانەی ئێستا لە کوێوە دێت ؟
ئەو پارتیزانانەی فەیسبوک و تیک تۆک کە لە پۆستی ئاربیجاویدا و بە ووشەی گڕدار خەریکی جەندرمە کوشتنن ، گەر قەندیل چۆڵکرا ، دەتوانن خەباتی مۆبایل و لاپتۆپ بگوێزنەوە بۆ ناو ئەشکەوت و تونێلەکان؟؟
ڕەحمەت لە پێشینانی کورد کە فەرموویانە:
ئەوەی لە شەڕ نەبێ شیری تیژە.
وێنەکە چنگیانە ساڵی 1984
لە ڕاستەوە:
کاک عەلی و مامە قالە و شێرزاد و مولازم دڵشاد و مامۆستا سەردار و شەهید ئاسۆ
شێرزاد عەزیز
مالمۆ

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاهەنگی دۆلاربارین 🇸🇦
سکۆتلەندا 🏴
بەداخەوە هونەرمەند " محەممەد عەباس بارام" لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئوردون کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو هاوژینی" نەریمان وەلید" خەڵکی شاری کەرکوک و برای خوالێخۆش بوو " مامۆستا حەسەن جاف" ی نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیرە.
هونەرمەند لە شاری ئەدنبەرە دەژیا و بەسەردان چونەتەوە بۆ ماڵی خەزووری لە ئوردون کە بە ڕەگەز عەرەبن.
بڕیارە تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆ کوردستان.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
انا للە و انا الیە راجعون

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مزگەوتی بێرمینگهام 🇬🇧
یەک ملیۆن دۆلاری مزگەوتی ڕووناکی دزراوە
یەک ملیۆن دۆلاری مزگەوتی ڕووناکی دزراوە
یەکەم مامۆستای کوردی 🇸🇪
لە ساڵی 1976ەوە لە سوید وانە بە زمانی کوردی دەوترێتەوە.
ڕەشۆ زیلان یەکەم مامۆستای زمانی کوردی بووە و گەلێک منداڵی کوردی لە سوید فێری زمانی کوردی کردووە. بەشیر کاڤاک وتووێژێکی لەگەڵ ڕەشۆ زیلان لەوبارەوە کردوە کە سەرنجتان بۆ بیستنی ڕادەکێشم!
ڕاپۆرتەکە لەم لینکەدایە:
https://malmokurd.com/News-24513-2?

بەرزان عوسمان و ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش!!
بەرزان عوسمان زۆر لە مێژە بووە بە خۆڵەمێش و لە شەڕێکی بێ بەرامبەردا شەهید بوو. بەرزان هەرچەند لە من بە تەمەنتر بوو، بەڵام هاوڕێیەکی نزیکم بوو. من لە قۆناخی سێی پەیمانگا بووم لە بەغدا، کە ئەو پەیمانگای تەواو کرد. لە پشووی هاوینناندا، بەردەوام لەگەڵ کەریم عوسمان و بەرزان پێکەوە بووین.
بەرزان جگە لەوەی شانۆکارێکی بەسەلەیقە و بەتوانا بوو، کەسێکی هەمیشە عاشقی پڕ لە وزە بوو. ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش، شیعرێک بوو، بە ڕاستی ئەو تیا دەژیا. لە بیرمە، کە ئەو شیعرەی نووسی، هەموو جەستەی، وەک کلپەی ئەو ئاگرە بێ خۆڵەمێشە، لە سەمادا بوو. بەرزان عوسمان، بە ڕاستی عاشق بوو.
محەمەد عباس بارام، ئاوازی بۆ دانا و کردی بە گۆرانی. بۆ ئەو سەردەمە بوو بە کۆڕاڵی هەموو عاشقەکان و نەمری بۆ بەرزان و محەمەد عباسیش تۆمار کرد.
بە مردنی ئەم هوندەرمەند گۆرانیبێژە، بۆ ئەبەد ئەو ئاگرەی دڵی بەرزان و هەموو عاشقەکانی تر دانامرکێتەوە و نابێ بە خۆڵە مێش.
گیانی بەرزان عوسمان و محمەد عباس ئارام و ئاسودە بێت.
دانا ڕەئوف
ستۆکهۆڵم
https://www.malmokurd.com/News-44808-6

