ᴍᴇʟᴇꜱꜱʏᴀ🖤
62 subscribers
54 photos
4 videos
1 link
𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 𝙼𝚈 𝙲𝙷𝙰𝙽𝙽𝙴𝙻🖤🕯!

تــۆ لـێـرە نــيـت و بـێـدە نـگـيـت
لـە بـێـدە نـگـيـتـا رقـم لـە ھـە مــوو دەنـگـە کــانـە🖤.

11/4/2022

Owner:> @Darwesh_0
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمشەویش تەنیا دڵ پەست و غەمگین🖤://

#حاجیـ🖤
ئەوەی کە زەمانێک گرنگ بوو
نابێتە هۆکار تا هەمیشە بە گرنگی
بمێنێتەوە من مرۆڤانێک ئەناسم
کە ڕۆژانێک دونیایەک شەوق و حەزم هەبوو
بۆ بینینیان کە چی ئێستا کە ئەیان بینم
ڕێگاکەم ئەگۆڕم 🖤.

#حاجیـ🖤
ئەزانن ئێستا جیاوازی ئێمە چییە؟
ئەو لە سوچێک منیش لە سوچێک
ئەو لەگەڵ کۆمەڵێک من بەتەنیا
ئەو لەگەڵ کەسی تر من لەگەڵ خەمی تر
من بەتەنیا ئەو تێکەڵ بووە لەگەڵ کەسی نوێ🖤

#حاجیـ🖤
من هەموو کات بە وریاییەوە ڕەفتارم
ئەکرد تا نەتشکێنم، هەتا دەستەکانت بە ساردی نەمێننەوە، تاوەکو شەوانە
بە خەمی دڵتەوە نەمێنیتەوە، هەموکات
لێرە بووم لەبەرتۆ، بەڵام چی دەربارەی تۆ..🖤؟؟

#حاجیـ🖤
مەڵێ من ناگۆڕێم رۆژێك دێت
واز لەو شتانە ئەھێنیت كە ھۆگری بویت
واز لەو كەسانە ئەھێنێت كە ھەموو كەست بوون
دەست بەرداری خەونێك دەبیت
كە ھەمیشە چاوەڕێ بەدیھاتنی ئەبویت
رۆژێك لە رۆژان لەسەر شۆستەی یادگاریەكان
دا ئەنیشت ئەبینت كە بێ ئەوانیش ئەژیتـ🖤"

#حاجیـ🖤
نا چاریان مەڪەن ڪاتت بۆ تەرخان بڪەن گەر لە دڵەوە خۆشیان بوێیت زۆربەی ڪاتەڪانیان هی تۆن…!🖤

#حاجیـ🖤
لە کۆتاییدا فەرامۆشکردن هیچ نییە جگە لە دڵی لاپەڕەیەکی
کتێبی تەمەنێک لەوانەیە ئاسان دەربکەوێت بەڵام هەتاکو
ناتوانیت بیکەیتەوە
بەشێک لە ژیانت..🖤

#حاجیـ🖤
هیچ شتێک پەیوەندی بە ڕۆحی ئەوەوە نییە جگە لە سەوزبوون، پاشان ڕوناکی و گەشانەوە، وەک ئەوەی سرووشتی جوانی لە دڵیدا نهێنی بەهار بشارێتەوە...🖤

#حاجیـ🖤
ئایا وا بیر دەکەیتەوە کێ ئەم دڵە دروست کردووە نازانێت چی تێدایە، چی ئازار دەدات و چی ڕازی دەکات و پێی ڕازی دەبێت... ناسکی و لاوازییەکانی و ئەوەی کە ناچاری دەکات و بەهێزتری دەکات پێتوایە ئەو ترس و شکستەکانی خۆی و خێراکردنی پەتی و مەرجەکانی و هەڵچوونەکانی نازانێت کێ دایبەزێنێت و شکاندی، بێ بەزەیی لەناویان برد و تێکیان شکاند و کێ لە گەرووی دڵەکاندایە بە هەموو درۆکانەوە دایاننا. خودا هەموو شتێک دەزانێت، بۆیە خەمبار مەبە و دڵنیا مەبە....🖤

#حاجیـ🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمشەو حاڵەکەم فرە وێرانە...🖤

#حاجیـ🖤
هەندێ پەیوەندی هەیە ناتوانی دەستی لێ هەڵگری ،هەرچەنە ئەزانیت کە گرنگ نەماوی ،بەڵام هەر کەلە ڕەقی ئەکیت و ناتەوێ تەواو بێ ،ئومێدێک لە ناو دڵتا هەیە کە ئەڵێ ڕۆژێک تێ ئەگات کە کەسی هەڵەکەر ئەوە.
بەڵام ترسێکیش هەیە کاتێ تێ بگا ئەسڵەن هیچ مانایەک نەبەخشێت دووبارە کۆبوونەوەی هەردووکتان بەیەکەوە....🖤