کۆنکەنی شەو 🤣🤣
لەگەڵ مێردەکەم یاریی کارتمان دەکرد، گرەومان کرد هەرکەس بدۆڕێ ئاواتێکی براوەکه بەدی بهێنێ.
مێردەکەم یاریەکەی بردەوە، لە دڵی خۆمدا ووتم ئێستا دەڵێ: هەستە دەرگاکە کلیل بکە.
بەڵام سەرم سوڕما لەوەی داوای لێکردم
هەفتەیەک بچمەوە ماڵی دایکم!!.
تاتیانا ئالێکسیڤا
تەنز نوسی ڕووسی
https://www.malmokurd.com/News-44811-6

عەرەب گاڵتەجاڕی هەموو جیهانن:-
دکتۆر ئەدهەم بوتڕوس غالی
١- هاووڵاتی ئیماراتی هەڵۆیەک دەکڕێ بە (١٣٥٫٠٠٠) دۆلار (١٣٫٥) دەفتەر ، بۆ ئەوەی ڕاوی کەروێشکێکی پێبکات بایی (٢) دۆلارە.
٢- هاووڵاتییەکی قەتەری ئایفۆنێکی مۆدێل نوێ دەکڕێ بە(۱۳۷٫۰۰۰) دۆلار ( ١٣٫٧) دەفتەر ، بەمەرجێک ئەو یەکەم کەس بێت لە کەنداو بەدەستی دەگات.
٣- بزنسمانی قەتەری (ناصـر الخليفي) بڕی (٥١٢) ملیۆن دۆلار(٥١٢٠٠) دەفتەر دەدا بۆ گواستنەوەی (نیمار) بۆ یانەی (سانجیرمان) ، تەنها لەڕقی بەرشلۆنە.
٤- (کریستیانـۆ ڕوناڵدۆ) پێڵاوەکەی کردە دیاری بۆ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی کاتێک کۆمەڵەکە دەیخاتە ڕوو بـۆ فرۆشتن دەوڵەمەندێکی کەنداو بە (٩) ملیۆن دۆلار کڕی ، (کریستیانۆڕۆناڵدۆ) ناوبانگی پێ بەدەستهێنا و کۆمەڵە خێرخوازیکەش (٩) ملیۆن دۆلار ، دەدڵەمەندە کەنداویەکەش جوتێ پێڵاو.
٥- شێخی هۆزێکی قەتەری بەڵێنیدا لە ڕۆژی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا (٥٠) وشــتر سەربڕێ هەرواشیکرد و ( ٥٠ ) وشتری سەربڕی و خێوەت هەڵدرا بۆ بانگهێشتکراون بۆ ئاهەنگەکە کە ژمارەیان (٢٥٠) کەس بوو ، هەر بۆ زانیاری وشترێک بەشی ژەمێک خواردنی (٥٠) کەس دەکات ، دوای تەواوبونی
ئاهەنگەکە (٣) بلـدۆزەریان هێنا بۆ ژێرگڵ خستن و شاردنەوەی ئەو گۆشتە وشترەی مایەو نەخورا.
٦- أ/سـعودیە و ئیمارات ، چەندین ملیار دۆلاریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەمارۆدانی قەتەر پشتیوانییان بکات ، قەتەریش چەندین ملیار دۆلاری دا بە ئەمریکا بـۆ ئەوەی گەمارۆکانی لەسەر سـوک بکات.
٦- ب/سعودیە و ئیمارات ، چەندین ملیار دۆلاریان دا بە تـڕامپ بۆ ئەوەی لێدوان بدا کە قەتەر پشتیوانی لە تیـرۆر دەکا ، قەتەر چەندین ملیار دۆلاری دا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی لێدوانەکەی تـڕەمپ ، لێدوان لەسـەر قەتەر بدا.
٦- ج/سعودیە و ئیمارات ، پارەی زیاتریان دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی گومانی خۆی پیشان بدا دەرباڕەی سودی مانەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر ، قەتەریش پارەی زیاتری دا بۆ کڕینی فڕۆکە لەئەمریکاو ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا.
٦- د/سعودیە و ئیمارات ، پارەی زۆریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی چاو دابخا لەبەرامبەر گەمارۆی سـەر قەتەر ، قەتەریش پارەی زۆرتری دا بە ئەمریکا بۆ دەربڕینی نیگەرانی خۆی دەربارەی گەمارۆی سەر قەتەر.
زیاکردنی ئاشــکرا لە لایەن وشـترەوانەکان بەردەوامە لەسەر ئەوەی کـێ زیاتر دەدا بەکاوبۆکانی ئەمریکا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕانی بۆ کوردی:- (مر محمود.پ).
https://www.malmokurd.com/News-44812-6

سەد تف لە دیـموکراسی⛔
*نیوسەعات لە مەعرەزی علوجەکان دانیشە بەشی دوو ساڵ سوێندی درۆت گوێ لێ دەبێت
*شەش مانگ لە یوئێن تەعیین ببە، مەعاشی دەساڵی حکومەتت ئەدەنێ
*پێنج دەققە گوێ لەو مەلا شیعانە بگریت، پانزە رۆژ دوعا بۆ مەلا مەعاز ئەکەیت
*چوار عەسر بچۆ بۆ میوانخانەکەی بەڕێزیان، چوار ساڵ ئەبیت بە پەڕلەمانتار
*دوو دەعوەتی قەل و قەرەخەرمان بکە، جاشایەتی دە ساڵت پاک ئەبێتەوە
*لە تەعزێیەکدا بە پێوە راوەستە،شەراکەتی پاڵاوگەیەکت لەسەر من
*ڕەسمێک بەبێ جلی ژێرەوە بە ڤایبەر بنێرە، بایی سی دەرەجە سوئالت پێ ئەگات
*دوو دەنک چەقالەی پارتی بخۆ، تامی شەش پیاڵە قەزوانی گۆڕان ئەدات
*چارەکێ لای دەلاک دانیشە، بەقەد سێ مانگی تەلەفزیۆن مەعلوماتی تازە ئەبیستی
*بە دووربین پێنج دەققە تەماشای ئەقلی موقتەدا بکە، ھەزار رەحمەت بۆ صەدام ئەنێریت
*یەک حەفتە خۆت کەرنتین بکە، مەترو نیوێک ورگت دێتە پێشەوە
*دوو لاپەڕە لەسەر ژیانی دۆناڵد ترەمپ بخوێنیتەوە، سەد تف لە دیموکراسیی دەکەیت
شێرکۆ عەبدوڵا
https://www.malmokurd.com/News-44813-6

جەردەڤان " گوند پارێز"🤮
ئەو جاشە کوردانەی باکوورن بە پارە شەڕ بۆ دەوڵەتی تور.ک دەکەن.
ئەمانە ژن و پیاویان لە جامخانەکانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ پارەی باشتریان دەست دەکەوێت و ناشکوژرێن، بەڵام خۆیان حەز بە قونەکی لە ماڵی خۆیان دەکەن.

دایک و زمان🖤
جارێکیان لە پاریس تووشی هونەرمەندێکی داغستانی بووم.
قەدەرێک پاش شۆڕش بۆ خوێندن چووبووە ئیتاڵیا.
ژنێکی ئیتاڵی هێنا بوو و لەوێ گیرسا بووە.
تابلۆکانی هەموو تاسە و غوربەتی نیشتمان بوو.
لێم پرسی:
بۆ ناگەڕێیتەوە بۆ نیشتمان؟
ووتی: ئێستا وە درەنگ کەوتووە. وەختی نەماوە. کاتی خۆی دڵێکی گەنج و چاپووکم لە نیشتمانەکەم هێنایە دەرەوه.ئێستا چۆن ئێسکێکی پیر بەرمەوە.
کە لە پاریس گەڕامەوە، چاوم لە خزم و کەس و کاری هونەرمەندەکه گێڕا و دۆزیمنەوە. کەزانیم دایکی ماوە و نەمردووە هێدمم گرت.
خزمەکانی هەموو لە ماڵێکدا کۆبوونەوەو گوێیان بۆ شل کردم.
منیش باسی کوڕەکەم بۆ گێڕانەوە کە ووڵاتی خۆی بەجێ هێشتبوو و چووبووە وڵاتی بێگانان.
دیارە هیوایان لێ دانابوو، بۆیە کە زانیان ماوە و نەمردووە، زۆریان کەیف پێهات.
لەناکاو دایکی کوڕە لێی پرسیم:
تۆ بەزمانی ئاڤاری لەگەڵی دوای؟
ووتم: نەخێر، تەرجومانمان هەبوو، من بە ڕووسی قسەم دەکرد و کوڕی تۆش بە فەڕەنسی.
دایکە پۆشی یەکەی لەو پۆشیە ڕەشانە بەسەر دەم و چاوی دا کە ئافرەتەکانمان وەختێ کوڕیان دەمرن دەیپۆشن.
دایکه بەینێک داما. پاشان هەڵیدایە:
سەهوی، ڕەسوڵ کوڕی من لە مێژە مردووە. نابێ ئەو کوڕە کوڕی من بێ. ئەگەر کوڕی من بوا، ئەو زمانەی لەبیر نەدەکرد، کەمنی ئاڤاری فێرم کردبوو.
داغستانی من
https://www.malmokurd.com/News-44814-6

کوردی سۆدان 🇸🇩
ژمارەیەکی زۆر کوردی باکوور لە سۆدان هەیە