#حاجیـ🖤
شتێک لەمن ببیستن..!
خۆشی ژیانت لەسەر حیسابی ژیانی ھیچ کەس بۆ بونیاد نانرێت، خودا ڕێگە نادات ڕەشاوی ژیانی خۆت قڵپ بکەیتەوە بەسەر کەسێکی تردا و دەستکەیت بە خۆش ڕابواردنی ژیانی خۆت..
ڕەنگە تۆ بتوانی موتمەئین و بێخەم بیت لە ویژدانی بەرامبەرەکەت کە بە بچوکترین ھەنگاو توانای ھەیە تۆڵەی ئەم ژیانە ھەڵپڕوسکاوەی خۆی بکاتەوەو کە نایکات لەبەر زۆری ویژدانی
ڕەنگە بزانیت کە کارێک ناکات و ھەموو ئەم پولە ناڕێکانەی بە درۆیەک یەک لەسەر یەک داتناوە بە ڕاستیەکان لە بنەڕەتەوە ھەڵیوەرێنێت..!
وەلێ لەوە موتمەئین مەبە کە خودا تۆڵە ناکاتەوە!
وەکەسێکیش کە خۆی گێل و بێ ئاگا ئەکات لە ھەموو شتێک و ڕازیە خۆشی خۆی بونیاد بنێ لەسەر تێکدانی ژیانی کەسێکی تر ئەم لەزەتە بێ ئاگای ئەکا لەوەی خودا ھەڵناخەڵەتێ تۆ خۆت گێل ئەکەی لە ھەموو ڕاستیەک وەلێ خودا نا خودا لە تۆ و لە ھەموو ناھەقیەکان بەئاگایە..
خودا بێدەنگ نابێت مرۆڤ ویژدانی ھەیە بەڵام زیاتر مرۆڤ بێدەنگ ئەبێت و پێ بە ژیانی خۆی ئەنێت و تۆڵە ناکاتەوە بەڵام خودا لەم نێوەندە پول بە پول تۆڵەت لێ ئەکاتەوە.. ھەنگاو ھەنگاو ئەیھێنێتەوە ڕێگەت.. خودا بۆ زوڵملێکراوێک شارێک خاپور ئەکات تۆڵەی ئینسان و دوو ئینسان بۆ ئەو ھیچێک نییە..!🖤

#حاجیـ🖤
هەست بە خەم و ونبوون دەکەم، هەست بە ونبوون دەکەم نازانم چی بکەم، هیچ ئامانجێک لە ژیانمدا نییە، تەنیا خەوتن، مۆبایل، خواردن، هەموو شتێک بێبایەخ و بێزارکەرە. دەمەوێت بگۆڕێم، دەمەوێت پشوو بدەم، چی بکەم، سەرلێشێواوم و ون بووم، دەترسم ڕەنگم بەتەواوی گۆڕاوە ، زۆر نێگەتیڤیانە بیرئەکەمەوە دەمەوێت بگۆڕێم، بەڵام تاکە چارەسەر گریانە و دەمەوێت پڕ بە دەنگم هاوار بکەم.
بەڵام کێ گرنگی پێدەدا ئەسڵەن کە من لەو حاڵەم ئەگەر 200 جار لەو حاڵەی ئێستا خراپتریش بم ئەوان پشتگوێم ئەخەن'..🖤

#حاجیـ🖤
تۆ کاتێک کەسێک ئەبینی جگەرە ئەکێشێ و لێی ئەپرسی بۆ جگەرە ئەکێشی ئەویش ئەڵێ خەفەتەکانم بیر ئەباتەوە
تۆ پێی پێ مەکەنە ، ڕەنگە تۆ گاڵتەت بەو وڵامەی ئەوبێ ئەویش ڕەنگە نەتوانێ بەباشی ئەو شتەی ناخی بێنێتە سەر زمان ، جگەرە کێشان لەئازارت کەم ناکاتەوە بەڵکوو تامێکی تر بە بێتاقەتیت ئەبەخشێت ، دوای ھەر شکستێک من جگەرەیەک ئەکێشم ڕەنگە نەیکێشم خۆم بکوژم یان کەتنێک بنەمەوە بەڵام کە ئاھێک ھەل ئەکێشی و پاکەت و چەرخەکەت دەر ئەھێنی خۆی لە خۆیا ئەمە فۆڕماتت ئەکاتەوە و وات لێ ئەکا ئەو شتەی خەمی بۆ ئەخۆی پوچ بێ لات ، بۆیە ھەر بەجدی سوپاس بۆ جگەرە.
🚬...

#حاجیـ🖤
ھیچ سێوێک بەقەد ئەو سێوەی ئادەم خواردی؛ بەتام نەبووە، ھیچ جگەرەیەک بەقەد ئەو جگەرەیەی بە دزی باوکم کێشام؛ تامی نەبوو، ھیچ ماچێک بەقەد ئەو ماچە خۆش نییە؛ کە قەدەغەیە، ھیچ دڵدارییەک بەقەد ئەو دڵدارییە خۆش نییە؛ کە کچەکە حەوت برای عەشایەری ھەیە، ھیچ میزکردنێک بەقەد ئەو میزە نییە؛ کە بەپێوە دەیکەی، «من نەوەی ئادەمم و ئاشقی شتە قەدەغەکراوەکانم.»

#حاجیـ...🤍!
«تۆ بڵێی من ئەم دڵشکانەم بیر نەچێتەوە؟ ئایا من هیچ لەدڵ دەگرم؟ ئایا پێم خۆشە ئاوێنەی پاك و بێگەردی بەختەوەریت پەڵە هەوری ڕەش دایبگرێ؟ ئایا من داخ بە دڵی تۆوە دەنێم و حەز دەكەم بەهۆی شەرمەزارییەكی ژێراوژێر و ئازاری ویژدانەوە دڵت نائاسوودە بێت؟ ئایا ئارەزوومە خەمبارت بكەم و ساتەكانی شادمانیت لێ بشێوێنم؟ ئایا من پێم خۆشە تەنانەت یەكێك لەو گوڵانەش كە تۆ پرچە لوولەكانتت پێ‌ ڕازاندوونەتەوە و پێیانەوە دەچیتە ژێر تاجی هاوسەرگیری، بە ژاكاوی ببینم؟... نا، هەرگیز، هەرگیز و سەد جار هەرگیز. ئارەزوومە ئاسمانی خۆشبەختیت هەمیشە پرشنگدار و زەردەخەنەی شیرینت دایمە گەشاوە بێت. لەبەرانبەر ئەو تاقە خولەكە پڕ لە شادی و خۆشبەختییەى كە تۆ بە دڵێكی تەنیا و پێزانت بەخشی، من دوعات بۆ دەكەم.
وای خوایە گیان، یەك خولەكی تەواو لە خۆشبەختی! ئایا ئەم بەخششە بۆ سەرانسەری ژیانی مرۆڤێك بەس نییە؟
🖤

#حاجیـ🖤
9:02🙂💔
ھەندێک شت ھەیە مرۆڤ ھیچ
کات لەبیری ناچێ ، ھاوشێوەی ئەو
کاتەی کە پێویستیم پێت بوو بەڵام نەبوویت!

#حاجیـ🖤
کێ لەلات بوو لە کاتە سەختەکانتا؟
کێ گرنگی پێ یایت؟
کێ باشی کردیتەوە؟
کێ گوێی لێ ئەگرتی کاتێ کەس نەبوو گوێت بۆ بگرێ؟ خۆم کەس....🖤

#حاجیـ🖤
من لەخراپترین ڕۆژەڪانی ژیانم تەنھا بووم ..
تەنـھاااا!!!
نەڪ ئەوەی خـۆم بمەوێ نا!
بەتەنـھا جێـان ھـێشتم..
ڕۆژانێڪ ڪە یەك حاڵـت چۆنە هاووڕێ
حاڵی باشترە ڪردم
بەڵـام چـوار دەوریان پڕڪردبووم مرۆڤانێڪ ڪە تەنـھا بەناو هاوڕێ بون..
+بەناو پیـاوی مەرد
+بەناو ڪەس
+بەناو عاشق
ئەزانی چی هاوڕێ باشبـوو ئەو ڕۆژانەم بینۍ ..
ئێسـتا خۆمم حەزدەڪەم تەنـھابـم!☺️🖤

#حاجیـ🖤
ناخۆشترین هەستی دونیا قسە نەکردنە لەگەڵ کەسێک کەڕاهاتبووی هەموو ڕۆژێک قسەی لەگەڵ بکەی بەجۆرێک ڕوخام تەواوی دونیا دەستم بگرن ناتوانم وەک پێشترم لێبێـ.!🖤

#حاجیـ🖤